.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












پاشا و مزگه وت
ئه‌گێڕنه‌وه که پاشایه‌ک له پاشاکان ویستی مزگه‌وتێک دروست بکات له شاره‌که‌یدا وه فه‌رمانی ده‌رکرد که نابێت هیچ که‌س به‌شداری بکات له دروست کردنی مزگه‌وته‌که‌دا نه به پاره و نه به هیچ شتێکی تر، به‌ڵکو ده‌یویست که مزگه‌وته‌که ته‌نها به پاره‌ی خۆی دروست بکات و که‌س یارمه‌تی نه‌دات له‌م کاره‌یدا و هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌ر که‌سێک که یارمه‌تی دروستکردنی ئه‌م مزگه‌وته بدات.
ده‌ست کرا به دروست کردنی مزگه‌وت و کۆتایی پێهات و ناوی پاشاکه‌ی له‌سه‌ر نوسرا.
له شه‌وێکدا پاشا له خه‌ویدا بینی فریشته‌یه‌ک له ئاسمانه‌وه داده‌به‌زێت و ناوی پاشا له‌سه‌ر مزگه‌وته‌که ده‌سڕێته‌وه و ناوی ژنێکی له‌سه‌ر ده‌نوسێت، کاتێک خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه حاڵی په‌رێشان ده‌بێت و سه‌رباز ده‌نێرێت تا بچن سه‌یر که‌ن بزانن ناوی پاشا له‌سه‌ر مزگه‌وته‌که ماوه یان نا، ڕۆشتن و گه‌ڕانه‌وه و پێیان ووت به‌ڵێ ناوت له‌سه‌ر مزگه‌وته‌که هه‌ر ماوه و پێشیان ووت خه‌وێکی بێ بنه‌مایه، بۆ شه‌وی دووهه‌م هه‌مان خه‌ون ده‌بینێته‌وه که ناوی ئه‌و له لایه‌ن فریشته‌یه‌که‌وه ده‌سڕدرێته‌وه و ناوی ژنێک له جیاتی ئه‌و ده‌نوسرێ له‌سه‌ر مزگه‌وته‌که، به‌یانی هه‌ڵده‌ستێت و چه‌ند سه‌ربازێک ده‌نێرێت که بچن سه‌یری مزگه‌وته‌که بکه‌ن و بزانن که ناوی ئه‌وی پێوه ماوه، ئه‌وانیش ده‌چن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه و پێ ده‌ڵێن که ناوه‌که‌ی هه‌ر ماوه، پاشا سه‌ری سوڕما و زۆر تووڕه بوو.
بۆ شه‌وی سێهه‌م هه‌مان خه‌ونی بینیه‌وه، کاتێک له‌خه‌و هه‌ستا ناوی ژنه‌که‌ی له‌به‌ر کرد و فه‌رمان کرد که بچن ئه‌و ژنه‌ی بۆ بهێنن..
کاتێک ژنه‌که دێت ده‌بین ئافره‌تێکی هه‌ژاری به‌ساڵا چووه و له ترسا ده‌له‌رزی، پرسیاری لێ کرد که ئایا هیچ یارمه‌تیکت داوه له دروست کردنی مزگه‌وته‌که‌دا؟
ئافره‌ته‌که ووتی: ئه‌ی پاشا من ئافره‌تێکی به‌ساڵا چووم وه ده‌ستکورتم و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیستبووم که تۆ هه‌ڕه‌شه‌ت کردووه له‌و که‌سانای که یارمه‌تی دروست کردنی ئه‌و مزگه‌وته ده‌که‌ن و منیش ناتوانم بێ فه‌رمانیت بکه‌م.
پاشا پێی ووت: به خوا سوێندت ده‌ده‌م که چیت کردووه له دروست کردنی ئه‌م مزگه‌وته‌دا؟
ئافره‌ته‌که ده‌ڵێت: سوێند به خوا هیچ شتێکم نه‌کردوه له دروست کردنی ئه‌و مزگه‌وته‌دا جگه له...
پاشا ده‌ڵێت: جگه له چی؟
ئافره‌ته‌که ده‌ڵێت جگه له‌وه‌ی ڕۆژێک به لایه‌کی مزگه‌وته‌که‌دا ڕۆیشتم یه‌کێک له‌و ووڵاخانه‌ی که که‌لوپه‌لی مزگه‌وته‌که‌ی پێ ده‌گوێزرایه‌وه به‌سترابۆوه به گوریسێکه‌وه و ئه‌ویش به مێخێکه‌وه، له نزیکی ووڵاخه‌که‌وه سه‌تڵێک ئاو دانرابوو وه ووڵاخه‌که‌ش ده‌یویست ئاوه‌که بخواته‌وه به‌ڵام به هۆی گوریسه‌که‌وه نه‌یده‌توانی بیخواته‌وه و دیار بوو زۆر تینوو بوو وه منیش هه‌ستام و سه‌تڵه ئاوه‌که‌م لێ نزیک کرده‌وه و ئاوی خوارده‌وه. به خوا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م کردبوو.
پاشا ووتی: ئێ..... ئه‌مه‌ت له‌به‌ر خوا کرد و خوای په‌روه‌دگارێش لێی قه‌بوڵ کردیت. منیش ئه‌م ئیشه‌م کرد بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌مه مزگه‌وتی پاشایه، به‌ڵام خوا لێی قه‌بوڵ نه‌کردم.
پاشا فه‌رمانی ده‌رکرد که ناوی ئه‌و ئافره‌ته به‌ته‌مه‌نه له‌سه‌ر مزگه‌وته‌که بنوسن.
پاک و بێگه‌ردی بۆ خوا..
برای به‌ڕێز هیچ کرده‌وه‌یه‌کی بچوک به‌که‌م مه‌زانه، تۆ چوزانیت به‌ڵکو ئه‌و کرده‌وه‌یه بتخاته به‌هه‌شته‌وه و له ئاگری دۆزه‌خ ڕزگارت بکات، وه‌ک چۆن پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی: پیوێکم بینی که له به‌هه‌شتدا ده‌سوڕایه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی که دارێکی لابردبوو له‌سه‌ر ڕێگایه‌ک که ئازاری خه‌ڵکی ده‌دا)
فیس‌بوک

وازم لـــێ مــه‌هێــنه مــن بێ تــۆنــه‌خــۆشــم شــێتانــه خــۆشــم ئــه‌وێـــیت مـن له‌لاتــم جــێت نــاهــێڵــم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dastxosh sarkautubyt


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه