.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













هەرچەندە پێویستە لە مانگی رەمەزاندا، بەهۆی بەرۆژووبوونەوە رەوشتەكان جوانتربن و هەڵسوكەوتەكان نەرمتربن، بەڵام هەندێك كەس بەهۆی برسێتی و تینوێتییەوە
تووڕە دەبێ و ئەوەش كرداری نەشیاوی لێدەكەوێتەوە، بۆیە پێویستە هەموو رۆژووگرێك خۆی لەوجۆرە تووڕەبوونە بپارێزێت.
لەڕووی زانستییەوە هۆكاری تووڕەبوون كەمبوونەوەی رێژەی گلوكۆزە لە مێشكدا، بەهۆی كەمبوونەوەی گلۆكۆز و ئاو لە لەشدا، شڵەژانی دەروونی دەستپێدەكات، كە لە هەندێك كەسدا تووڕەبوون و هەڵچوونی لێدەكەوێتەوە.
كە تووڕەبووی ئاو بە دەموچاوت دابكە
هەندێكی دیكە بەهۆی ئەوەی جگەرەكێشن و لە ماوەی بەرۆژووبووندا نیكۆتینیان لێدەبڕێت، بارێكی دەروونی خراپ روویان تێدەكات، هەروەها ئەوانەی ئاڵودەی كافایینن، بەتایبەت ئەوانەی زۆر چا یان قاوە دەخۆنەوە.
ئەوانەی لەكاتی كارەكانیاندا تووشی تووڕەیی دەبن بەهۆی بەرۆژووبوونیانەوە، واباشترە ئەو شوێنە بەجێبێڵن و برۆنە جێگەیەكی دیكە دابنیشن تاوەكو كاتێك دەروونیان ئارام دەبێتەوەو، هەست بە هەڵەكەیان دەكەن. یان ئەگەر ماندووبوون، پێویستە پشوو بدەن بەپێی گونجانی كارەكەیان، زانراویشە گەرماو ئارەقەكردنەوە تووڕەیی زیاتر دەكات، بۆیە ئەگەر كرا شوێن گۆڕین و رۆیشتن بۆ شوێنێكی فێنكتر كاریگەری باشی دەبێ لەسەر هێوركردنەوەی دەروون. هەروەها شووشتنی دەموچاو بە ئاو كاریگەری باشی هەیە لەسەر كەمكردنەوەی تووڕەیی.
رووداو


له‌سه‌ر هێڵ نییه








شووشە خاتوون دەستەکانت خۆش بێــت بۆ دانانی ئەم بابەتە
یاخوا هەرگیز تووڕەیی نەتگرێتەوە بەم ڕەمەزانە بەتایبەتی، بڵێ جا شتی وا ئەبێ؟ ههههههههه
بەهیوای بەردەوامیت، سەەرکەوتوو و بەختەوەر بیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه










دەستەکانت خۆش بێــت بۆ دانانی ئەم بابەتە شوشه خاتون
هيودارم بةردةوام ببيت بابةتى جوانتر بيشكةش بكةيت
سةركةوتوو بيت

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه