❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چێلسى بۆجارى یه‌كه‌م له‌ مێژوویدا بوه‌ پاله‌وانى چامپۆس لیگ و تۆتنهامى له‌ وه‌رزى داهاتوو بىَ به‌ش كرد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-05-20 06:50:32

((شارؤخ))
جوانی کوردژین
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-17
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 737
ویبگه‌
WindowsSafari

چێلسى بۆجارى یه‌كه‌م له‌ مێژوویدا بوه‌ پاله‌وانى چامپۆس لیگ و تۆتنهامى له‌ وه‌رزى داهاتوو بىَ به‌ش كرد

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-8b57916374.jpg
له‌ میانه‌ى یارى كۆتایى خولى یانه‌ پاله‌وانى ئه‌وروپا هه‌ردوویانه‌ى بایره‌ن میونخ و چێلسى له‌یاریگاى ئه‌لیانز ئه‌رینا به‌یه‌ك گه‌یشتن ، دواى یه‌كسان بوونى هه‌ردوویانه‌ به‌ گۆلێك به‌لێدانى سزاى یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ چێلسى بوه‌ پاله‌وان بۆیه‌كه‌م جار له‌ مێژویدا .

له‌ گێمى یه‌كه‌م یانه‌ى بایره‌ن میونخ باشتر یارى كرد ، به‌لاَم نه‌یتوانى گۆل تۆمار بكات .

له‌ گێمى دووه‌م باڤارى به‌هه‌مان ریتمى گێمى یه‌كه‌م یارى كردو فشارى له‌سه‌ر گۆلى بلوز درووست كرد له‌ خوله‌كى (83)یاریزان تۆمار موله‌ر گۆلى یه‌كه‌مى بایره‌ن میونخى تۆمار كرد ، به‌لاَم له‌ خوله‌كى (86)یاریزان درۆگبا گۆلى یه‌كسانى تۆمار كرد ، به‌م ئه‌ونجامه‌ هه‌ردوویانه‌ په‌ناییان برده‌ به‌ر كاتى زیاد كراو .

له‌ كاتى زیاد كراوى گێمى یه‌كه‌م یانه‌ى بایره‌ن میونخ لێدانێكى سزاى له‌رێگه‌ى رۆبن له‌ خوله‌كى چوار له‌ ده‌ستدا ، هه‌رچه‌نده‌ له‌فشاره‌كانى بۆسه‌ر گۆلى بلوز به‌رده‌وام بوو ، به‌لاَم بىَ ئاكام بوو ، به‌ناچارى هه‌ردوویانه‌ په‌نایان برده‌ به‌ر لێدانى سزاى یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ یانه‌ى چلوزتوانى به‌ئه‌نجامى (4×3)سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و بۆجارى یه‌كه‌م بببێته‌ پاله‌وان .

ئه‌م ئه‌نجامه‌ یانه‌ى تۆتنهامى له‌ وه‌رزى داهاتووى خولى یانه‌ پاله‌وانى ئه‌ىوروپا بىَ به‌ش كرد ،چونكه‌ چێلسى به‌شدارى ده‌كات و تۆتنهام ناتوانێت به‌شدارى بكات به‌ۆهى ئه‌وه‌ىبوه‌ پاله‌وان.





پیته‌رچیك باشترینى یارى كۆتایى بوو ، وه‌ماریۆ گۆمێز خراپترین بوو   




چیته‌ر چیك گۆلچى یانه‌ى چێلسى ئینگلیزى بوه‌ باشترین یاریزانى یارى كۆتایى خولى یانه‌ پاله‌وانى ئه‌وروپا .

چیك سه‌ركردایه‌تى یانه‌كه‌ى كرد له‌به‌ده‌ست هێنانى نازناوى خولى یانه‌ پاله‌وانى ئه‌وروپا دواى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر یانه‌ى بایره‌ن میونخ به‌ئه‌نجامى (4×3)له‌ خالى یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ى سزا ، كاتێك كاتى ئاسایى یاریه‌كه‌ به‌كۆتا هات به‌گۆلێك بۆهه‌ردوولا .

چیك توانى (7)پله‌ به‌ده‌ست بهێنێت توانى ئاستێكى به‌رز پێش كه‌ش بكات و چه‌ندین تۆپى مه‌ترسیدار ده‌ربهێنێت ، له‌ هه‌مان كاتدا لێدانێكى سزاى ئاریان رۆبنى له‌ خوله‌كى (94)گێرایه‌وه‌ .

له‌ هه‌مان كاتدا هێرشبه‌رى ئه‌ڵمانى و یانه‌ى بایره‌ن میونخ ماریۆ گۆمێز وه‌ك خراپترینى یاریزانى یاریه‌كه‌ ده‌ست نیشان كرا كه‌ چوار پله‌ى به‌ده‌ست هێنا.

 






ئه‌براهیمۆڤیچ (900)ملیۆن یۆرۆى خه‌رچكرد ، نۆسال چاوه‌روانى كرد تا ببێته‌ پاله‌وانى یانه‌كانى ئه‌وروپا   

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-892bba8379.jpg



بۆدواجار ملیار دێرى رووسى رۆمان ئه‌براهیمۆڤیچ خه‌ونه‌كه‌ى هاته‌ دى و یانه‌ى چێلسى توانى نازناوى خولى یانه‌ پاله‌وانى ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنێت دواى ئه‌وه‌ى شه‌ووى رابردوو له‌ نێو جه‌رگه‌ى ئه‌لیانز ئه‌رینا له‌سه‌ر ده‌ستى بایره‌ن میونخ بوه‌ پاله‌وانى خولى یانه‌ پاله‌وانى ئه‌وروپا .

به‌ده‌ست هێنانى ئه‌م نازناوه‌ بۆئه‌براهیمۆڤیچ خه‌ونێكى له‌ مێژینه‌یه‌ له‌وكاته‌ى یانه‌ى چێلسى كرى له‌سالى (2003)ئاواتى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌م نازناوه‌ بوو .

له‌م ماوه‌یه‌دا نۆسال چاوه‌رىَ ى كرد و (900)ملیۆن یۆرۆى خه‌رچ كرد تا یانه‌كه‌ى بوه‌ پاله‌وانى ئه‌وروپا .

جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ چێلسى ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ نازناوى خولى یانه‌ پاله‌وانى ئه‌وروپا به‌ده‌ست ده‌هێنێت له‌ مێژووى خۆیدا دواى ئه‌وه‌ى شه‌روى رابردوو توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر بایره‌ن میونخ تۆمار بكات له‌ خالى  یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى سزا به‌ئه‌نجامى  (4×3)، دواى ئه‌وه‌ى هه‌ردوویانه‌ له‌ كاتى ئاسایى یاریه‌كه‌ یه‌كسان بوون به‌ گۆلێك .

ن.ش 






  رۆژنامه‌كانى ئه‌ڵمانیا به‌ غه‌مباریه‌وه‌ :دۆراندنى بایره‌ن میونخ به‌تراژیدیاو كابوس ناوزه‌ند ده‌كه‌ن   




تراژیدیا ، كابوس ، ئه‌م ووشانه‌ بوون له‌لایه‌ن ده‌ز راگه‌یاندنه‌كانى ئه‌ڵمانیا دووباره‌ ده‌كرایه‌وه‌ ، كاتێك شه‌وى رابردوو یانه‌ى بایره‌ن میونخ نازناوى خولى یانه‌ پاله‌وانى ئه‌وروپاى له‌ ده‌ستدا له‌ نێو یاریگاى خۆى بۆبه‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى چێلسى به‌ئه‌نجامى خالى یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ى سزا (4×3)دواى ئه‌وه‌ى كاتى ئاسایى یاریه‌كه‌ به‌یه‌كسان بوون بۆهه‌ردوولا به‌گۆلێك به‌كۆتا هات .

رۆژنامه‌ى بێلد تسایتۆنگ ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ زۆرترین خوێنه‌رى هه‌یه‌ له‌ ولاتى ئه‌ڵمانیا چه‌ند ووشه‌یه‌كى له‌ مانشێتى رۆژنامه‌كى نوسیوه‌ : نه‌خێر ، نه‌خێر ، نه‌خێر ، بایره‌ن میونخ به‌لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ دۆرا ، ئێمه‌ ماته‌مین له‌گه‌ل ئێوه‌ .

گۆڤارى كیكه‌ر له‌سه‌ر پێگه‌ى خۆى نوسیویه‌تى لێدانى سزاى یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ كاره‌سات بوو ،درۆگبا بوه‌ كابوسێك بۆبایره‌ن میونخ .

رۆژنامه‌ى سۆدوچه‌ تسایتۆنگ نوسیویه‌تى به‌گه‌رانه‌وه‌ بۆدواوه‌ هیچ تێپێك ئه‌وا كۆنترۆلى یاریگا نه‌كات له‌یارى كۆتایى خولى یانه‌ پاله‌وانى ئه‌وروپا ببێته‌ پاله‌وان وه‌ك چێلسى .

