.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














چیت لێم ئەوێ....؟
لەوە زیاتر ئاوی چاوم
ئەکەی بە شەرابی نۆشت..
چیت لێم ئەوێ؟
لەوە زیاتر خەوی خاوم دەوەرێنی و
خوێنی دڵم
دەکەی بە کاسە شەربەتێ
بۆ سەر مێزی عیشق و جۆشت..
چیت لێم ئەوێ....؟
لە پاش ئەوەی
هەرچی هەمبوو هەمووت سوتاند
تا گەیشتە دوا پەیکەری
خۆشەویستی...و
بە ڕقێکا هەمووت شکاند
چیت لێم ئەوێ....؟
نامە نەما بۆت نەنوسم
لەسەر لق وچڵ و چرۆ
تۆش شوێن نەما پڕی نەکەی
لە زەردەخەنەی بە درۆ
چیت لێم ئەوێ.....؟
شەقام نەما
فرمێسکی لێ هەڵنەڕێژم
درەخت نەما لە سێبەریا
خەونێکی نوێی لێ نەنێژم
وەک دارستانی سوتاوو بووم
بە دوای قومێ ئاوتا وێڵ بووم
ئەوساتانەی پێت ئەوتتم....
ئیتر پەیمان
خۆشەویستم....
گەر تۆ بیابانێکی وشک بی
من ڕەهێڵ بم...
تازە ئیتر چیت لێم ئەوێ.....؟
شاڵاو

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش جوانه


له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس
له‌سه‌ر هێڵ نییه