.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














هەولێرەکۆن پەنجا ساڵ لەمەوبەر (پاییزی 1960 ــ پاییزی 1961)
هەولێر، ئەگەر كۆنترین شاری خڕەی زەوی نەبێ، ئەوا یەكێكە لە شارە هەرە كۆنەكانی ئەم جیهانە؛ كە هەموو كاتێك نشینگەی خەڵك و هەواری شارستانێتیی فرەڕەنگ بووە. هەرچەندە ئامانجی ئەم وتارە؛ باسی بنەچە و رەچەڵەكی وشەی هەولێر و، مێژووی ئەم هەوارە كۆنەی كورد و كوردستان نییە، لێ؛ ناچارم چەند وشەیەك لەوبارەوە بخەمە سەر كاخەز.
وەك لە سەمیناری (فەلسەفە و ئایینی یارسان، لە فەرهەنگ و كۆمەڵگەی كوردەواری)دا، كە لە 26/4/2008 دا لە شاری یۆتۆبۆری(گوێتەبۆرگ)ی سوێد پێشكێشمكرد و، لە هەولێر لە2009دا چاپكراو، لەچەند ماڵپەڕێكیشدا بڵاوكرایەوە، گوتم؛ كوردستانی كۆن؛ نیشتمانی لەدایكبوونی زنجیرەیەك رامانی فەلسەفەیی و ئایینی بووە، وەك رامانی هیندۆ ئەورۆپاییە كۆنەكان و میترایزم(پەرستنی خوای خۆر ـ میتراـ كێشی رۆناكی دژ بە تاریكی) و دێوخوا(دەئێڤا یەسنا > داسنی)، مەزدایزم(زەردەشتێتی ـ كێشی چاكە بەرامبەر خراپە)، مانێتی (رەوانی سووك و پاكژ بەرامبەر لەشی گەمار (پیس و قورس) كە لەئەنجامی ئەمەوە، چەند رامانێكی ئایینی وەك: ئێزدی، یارسان، ئار(ل)ەوی، شەبەك، باجوان(باگوا< باگ(خوا) +مەند/ باگمەند)، هەققە، ئیسلامی كوردی و.. هتد هاتوونەتە كایە. هەروەها، كوردستان شوێنی بەیەكگەیشتنی چەند ئایینێكی بیانی بووە، كە روویانتێكردووە، وەك: ئایینی مووسا، ئایینی عیسا، ئایینی محەممەد، ئایینی مەندایی(سوببە) و بەهایی. كوردستان؛ ئامانجی داگیركاریی ژمارەیەك لە هۆز و تیرە شەڕانی و دەستدرێژكەرەكانی، وەك: ئاشووری و یۆنانی(رۆمی رۆژهەڵات) و مەخۆل و هۆلاكۆ و تەیمووری لەنگ و ئارەب و ...هتد بووە، كە كوردستانیان چەندجار و چەند جار كاولكردووە و كاولكردووەتەوە و، خوێنی هەزاران كوردیان بێپەروا رشتووە.
كوردی كۆن؛ دوو ئیمپراتۆرێیتی گەورەیان دامەزراندووە: ئیمپراتۆرێتی میدیا و ئیمپراتۆرێتی ساسان، كە پێتەختی هەردووكیان لە كوردستاندا بوون. یەكەمیان؛ لە ئاكپاتانا(هەمەدان) و دووەمیان لە تیسەفۆن {نێزیك بەخدا(باگەداتە/ واتە خودێ داو) كە نێزیك جەلەولا(گوڵاڵە)یە، ئێستەش سەرەڕای هەموو بەعارەبكردنێكیش هەر كوردستانە}. دامەزرێنەری ئیمپراتۆرێتی ساسان ئەرتەخشێری پاپەكان؛ نەك هەر كورد بووە، بەڵكو لەژێر خێوەتی شوانە كوردەكاندا پەروەردەكراوە و گەورەبووە. بێجگە لەمانەش، كوردستان نیشتمانی چەند فەرهەنگێكی گەشاوەبووە، وەك فەرهەنگی هەتیتی و میتانی و هۆری(خۆری) و ...هتد.
دیارە، ئەم رابردووە پڕ لە هەوراز و نەوالە، مێژووی كوردی ئاڵۆزكردووە، تەونەكانی بەجۆرێك بردوونەتە نێویەك، كە زۆر بە زەحمەت لەیەكجیادەكرێنەوە. ئەمەش رێی بۆ گەلێك كەس كردووەتەوە، كە هەر یەكەیان بە ئارەزووی خۆی، زمان و فەرهەنگ و دیرۆكی كورد، بەزار و مێژووی ئەم داگیركەر و ئەو داگیركەرەوە ببەستێ، وەك ئەوەی كە كورد، بوونی لە كوردستاندا هەر نەبووبێ و نەبێ.
