❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زیكری سرووشت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-07-09 14:53:57

mihrab
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: sleimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-06-06
دواترین سه‌ردان: 2012-11-23
په‌یامه‌كان: 121
WindowsFirefox

زیكری سرووشت

زیكری سرووشت
بیركه‌ره‌وه‌،،
له‌ تاریكی شه‌و
له‌ فرمێسكی بریسكه‌داری ئه‌ستێره‌كان
كه‌ ورد ورد ئه‌ڕژێنه‌ سه‌ر كولمی ڕه‌شی ئاسمان
له‌ ڕووخساری له‌تبووی شیرینی مانگ
له‌ تیشكی چاوه‌ گریاناوییه‌كانی
له‌ مانای گریان تێئه‌گه‌ی...
بیركه‌ره‌وه‌،،
له‌ قژه‌ زه‌رده‌كه‌ی خۆرو
سنگه‌ فراوانه‌كه‌ی زه‌وی و
فه‌نابوونی ڕووبارو
گه‌رمبوونی دڵۆپ دڵۆپی ده‌ریاكان
له‌ گه‌رمی ژیان تێئه‌گه‌ی...
بیركه‌ره‌وه‌،،
له‌ هه‌ناسه‌ی گه‌رمی سه‌حه‌ر
ورده‌ زیكری چێشته‌نگاوو
شنه‌بای پاییزی ته‌مه‌ن
له‌ به‌هاری ڕۆح تێئه‌گه‌ی
ڕاچله‌كێ
له‌ ده‌نگی گریانی ئاسمان
له‌ جریوه‌ی چۆله‌كه‌كانی دوای باران
به‌ئاگابێ
كه‌ پێت ئه‌ڵێن ئیتر به‌سه‌
هه‌سته‌ره‌وه‌ له‌خه‌وی قوڵی ناو غه‌فڵه‌ت
بزانه‌
كه‌ گریانی بێ هوده‌یی و
گه‌رمداهاتنی ژین و
به‌هاری ڕۆح
كه‌ ورد ورد بۆ پاییز ئه‌چێ
كز كز ڵه‌گه‌ل مؤمی ته‌مه‌نتدا
ئه‌توێنه‌وه‌...
هه‌ر ئه‌و خاكه‌ی كه‌ تیای ئه‌ژیای به‌ نه‌فامی
له‌ سكیا ئازار ئه‌چێژی
هه‌ر ئه‌و خاكه‌ی گه‌وره‌ی گه‌وره‌ی كردووی
به‌ قه‌ڕگی خۆی قوتت ئه‌دا

میحراب كۆساری

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-f70d9040f5.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net