❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌رژه‌نتین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-02 08:54:30

messi 10
خونچەی نوێ
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-01
دواترین سه‌ردان: 2013-12-31
په‌یامه‌كان: 84
WindowsXPMozilla

ئه‌رژه‌نتین

یه‌كێكه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌مریكای باشور و پایته‌خته‌كه‌ی (بۆینێس ئایرێس)ه‌ .له‌ روی فراوانی‌  روبه‌ره‌وه‌ ئه‌م وڵاته‌ دووهه‌م وڵاتی ئه‌مریكای باشور و هه‌شته‌م وڵاتی جیهانه‌.ئه‌رژه‌نتین ده‌كه‌وێته‌ نێوان زنجیره‌ چیای ئاند (له‌ رۆژئاواوه‌) و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی له‌ باشور و و رۆژهه‌ڵاتیه‌وه‌.دراوسێكانی ئه‌م وڵاته‌ ئه‌مانه‌ن:
له‌ باكوره‌وه‌: پاراگوا و بولیڤیا
له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاته‌وه‌: به‌رازیل و ئۆرۆگوا
باشور و رۆژ ئاواوه‌:شیلی
ئه‌رژه‌نتین دورگه‌كانی فاڵكله‌ند و جۆرجیای باشور و ساندویچ به‌به‌شێك له‌ خاكی خۆی ده‌زانێ و وه‌ك جه‌مسه‌ری باشوری ئه‌رژه‌نتین ناویان ده‌بات. شیاوی باسه‌ شیلی و به‌ریتانیاش داواكاری و بانگه‌شه‌یه‌كی هاوشێوه‌یان هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و دورگانه‌.
له‌ ساڵی 1516 ئه‌م وڵاته‌ بوه‌ كۆلۆنیای ئیسپانیا.به‌ هۆی دۆزینه‌وه‌ی رێژه‌یێكی زۆر له‌ كانزای زیوو تێیدا ناویان نا ئه‌رژه‌نتین كه‌ له‌ وشه‌ی "argentum" وه‌ وه‌رگیراوه‌ به‌ واتای زیوو.
هه‌روه‌ك باسمان كرد دۆزینه‌وه‌ و داگیر كردن و ته‌نانه‌ت ناو لێنانی ئه‌رژه‌نتین له‌ لایه‌ن ئیسپانیه‌كانه‌وه‌ بووه‌. گه‌وره‌ترین دۆزه‌ره‌وانی ئه‌و ولاَته‌ ئه‌مانه‌ بون: ئامریكۆ ویپۆچی و خوواندیاز دوسۆلی و فێردیناند ماژێلان.
له‌ ساڵی 1716 وڵاتی ریۆدۆلاپلاتا كه‌ بریتی بوو له‌ وڵاتانی ئێستای ئه‌رژه‌نتین و بولیڤیا و پاراگوا و ئۆرۆگوا دامه‌زرا و پایته‌خته‌كه‌شی بۆینێس ئایرێس بوو. ئه‌م وڵاته‌ له‌ لایه‌ن جێگری پاشای ئیسپانیاوه‌ به‌ریَِوه‌ ده‌برا.
له‌ ساڵی 1816 بۆینس ئایرێس و هه‌ندێ ناوچه‌ی ده‌وروپشتی له‌ ژێرناوی" ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی لاپاتا" پاش 300 ساڵ كۆلۆنی بونی ئیسپانیه‌كان سه‌ربه‌خۆییان راگه‌یاند ودواتریش بوه‌ كۆماری ئه‌رژه‌نتین.

.ئابوری:
ئه‌رژه‌نتین له‌ ساڵی 1970 به‌دواوه‌ رێژه‌یێكی یه‌كجار زۆر قه‌رزی ده‌ره‌كی له‌ سه‌ره‌ و ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی زۆری رێژه‌ی هه‌ڵاوسان و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كان له‌م وڵاته‌,به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌تی چاكسازی له‌ به‌شه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و سازدانی هاوسه‌نگی له‌ نێوان به‌شی هه‌نارده‌و هاورده‌ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تاراده‌یێك ئابورییه‌كه‌ی‌ باشتر بوه‌ له‌ جاران .
له‌ ساڵی (2002)دا نزیكه‌ی‌ له‌ (75% )ی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ژێر هێڵی نه‌داری و هه‌ژاریدا بوون به‌لاَم ئه‌م رێژه‌یه‌ له‌ ساڵی(2006)دا گه‌یشته‌  له‌ 31,4% . هه‌روه‌ها رێژه‌ی بێكاری له‌ ساڵی 2002  زیاتر له‌ (25 %)بووه‌ وبه‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ 2006 دائه‌م رێژه‌یه‌ دابه‌زیوه‌ بۆئاستی‌ له‌10,2% .
گه‌شه‌ی ئابوری له‌ ساڵی 2003 دا له‌8,9% بووه‌.له‌ ساڵی 2004 بوه‌ته‌ 9% وله‌ساڵی 2005 یشدا گه‌یشتوه‌ته‌  9,2% .
له‌ساڵی 2006 رێژه‌ی له‌ 68% داهاتی ئه‌م وڵاته‌ ته‌رخان كرابوو بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی به‌وه‌ش به‌شێكی زۆری ئه‌و قه‌رزانه‌ له‌ سه‌ر شانی حكومه‌تی ئه‌رژه‌نتین سوك بون.
به‌ پله‌ی یه‌كه‌م هه‌نارده‌كردنی به‌روبومی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری (گۆشت و پێست و شیر و ماست و په‌نیر) به‌شی زۆرینه‌ی داهاتی ئه‌م وڵاته‌ پێكدێنێت.
به‌ پله‌ی دوهه‌م هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌نه‌وتیه‌كان و غازی سروشتی سه‌رچاوی داهاتی ئه‌م وڵاته‌ن.
ده‌رهێنانی كانزاكانی وه‌ك زێر و زیو كرۆم و ئاسن و هه‌نارده‌كردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سێهه‌م سه‌رچاوه‌ی داهاتن له‌ به‌شی هه‌نارده‌كردن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی سنورێكی زۆری ده‌ریایی هه‌یه‌ له‌ 3% داهاتیشی له‌ هه‌نارده‌ كردنی ماسی و خۆراكه‌ ده‌ریاییه‌كان پێكدێت.
له‌ دارستانه‌ چر وپڕه‌كانی ئه‌رژه‌نتین دار و چێوێكی زۆر به‌رهه‌م دێت كه‌ به‌شێكی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێ.

سیستمی سیاسی ئه‌رژه‌نتین فیدراڵی‌ په‌رله‌مانی و دیموكراتیكه‌. سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكی وڵاته‌ وهاوكات سه‌رۆكی حكومه‌تیشه‌.
ده‌ستووری‌ ئه‌م وڵاته‌ له‌ ساڵی 1853 جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی تیا چه‌سپاوه‌. ئه‌م سێ ده‌سه‌ڵاته‌ بریتین له‌  ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن,یاسادانان و داد. ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه‌ چ له‌ ئاستی سه‌ره‌وه‌ و چه‌ له‌ ئاستی ویلایه‌ته‌كانیش په‌یره‌و ده‌كرێ.
سه‌رۆك كۆمار  سه‌رۆكی ده‌زگای به‌رێوه‌بردنی وڵاته‌.واته‌ سه‌رۆكی حكومه‌ته‌ وكابینه‌ی حكومه‌ت پێكده‌هێنێ‌.سه‌رۆك كۆمار بۆ 4 ساڵ و به‌ده‌نگی راسته‌وخۆی خه‌ڵك هه‌ڵده‌بژێردرێ و ده‌توانێت بۆ دوو خولی به‌دوای یه‌كدا له‌و پۆسته‌دا بمێنێته‌وه‌.
ئه‌م به‌شه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ دوو لق پێكدیت:سنادۆ یا ئه‌نجومه‌نی پیران كه‌ 72 كورسی هه‌یه‌ و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران"كارا دێ دیپۆتادوس" كه‌ 257 نوێنه‌ری هه‌یه‌.
سیناتۆره‌كان بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن. و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ ده‌نگدانی راسته‌و خۆ بو ماوه‌ی 4ساڵ به‌ سیستمێكی رێژه‌یی هه‌ڵده‌بژێردرێن واته‌ نیوه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی خواره‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ دیاری‌ ده‌كرێن و هه‌روه‌ها هه‌ر پارتێك ده‌بی  یه‌ك له‌ سه‌ر سێی لیستی نوێنه‌رانی بۆ ژنان ته‌رخان بكات.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن و یاسادانان سه‌ربه‌خۆیه‌. دادگای باڵای ئه‌رژه‌نتین 9 ئه‌ندامی هه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار و به‌ پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی پیران دیاری‌ ده‌كرێن. دادوه‌ره‌كانی دیكه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رانی وڵاته‌وه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێن. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ پێكدێت له‌ نوێنه‌رانی دادوه‌ر و پارێزه‌ران و نوێنه‌رانی كۆنگرێس و حكومه‌ت.

سه‌رۆك كۆماری ئێستا خاتوو(كریستینا فێرناندێزه‌ )و جێگری یه‌كه‌میشی (خولیۆ كویوس) ه‌.

زانیاری گشتی:

ناوی ته‌واوی‌ ئه‌م ولاته‌:كۆماری ئه‌رژه‌نتینه‌ وجۆری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌:كۆماری فیدراڵی یه‌ وسه‌ربه‌خۆیی له‌ساڵی‌ 1816دا به‌ده‌ستهێناوه‌.
پایته‌خته‌كه‌ی‌:بۆینس ئایرێسه‌ و روبه‌ری‌ خاكه‌كه‌ی‌:2,780,400 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه‌ ورێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی‌:40ملیوَن كه‌سه‌.
به‌زمانی‌ ئیسپانی قسه‌ ده‌كه‌ن وئایینه‌كه‌یان:مه‌سیحی یه‌.
یه‌كه‌ی‌ دراوی‌:پیزۆ یه‌ وهیمای ئینته‌رنێته‌كه‌ی‌:ar وكۆدی ته‌له‌فونه‌كه‌یشی‌:54+ه‌.

رێبه‌ران:
سه‌رۆك كۆماری ئه‌رژه‌نتین:كریستینا فێرناندێ له‌ دایكبوی 1953یه‌.ئه‌و به‌ كریستینا كریشنێر ده‌ناسرێ چونكه‌ هاوسه‌ری نێستۆر كریشنێر سه‌رۆكی پێشوی ئه‌رژه‌نتینه‌.
خاتوو كریستینا یه‌كه‌م ژنی ئه‌رژه‌نتینیه‌ كه‌ توانیویه‌تی بگاته‌ پۆستی سه‌ركۆماری.
به‌ر له‌مه‌ له‌ ساڵه‌كانی 1989 تا 1993 نوێنه‌ری‌ ویلایه‌تی‌ ساتاكروز بووه‌ له‌ په‌رله‌مان هه‌روه‌ها بۆ دوخولیش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران بووه‌ له‌ ساڵه‌كانی‌ 1995 تا 2001.
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2007 توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ و ببێته‌ سه‌رۆك كۆمار.



                                                                    رادیۆ نه‌وا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-02 21:17:19

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsFirefox

Re: ئه‌رژه‌نتین

دەستت خۆش بێت بۆئەو زانیاریانەبەسوودانە8

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن jwanmer (2011-06-02 21:21:15)

Kurdzhin
به كوردى ده‌ژیم به كودى ده مرم
به كوردى ده‌یده‌م وه‌ڵامی قه برم
به كوردى ديسان زيندوو ده بمه وه
له و دنیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-06-02 22:11:24

rozh989
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-23
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 364
WindowsSafari

Re: ئه‌رژه‌نتین

دەستت خۆش بێت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ff401445bf.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-06-03 07:54:29

KURE_KOYE
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-26
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1236
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ئه‌رژه‌نتین

دەستت خۆش بێت

Kurdzhin
كرفتارم بة عة شقى تؤ سالانيكة كرفتارم   مة حالة بتوانم بئ تؤ  من بة بئ تؤ نية جارم

تؤش هة ر جاريك هة ست بة م ئازاري من ناكة ى  جاريك نالى ئة م ئازارة تا كة ي
ئاخر دلى من بؤ  وابيت(A)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2012-07-18 13:25:06

Haw.Sul
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-27
دواترین سه‌ردان: 2013-10-07
په‌یامه‌كان: 37
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: ئه‌رژه‌نتین

دەست خۆشبێت. بژی ئەرجەنتین.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net