❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بؤچی ئاسمان ره‌نگی شینه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-03 14:33:11

rozh989
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-23
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 364
WindowsSafari

بؤچی ئاسمان ره‌نگی شینه

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-dd88a54d34.jpg
په‌روه‌ردگار له‌ قورئاندا ده‌فه‌رموويت :أَفَلَمْ يَنظُرُوا إِلَى السَّمَاء فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وَزَيَّنَّاهَا وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٍ سورة ق ٦ ده‌ی ئایا سه‌رنجی ئه‌و ئاسمانه‌یان نه‌داوه‌ كه‌له‌سریانه‌وه‌ چؤن درووستمان كردووه‌و رازاندومانه‌ته‌وه‌ وه‌ هیچ درزو كه‌لينيكی تیادانی یه‌ غه‌زالی بلیمه‌ت له‌ الحكمه فی مخلوقات الله دا ده‌نوسيت خوا ئاسمانی به‌ره‌نگئ‌ كيشاوه‌ كه‌له‌هه‌موو ره‌نگه‌كان بؤ چاو باشتربئ‌ وپته‌وی بكات گه‌ر ئاسمان تیشك یان روناكی بوایه‌ ئه‌وا زیانی به‌ سه‌یركه‌ر ده‌گه‌یاند سه‌یركردنی شین و سه‌وز له‌گه‌ل بینین دا گونجاوه‌ بؤچی روناكی خؤر سپی یه‌ به‌لام ئاسمان سپی نیه‌ شینه‌ ليكدانه‌وه‌ی فیزیایی بؤ ئه‌مه‌ چییه‌ زانایان سه‌لماندویانه‌ كه‌ شه‌پؤله‌كانی بنه‌وشه‌یی و شین كورتن و ده‌ ئه‌وه‌نده‌ی شه‌پؤله‌ روناكیه‌ دريژه‌كان په‌رش ده‌بنه‌وه‌ كه‌ توشی ره‌نگی سور ده‌بيت تیشكی سور ده‌سبه‌جئ بؤناو هه‌وای زه‌وی ده‌گوازريته‌وه‌ كه‌چی شه‌پؤلی شین كه‌ كورته‌ هه‌ر له‌ جيی خؤی په‌رش ده‌بيته‌وه‌ به‌ ته‌نؤلكه‌ هه‌وایی یه‌كان وئاوو تؤزو خؤل كه‌له‌هه‌وادا هه‌یه ئه‌وه‌ ئه‌و روناكیه‌ په‌رش بوه‌وه‌یه‌ وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ بؤچی له‌كاتی خؤرئاوا بووندا روناكی خؤر سورو زه‌رد دیارده‌بيت خوای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا ده‌فه‌رموويت فَلا أُقْسِمُ بِالشَّفَقِ په‌روه‌ردگار سويند به‌ زه‌رده‌ په‌ڕده‌خوات وشه‌ی الشفق به‌ زه‌رده‌په‌ری ئيواره‌و شه‌به‌قی به‌یانیان ده‌وتريت شه‌به‌ق چییه‌ كه‌ قورئان سويندی پئ‌ ده‌خوات و له‌ كاتی سپيده‌و ئيواراندا كؤمه‌له‌ ره‌نگيكی جوان به‌ ئاسمان ده‌دات وله‌ سورو زه‌رد پيك ديت وسه‌رنجی خولیا بؤ خؤی راده‌كيشيت له‌رووی فیزیاییه‌وه‌ كاتئ‌ خؤر له‌ كاتی به‌یانیان و ئيواراندا به‌ ئاسماندا شؤربؤته‌وه‌ كؤمه‌له‌ روناكییه‌كی گه‌رم وره‌نگاو ره‌نگ به‌ ئاسماندا ده‌دات له‌ زه‌ردو سوری فره‌ پله‌ پيكديت ئه‌مه‌ش بؤ ئه‌م ماوه‌یه‌ ده‌گه‌ريته‌وه‌ كه‌ پيویسته‌ تیشك له‌ هه‌وادا بیبريت هه‌وای زه‌وی مه‌یلی په‌رش بوونه‌وه‌ی روناكی وه‌نه‌وشه‌یی و شین ده‌كات كه‌له‌ په‌رش بوونه‌وه‌ی روناكی سورو زه‌رد پتره‌ كاتئ‌ خؤر شؤربؤته‌وه‌ پيویسته‌ روناكی ماوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر ببريت به‌هه‌وادا له‌و ماوه‌یه‌ كه‌ له‌نیوه‌رؤدایه‌ له‌و په‌رش بونه‌وه‌یه‌ كؤمه‌كه‌ روناكیه‌كی زه‌ردو سور ده‌رده‌كه‌ون تا چاومان بیانبینن.
eslam kurd

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ff401445bf.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-07-03 10:57:03

sarkawt@shand
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هەولێری پایتەخت?
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-08-12
په‌یامه‌كان: 215
WindowsFirefox

Re: بؤچی ئاسمان ره‌نگی شینه

دەست خۆش بۆ روونکردنەوەکانت........
منیش پیم وابوو ئەو روونکردنانەوەى تۆ دووبارە بکەمەوە بەلام بە شیوەیەکی تر..... هەلبەتە ئەگەر پیت ناخۆش نەبیت......

بۆچی ئاسمان بە شینی دەردەکەویت؟؟..

