.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














نووسینی/جوانمیرته‌قێدین
شانشنی کۆنفیدراڵی گایا(42-562ز)
شانشینی کۆنفیدراڵی گایا یه‌کێکه له‌چوار شانشینه‌که‌ی کۆنی وڵاتی کۆریا،که شانشینی کۆنفیدراڵی گایا له‌ساڵی(42ز)له‌یه‌کگرتنی دوانزده‌عه‌شیره‌ت(دوڵه‌ته‌شار) پێکهات به‌سه‌رکردایه‌تی شاسورۆ(42-199ز) که‌یه‌کێک بووه له‌نه‌وه‌کانی شاجومونگ،وه‌پێکهێنه‌ره بنچینه‌یه‌کانی شانشینی کۆنفیدراڵی گایا پێکهاتبوو له‌مانه،وه‌کو( گیومگوان وگایاس ودایگایاو سیۆنگسان و گۆرییۆنگ وسۆگایا)که ده‌وڵه‌ته‌شاری گیومگوان ودایگایا به‌هاوبه‌شی فه‌رمانڕه‌وایی شانشینه‌که‌یان ئه‌کرد،که توانیان شانشین به‌ره‌و پێشکه‌وتن وسه‌رکه‌وتن ئاڕاسته‌بکه‌ن،وه‌له‌نێوان ساڵانی(391-412ز)شانشینی کۆنفیدراڵی گایاکه‌وته‌ژێرسه‌رپه‌رشتی شانشینی گۆگۆریو(37-668ز) وه چه‌ند جاره‌ێک به‌یارمه‌تی شانشینی بایک جی هێرشی سوپای شانشینی شیلا(57-935ز) به‌رپه‌رچ داوه‌ته‌وه،وه‌له‌ساڵی(631ز)سوپای شانشینی شیلا به‌فه‌رمانده‌یی ژه‌نه‌ڕاڵ کیم ئیسابو هێرشی سه‌رشانشینی کۆنفیدراڵی گایا وه‌توانی ده‌وڵه‌ته شاری گیومگوان(42-532ز)داگیربکات شاگوهییۆنگ(521-532ز)که‌باپیری ژه‌نه‌ڕاڵ کیم یوشین(595-673ز) بوو ،ڕابکات بۆده‌وڵه‌ته‌شاری دایگایاوه ویستی به‌یارمه‌تی شای ده‌وڵه‌ته‌شاری دایگایا ده‌وڵه‌ته‌شاری گیومگوان رزگاربکات به‌ڵام هه‌وڵه‌سه‌ری نه‌گرت چونکه ده‌وڵه‌ته‌شاره‌کانی تری شانشینی کۆنفیدراڵی گایا یه‌ک له‌دوای یه‌ک له‌لایه‌ن سوپای شانشینی شیلا داگیرئه‌کران،که‌ئه‌وه له‌ساڵی(554ز)سوپای شانشینی شیلا به‌فه‌رمانده‌یی ژه‌نه‌ڕاڵ کیم ئیسابو هێرشی کرده‌سه‌رده‌وڵه‌ته‌شاری دایگایاکه‌دواخاڵی به‌رووبه‌رووبوونی هه‌ر دوو سوپای شانشینی شیلاو شانشینی کۆنفیدراڵی گایا بوو که‌شه‌ر له‌نێوان هه‌رسوپابه‌رپابووکه‌نزیکی دوانزده ساڵی خایاند واته‌له‌نێوان ساڵانی(554-562ز)دابووکه‌تێدا سوپای شانشینی کۆنفیدراڵی گایا له‌به‌رامبه‌ر سوپای شانشینی شیلا شکشتی هێنا،وه شانشینی کۆنفیدراڵی گایا کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی هات،وه‌بووه به‌شێک له‌شانشینی شیلا.
ناوی شاکانی شانشینی کۆنفیدراڵی گایا له‌ده‌وڵه‌ته‌شاری گیومگوان(42-532ز)که‌شاکانی به‌ته‌مه‌ن درێژیی سه‌یر ناسراوه‌ن:
1-سورۆ(42-199ز) 157ساڵ.
2-گیۆدونگ(199-259ز) 60ساڵ.
3-ماپوم(259-291ز) 32ساڵ.
4-گیۆجیلمی(291-346ز) 55ساڵ.
5-ئیسیپوم(346-407ز) 61ساڵ.
6-جواجی(407-421ز) 14ساڵ.
7-چویهوی(421-451ز) 30ساڵ.
8-جیلجی(451-492ز) 41ساڵ.
9-گییۆمجی(492-521ز) 29ساڵ.
10- گوهییۆنگ(521-532ز) 11ساڵ.
ناوی شاکانی شانشینی کۆنفیدراڵی گایا له‌ده‌وڵه‌ته‌شاری دایگایا(42-562ز):
1-لجیناسی(42-؟).
2-.......
3- گیومنیمی یه‌که‌م(؟-؟).
4- گیومنیمی دووه‌م(؟-؟).
5-هاجی(؟-؟).
6-گاسیلی یه‌که‌م(؟-؟).
7- گاسیلی دووه‌م(؟-؟).
8-........
9-ئیۆی(؟-؟).
10-کرۆونی یه‌که‌م(؟-؟).
11- کرۆونی دووه‌م(؟-؟).
12- کرۆونی سێیه‌م(؟-؟).
13- کرۆونی چواره‌م(؟-؟).
14- کرۆونی پێنجه‌م(؟-؟).
15- کرۆونی شه‌شه‌م(؟-؟).
16- کرۆونی حه‌وته‌م(؟-؟).
سه‌رچاوه//:/-/-[-=//::"--
چه‌ندین ماڵپه‌ری مێژوویی کۆریا
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن jwanmer (2012-07-12 12:11:59)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




سوباس بو زانياريةكةت
بةهيواي زانياري زياتر لةسةر شانشينةكاني تر

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌رێز(Asma93) به‌رێزو خۆشه‌ویستی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه