.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ستیفن هۆكینگ Stephen Hawking
له ڕێگاى كورسى په‌ككه‌وته‌كان ده‌جوڵێته‌وه, كۆمپیوته‌ر بۆ نووسین و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تر به‌كاردێنێت . چونكه ڕژێمێكى كۆمپیوته‌رى تایبه‌ت بۆ ئه‌و دروست كراوه كه ده‌توانێت نووسینهكهى بكاته ده‌نگ به ئامێری كۆمپیوته‌رى , زۆر وانه‌ى ده‌رباره‌ى ئامێره‌كه وتۆته‌وه , له‌به‌ناوبانگترین كتێبه‌كانى:
مێژووى كات - له ته‌قینه‌وه‌ى گه‌وره به‌ره‌و كونه ڕه‌شه‌كان
(From the big bang to black - a brief history of time holes)
ستیفن هۆكینگ باسى دیدى زانستى فیزیا بۆ گه‌ردوون ده‌كات.
ژیانى ستیفن هۆكینگ:- ستیفن هۆكینگ له ساڵى 1943ز له ئۆكسفۆرد له به‌ریتانیا له دایكبووه, له كات جه‌نگى جیهانى دووه‌مدا, دایك و باوكى له له‌نده‌ن ده‌ژیان, به‌ڵام دایكى به‌ره‌و ئۆكسفۆرد چوو, كاتێك ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا مۆركرا سه‌باره‌ت بهقهدهغهكردنى هێرش كردنى هه‌ردوو لا بۆ سه‌ر ئۆكسفۆرد و كیمبردج , ...
منداڵییهكهى له كاتێ جه‌نگ و پاش جه‌نگ له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى له‌نده‌ن به‌سه‌ر بردووه له‌و شوێنه‌ى كه زاناكان و ئه‌كادیمیه‌كانى ئینگلیز تێیدا ده‌ژیان. ئه‌و قوتابخانه‌ی كه ستیفن لێى ده‌خوێند , ڕژێمێكى تایبه‌تى خوێندنى هه‌بوو , به‌هۆیه‌وه ستیفن تا ته‌مه‌نى هه‌شت ساڵى فێرى خوێندنه‌وه نه‌بوو.
خوێندنى زانكۆیی له ئۆكسفۆرد به‌سه‌ر برد و پاشان له كیمبردج , له سه‌رتاى ده‌ست پێكردنى خوێندنى دكتۆرا . ستیفن تووشى نه‌خۆشى (motor neuron disease) بوو , و زۆر نه‌ما بوو كه واز له خوێندنه‌كه‌ى بهێنێت , به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كه‌ى كه هیچ هیواى چاك بوونه‌وه‌ى نه‌ما بوو , چونكه ڕۆژ به‌ڕۆژ تواناى كۆنتڕۆڵكردنى ئه‌ندامه‌كانى له‌شى له‌ده‌ستده‌دا , به‌ڵام دروستبوونى په‌یوه‌ندى له‌نێوان ئه‌و و كچێك واى لێ‌كرد كه هه‌وڵبدات زه‌ماوه‌ندى له‌گه‌ڵدا بكات, وه به‌ردوام بێت له لێكۆڵینه‌وه تا بتوانێت ژیانى دابین بكات و كارێك بدۆزێته‌وه , ئه‌وه بوو له ساڵى 1965ز ئه‌و كچه‌ى ماره كرد‌و به‌رده‌وام بوو له لێكۆڵینه‌وه‌كانى له بوارى تێورى رێژه‌یى(النظریه النسبیه) تا ساڵى1970ز , و له‌نێوان ساڵانى 1970ز تا ساڵى 1974ز له بوارى كونهڕهشهكانى كۆڵییه‌وه.
پاشان ده‌ستى كرد به لێكۆڵینه‌وه له بوارى نزیك كردنه‌وه له نێوان هه‌ردوو تێۆرى و رێژه‌یى و كوانتى , و پاش ماوه‌یه‌ك ستیفن هوكینگ بوو به یه‌كێك له‌به‌ناوبانگترین فیزیاگهرانى جیهانى سه‌رده‌م,... ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن كه پاش ئانیشتاین, هوكینگ به ناوبانگترینیانه.
هوكینگ ده‌ڵێت له منداڵیه‌وه حه‌زى له‌و یارییانه بوو كه هاوكارییان ده‌كرد بۆ كۆنتڕۆڵكردنى شته‌كان , بۆیه هیچ گوێى نه‌ئه‌دا به‌شێوه‌ى فڕۆكه‌كان و كه‌شتیه‌كانى له كاتى دروستكردن به‌ڵكو گرنگى به‌كاركردنى ده‌دا , وه كاتێك ده‌ستى كرد به‌نووسینى نامه‌ى دكتۆراكه‌ى ده‌رباره‌ى فه‌له‌كناسى , وایزانى كه ئه‌مه به‌رجه‌سته‌كردنى ویستى كۆنى خۆیبوو: (( ئه‌گه‌ر توانیت له چۆنیه‌تى كاركردنى گه‌ردوون تێبگه‌یت , ئه‌وا ده‌توانى به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كۆنتڕۆلى بكه‌یت)).
له ساڵى 1988ز كتێبێكى زاناى به‌ریتانى ستیفن هوكینگ به‌ناوى (كورته‌ى مێژووى زه‌مه‌ن) ده‌رچوو , و له‌كاتى ده‌رچونیدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى له جیهان دایه‌وه كه بووه به‌ناوبانگترین كتێب له كتێبه‌كانى زانستى كۆن (كلاسیك) كه له تێورهكانى پێشهكهوتنى گه‌ردوون به‌درێژایی كات ده‌كۆڵێته‌وه , بۆ نزیكه‌ى 40 زمانى جیهانى وه‌رگێڕدرا , له‌وانه زمانى عه‌ره‌بى به‌تیراژى 9 ملێون دانه (نسخه) , زۆر كه‌س له‌وانه‌ى كتێبه‌كه‌یان كڕى به‌ته‌واوى نه‌یانخوێنده‌وه به‌هۆى گرانیهكهى , وه كاتێك له ساڵى 1998ز وه به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕ بوونى 10 ساڵ به‌سه‌ر چاپى یه‌كه‌مى كتێبه‌كه , هوكینگ چاپێكى نوێ كتێبه‌كه‌ى به‌ده‌ستكاریه‌وه ده‌ركرد , له‌و كاته‌دا زۆر كه‌س پێشبینى ئه‌وه‌ى نه‌كرد كه كتێبه‌كه ده‌بێته كتێبى یه‌كه‌م له لیستى فرۆشراوه‌كان به درێژایی (1237) هه‌فته , و ئه‌مه‌ش درێژترین ماوه‌یه له مێژوودا كه كتێبێك به‌ده‌ستى هێنا بێت , بێجگه له كتێبه‌كانى شكسپیر.
هوكینگ دیارى (10 هه‌زار) جونههیى ئیسته‌رلینى به‌ده‌ست هێنا بۆ كتێبه‌كه‌ى ( گه‌ردوون به كورتى ) كه بهڕاوێژكار و ڕێپیشانده‌ر داده‌نرێت بۆ گه‌ردوون و كونه ڕه‌شه‌كان , و تێۆرى چه‌ندایه‌تى و گه‌شت به‌ناو كاتدا .. هتد ... ئه‌مه‌ش له ساڵى (2002)ى زایینى بوو.
به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ى كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌كانى هۆكینگ گرنگى و سه‌رنجى جیهانى بۆخۆ ڕ‌اكێشا , ئه‌وا تواناكانى بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وته زانستییانه به‌شتێكى سه‌رسورهێنه‌ر داده‌نرێت بۆ ئه‌و زانایه په‌ككه‌وته‌یه . هۆكینگ پۆستى پرۆفیسورى پێدرا له بوارى بیركارى , له‌به‌شى بیركارى كردارى و فیزیاى تیۆرى له زانكۆى كامبردج , كه هه‌مان پۆستى زاناى به‌ناوبانگ ئیسحاق نیوتن بوو له ساڵى 1663ز.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كى زۆرى نیشانه (میدالیا)و دیارى جیهانى به‌ده‌ست هێناوه , وچه‌ند پله‌یه‌كى رێزلێنان , و بڕوانامه‌ی هاورێیه‌تى(زماله)ى ڕێزلێنان , كه نایابترین خه‌ڵاتى ڕێزلێنانه له به‌ریتانیادا و بڕوانامه‌ى هاوڕێیه‌تیه (زماله) له كۆمڵگاى پاشایه‌تیدا , وه ئه‌ندامه له ئه‌كادیمیاى ئه‌مریكى نێوده‌وڵه‌تى سه‌رده‌مدا.
ئه‌مڕۆ ستیفن به‌گه‌وره‌ترین زاناكانى فیزیا داده‌نرێت , ته‌نانه‌ت ده‌رباره‌ى گوتراوه كه به جێگایه‌كه‌وه به‌ستراوه به‌ڵام مێشكى له‌ئاسمانى فراواندا مه‌له ده‌كات , و به‌یه‌كێك له گه‌وره‌ترین زاناكانى فیزیاى هاوچه‌رخ وه‌سف ده‌كرێت. زاناى گه‌وره ستیفن هوكینگ توانى ببێت به‌جێ نشینى نیوتن وه‌ك هێمایه‌كى بلیمه‌تى زانستى و به‌ره‌نگارى هه‌موو ڕه‌نگه‌كانى لاوازى مرۆڤى ببێته‌وه له پێناوى پێشكه‌وتنى مرۆڤدا.
ستیفن هۆكینگ بهسێیهمین زاناى گه‌وره‌ى فیزیا داده‌نرێت له بونه‌وه‌ردا پاش نیوتن و ئه‌نشتاین , كه ده‌یان باس و كتێب و فلیمى ده‌رباره به‌رهه‌م هێنراوون , وه چه‌ندین تێورى هه‌یه , وه‌كو ( ته‌قینه‌وه‌ى گه‌وره , و لێدانى كوێرانه(الخبطه العشواء) , و گۆڕه‌كانى ئه‌ستێره‌كان و گه‌ردوونى گه‌نج و .... هتد ) و ئه‌گه‌ر ئێستا له‌لامان بووایه , ئه‌و باشترین شوێنى له ماڵى به‌خێوكردنى پیره‌كان ده‌بوو , چونكه كه‌سێكه په‌ككه‌وته‌یه‌و قسه ناكات , وه ته‌نها په‌نجاكانى كارده‌كه‌ن كه پێیان ده‌نووسێت وه له ڕێگاى كۆمپیوته‌رێكى تایبه‌تدا وه‌ڵامه‌كه‌ى ده‌كرێت به‌ق
ستیفن هۆكینگ Stephen Hawking
له ڕێگاى كورسى په‌ككه‌وته‌كان ده‌جوڵێته‌وه, كۆمپیوته‌ر بۆ نووسین و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تر به‌كاردێنێت . چونكه ڕژێمێكى كۆمپیوته‌رى تایبه‌ت بۆ ئه‌و دروست كراوه كه ده‌توانێت نووسینهكهى بكاته ده‌نگ به ئامێری كۆمپیوته‌رى , زۆر وانه‌ى ده‌رباره‌ى ئامێره‌كه وتۆته‌وه , له‌به‌ناوبانگترین كتێبه‌كانى:
مێژووى كات - له ته‌قینه‌وه‌ى گه‌وره به‌ره‌و كونه ڕه‌شه‌كان
(From the big bang to black - a brief history of time holes)
ستیفن هۆكینگ باسى دیدى زانستى فیزیا بۆ گه‌ردوون ده‌كات.
ژیانى ستیفن هۆكینگ:- ستیفن هۆكینگ له ساڵى 1943ز له ئۆكسفۆرد له به‌ریتانیا له دایكبووه, له كات جه‌نگى جیهانى دووه‌مدا, دایك و باوكى له له‌نده‌ن ده‌ژیان, به‌ڵام دایكى به‌ره‌و ئۆكسفۆرد چوو, كاتێك ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا مۆركرا سه‌باره‌ت بهقهدهغهكردنى هێرش كردنى هه‌ردوو لا بۆ سه‌ر ئۆكسفۆرد و كیمبردج , ...
منداڵییهكهى له كاتێ جه‌نگ و پاش جه‌نگ له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى له‌نده‌ن به‌سه‌ر بردووه له‌و شوێنه‌ى كه زاناكان و ئه‌كادیمیه‌كانى ئینگلیز تێیدا ده‌ژیان. ئه‌و قوتابخانه‌ی كه ستیفن لێى ده‌خوێند , ڕژێمێكى تایبه‌تى خوێندنى هه‌بوو , به‌هۆیه‌وه ستیفن تا ته‌مه‌نى هه‌شت ساڵى فێرى خوێندنه‌وه نه‌بوو.