دەمێكە بە لێكۆڵینەوە، دەركەوتووە بۆم كە گەلێك نێوی شار و گوند و دەڤەرەكانی كوردستان، چەند پارچە دەنگێكی سەرنجڕاكێشیان تێدایە. بۆ وێنە"با" (ba) وەك: بادینان، باپشتیان، بامەڕنی، باشۆكە(بەعشیقە)، باگۆڤە(بەعقوبە). یان: "وا/ڤا"va/wa، وەك: شەقڵاوا، سەڵوەتاوا، رەحیماوا، كورداڤا). یان"ئار ar" وەك(ئاردەڵان، ئارارات، ئارزنجان، ئاراس، ئاربیل)، كە بەلێكۆڵینەوەی زمانەوانیانەی ئەم دەنگانە، هێندەك لە بنەچە و رەچەڵەكی كورد و فەرهەنگەكەی و مێژووەكەی و زمانەكەی و سنووری وڵاتەكەی، سەرەتاتكێیەك دەكەن لێمان. یەكێك لەو نێوانە"هەولێرە"ە، كە بە ئەربیل Erbilیش نێودەبرێ. هێندەك كەسیش هەن، بناوانی وشەكە دەبەنەوە سەر ئەربائیلۆ Erbailo واتە:"چوار خوا"، كە لە سەرچاوە ئارامییەكاندا وشەی "ئەربیل" بەشێوەی "ئەربائیلۆ"نییە، بەڵكو ئاربێلا Arbelaیە، وەك لە پەرتۆكەكەی رۆژهەڵاتناسی ئەلمان ( Edward Sachau ئێدوارد زاخاو)دا Die chronik von Arbela، Berlin 1995 هاتووە، كەبەڕێز عەبدولمومین دەشتی لەژێر نێوی (كرۆنۆلۆجیای ئەربێلا)دا وەریگێڕاوەتە سەر كوردی، دەزگەی (سەكۆ) لە بەرلین 1995 بڵاویكردووەتەوە. زاخاو لە زمانی ئارامییەوە كردوویەتی بە ئەلمانی.
شایانی باسە، وشەی Erbil ئەربیل و Hewler هەولێر؛ هەردووكیان هەر یەك شتن"هەولێر" وێنە نوێیەكەیەتی، كە بەم شێوەیەی خوارەوە دەرهاتووە:
ئاربیل > ئارویل> ئاروێل> ئاورێل>هاورێل> هەولێر
بەبیروڕای من وشەی "ئاروێل" لە دووبەش پەیدابووە: ئارar كە وێنەیەكی دیكەی وشەی ئاگرagir ەو، wêl كە وێنەیەكی دیكەی (wêr واتە warوار، كە بەمانای شوێن و جێ و نشینگە) دێ. وشەی وەلات Welaیش هەر لە بنەچەی وارwar ـ at ـەوە هاتووە، واتە وار ـ ئات war—at. وشەی "ویلایەت" wilayet كە لەسەردەمی ئۆسمانییەكاندا كەوتە نێو زمانی فەرمی بەڕێوەبەرێتییەوە، ئەوەش هەر لە وشەی وەلات Welatەوە هاتووە. دیارە وشەی (ویل wil ئار ـ ویل) لە زمانە ئەوروپاییەكاندا نموونەی هەیە، بۆ وێنە وشەی( ڤیللا Villa خانووی نێودێ، كە ئێستە بە كۆشكی نێوشاریش دەگوترێ) لە وشەی لاتینی Villanusەوە هاتووە كە وشەی Village لە زمانی ئینگلیزیدا مانای "گوند"ە. وشەی (وار war/ وێر wêr شوێنی نیشتەجێبوون/ نیشتمان) و وشەی هەوار hewar یش هەر لەو بنەڕەتەوە سەریانهەڵداوە. بەم پێیە وشەی:
ئاردەبیل < ئاردەڤیل < ئاردەڤیر < ئار + دەڤیر < ئاردەڤەر (واتە شوێنی ئاگر/ دەڤەری ئاگر، كە؛ دەڤەر (شوێن، جێ)یە. پێدەچێ كە دە de لە وشەی دەڤەر deverدا ، دێ dê بێ، واتە گوند gund. دەڤەر؛ واتە: دێ ــ وار: گوندی نیشتەجێبوون.
