❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن پێشوازى له‌ رِه‌مه‌زان بكه‌ین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-07-05 19:48:53

SaaM
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-07-04
دواترین سه‌ردان: 2012-08-18
په‌یامه‌كان: 12
WindowsOpera

چۆن پێشوازى له‌ رِه‌مه‌زان بكه‌ین

چۆن پێشوازى له‌ رِه‌مه‌زان بكه‌ین

بسمالله الرحمن الرحیم

رِه‌مه‌زان :- بریتییه‌ له‌و مانگه‌ پیرۆزه‌ى كه‌خواى په‌روه‌ردگار به‌رِه‌حمه‌ت و به‌زه‌یى خۆى به‌خشیوێتى به‌ موسوڵمانان .
مانگى رِه‌مه‌زان پێویسته‌ به‌شێوه‌ى ترس و رِق سه‌یرى نه‌كه‌ین چونكه‌ ئه‌و مانگه‌ خۆى بریتییه‌ له‌مانگى رِه‌حمه‌ت و خواى په‌روه‌ردگار به‌خشیوێتى به‌موسوڵمانان تا ئه‌و مانگه‌ بكه‌ن به‌ مانگى به‌خۆداچونه‌وه‌و وازهێنان له‌تاوان و خۆ رِاهێنان له‌سه‌ر كارى چاكه‌ وه‌ موسوڵمانان لێى سودمه‌ند ده‌بن له‌چه‌ندین رِووه‌وه‌ :-
له‌رِوى پزیشكییه‌وه‌ :
مرۆڤه‌كان پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌تێپه‌رِاندنى دوانزامانگدا مانگێكیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى پشویه‌ك به‌لاشه‌یان بده‌ن و ئه‌و چه‌ورییه‌ى كه‌له‌ماوه‌ى یانزامانگدا له‌ ناو لاشه‌یاندا كۆده‌بێته‌وه‌ پێویسته‌ سه‌رفى بكه‌ن، چونكه‌ كۆبونه‌وه‌ى چه‌ورى ده‌بێته‌ هۆى دروست بوونى جۆره‌ها نه‌خۆشى ، له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ماوه‌ى ئه‌و مانگه‌دا به‌رِۆژوبوون ده‌بێته‌ هۆى سه‌رف كردنى ئه‌و چه‌ورییه‌ كۆكراوه‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى له‌ش ساغى به‌ویستى خواى په‌روه‌ردگار .
له‌رِوى په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌ :
مرۆڤه‌كان رِاده‌هێنێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى قه‌ناعه‌ت به‌كه‌م بكه‌ن و فێرى ئه‌وه‌مان ده‌كات چۆن رِێز له‌كه‌سى برسى بگرین له‌كاتێكدا ئێمه‌ ته‌نها یه‌ك ژه‌م خۆمان له‌خۆره‌ك ده‌گرینه‌وه‌ به‌ڵام كه‌سانى واهه‌یه‌ كه‌موحتاجه‌ به‌وه‌ى له‌ رِۆژێكدا ژه‌مێك نان بخوات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ش هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئازارى برسێتى چه‌ند ناخۆشه‌ و كه‌سانى برسى به‌درێژایى ساڵ چۆن ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن ، وه‌ له‌هه‌مان كاتدا كاتێك مامۆستایانى به‌رِێز باسى ژیانى پێغه‌مبه‌ران و هاوه‌ڵانمان بۆ ده‌كه‌ن ته‌نها وه‌ك چیرۆكێك دێته‌ به‌رچاومان زۆر رِه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌رمان نابێت به‌ڵام كاتێك بۆ خۆمان به‌رِۆژو ده‌بین و توشى برسێتى و تونێتى ده‌بین ئه‌و كاته‌ بیهێنا به‌رچاوت كه‌ پێغه‌مبه‌رى مه‌زن [ (صلى الله عليه وسلم) ] خۆى و هاوه‌ڵانى چۆن ژیاون و به‌چى جۆرێك چونه‌ته‌ مه‌یدانى جیهادو رِوبه‌رِو بوونه‌وه‌و به‌پێ له‌شارێكه‌وه‌ بۆ شارێكى تر هه‌نگاویان ناوه‌ به‌ناو بیابانێكى وشك و گه‌رمدا كه‌هه‌ێنده‌ گه‌رم ده‌بێت تا ئه‌و خۆڵ و لمه‌ى كه‌پێى پیاده‌نێیت سورده‌بێته‌وه‌و پێت ده‌سوتێنێت پاشانیش كه‌ ده‌گه‌یشتنه‌ شوێنى مه‌به‌ست ئه‌وه‌ نه‌بێت بچن بۆ گه‌شت و پشوودان به‌ڵكو به‌و هیلاكى و برسێتى و تینوێتییه‌ ده‌چونه‌ ناو ساحه‌ى جیهادو رِوبه‌رِوبوونه‌وه‌و چاوه‌رِێى هیچیان نه‌ده‌كرد جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ چاوه‌رِێ بوون كه‌خواى گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتنیان پێ ببه‌خشێت به‌وه‌ى كه‌شه‌هیدبن یان ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتنى موسوڵمانان ببینن . ئه‌و كات تۆش خۆت هه‌ڵسه‌نگێنه‌ به‌و پیاوانه‌و بزانه‌ كه‌ ئێمه‌ چه‌ند له‌دواوه‌ین تا ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش زیاتر هه‌وڵى سه‌رخستنى په‌یامى پاك و بێگه‌ردى ئیسلام بده‌ین و بێزار نه‌بین به‌وه‌ى كه‌خۆمان له‌نان و ئاو بگرینه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى ته‌نها مانگێك ، وه‌بێگومان ئه‌وه‌ى كه‌ ئێستا ئێمه‌ى موسوڵمان له‌ماڵى خۆماندا دانیشتووین و خه‌ریكى كارى خۆمانین ئیتر ئه‌وه‌نییه‌ وابزانین دیندارى ته‌نها بریتییه‌ له‌جیهاد به‌ڵكو جیهاد بریتییه‌ له‌لوتكه‌ى ئیسلامه‌تى و بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌یت به‌لوتكه‌ش پیویسته‌ هه‌نگاوه‌كانى سه‌ره‌تاى بۆ بنێیت و له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه‌ ئه‌گه‌ر نه‌توانین جیهاد بكه‌ین خۆ ده‌توانین به‌رِۆژو بین و كارى چاكه‌ بكه‌ین و یارمه‌تى هه‌ژاران بده‌ین كه‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش بریتین له‌جۆرێكى تر له‌جیهادكردن ، وه‌به‌رۆژووبوون هۆكارێكى زۆر سه‌ركه‌وتووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ جگه‌ره‌ خۆرن و ده‌یانه‌وێت وازى لێبهێنن و ده‌ڵێن نازانین چۆن وازى لێبێنین و بۆمان ته‌رك ناكرێت ئه‌وا ئه‌م مانگه‌ باشترین فرسه‌ته‌ له‌به‌رده‌میدا .
له‌رِوى ئیمانییه‌وه‌ :
رِۆژو یه‌كێكه‌ له‌و هۆكاره‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ى كه‌ مرۆڤ له‌خواى په‌روه‌ردگار نزیك ده‌كاته‌وه‌ و زیاتر پارێزگاری له‌ئیمانمان ده‌كات و ده‌مانپارێزێت له‌فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ى شه‌یتانى نه‌فس و جین و ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌زیاتر چێژ له‌عیباده‌ت وه‌ربگرین و زیاتر هانمانده‌دات به‌وه‌ى كه‌ خۆمان به‌دوور بگرین له‌ هه‌واى نه‌فس و ئاره‌زوو وه‌دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌درۆو نه‌زه‌رِى حه‌رام و غه‌یبه‌ت و گومانى خراپ بردن به‌خه‌ڵكانى ترو وه‌خۆ گرتنه‌وه‌ له‌چه‌ندان تاوانى تر .
ده‌كرێت لێره‌دا كه‌سێك بپرسێت و بڵێت نه‌فه‌رى واهه‌یه‌ به‌رِۆژوو ده‌بێت و به‌ڵام له‌ هیچ كام له‌وانه‌ى باسمان لێوه‌كردووه‌ خۆى ناگرێته‌وه‌ ؟
ئه‌م پرسیاره‌ جێگاى خۆیه‌تى لێره‌دا وه‌ڵامى بده‌ینه‌وه‌ چونكه‌ به‌رِاستى كه‌سانى له‌و جۆره‌ هه‌یه‌و كه‌ ده‌بێت ئێمه‌ به‌هه‌موومانه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ین له‌گه‌ڵیاندا و هه‌ریه‌كه‌مان به‌پێى تواناى خۆى تاوه‌كو بۆیان رِوون بكه‌ینه‌وه‌و به‌رچاو روونیان بكه‌ین به‌ئیسلام و تا چیتر ئه‌وانیش بزانن كه‌ ئایا بۆچى به‌رِۆژوو ده‌بن ، چونكه‌ له‌ساڵانى پێشودا ده‌مان بینى به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك له‌موسوڵمانان كاتێك هه‌ڵده‌سا بۆ په‌رشێو نانى ده‌خواردو پاشانیش ده‌خه‌وته‌وه‌ تا كاتى نوێژى نیوه‌رِۆو هه‌ندێك جار له‌وه‌ده‌چێت كاتى نوێژه‌كه‌شى دره‌نگ بكه‌وێت و پاشانیش له‌وه‌ده‌چێت بخه‌وێته‌وه‌ تا ئیواره‌ یان خۆخه‌ریك كردن به‌هه‌ندىَ كارى نارِه‌وا بۆ كات به‌سه‌ر بردن و كات كوشتن ته‌نها بۆئه‌وه‌ى كاتیان لێ برِوات ، به‌ڵام له‌رِاستیدا رِه‌مه‌زان بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئێمه‌ كاتى تیا بكوژین به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێت موسوڵمان به‌شێوازێكى تر پێشوازى له‌ مانگى رِه‌مه‌زان بكات و بزانێت كه‌مانگى رِه‌مه‌زان مانگى چالاكى زیاتره‌ كه‌ده‌بێت موسوڵمان له‌مانگى رِه‌مه‌زاندا زیاترو زۆرتر كاره‌كانى به‌به‌رنامه‌ رِێژى ئه‌نجامبدات و له‌رِۆژانى پێشوو زیاتر كاته‌كانى قورئان خوێندن و عیباده‌تیان زیاد بكات و بیرله‌رِابردووی بكاته‌وه‌و بزانىَ له‌ماوه‌ى یانزامانگى پێشوودا چى كردووه‌؟ و چى ئه‌نجامداوه‌؟ و ئایا توانیوێتى كه‌ چه‌ندێك له‌كرده‌وه‌چاكه‌كانى زیادبكات؟ كه‌ له‌مانگى رِه‌مه‌زانى پێشودا هه‌وڵى بۆداون و برِیارى له‌سه‌رداون كه‌دواى مانگى رِه‌مه‌زان پێوه‌ى پابه‌ندبن و وه‌ئه‌مساڵیش پێویسته‌ كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌بدات كۆمه‌ڵێك كرده‌وه‌ى چاكه‌ى تر كۆبكاته‌وه‌و هه‌وڵى ئه‌وه‌ بدات كه‌ له‌دواى مانگى پیرۆزى رِه‌مه‌زانیش له‌سه‌رى پابه‌ندبێت و خۆی زیاتر و زۆرتر تۆكمه‌ بكات ، نه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ بیكه‌ینه‌ مانگى ته‌مه‌ڵى و بێزارى و كاتى خۆمان به‌فیرِۆبده‌ین ، چونكه‌ هه‌روه‌ك له‌ساڵانى رِابردوودا ده‌مان بینى هه‌ندێك جار له‌ده‌ورى كاتژمێر 10ى به‌یانیدا ده‌چوینه‌ بازارِ ده‌مان بینى ناو بازارِ چۆڵه‌ چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ له‌موسوڵمانان وا تێده‌گه‌ن كه‌وه‌ك له‌پێشتر باسمان كرد ده‌بێت كات به‌سه‌ر ببه‌ن بۆیه‌ ده‌خه‌وتن و زۆر دره‌نگ له‌خه‌و هه‌ڵده‌سان و كاتێكى زۆریان به‌فیرِۆده‌دا له‌كاتێكدا كه‌خواى په‌روه‌ردگار به‌رِه‌حمه‌ت و به‌زه‌یى خۆى كاركردن و كه‌سابه‌تى حه‌ڵاڵى بۆ كردووینه‌ته‌ جۆرێكى تر له‌عیباده‌ت و خوا په‌رستى .
