.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










الحمد لله وصلاة وسلام علی رسول الله وعلی اله وصحبه ومن والاه اما بعد.
الســـلام علیکم ورحــــمـة الله و برکاتە
قورئـــانی پیرۆز یەکێکە لە بەرتووکەکانی خوای گەورە کە بۆ سەر پەیامبەرەکانی خۆی ڕەوانەی کردوون، قورئـــانیشی وەک کۆتا کتێب بۆ کۆتای پەیــــامبەران { محمد } سەلامی خوای لەسەر بێت نـــاردوە، بۆ ئەوەی ببێتە ڕێنوێنی و ڕێنیشادەر و سەرچاوەی بەڕێوەبردنی ژیان بۆ مرۆڤەکانی سەر زەوی.
ئەوەی من دەمەوێت لێرە عەرزی جەنـــابتانی بکەم بۆ ئەوەی سوود بە هەموو لایەکمـــان بگەیەنێت و ببێتە تیشووی رۆژی دوای شــــمان و خوای گەورە لێمـــان وەربگرێت. چونیەتی خوێنـــدنەوەی قورئـــانی پیرۆزە یان باشـــتر بڵێــــــم ڕێـــنماییەکانی خوێـــندنەوەی قورئـــانە کاتێک کەسێک دەیەوێت قورئـــان بخوێنــــتەوە پێویستە لەسەری ڕەچـــاوی ئەم ڕێـــنماییانە { ئــــەحــــکام } بکات.. ئەگەر خوای گەورە پیشــتوانمان بێت هەر جارە هەندێکی لێبـــاس دەکەین..
ڕێــــنمایی یەکەم { جۆرەکانی وەســـتان } لە کاتی خوێــــندنەوە..
مەبەست لەم ڕێـــنماییانە ئەوەیە کە لە کــــاتی خوێـــندنەوەی قورئـــاندا لە چ کاتێک شێوا بوەستین و هەنـــاسە وەرگرین یان لە چ کاتێک ڕێپێدراوە یان ڕێپێنەدراوە... هتد
بەشێــــوەیەکی گشتی وەستان لەکاتی خوێـــندنەوەی قورئـــاندا دابەش دەبێت بەسەر پێنج بەشدا کە ئـــەمانەن:-
1. وەستـــانی پێویــــست { لازم }
2. وەستــــانی ڕێپێدراو { جائز }
3. وەســــتانی چاودێریکردن { مراقبە }
4. وەستـــانی قەدەغەکراو { ممنوع }
5. هەڵوەستەکردن { السکتە اللطیفە }
---------------- لە دا هــــاتوو بە پشتوانی خوا هەریەکێک لەمـــانە شی دەکەینەوە و نموونەکانی بۆ بـــاس دەکەین --------------------
لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش بهڕێزهکهم بابهتێکی نایاب و بهسووده
هیوای بهردهوامیت بۆ ئهخوازم
خوای گهووره پاداشتتبداتهوه
بهڵام تێبینیهك/ ئاماژه به سهرچاوهی بابهتهکه بکه
وه ئهگهر خۆت ئامادهت کردووه ئاماژهی پێبکه با مافت نهخوڕێت
دووباره دهست خۆش و سهرکهوتووبیت
لهسهر هێڵ نییه




1. وەستـــانی پێویــــست { لازم }
{ هو الوقف الذي يتم به الكلام لفظا ومعنى, ويسمى هذا النوع بالوقف التام وذلك لتمام الكلام وانقطاع ما بعده عنه } واتە ئەم جۆرە وەستانە بریتیە لەوەی کە وتە کۆتایی پێدێت لەدەربڕین و واتاوە، بەمانایەکی تری سادە، لە شوێنی ئەم وەستانە دەبێت بوەستین و پێوستە( وەستانەکە پێوستە ). چونکە وتەی خوای گەورە لەم شوێنە دا دەربڕین و واتاکەی بەکۆتا دێت و لەگەڵ ئەو وتانەی دوای ئەو دێن پەیوەندی نییە و دابڕاوە، هەر بۆیەش پێویستە بوەستین لەسەری و لەگەڵ ئەوەی دواتر بەیەکی نەبەستینەوە.. هەر ئەم وەســـتانەش بە ناوێکی تر ناودەبرێت کە بریتییە لە وەســتانی تەواو { التـــــام }..
وە بۆ نــــاسینەوەی شوێنی ئەم جۆرە وەســـــتانە لە مصحەفەکانی ئێســــتا بە نیشــــانەی - م - ێکی بچوک لەسەری وشـــەکە یان وتەکە ئاماژە دراوە.
ئەمەش چـــەند نموونەیەکە:-
سورەتی بەقەرە ٢٦
سورەتی نیساء ١١٨
سەیری سەر وشـــە رەنگ شینەکە بکە...
خوا پاداشتی هەمولایەکمان بداتەوە...
خاتوو سۆز سوپاس بۆ ئاگاداری کردنەوەکە مەبەستم لە کۆتایی بابەتەکەکە ســـــەرچاوەکان ئاماژە پێبدەم چونکە ئەم کارە بە تەنهـــا سەرچاوەیەک ناکرێت بۆیە پێم باشـــە کە بەکۆتاهاتم لە بــــابەتەکە سەرچاوەکان بەدوای یەک دەنوســـمەوە..
لهسهر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش بابةتيكى بةسودة بةهيواى بةردةوامى

لهسهر هێڵ نییه




2. وەستــــانی ڕێپێدراو { جائز }
وەســـتانی ڕپێدراو {جائز} ئەو جۆرە وەستانانەیە کە ڕێپێدراوە واتە دەکرێت لەم شوێنەی ئەم وەستانەی لێییە بوەستین یـــان بەردەوام بین لە خوێندنەوەکە. ئەم جۆرەیان دابەش دەبێت بەسەر سێ جۆری تر کە ئــــەمانەن:-
*_ {الوقف الكافي} بەسەوەستان
*_ {وقف التساوي} وەکویەکەوەستان
*_ {الوقف الحسن} چاکەوەستان
ئەم سێ جۆرەی کە لەسەرەوە نوســـران بریتییە لە جۆرەکانی وەســـتانی ڕێپێدراو.. (( ئەگەر مانا کوردییەکان نەیان پێکابێت هەر عەرەبیەکان نوسراون بۆ ئەوەی باشتر لەیەکیان جیا بکەینەوە ))
*_ {الوقف الكافي} بەسەوەستان
{الوقف الكافي هو ما جاز فيه الوصل والوقف وكان الوقف أولى, وسمي كافيا للاكتفاء به واستغنائه عما بعده لعدم تعلقه به لفظا. وعلامته : قلي} بەسەوەستان ئەو جۆرە وەستانیە کە ڕێپێدراوە بەردەوام بین لە خوێندنەوە یان بوەستین و هەنـــاسە وەربگرینەوە بەڵام وەســتان لەسەر و هەناسە وەگرتن باشتر و لە پێشـــترە وەک لە بەردەوام بوون لە سەر خوێـــندنەوەکە.، بۆیەش ناونراوە {کافی} لەبەر پێویستی نەبوونی بەو خوێندندراوانەی کەدوای ئەو دەهێندرێن، چونکە لەشوێنی ئەم وەســـتانە، بەشی پێشــوو پەیوەندی لەگەڵ بەشی دواتر نییە لە ڕووی دەربڕینەوە.
لە مەصحەفەکانی ئێـــستا بە نیشـــــانەی - قلی - نیشــــان کراوە.
ئەمــانەی خوارەوە چەند نموونەیەکن لەم جۆرە وەستـــانە لە قورئـــانی پیرۆز.
،
---------- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -- - -- - - - -- - - - - - - -
*_ {وقف التساوي} وەکویەکەوەستان
{وقف التساوي هو ما استوى فيه الأمران الوصل والوقف.وعلامته : ج} ئەم جۆرە وەستانە وەک یەکە لە وەستان و بەردەوام بوون لە خوێـــندەوە هیچیان پێش هیچیان نییە و دەتوانیت بەردەوام بیت یان هەنـــاسە هەڵکێشــی، جیاوازی نییە.
لە مەصحەفەکانی ئێـــستا بە نیشـــــانەی - ج - نیشــــان کراوە.
،
---------- - - - - - - - - - - - - - -- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -------------------------------------- - - - - - - - - - -- - - -- ---
*_ {الوقف الحسن} چاکەوەستان
{الوقف الحسن هو ما جاز فيه الوصل والوقف وكان الوصل أولى} ئەم جۆرە وەستانە لە خوێندنەوەی قورئــانی پیرۆزدا دەکرێت لەسەری بوەستین یان بەردەوام بین لە خوێــندنەوەدا، بەڵام بەردەوام بوون لەسەر خوێندنەوەکە باشتر و لەپێشـــرە نەوەک بوەستین و خوێـــندنەوەکە ببڕین..
لە مەصحەفەکانی ئێـــستا بە نیشـــــانەی - صلی - نیشــــان کراوە.
،
--------------------- - - - - - - -- - - - - - - - - - - ------------------ - - - - - -- - - - - ------------------------- - - - - - - -
لهسهر هێڵ نییه








