.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










ژیان نامه‌ی دڵدار
تێبینی : ئه‌م ژیا نامه‌یه كاتێ نووسراوه كه دڵدار له ژیاندا مابووبهڵام ته‌مه‌ن مه‌ودای نه‌دا چاپی ئه‌م كتێبه ببینێ ئه‌وكات له پۆلی دووه‌می قانوون ئه‌خوێنێ تائه‌وكات دڵدار به‌شاعیره ناوداره‌كان ناژمێردرێت به‌ڵام به پێ ئه‌و شعرانه‌ی له‌و كات ده‌ست كه‌وتوون دڵدار به شاعیری ناوداری نیشتیمان په‌روه‌ری دواڕۆژ ئه‌ژمێردرێت . بێ گومان ئێستاش ئه‌م قسه‌یه له ڕاستیدایه و دڵدار شاعیری ناوداری نیشتیمان په‌روه‌ری كورده به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش كه شعری ( ئه‌ی ڕه‌قیب ) كه بۆت سروودی نیشتیمانی كوردستان
ناوی ڕاسته قینه‌ی (یونس ڕه‌ئووف )ه له 2 ی شوباتی ساڵی 1917 له كۆییه هاتۆته دوونیاوه " ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵان بوو باوكی هێناوییهتیه هه‌ولێر پاشان چوونه بۆ ڕانییه له‌وێ تا پۆلی دووی سه‌ره‌تایی حوێندووه ، بهینێكیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كۆیهوخوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو ده‌كات ، داوی ئه‌وه له هه‌ولێر و كه‌ركووك خوێندنی ناوه‌ندی و دوواناوه‌ندی ته‌واو كردووه ، لاوێكی زرنگ و خوێن گه‌رمه .هه‌ستێكی به‌رزی هه‌یه هه‌ر له مناڵییه‌وه تووسی گبرو گرفت و تهنگو چه‌ڵه‌مه‌ی زهمانههاتووه ژیانێكی كه‌م و زۆر سه‌خت و تاڵی به ئه‌ندێشه‌ی ڕابواردووه
شاعیرێك بووه ئیلهامی شعری له هه‌وایی سازگار و به‌ر زی چیاكان و نیشتیمانه‌وه وه‌رگرتووه
به‌هۆی منداڵی و خه‌ریك بوون له گه‌ڵ خوێندن شعری زۆری دانه‌ناوه
شاعیر دڵدار له ساڵی 1948 ز دڵه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌م لاوه خوێن گه‌رمه له لێدان ده‌كه‌وێت و ماڵئاوای له ژیان و نیشتیمان و سروشتی كوردستان ده‌كات
دڵدار له شعرێكی سروشتدا ده‌ڵێ :
كوردستانی خۆش نیشتیمانی جوان
تۆ قیـــبلهگاهی منی بووگوومــــان
چـــــاوم پشكووتـــــوی شاخهكانته
فێــــری ژیـــانی بـــاخــــهكانتـــه
دهنـــگی شمشــــاڵی شوانه‌كان
زریــــق و باقـــــی جوانه‌كانت قاسپه‌ی كه‌وانی قه‌د كێــوهكانت
خووڕه‌ی ئاوه‌كه‌ی نشــێوهكانت
ئه‌مانه هه‌مووی گوێیان كردمه‌وه
هه‌وێنی شعری دڵیان گرتــمهوه

له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده س خۆ ش زور به سووده ۳۱ سال ژیاوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه