.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ناپلیۆن له ساڵی 1769 له دوورگه‌ی كۆریسكای ئیتالیا له بنه‌ماڵێكی خانه‌دان له دایك بوه ، 5 ساڵ به‌ر له له‌دایك بوونی ناپلیۆن ئه‌و دورگه‌یه له‌لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه داگیركراوه. له ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا چووه‌ته قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ربازی و له ساڵی 1784 په‌یوه‌ندی به كۆلێژی جه‌نگییه‌وه كردوه، به‌هۆی زیره‌كی و لێهالتوویهوه له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ئه‌و كۆڵیژهی تهواكردوه، له كاتێكدا ماوه‌ی خوێندن تیایدا دوو ساڵ بووه، هه‌ربۆیه له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا له سوپای فه‌ڕه‌نسادا بووه‌ته ئه‌فسه‌ر. هه‌ڵایسانی شۆڕشی فهڕهنسیو روخانی سیستمی پاشایهتیو هاتنه كایه‌ی سیستمی كۆماری له ساڵی 1793دا هه‌لێكی باش بووه بۆ ده‌ركه‌وتنی ناپلیۆن به‌تایبه‌ت كاتێك فه‌ڕه‌نسیه‌كان گه‌مارۆی شاری تۆلۆنیاندا كه له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه داگیركرابوو ، ناپلیۆن له‌و پڕۆسه‌ی گه‌مارۆدانه‌دا لێهاتووی خۆی پیشانداوه‌و سه‌رپه‌رشتی هێزی تۆپهاوێژی كردوه‌و به‌وپه‌ڕی دڵسۆزیه‌وه جه‌نگاوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه كه ناوبانگێكی زۆر په‌یدا بكات.
پاشان ناپلیۆن كراوه‌ته سه‌ركرده‌ی سوپای فه‌ڕه‌نسا له ئیتالیا‌و به‌هۆی ئه‌و سهركهوتننانهی كه له به‌ره‌ی ئیتالیا له نێوان ساڵانی 1796_ 1797 به‌ده‌ستی هێناوه‌و وه‌ك پاڵه‌وانێكی نیشتیمانیی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی، پاشان به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی رێگای بازرگانی نێوان به‌ریتانیاو هیندستان ناپلیۆن به سه‌ركردایه‌تی سوپای وڵاته‌كی میسر داگیر ده‌كات ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له جه‌نگی عهكادا شكست ده‌هێنێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌ڕه‌نسا.
ناپلیۆن له ساڵی 1799 له كۆده‌تایه‌كی سه‌ربازیدا به‌شداری ده‌كات و دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تیكی نوێ پێكده‌هێنرێت ده‌كرێته راوێژكاری یه‌كه‌می وڵاتهكهیو بۆماوه‌ی 15 ساڵ نازناوی راوێژكاری دهبێتو پاشان خۆی وه‌ك ئیمبراتۆر ده‌ناسێنێت . له ساڵی 1805 دا جه‌نگ دژی هه‌ر سێ زلهێزی ئه‌و كاته‌ی جیهان به‌ریتانیاو نهمساو روسیا به‌رپا ده‌كات، هه‌رچه‌نده له جه‌نگی ئوسترلتیندا نهمساو روسیای شكست پێهێناوه، به‌ڵام له 1806 دا روسیا سوپای فه‌ڕنسا تێكده‌شكێنێت ، دوای ئه‌وه‌ی روسیا ئاماده نابێت ببێته ئه‌ندامی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ته‌ی كه ناپلیۆن دروستیكردبوو، له ساڵی 1812 دا ناپلیۆن هێرش ده‌كاته سه‌ر روسیا، هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆری ولاتی روسیا داگیر ده‌كات به‌ڵام سه‌رماو برسیه‌تی هه‌ره‌س به سوپاكه‌ی ناپلیۆن دههێنێتو نزیكه‌ی 25 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌و سوپایه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
له‌ساڵی 1814 دا ناپلیۆن له جه‌نگی وا (ترلۆدا) شكستێكی گه‌وره ده‌خوات و ناچار ده‌كرێت ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه‌و نه‌فی ده‌كرێت بۆ دورگه‌ی ئه‌لبای كه‌ناری ئیتالیا ، كه‌متر له ساڵێك له‌و دورگه‌یه ده‌مێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ناكۆكی نێوان نه‌یاره‌كانی ده‌قۆزێته‌وه‌و ده‌یه‌وێت سه‌ر له نوێ ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه ده‌ست، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابێت‌و نه‌فی ده‌كرێته‌وه‌و له 5 ئایاری 1821 له دورگه‌ی (سانت هیلینی زه‌ریای) ئه‌تڵه‌سیی به نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ی گه‌ده كۆچی دوایی ده‌كات و هه‌ر له‌وێش ئه‌سپه‌رده‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ساڵی 1840 ته‌رمه‌كه‌ی ده‌هێننه‌وه بۆ وڵات و له پاریس ده‌ینێژن.
به‌رێز تکایه له‌کاتی دانانی و گواستنه‌وه‌ی بابه‌ت بۆ یانه‌ی کوردژین ئه‌بێت ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت بده‌یت به پێچه‌وانه‌وه بابه‌ت ده‌خرێته بهشیفی ئه‌رشیف ...له‌گه‌ل رێزماندا
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستةكانت خؤش بئ
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xoshhh
له‌سه‌ر هێڵ نییه