وه‌سه‌یر ده‌كه‌ین له‌مانگى پیرۆزى رِه‌مه‌زاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ ژه‌مێك له‌ژه‌مه‌كانى نان خواردن كه‌م ده‌كات كه‌چى به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زۆرترین خواردن سه‌رف ده‌بێت له‌ماوه‌ى ئه‌و مانگه‌دا. كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كێكى تره‌ له‌هه‌ڵه‌كانمان چونكه‌ ئه‌م كاره‌ له‌چه‌ند رِوویه‌كه‌وه‌ لێى زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین:
1- پێغه‌مبه‌رى مه‌زن [ (صلى الله عليه وسلم) ] ده‌فه‌رموێت گه‌ده‌تان بكه‌ن به‌سىَ به‌شه‌وه‌ به‌شێكیان بۆ خواردن و به‌شێكى تریان بۆ خواردنه‌وه‌و به‌شێكى تریشیان بۆ هه‌وا .
له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بینین له‌م رِووه‌وه‌ زه‌ره‌ر مه‌نده‌بووین و لامانداوه‌ له‌م فه‌رموده‌ پیرۆزه‌ى پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى .
2- ئێمه‌ وه‌ك له‌پیشتر باسمان كرد له‌م مانگه‌دا ئه‌و چه‌وریانه‌ى كه‌له‌له‌شدا كۆبوونه‌ته‌وه‌ هه‌رس ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌برسیمان نه‌بێت زۆر بخۆین ئه‌وا گه‌ده‌ ده‌توانێت ته‌نها فریاى هه‌رس كردنى ئه‌و خۆره‌كه‌ زۆره‌ بكه‌وێت كه‌خواردوومانه‌ .
له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بینین له‌رِووى پزیشكیشه‌وه‌ لێى زه‌ره‌رمه‌ندبووین .
3- خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت [ (إِنَّ ٱلۡمُبَذِّرِينَ كَانُوٓاْ إِخۡوَٲنَ ٱلشَّيَـٰطِينِ‌ۖ)(الإسراء – 27) ]
واته‌ (ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن ، ئه‌وانه‌ هه‌میشه‌ وه‌ك برای شه‌یتانه‌کان وان)
وه‌له‌ئایه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت [ (إِنَّهُ ۥ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُسۡرِفِينَ)(الانعام-141 ، الاعراف-31) ]
واته‌ (زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن، چونکه‌ به‌ڕاستی خوا له‌ سنوور ده‌رچووان و زیاده‌ڕه‌وانی خۆش ناوێت.)
وه‌ك ده‌بینین له‌م رِووه‌شه‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین .
4- وه‌ ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌گرانى له‌ناو بازارِدا دروست ببێت كه‌ئه‌مه‌ش هه‌موو لایه‌كمان لێى زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین .
ئه‌مانه‌و چه‌ندین زه‌ره‌رو زیانى تر كه‌هه‌مووى به‌هۆى هه‌ڵه‌ى خۆمانه‌وه‌ توشى خۆمانى ده‌كه‌ین . چونكه‌ ئێمه‌ داواى به‌هه‌شت ده‌كه‌ین و به‌ڵام نامه‌نه‌وێت له‌ پێناویدا توشى ئازارو نارِه‌حه‌تیش بین ، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بمانه‌وێت به‌رِۆژو بین و نه‌برسیمان بێت و نه‌توینیشمان بێت ئه‌وا ئه‌و كاته‌ به‌رِۆژو بوونى ئێمه‌ چ سودێكى لێ ئه‌بینرێت و ئه‌توانین چ په‌ندوئامۆژگارییه‌كى لێوه‌ربگرین .