لەرووی فیزیایەوە: سەرەتا کە تیشکی خۆر لە خۆر دەردەچیت رووناکی سپیە نەک رەنگی سپی چونکە ئەو تیشکەی کە لە خۆر و هیندی تەنی تر دەردەچن وەکو گلۆپ رەنگیان سپی نیە بەلکو سپی دەردەکەون ئەمەش لە ئەنجامى یەک گرتنی حەوت رەنگەکەى کەوانەى باران (پەلکە زیرینە) کە رەنگەکانیان بریتین لە : سوور , پرتەقالی , زەرد , سەوز , شین , نیلی , بنەوشەیی. ئەو حەوت رەنگە بەیەکەوە وا دەکەن کە تیشکی خۆر سپی دەربکەویت. بەلام ئاخۆ بۆچی ئاسمان کە بە رووناکی سپی رووناک دەبیتەوە بۆچی ئەویش سپی دەرناکەویت.؟؟؟....

بۆ وەلامی ئەوە پیوستە شارەزا بی لە سیفەتیکی تەنۆلکەیی کە (پەرش بوونەوە)ی پی دەلین.

بەرش بوونەوە بریتیە لە کارلیکی نیوان رووناکى و تەنۆلکەکانى هەوا کە دەبیتە هۆی گۆرینی ئاراستەی رووناکی یان خودی رووناکی یان هەردووکیان بەیەکەوە.

وە ئەو شەپۆلانەى کە دریژی شەپۆلیان کورتە زیاتر پەرش دەبنەوە.

جا کاتیک رووناکی سپی بە تەنۆلکەکانى هەوا تیپەر دەبن تووشی پەرشبوونەوە دەبن.

لەبەر ئەوەی سوور و پرتەقالی و زەرد و سەوز دریژی شەپۆلیان دریژە بۆیە زۆر تووشی پەرش بوونەوە نابن و بەناو تەنۆلکەکان تیپەر دەبن.

بەلام شەپۆلی شین دریژی شەپۆلەکەی کورتە و نیوەترەکەی بە نزیکەیی یەکسانە بە نیوە تیرەى تەنۆلکەکانى هەوا بۆیە تووشی زۆرترین پەرش بوونەوە و بلاو بوونەوە دەبیت.

هەرچی شەپۆلی نیلی و بنەوشەییە لەبەر ئەوەی دریژی شەپۆلیان ئینجگار کورتە بۆیە زۆر لە شەپۆلی شین زیاتر پەرش دەبنەوە و بەجۆریک هەر رووناکیان نامینیت دوای ئەو پەرشبوونەوە زۆرە و بۆیە شەپۆلی شین پەرشبوونەوەیەکی گونجاو و لەباری هەیە  و  بۆیە ئاسمانیش بە شین دەردەکەویت...

سەبارەت بە پەپکەی خۆر و دەوروبەرەکەی ئایا بۆچی هیندی جار بەتایبەتی دواى خۆر ئاوا بوون بە رەنگی سوور یان زەرد پرتەقالی دەردەکەویت؟؟...

دەربارەى ئەمە لەبەر ئەوەی شەپۆلی شین تووشی پەرشبوونەوە زۆرتر دی لەوەى کە تووشی شەپۆلەکانی پیش خۆی دی بۆیە لەکاتی خۆرئاوابوون دەگاتە رادەیەک کە ئەویش وەک بنەوشەیی و نیلی تەواو پەرش دەبیتەوە و بۆیۆ نۆرەی رەنگەکانى پیش خۆی دیت.


لەگەل ریز و سلاوى ئامادەکار: سەرکەوت نجم الدین صابر

Kurdzhin
ئةو دونياية خةونيكى قولة هةر كاتيك مردنى بة خةبةر دييتةوة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-07-03 14:19:00

glena88
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-13
په‌یامه‌كان: 50
WindowsFirefox

Re: بؤچی ئاسمان ره‌نگی شینه

دةستةكانتان خوش بيت

سةركةوتوبن

بةردةوام بن

Kurdzhin
كونا هةكانى رؤزكارى لاوى ئةتوانى لة روخسارى بيريدابخوينيتةوة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-07-03 14:54:58

cholaka_kurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-11-15
په‌یامه‌كان: 2150
WindowsMSIE7

Re: بؤچی ئاسمان ره‌نگی شینه

dast xosh chawakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2012-07-04 13:36:44

Ledsen Flicka
جوانی کوردژین
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-01-23
په‌یامه‌كان: 1072
WindowsFirefox

Re: بؤچی ئاسمان ره‌نگی شینه

das xosh

Kurdzhin
کاتێک ستایشی که‌سێک ده‌کرێت که‌من ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌که‌ن، به‌ڵام کاتێک زه‌می که‌سێک ده‌کرێت هه‌موو که‌س باوه‌ڕ ده‌که‌ن!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2012-07-05 07:52:06

MirDin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-12-24
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 951
WindowsMSIE7

Re: بؤچی ئاسمان ره‌نگی شینه

دةستان خؤش بؤ ئةو زانياريانة

Kurdzhin
[b]
كات و زەردەخەنه دوو شتى گرنگن له ژيان
هەندێك جار كات وامان لى دەكات خەنده له بيربكه ين
هەنديك جاريش خەندەى كەسێك كاتمان له بيردباتوه.....[/b]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net