خوێندنى زانكۆیی له ئۆكسفۆرد به‌سه‌ر برد و پاشان له كیمبردج , له سه‌رتاى ده‌ست پێكردنى خوێندنى دكتۆرا . ستیفن تووشى نه‌خۆشى (motor neuron disease) بوو , و زۆر نه‌ما بوو كه واز له خوێندنه‌كه‌ى بهێنێت , به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كه‌ى كه هیچ هیواى چاك بوونه‌وه‌ى نه‌ما بوو , چونكه ڕۆژ به‌ڕۆژ تواناى كۆنتڕۆڵكردنى ئه‌ندامه‌كانى له‌شى له‌ده‌ستده‌دا , به‌ڵام دروستبوونى په‌یوه‌ندى له‌نێوان ئه‌و و كچێك واى لێ‌كرد كه هه‌وڵبدات زه‌ماوه‌ندى له‌گه‌ڵدا بكات, وه به‌ردوام بێت له لێكۆڵینه‌وه تا بتوانێت ژیانى دابین بكات و كارێك بدۆزێته‌وه , ئه‌وه بوو له ساڵى 1965ز ئه‌و كچه‌ى ماره كرد‌و به‌رده‌وام بوو له لێكۆڵینه‌وه‌كانى له بوارى تێورى رێژه‌یى(النظریه النسبیه) تا ساڵى1970ز , و له‌نێوان ساڵانى 1970ز تا ساڵى 1974ز له بوارى كونهڕهشهكانى كۆڵییه‌وه.
پاشان ده‌ستى كرد به لێكۆڵینه‌وه له بوارى نزیك كردنه‌وه له نێوان هه‌ردوو تێۆرى و رێژه‌یى و كوانتى , و پاش ماوه‌یه‌ك ستیفن هوكینگ بوو به یه‌كێك له‌به‌ناوبانگترین فیزیاگهرانى جیهانى سه‌رده‌م,... ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن كه پاش ئانیشتاین, هوكینگ به ناوبانگترینیانه.
هوكینگ ده‌ڵێت له منداڵیه‌وه حه‌زى له‌و یارییانه بوو كه هاوكارییان ده‌كرد بۆ كۆنتڕۆڵكردنى شته‌كان , بۆیه هیچ گوێى نه‌ئه‌دا به‌شێوه‌ى فڕۆكه‌كان و كه‌شتیه‌كانى له كاتى دروستكردن به‌ڵكو گرنگى به‌كاركردنى ده‌دا , وه كاتێك ده‌ستى كرد به‌نووسینى نامه‌ى دكتۆراكه‌ى ده‌رباره‌ى فه‌له‌كناسى , وایزانى كه ئه‌مه به‌رجه‌سته‌كردنى ویستى كۆنى خۆیبوو: (( ئه‌گه‌ر توانیت له چۆنیه‌تى كاركردنى گه‌ردوون تێبگه‌یت , ئه‌وا ده‌توانى به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كۆنتڕۆلى بكه‌یت)).
له ساڵى 1988ز كتێبێكى زاناى به‌ریتانى ستیفن هوكینگ به‌ناوى (كورته‌ى مێژووى زه‌مه‌ن) ده‌رچوو , و له‌كاتى ده‌رچونیدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى له جیهان دایه‌وه كه بووه به‌ناوبانگترین كتێب له كتێبه‌كانى زانستى كۆن (كلاسیك) كه له تێورهكانى پێشهكهوتنى گه‌ردوون به‌درێژایی كات ده‌كۆڵێته‌وه , بۆ نزیكه‌ى 40 زمانى جیهانى وه‌رگێڕدرا , له‌وانه زمانى عه‌ره‌بى به‌تیراژى 9 ملێون دانه (نسخه) , زۆر كه‌س له‌وانه‌ى كتێبه‌كه‌یان كڕى به‌ته‌واوى نه‌یانخوێنده‌وه به‌هۆى گرانیهكهى , وه كاتێك له ساڵى 1998ز وه به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕ بوونى 10 ساڵ به‌سه‌ر چاپى یه‌كه‌مى كتێبه‌كه , هوكینگ چاپێكى نوێ كتێبه‌كه‌ى به‌ده‌ستكاریه‌وه ده‌ركرد , له‌و كاته‌دا زۆر كه‌س پێشبینى ئه‌وه‌ى نه‌كرد كه كتێبه‌كه ده‌بێته كتێبى یه‌كه‌م له لیستى فرۆشراوه‌كان به درێژایی (1237) هه‌فته , و ئه‌مه‌ش درێژترین ماوه‌یه له مێژوودا كه كتێبێك به‌ده‌ستى هێنا بێت , بێجگه له كتێبه‌كانى شكسپیر.