* چى بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كاتى به‌رِۆژبووندا توشى تیونێتى نه‌بین :-
براى به‌رِێز خوشكى ئازیز بۆ به‌رگریكردن له‌تیونێتى له‌ مانگى رِه‌مه‌زان و مانگه‌كانى تردا كه‌ بته‌وێت به‌رِۆژوو بیت كه‌ دنیا تێیدا گه‌رمه‌ پێویسته‌ ئه‌م خاڵه‌نه‌ جێبه‌جىَ بكه‌یت :-
1- خۆ دوورگرتن له‌ خواردنى ئه‌و خواردنانه‌ى كه‌به‌هاراتیان تێدایه‌ ، به‌تایبه‌ت له‌ پارشێودا ، چونكه‌ پاش خواردنى ئه‌و خواردنانه‌ى كه‌ به‌هاراتیان تێدایه‌ له‌ش پێویستییه‌كى زۆرى به‌ ئاو ده‌بێت
2- هه‌وڵبده‌ له‌ كاته‌ جیاوازه‌كانى شه‌ودا ئاو كه‌م بخۆیته‌وه‌ .
3- خواردنى میوه‌و سه‌وزه‌ى تازه‌و پێگه‌یشتوو ، به‌تایبه‌ت له‌ پارشێودا ، چونكه‌ ئه‌ندازه‌یه‌كى باشیان له‌ ئاو و رِیشالڕ تێدایه‌ ، كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌ رِیخۆڵه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه‌و كه‌متر هه‌ست به‌ تیونێتى ده‌كرێت .
4- خوآ به‌كه‌مى بكرێته‌ زه‌ڵاته‌وه‌ و له‌برى خوآ ئاوى لیمۆ به‌كار بهێنرێت .
5- ترشیات و ماسى خوێیاوى كه‌متر بخورێت ، به‌تایبه‌ت له‌ پارشێودا .
6- هه‌ندێ به‌ هه‌ڵه‌ واتێگه‌یشتوون ، كه‌خواردنه‌وه‌ى ئاوى زۆر له‌ پارشێودا بۆ تیونێتى باشه‌ ، به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌ ، چونكه‌ ئاوى زیاد له‌ پێداویستى لاشه‌ هه‌رزوو له‌لایه‌ن گورچیله‌وه‌ فرِآ ده‌درێته‌ ده‌ره‌وه‌ ، له‌برى ئه‌وه‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ به‌كاربهێنه‌ .
7- خۆ دوور گرتن له‌خواردنه‌وه‌ى زۆرى گیراوه‌ گازییه‌كان (ساردى ، شه‌ربه‌ته‌ دروست كراوه‌كان) ئه‌مانه‌ گه‌ده‌ ئازار ده‌ده‌ن و كردارى هه‌رس ده‌شێوێنن .
8- خواردنه‌وه‌ى سه‌هۆڵاو له‌ به‌ربانگدا پرِ مه‌ترسییه‌ چونكه‌ نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ تیونێته‌ ناشكێنێت ، به‌ڵكو مولوله‌ى خوێنه‌كان گرژ ده‌كات و كردارى هه‌رس په‌ك ده‌خات ، بۆیه‌ پێویسته‌ ئاوه‌كه‌ كه‌مێك سارد بێت و به‌له‌سه‌رخۆى بخورێته‌وه‌ ، نه‌ك به‌یه‌ك جار .
9- له‌و خواردنانه‌ى بۆ تینوێتى باشن : ئاوى لیمۆ ، عه‌ره‌ق سوس ، ته‌مه‌ر هندى به‌ شه‌ربه‌ت ، سه‌وزه‌و میوه‌ به‌ گشتى و قه‌یسى به‌تایبه‌تى .
له‌كۆتایدا ده‌خوازم له‌كه‌م و كورِیم ببورن تا ئه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگاریش له‌كه‌م و كورِى هه‌موو لایه‌كمان ببورێت و بێگومان ئه‌م باسه‌ش زۆر له‌مه‌ زیاتر هه‌ڵده‌گرێت كه‌ لێوه‌ى بدوێم ، به‌ڵام هیوادارم كه‌شوێنى خۆى گرتبێت و موسوڵمانانى ئازیزیش لێى سودمه‌ندبن و ببێته‌ هۆى رِه‌زامه‌ندى خواى په‌روه‌ردگارو پاشانیش هۆكارێك بێت بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى موسوڵمانانى خۆشه‌ویست به‌رامبه‌ر به‌و مانگه‌ پیرۆزه‌ .
[ وصلى الله على محمد وعلى اله وصحبه وسلم ]
ئا/ سه‌ركه‌وت جلال





نوری ئیسلام

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net