سەرەتایەك بۆ چوونە نێو باسەكە
لە سێ وتاردا كە لەمەوبەر لە پاشكۆكانی هەفتەنامەی (رووداو)دا بڵاوكراونەتەوە:
1 ـ بەبۆنەی ئاهەنگی پەنجا ساڵەی بەشی كوردیی زانستگەی بەغداوە لە پاییزی 2009 دا/ بەشی كوردیی زانستگەی بەغدا لە 1959 دا چۆن دامەزرا؟(پاشكۆی رووداو ژ86 چاپی كوردستان 2009.11.16). 2 ـ پرۆگرامی كوردیی رادیۆی قاهیرە لە هاوینی 1957دا چۆن دامەزرا؟ (پاشكۆی رووداو ژ 106 چاپی كوردستان 2010.03.29). 3 ـ پەنجا ساڵ لەمەوبەر / چەند دەمژمێرێك لەگەڵ ئیمامی كۆچكردووی شیعەكانی جیهان؛ ئایەتوللاهولعوزما سەیید موحسینی حەكیم لە پاییزی 1959دا لە نەجەف ( پاشكۆی رووداو ژ 116 چاپی كوردستان 2010.06.07)، هەروەها؛ لەپێشگۆتنی (وشەنامەكی ئێیتیمۆلۆژیای زمانی كوردیدا) كە لە (كۆبەرهەم: ژ8، چاپی سەركاخەز، بەرلین 2008،چاپی ئەلیكترۆنی 2008لە مــاڵـــپەڕەكـــانی: 
،www.kncsite.com،
باسی ئەوەمكرد، كە چۆن هەر لە قوتابخانەی نێوەندییەوە لە سلێمانی، لە ئەنجامی بەزۆر سەپاندنی زمانی ئارەبی بەسەر قوتابیانی قوتابخانەی نێوەندیی شارێكدا، كەلەوسەردەمەدا، یەك ماڵە ئارەبیی هاوشاریی تێدانەبوو، بووە هۆی سەركوتكردنی هەڤاڵقوتابییەكانم. ئەگەرچی خۆم هیچ جۆرە كێشەیەكم لەگەڵ زمانی ئارەبی نەبوو، چۆنكە هەر لە منداڵییەوە پێیڕاهاتبوووم، بەڵام بەزەییهاتنەوەم بە هەڤاڵەكانی قوتابخانەمدا و، ناچاركردنی مامۆستا كوردەكانیشمان، كە ژمارەیان لە پەنجەی یەك دەست كەمتربوون، بەئارەبیی قسە بكەن لەگەڵمان، منی خستە سەر ئەو بیرەی، خۆم ئامادە بكەم، تاكو لەدواڕۆژدا ببمە مامۆستا و وانە بە كوردیی بڵێمەوە. ئەم ئاواتەشم كاتێك هاتەدی كە خوێندنم لە كۆلێجی پەروەردەی زانستگەی بەغدا، كە لەوەپێش پێیاندەگوت(مەڵبەندی بەرزی مامۆستایان -دارالمعلمین العالیە) تەواوكرد و، بوومە مامۆستا لە قوتابخانە نێوەندییەكانی كەركووك، پاش دوو ساڵ رەهەندەی زوبێر(شارۆچكەیەكی سەر بەبەسرەیە، دەكەوێتە سەر سنووری كوێت) كرام، پاش ساڵێك لە زوبێر و، لە سەروبەندی كودەتای قاسم و بوونی عێراق بە كۆمار لەجیاتی شانشین و، رێنەدان پێم كە بگەڕێمەوە كەركووك، بەپێی (قانوونی خواستن و بەكرێدان- قانون الاعارە والتأجیر) درامە قوتابخانەی نێوەندیی و دوانێوەندیی جەعفەرییە لە بەغدا؛ كە قوتابخانەیەكی ئەهلیی شیعەكان بوو. پاش دوو ساڵ لەوێ؛ هێشتا رێنەدراپێم بگەڕێمەوە كەركووك ، بەپێی فەرمانی ڤەژارەتی زانیاریی عێراق (وزارە المعارف) ژ53455 ی رۆژی 5/10/1960؛ كرام بە مامۆستای قوتابخانەی نێوەندیی زازا لە هەولێر، ئەوجا دوانێوەندیی ئەوێ و، پاشان بە مامۆستای زمانی كوردی لەخوێندنخانەی مامۆستایانی سەرەتایی هەولێر، كە ئەم زمانە تازە چووبووە بەرنامەی خوێندنەوە لەو قوتابخانەیەدا. لەهەولێریش ماوەی ساڵێك خەریكی كاری وانەگوتنەوە بووم، تاخۆم وازم لە كارەكەم هێنا و، لە 30/11/1961 دا بە وازهێنەر (مستقیل) دانرام. ئەگەرچی ڤەژارەتی زانیاریی عێراق، چەندجارێك داخوازینامەی وازهێنانمی نەپەژراند.لهسهر هێڵ نییه