دةستةكانت خؤش بئ بةريزم خوا باداشتت باتةوة
لهسهر هێڵ نییه




3. وەســــتانی چاودێریکردن { مراقبە }
{وقف المراقبة ويسمى تعانق الوقف المراد به اجتماع موضعين صالحين للوقف وتجاورهما وفي هذه الحالة لا يصح الوقف إلا على أحدهما} وەستانی چاودێریکردن ( چاودێری کراو ) یان بە وەســتانی بەیەک گەشت یان لە باوەشگر {تعانق} یش دەنــــاسرێت، مەبەست لێی ئەمەیە کە دوو شوێنی تەک یەک کە هەردووکیان شیـــاو بن بۆ وەســــتان واتە ڕێپێدراوبێت کە بوەستین لەسەری و ئەم دوو شوێــنە بە تەک یەکەوە هــــاتن ئەو کـــات وەســتانێک دروست دەکــــات کە بە وەســـتانی چاودێری دەنـــــاسرێت.. لەم کـــاتەدا دەبێت تەنهــــا لەسەر یەکێکـــیان بوەستین و لەسەر ئەوەی تریــــان بەردەوام بە خوێـــندەوە قورئــــان بدەین، بەواتـــایەکی تر تەنهـــا لەسەر یەکێـــک لەم دوو شوێــنە تەک یەکە دەبێت بوەستین..
لە مەصحەفەکانی ئێـــستا بە نیشـــــانەی - 3خاڵ وەک نیشـــانەی (( کەواتەی بیرکاری )) - نیشــــان کراوە.
ئەم نمـــوونەی خوارەوە روونتری دەکــــاتەوە..
،
------------------------------- --------------------------- -------------------------
لهسهر هێڵ نییه




4. وەستـــانی قەدەغەکراو { ممنوع }
{ الوقف الممنوع هو الوقف على كلام لم يتم في ذاته ولم يؤد معنى صحيحا لشدة تعلقه بما بعده لفظا ومعنى, وهو وقف منهي عنه. وعلامته : لا } وەستانی قەدەغەکراو ئەم شێوە وەســــتانە دەگرێتەوە لە کاتی خوێــــندنەوەی قورئــــانی پیرۆز کە رێگەی پێـــنەدراوە ( واتە قەدەغەکراوە لەسەر ئــــەم شــــوێـــنە بوەستین ) هۆ کەی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی وتە لەم کاتەدا پەیوەندییەکی توندوو تۆڵی بە وتەکاتی دوای ئەوەوە هەیە هەم لەڕوی دەربڕینەوە هەم لە ڕووی واتـــاوە، هەر بۆیەش وەستـــا لەسەری قەدەغەکراوە..
لە مەصحەفەکانی ئێـــستا بە نیشـــــانەی - لا - نیشــــان کراوە.
وەک ئەم نمـــوونــــانەی خوارەوە
،
--------------------------------- ------------------------------------------- ---------------------------
لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش بابهتێکی نایاب و بهسووده
لهسهر هێڵ نییه








دةستةكانت خؤش بئ بةريزم خوا باداشتت باتةوة
لهسهر هێڵ نییه




5. هەڵوەستەکردن { السکتە اللطیفە }
{السكتة اللطيفة هي قطع الصوت على الكلمة القرآنية زمنا يسيرا من غير تنفس مقداره حركتان. وعلامته : س} هەڵوەستەکرن ئەمەش بریتییە لە جۆرێک لە جۆرەکـــانی وەســـــتان لە کاتی خوێــــندنەوەی قورئــــانی پیرۆز، بۆیە بەم نـــاوە نـــاودەهێــــندرێت لەبەر ئەوەی شێــــوازی وەســــتانەکە کورتە وەلەگەڵ ئەوەش هەنــــاسە هەلکێشـــانی نـــابێت لەگەڵ نابێت، بەواتایەکی تر لەم شوێـــنی هەڵوەســـتەکردنە وەســـتانەکە بەم شێــــوەیە دەبێــــت (( هەڵوەســـتەکردنێک و پاشـــان بەدەوام بوونەوە لە خوێـــندنەوەکە بەبێ هەلکێــــشانەوەی هــــەنـــــاسە ))..
لە مەصحەفەکانی ئێـــستا بە نیشـــــانەی - س - نیشــــان کراوە.
ئەمەش چـــەند نموونەیەکە لەم هەڵوەســــــــــــــتەکردنە.
،
----------------------------- ---------------------------------- ------------------------------
ئــــامین..
خوا پــــاداشـــــتی ئێـــوەش بداتەوە بەرێـــزان بۆ بــــاژداریتـــان لە بــــابەتەکە بە نیــــازەی ببێتە تێشوێک بۆ رۆی دوایــــمان
((( MirDin، دلان88، شازه، دایکی هانۆ )))
لهسهر هێڵ نییه




ئەم ڕێـــنماییانەی لەسەروە بــــاسکران بە شێوەیەکی گشــــتی جۆرەکــــان و شێـــوازی وەســـتان لە کــــاتی خوێـــندنەوەی قورئــــانی پیرۆزدا دیـــاری دەکــــات، هەروەهـــا نیشـــانە بـــاوەکان کە لەسەر وشـــەکان هەن مانای چی دەبەخشــــن لە رێـــپێدان و ڕێ پێنەدان بۆ وەســـتان و بەردەوام بوون لە خوێـــندنەوەکەدا.
هەر لەگەڵ ئــــەم بـــــابەتە چــــەند ڕوونکردنەوەیەکی تر هــــەیە کە پەیوەســــتە بــــەبـــــابەتی وەستــــــان لە کـــاتی خوێـــندنەوەدا. ئەمیش بریتییە لە چوار جۆری تر لە وەســــتان کە ئــــەمانەی خوارەوەن.
وە هیچ نیــــشانەیەکیان بۆ دیــــاری نەکراوە تا پێـــان شوێـــنەکانی دیاری بکرێت چونکە شوێـــن و کاتی دیــــاری کراویان نییە..
١. وەســـتانی تــــــاقیکردنەوانە {اختبــــاری} ئەم وەســـتانە کـــاتێک ڕوودەدات کـــاتێک خوێـــندکارێک لای مــــامۆســتاکەی فێری قورئــــان ئەبێت لەوکاتانەدا ئەیوەستێنێت یان خۆی ئەوەستێت، ئەم شێـــوە وەســتانە شتێکی ئــــاساییە چونـــکە مەبەست لێی فێربوونـــــە.
٢. وەســــتانی نـــــاچاری {اضطراري} ئەو وەســـتانەیە لەکـــاتێکدا کە خوێــــنەر هەنــــاسەی پێـــنامێنــــێت ، پشــــووی تەواو بوو یان ئەکۆکێ یان شتێکی لەم بــــابەتانە یان لە کـــــاتی بیرچونەوەی وشــــەیەکدا، ئەوەستێ و دواتر بەردەوام دەبێتەوە لە خوێـــندەوەدا.
٣. وەســـتانی چاوەڕوانی {انتظاري} ئەم وەســـتانە کـــاتێک ڕوودەدات کاتێک خوێـــنەر بیەوێت چەند جۆرێک خوێــــندن کۆبکاتەوە، بەم شێـــوەیە لەسەر وشـــەیەک ڕاوەستێت و پاشـــان دووبــــارەی کاتەوە بە جۆرێکی تر لە جۆرەکــــانی خوێـــندنەوەی قورئـــــان، بەشێــــوەیەکی گشـــتی ئەم جۆرەیــــان زۆر پەســــند نییە لەلای زانــــاکان یەکی وەک و ئـــیمام ئنبو تەیمیە رەحـــمەتی خوای لێبێت ئەفەرموێ داهێـــندراوە {بدعە}یە چونکە ســــەر لە گوێگرەکان تێکدەدا.
٤. وەســــتانی هـــەڵبژێردراوی {اختیــــاری } ئەم جۆرەیــــان ئەمەیە کە خوێـــنەر بیەوێت لە شوێـــنێکا خۆی بوەستێــــت بە بێ بوونی هیچ هۆکـــارێک بۆ ڕاوەســـتانەکە، ئەم جۆرە ڕاوەســتانەش ئەکرێت بە پێــــنج بەش کە لەســــــــــەرەوە واتــــە لە بـــــابەتەکــــانی پێشـــــوودا بــــاس کراون.
جگە لـــــەمــــانە وەســـــتانێک هـــــەیە کە پێــــــــی دەوترێت وەســــتانی خــــراپ یان قێــــزەوەن {القبیح} وەســــتانێکە هەڵــــەیە وەکو وەســــتان لەسەر وشـــەی [[لا يستحي]] لەم ئایەتەی کە خوای گەورە دەفەرمووێت [[ إن الله لا يستحي أن يضرب مثلا ما بعوضة فما فوقها .. ]] ئەگەر لەسەر وشــــەی [[ لا يستحي ]] وەســـتاو پاشــــان لەدوای ئەوەوە دەستی کرد بە خوێـــندەوەی ئەوکــــاتە واتاکەی دەگۆرێت و ئەبێت بە کوفر (( خوا پەنــــامانبدات ))..
لێرەوە بــــابەتی وەســــتان یـــــان ڕێـــنماییەکانی وەســــتان لە کـــــاتی خوێـــندەوەی قورئـــــان تەواو دەبێت. بەو نیـــــازەی خوای گەورە لێــــمان وەربگرێت و ببێتە مـــایەی لێخۆشـــبوونــــمان ،، هەر هەڵـــەیەک هەبێت ئەوە لە منــــەوەیە و داوای لێخۆشـــبوون دەکەم .. وســـلام و عیلکم ورحـــمت لله وبرکـــاته.
ســــەرچــــاوەی ئــــەم بــــابەتە لە چـــەند مــــاڵپەرێکی ئـــینتەرنێتەوە وەرگیراوە سەرەکی ترینـــیان
+_ موقع الاســـلام الدعوی والرشـــادی
لەگەڵ چـــەند تۆمــــارێکی دەنگی مــــامۆســــتایانی بەرێــــز دەربــــارەی { تجوید } ی قورئــــانی پیرۆز
لهسهر هێڵ نییه








yaxwa awdastanat xosh bet taesta babte wa baswdm naxwendotawa
lasht sax betw har bardawam bet lasar babate bswd
xwada padashte xert batawaw emah bebash nakat law padashta amen
لهسهر هێڵ نییه



دةستةكانت ساغ بيت
سةركةوتوبيت

لهسهر هێڵ نییه




خوای گەورە هـــەموولایەکــــان سەربەرزبـــاکات و نیەتمــــان پاراو بکات کە کارەکانمان تەنهـــا بۆ رەزامەندی ئەو بێت..
سوپاس بۆ ئێـــوەش بەرێزان { cholaka_kurd ، glena88 }
لهسهر هێڵ نییه