.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ڕۆژێک یه‌کێک له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی شار هاوڕێیه‌تی کوڕه تازه پێگه‌یشتووه‌که‌ی ده‌کات و ده‌ستده‌که‌ن به گه‌شتێک به‌ناو خه‌ڵکه هه‌ژار و ڕه‌شوڕووته‌که‌ی ناوچه‌که‌یاندا، تاکو ئه‌م کوڕه ببینێت هه‌ژاران چۆن ده‌ژین، دوو ڕۆژ له‌ناو ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره و کێڵگه و دهوارهکانیاندا مانه‌وه. کاتێک گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه، باوکه‌که بانگی کوڕه‌که‌ی کرد و له‌گه‌ڵ خۆیدا داینیشاند، پێی گوت: - کوڕی خۆم گه‌شته‌که‌مان خۆش بوو؟ چی فێربوویت؟ چۆن لێیان تێگه‌یشتیت؟
- باوکه، زۆر زۆر خۆش بوو گه‌شته‌که‌مان.
- باشه کوڕم پێم بڵێ، چ په‌ندێکت وه‌رگرت له‌ژیانی ئه‌و هه‌ژارانه‌وه؟
بابه گیان، زۆر شت فێربووم، زۆر جیاوازیم به‌دی کرد، بۆ نموونه: ئێمه ته‌نها یه‌ک سه‌گمان هه‌یه به‌ڵام ئه‌وان چوار سه‌گیان هه‌بوو، ئێمه حه‌وزێکی بچوکمان هه‌یه بۆ مه‌له‌کردن له حه‌وشه‌که‌ماندا به‌ڵام ئه‌وان ڕووبارێکی گه‌وره و خۆشتریان هه‌یه له‌وه‌ی ئێمه. ئێمه گڵۆپ به‌کارده‌هێنین بۆ ڕووناکردنه‌وه له‌شه‌واندا به‌ڵام ئه‌وان مانگ و ئه‌ستێره‌کانیان هه‌یه. ئێمه ته‌نها ئه‌و باخچه‌یه‌ی به‌رده‌می ماڵه‌که‌مان هه‌یه به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و سروشته پان و به‌رینه هه‌مووی بووه به باخچه‌ی ئه‌وان، ئێمه ڕووبه‌ری خانووه‌که‌مان ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه که بینامان له‌سه‌ر دروستکردووه به‌ڵام ئه‌وان پانتاییه‌کی گه‌وره‌تریان هه‌یه له سروشتێکی جوانتر. ئێمه خزمهتکارێکمان ڕاگرتووه که خزمه‌تمان بکات به‌ڵام ئه‌وان خۆیان خزمه‌تی خۆیان و خه‌ڵکیش ده‌که‌ن. ئێمه هه‌موو جۆرێکی خوارده‌مه‌نی ده‌کڕین به‌ڵام هه‌موو خواردنه‌کانی ئه‌وان به‌رهه‌می ده‌ست و ماندووبوونی خۆیانه. ئێمه دیواری به‌رزمان کردۆته شورای خانووه‌که‌مان به‌ڵام ئه‌وان دۆستایه‌تی و خۆشه‌ویستی ده‌یانپارێزێت. باوکه‌که به‌سه‌رسوڕمانه‌وه له کوڕه‌که‌ی ده‌ڕوانی و زه‌رده‌خه‌نه‌ی بۆ ده‌کرد،
له‌م کاته‌دا کوڕه‌که‌ی به‌باوکی گوت :
- سوپاس بۆ تۆ بابه گیان، که هاوڕێیه‌تیت کردم بۆ ئه‌م گه‌شته تاکو په‌ی به ڕاستییه‌کانی ژیان ببه‌م، بابه گیان ئێستا ده‌زانم، ئێمه و ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئێمه‌ن چه‌نده هه‌ژارین
. که‌واته ده‌وڵه‌مه‌ندی و کۆکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی زۆر خۆی له‌خۆیدا هه‌ژارییه، ئااااای له‌و که‌سانه‌ی هه‌موو ژیانیان ته‌رخان کردووه بۆ زیاتر هه‌ڵچنینی ده‌فته‌ره دۆلاره‌کانیان به‌ڵام ناتوانن به‌هێمنی بخه‌ون
ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستت خؤش كاك ديلمانى بةريز
من زؤر سةرسامى بابةتةكانى تؤ‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس دڵان خانم ،
خۆشحاڵم بابه‌ته‌كانم به‌دڵی ئیوه‌ی به‌رێزه ، بهختهوربیت .
له‌سه‌ر هێڵ نییه








DAST XOSH
له‌سه‌ر هێڵ نییه








das xosh 

له‌سه‌ر هێڵ نییه







دةس خؤش كاكة ديلمان جيرؤكيكى جوان بوو

له‌سه‌ر هێڵ نییه








Zoor Supas Bo Paymkntan ,Har Bjen
له‌سه‌ر هێڵ نییه