به‌درێژایى (120)خوله‌كى یارى بایره‌ن میونخ كۆنترۆلى یاریگاى كرد ، به‌لاَم چێلسى به‌  به‌رگریه‌كى به‌هێزیارى ده‌كرد دوو خوله‌ك به‌ر له‌كۆتایى هاتنى یاریه‌كه‌ درۆگبا گۆلى یه‌كسانى تۆمار كرد ، دواتر هه‌ردوولا په‌نایان برده‌ كاتى زیاد كراوبه‌لێدانى سزاى یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ چێلسى بوه‌ پاله‌وانى یانه‌كانى ئه‌وروپا .

وه‌ رۆژنامه‌ى شبیگل ئۆن لاین له‌گه‌ل وێنه‌یه‌كى باستیان شڤانشتایگه‌ر دانیشتووه‌ و ده‌گریت دواى له‌ ده‌ستد دانى لێدانى كۆتایى و  نوسیویه‌تى سه‌باره‌ت به‌یاریزانانى بایره‌ن میونخ ئه‌وه‌ چركه‌ ساتێكه‌ زیاتر چه‌ند جارێكه‌ له‌ ژیانى وه‌رزشى دووباره‌ ده‌بیـَته‌وه‌ .

له‌ كۆتایى دا رۆژنامه‌ى بێلد نوسیویه‌تى به‌م كاره‌ غه‌مباریه‌  بایره‌ن میونخ شایه‌نى دۆراندن نه‌بوو .

   





kurdiu

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-05-20 07:02:51

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsFirefox

Re: چێلسى بۆجارى یه‌كه‌م له‌ مێژوویدا بوه‌ پاله‌وانى چامپۆس لیگ و تۆتنهامى له‌ وه‌رزى داهاتوو بىَ به‌ش كرد

یاریه‌كی زۆر به‌چێژبوو ،،
دی ماتیۆ زیره‌كی خۆی سه‌لماند ، شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ له‌ ساڵی داهاتوو وه‌ك باشترین راهینه‌ر ده‌ست نیشان بكریت چونكه‌ گشت پێش بینیه‌كانی پێچه‌وانه‌ كرده‌وه‌ ،
بردنه‌وه‌ له‌ ناپۆلی 4 - 1 به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانكرابوو بردنه‌وه‌ له‌ به‌رشلۆنه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ بردنه‌وه‌ یاریی كۆتایی به‌هه‌مان شیوه‌ له‌ كاتیك له‌ ده‌روی یاریگای خۆی و چه‌ندین یاریزانی سه‌ره‌كی یاریان نه‌ ئه‌كرد ، زیره‌كیكی بێ وێنه‌ی نیشاندا

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2013-08/d63c00e933a94c80e1b3501fba01f8a3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-05-20 07:17:31

دلان88
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
شوێن: هةوليرةكةم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-19
دواترین سه‌ردان: 2013-12-25
په‌یامه‌كان: 1249
WindowsFirefox

Re: چێلسى بۆجارى یه‌كه‌م له‌ مێژوویدا بوه‌ پاله‌وانى چامپۆس لیگ و تۆتنهامى له‌ وه‌رزى داهاتوو بىَ به‌ش كرد

دةسةكانت خؤش ماندوو نةبى

Kurdzhin



زؤر سةيرة مرؤف فرياى رق لى بوونةوة بكةوى
كةجى هةموو تةمةن بةشى خؤشةويستى ناكات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-06-03 13:18:09

MUHAMAD.LUS .RAW
خونچەی نوێ
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-09-05
دواترین سه‌ردان: 2012-10-25
په‌یامه‌كان: 46
WindowsFirefox

Re: چێلسى بۆجارى یه‌كه‌م له‌ مێژوویدا بوه‌ پاله‌وانى چامپۆس لیگ و تۆتنهامى له‌ وه‌رزى داهاتوو بىَ به‌ش كرد

dast xosh3:|

Kurdzhin
زه‌رده‌ خه‌نه‌ی لیوی تۆ شه‌مالی عشقی منه‌
شو عله‌ی چاوی ئه‌فسونت نوری شه‌وانی منه‌
زولفت هه‌میشه‌ تالتال ویله‌ به‌ده‌ستی باوه‌
ده‌ست و به‌نجه‌ی ناسكت گولن له‌ خه‌نه‌ت ناوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net