هوكینگ دیارى (10 هه‌زار) جونههیى ئیسته‌رلینى به‌ده‌ست هێنا بۆ كتێبه‌كه‌ى ( گه‌ردوون به كورتى ) كه بهڕاوێژكار و ڕێپیشانده‌ر داده‌نرێت بۆ گه‌ردوون و كونه ڕه‌شه‌كان , و تێۆرى چه‌ندایه‌تى و گه‌شت به‌ناو كاتدا .. هتد ... ئه‌مه‌ش له ساڵى (2002)ى زایینى بوو.
به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ى كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌كانى هۆكینگ گرنگى و سه‌رنجى جیهانى بۆخۆ ڕ‌اكێشا , ئه‌وا تواناكانى بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وته زانستییانه به‌شتێكى سه‌رسورهێنه‌ر داده‌نرێت بۆ ئه‌و زانایه په‌ككه‌وته‌یه . هۆكینگ پۆستى پرۆفیسورى پێدرا له بوارى بیركارى , له‌به‌شى بیركارى كردارى و فیزیاى تیۆرى له زانكۆى كامبردج , كه هه‌مان پۆستى زاناى به‌ناوبانگ ئیسحاق نیوتن بوو له ساڵى 1663ز.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كى زۆرى نیشانه (میدالیا)و دیارى جیهانى به‌ده‌ست هێناوه , وچه‌ند پله‌یه‌كى رێزلێنان , و بڕوانامه‌ی هاورێیه‌تى(زماله)ى ڕێزلێنان , كه نایابترین خه‌ڵاتى ڕێزلێنانه له به‌ریتانیادا و بڕوانامه‌ى هاوڕێیه‌تیه (زماله) له كۆمڵگاى پاشایه‌تیدا , وه ئه‌ندامه له ئه‌كادیمیاى ئه‌مریكى نێوده‌وڵه‌تى سه‌رده‌مدا.
ئه‌مڕۆ ستیفن به‌گه‌وره‌ترین زاناكانى فیزیا داده‌نرێت , ته‌نانه‌ت ده‌رباره‌ى گوتراوه كه به جێگایه‌كه‌وه به‌ستراوه به‌ڵام مێشكى له‌ئاسمانى فراواندا مه‌له ده‌كات , و به‌یه‌كێك له گه‌وره‌ترین زاناكانى فیزیاى هاوچه‌رخ وه‌سف ده‌كرێت. زاناى گه‌وره ستیفن هوكینگ توانى ببێت به‌جێ نشینى نیوتن وه‌ك هێمایه‌كى بلیمه‌تى زانستى و به‌ره‌نگارى هه‌موو ڕه‌نگه‌كانى لاوازى مرۆڤى ببێته‌وه له پێناوى پێشكه‌وتنى مرۆڤدا.
ستیفن هۆكینگ بهسێیهمین زاناى گه‌وره‌ى فیزیا داده‌نرێت له بونه‌وه‌ردا پاش نیوتن و ئه‌نشتاین , كه ده‌یان باس و كتێب و فلیمى ده‌رباره به‌رهه‌م هێنراوون , وه چه‌ندین تێورى هه‌یه , وه‌كو ( ته‌قینه‌وه‌ى گه‌وره , و لێدانى كوێرانه(الخبطه العشواء) , و گۆڕه‌كانى ئه‌ستێره‌كان و گه‌ردوونى گه‌نج و .... هتد ) و ئه‌گه‌ر ئێستا له‌لامان بووایه , ئه‌و باشترین شوێنى له ماڵى به‌خێوكردنى پیره‌كان ده‌بوو , چونكه كه‌سێكه په‌ككه‌وته‌یه‌و قسه ناكات , وه ته‌نها په‌نجاكانى كارده‌كه‌ن كه پێیان ده‌نووسێت وه له ڕێگاى كۆمپیوته‌رێكى تایبه‌تدا وه‌ڵامه‌كه‌ى ده‌كرێت به‌قسه.
س رةنكار
تايبةت بةكورد زينم
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ستخۆش بابه‌تیکی به‌سووده
له‌سه‌ر هێڵ نییه