.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














ئةتةويت زيرةك بيت
رۆژانە دەخوێنیەوەو گوێت لێدەبێ كە جۆرێكی خۆراك بۆ فلان نەخۆشی یان بۆ ئەندامێكی لەش بەسوودە، ئەوەش مانای ئەوەیە هەمەجۆری لە خواردندا كۆكردنەوەی سوودەكانە، بەڵام دەكرێ شارەزاییت لە هەندێك جۆری خۆراكدا هەبێ كە خۆراكی مێشكن و لەوانەیە بەدرێژایی تەمەن سوودیان لێوەربگری.
كافایین بە ئاگات دەكات
چارەسەرێكی سیحری نییە بۆ ئەوەی كەسێك زیرەك بكات، بەڵام هەندێك خواردنی وەك كافایین كە لە قاوەو شۆكۆلاتەدا هەیە چالاكت دەكات و دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر بە ئاگابیت لە كار و خوێندنەوەدا، بەڵام زیادەڕۆیی كردن لە خواردنیدا دەبێتە هۆی بێخەوی و نائارامی.
شەكر گرەنتی بەهێزی مێشكە
شەكر باشترین سەرچاوەی خۆراكی مێشكە، مەبەست شەكری سپی نییە، بەڵكو گلۆكۆزی ئەو شەكرەیە كە لەش لەسەرچاوە شەكری و كاربۆهێدرایتییەكانەوە وەریدەگرێت، ئەوەش هۆكاری ئەوەیە خواردنەوەی شتێكی شیرین دەتوانێ بۆ ماوەیەكی كەم توانای مێشك زیادبكات و هەروەها توانای بیركردنەوەش خێرا دەكات.
دەتوانی لەكاتی پێویستدا ئەو جۆرە میوانە بخۆی كە شەكریان تێدایەو مێشك چالاك دەكەن.
نانخواردنی بەیانیان خۆراكی مێشكە
دەتەوێ نانی بەیانیان نەخۆی؟ لێكۆڵینەوەكان سەلماندوویانە كە نانی بەیانی دەبێتە هۆی باشكردنی بیر و ئاستی بەئاگابوون بەرزدەكاتەوە، ئەو خوێندكارانەی نانی بەیانیان دەخۆن دەتوانن راهێنانەكانی سەر شانیان باشتر ئەنجامبدەن و زیرەكتریشن لەوانەی كە نایخۆن، ئەو خواردنانەی لە سەرەوەی لیستی زاناكاندایە بریتین لەو میوانەی ریشاڵیان زۆرە، خواردنی دروستكراو لە گەنم و جۆ، شیر و بەرهەمەكانی ، ئاوی میوە، بەڵام زانایان خواردنی چەوری لەگەڵ گەرمۆكەی زۆری خۆراكییان بۆ بەیانیان پێ باش نییە.
ماسی بەڕاستی خۆراكی مێشكە
ماسی دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3 و ترشە چەورییەكان، كە سەرچاوەی بنچینەیی كاركردنی مێشك و گەشەكردنین، كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر راستكردنەوەی مێشك و بەهێزكردنەوەی، ئۆمێگا 3 چەورییەكی تەندروستی نایابە بۆ مێشك.
گوێز و فستق و بادەم
گوێز و فستق و بادەم سەرچاوەی ڤیتامین E دژە ئۆكسیدن، دەتوانی لە هەفتەیەكدا رۆژێك بە تەواوی لەو خۆراكانە بخۆی بەبێ ئەوەی تووشی چەوری و گەرمۆگەی زیادەی خۆراك ببیت.
ژەمەخۆراكی تەندروست بۆ مێشك
كەمی خۆراكی بنچینەیی لە ژەمەكاندا كاریگەری خراپی هەیە بۆ مێشك، توانای مێشك كەمدەكاتەوە بۆ لێوردبوونەوە، زۆر خواردن دەبێتە هۆی خەواڵوویی یان بێزاری و توانای بیركردنەوە لاواز دەكات، كەمخۆریش دیسان باش نییە، پێویستە هاوسەنگی هەبێت.
گیراوە یان حەبەكانی وزە و ڤیتامین
تەنها بۆ ئەو كەسانەیە كە ژەمە خۆراكییەكانیان هەمەجۆر نییە و تووشی كاریگەری لاوەكی بوون، خواردنیان دەبێ لەسەر داوای پزیشك بێت.
ئامادەكاری بۆ رۆژێكی گەورە
- نووستنێكی تەواو لە شەودا.
- راهێنانی مێشك بۆ بیركردنەوەی باشتر.
- دوركەوتنەوە لەو شتانەی مێشكت ماندوو دەكەن یان راڕایی دروستدەكەن.
- ژەمە خۆراكێك لە میوەو سەوزە و گەنم و ماسی و قاوە یان چا.
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن دلان88 (2012-06-17 20:19:17)
لهسهر هێڵ نییه




sarkawtw bet

لهسهر هێڵ نییه








دەس خۆش بەسوودە

لهسهر هێڵ نییه