❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوڕێ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-08-02 10:29:50

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsSafari

هاوڕێ

هاوڕێ

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
     هاوڕێ ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ کاتێ بینیت دڵ خۆشت بکات، کاتێ قسه‌ت له‌گه‌ڵی کرد سوودمه‌ند بکات، کاتێ دڵ ته‌نگ بوویت به‌هێزت بکات، کاتێ پێویستیت به‌ شتێ بوو یارمه‌تیت بدات.. یان به‌ جۆرێکی دی، هاوڕێ یانی هاوڕێگای ئه‌و دیو جوانی و سه‌رکه‌وتن و ناسینه‌کان، ئه‌مه‌شمان تا باشتر لا ڕوون بێت، ئه‌بێت سه‌ره‌تا له‌م سێ وشه‌یه‌ی پێشوو وردبینه‌وه‌، و مانایان بزانین و تێگه‌یشتنی درووستمان هه‌بێت له‌ هه‌ریه‌کێکیان..
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-71188b95e2.jpg

     جوانی: یانی به‌وه‌فایی، یانی خۆشه‌ویستی بۆ یه‌کتری، یانی دڵسۆزی بۆ یه‌کتری، یانی هه‌رشتێک جوانیه‌کی مرۆڤانه‌ی تیابێت و مرۆڤ به‌رێت به‌ره‌و جوانی سه‌راپای ناخی، ئه‌م جوانیه‌ چه‌نده‌ گه‌شاوه‌تر ئه‌بێت له‌ هاوڕێتیدا کاتێک له‌ پێناوی حه‌قدا ئه‌بێت، له‌ پێناوی په‌روه‌ردگار..

     سه‌رکه‌وتن: واته‌ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ناخۆشیه‌کان، واته‌ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر شکسته‌کان، واته‌ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دڵته‌نگیه‌کان، واته‌ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر زیانه‌کان، واته‌ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر هه‌رشتێک مایه‌ی پووچی و خراپی بێت بۆ مرۆڤ، سه‌رکه‌وتنیش نزیکتر و گه‌شتر ئه‌بێت کاتێک له‌ نیه‌ته‌کانمانا پشت به‌ستن به‌خوای تێدابێت..

     ناسین: ناسینی خودی خۆته‌، ناسینی ڕێگای حه‌ق و درووستیه‌، ناسینی ڕه‌وشته‌ به‌رزه‌کانه‌، ناسینی ژیانه‌ یانی گشت دیده‌کانیشی، ناسینی ئه‌وشتانه‌یه‌ که‌ فێری ئه‌و هه‌نگاوه‌ درووستانه‌ت ئه‌کات که‌ هۆیه‌کن بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌رکه‌وتن و جوانیه‌کان، دڵ چه‌نده‌ خۆشتر ئه‌بێت کاتێک له‌ هه‌ر ناسینێکمان سوپاسی خودای له‌سه‌ر ئه‌که‌ین..
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-53e54f0978.jpg

که‌واته‌ ئێستا ئه‌کرێ باشتر له‌ هاوڕێ تێبگه‌ین، تا هاوڕێ‌ی ڕاسته‌قینه‌ بین.. با هه‌میشه‌ش له‌ کاره‌کانماندا خودامان له‌یاد بێت، هه‌روه‌ک چۆن له‌ هاوڕێتیدا بوونی خودا هاوڕێتیه‌کی ئه‌و په‌ڕی پاکی تیادا درووست ده‌بێت، ئاواش له‌ کاره‌کانی تردا که‌ خودامان بیربوو کاره‌که‌ پڕه‌بێت له‌ جوانی و پیرۆزی.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9d8a08f3d5.gif


نووسینی: موسلیــم چـۆمانـی
تایبه‌ت به‌: کــــــــوردژیـن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-08-02 14:17:02

Rebeen Sarbast
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-23
دواترین سه‌ردان: 2026-03-18
په‌یامه‌كان: 2196
WindowsSafari

Re: هاوڕێ

دەستەکانت خۆش هاورێ گیان زۆر جوان و پڕ مانا بو هیوام ئەوەیە بەردەوام بیت لە بابەتە جوانەکانت هەربژی.

Kurdzhin
کـورد ئـەبـەد نـاگـاتـە مـەقـسـەد نـۆکـەری بـێـگـانـەیـە
دودڵــن پـیـسـن لـەگـەڵ یـەک بـۆیـە وا بـێ لـانـەیـــە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-08-02 14:51:53

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: هاوڕێ

دەستەکانت خۆش ىێت کاکە موسلیم گیان بابەتێکی زۆر جوان و پر واتا بوو
هەرچەند مرۆڤ باسی هاوریەتی بکات هێشتا هەر کەەمە ،
دوبارە دەستت خۆش بێت و هیوام سەرکەوتن و بەردەوامی بەریزتانە
هەر شاد و سەرکەوتوو بیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-08-02 20:24:40

ليوزة
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-23
دواترین سه‌ردان: 2013-09-02
په‌یامه‌كان: 1074
WindowsSafari

Re: هاوڕێ

yxwa aw dasw panjat sax be xame pinwst har razwa be
barste jwantren w nayb tren wsha bade akre la nusnakn
ba hewae bardwam bunt bra aziaakm w hawre xoshawestkm
dubra dasknt xoshbe sarkawtw be bardwm be law kara jwana
be bashmn nake kamrn w asudae bo toe aziz w barez

Kurdzhin

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه‌ " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-59036817f0.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2012-08-03 14:03:51

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsSafari

Re: هاوڕێ

زۆر سوپاس کاکە ڕێبین گیان براکەم دەستی تۆش خۆش بۆ پەیامەکەت
سوپاس بۆهەستت براگیان، بەهیوام سەرکەوتوو و بەختەوەر بیت.
~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~


برا زۆر خۆشەویستەکەم کاکە بڕوا گیان زۆر سوپاس براکەم بۆتۆی ئەزیز و خۆشەویست
دەستی تۆش خۆش بۆ پەیامەکەت، سوپاس بۆ هەستی جوانت
بەهیوام بەختەوەر و ئاسوودە و سەرکەوتوو و سەرفراز بیت.
~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~


خاتوو لێوژە خوشکی زۆر خۆشەویستم زۆر زۆر سوپاس بۆتۆی ئەزیز
دەستی تۆی ئەزیزیش خۆش بێت بۆ پەیامە ڕەنگینەکەت
سوپاس بۆ وشە جوانەکانت و هەستی بەرز و جوانت
بەهیوام سەربەرز و ئاسوودە و سەرفراز و سەرکەوتوو بیت.
~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~.~

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2012-08-09 01:15:25

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

Re: هاوڕێ

ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاكه‌ موسلیم گیان ، زۆر حه‌زم به‌و قسانه‌یه‌ كه‌ له‌و بابه‌ته‌ نووسیوته‌ ، به‌ڵام بۆچی له‌ ڕاستیدا نایبینم؟! ، پێویسته‌ كێ وابێـت تا بیكه‌م به‌ هاوڕێم ، یان بۆ وابم كه‌ هاوڕێكه‌م وانیه‌ ، ئیتر هه‌ندێ وشه‌ و قسه‌ هه‌یه‌ بوونیان ته‌نها له‌ نووسیندا هه‌یه‌ و دوورن له‌ ڕاستی ، هیوادارم ئه‌م نووسینه‌ی تۆش وانه‌بێت ، هیچ نه‌بێت به‌ له‌ خۆمانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین . . . ! !

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2012-08-09 03:04:00

دلان88
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
شوێن: هةوليرةكةم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-19
دواترین سه‌ردان: 2013-12-25
په‌یامه‌كان: 1249
WindowsFirefox

Re: هاوڕێ

ده‌سته‌كانت خۆش بئ برای به‌ریزم
هه‌ر جه‌نده‌ دوونیا وای لئ هاتووه‌ كه هاورئ ی باش كه‌م بۆته‌وه‌
به‌لام با زۆر ره‌شبینیش نه‌بین بلین هه‌رنه‌ماوه‌
باای ئه‌وه‌ ماوه‌ كه‌ جیكه‌ی بروا بن
هیوای سه‌رفرازی بۆتۆی به‌ریز ئه‌خوازم

Kurdzhin



زؤر سةيرة مرؤف فرياى رق لى بوونةوة بكةوى
كةجى هةموو تةمةن بةشى خؤشةويستى ناكات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2012-08-09 06:05:25

sir1_sh9
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-08-07
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 39
WindowsMSIE7

Re: هاوڕێ

به راسی جوان بوو کاکه گیان هه ر بژیت له گه ل پینووسه که ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2012-08-09 09:39:20

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: هاوڕێ

دەستەکانت خۆش بێت بۆ ئەم وتە بەنرخانە کاک موسلیم
هاوڕێی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە دەستت بگرێت و بتخاتەوە سەر ڕێگەی ڕاست لەپاش ئەوەی کە هاوڕێیەکی خراپ تۆی بەرەو ئەوێ بردووە
هیوادارم هەمیشە بەردەوام بیت لە نووسین و بێبەشمان نەکەیت لەم بابەتە جوانانە
سەرکەوتوو و تەمەن درێژ بیت انشاء الله

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2012-08-13 13:45:55

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsSafari

Re: هاوڕێ

ده‌سته‌كانت خۆش برام هه‌ربژیت و مانددونه‌بیت
هه‌تا بلیی بابیته‌كه‌ت جوان و پر مانایه‌ خۆزگه‌ له‌ واقیعدا ره‌نگی ئه‌دایه‌وه‌ تیاماندا و خۆزگه‌ كه‌ شتیكمان ئه‌نووسی یا ئه‌مانووت به‌ كرده‌وه‌ش ئه‌مانسه‌لماند ، برای به‌ریزم نووسینه‌كانت زۆر جوانن ناخ پاكیتی تیا به‌رجه‌سته‌ بووه‌ هیوا دارم به‌رده‌وامبیت و هیچ كات بیر له‌ وازهینان له‌ نووسین نه‌كه‌یته‌وه‌ چونكه‌ تۆ بوی ده‌ستی كه‌سانیكت گرت به‌ره‌و نووسین ، ئه‌م رسته‌یه‌ت بیر ئه‌هینمه‌وه‌ ( هاوریم به‌ تا ئه‌به‌د ژیان)  ..... هیوادارم هاوریكانت به‌و شیوه‌یه‌ی تۆ ئه‌ته‌ویت ببن و تۆش هه‌روه‌ها ده‌ست خۆش دوباره‌ ...

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ^Astera^ (2012-08-13 13:48:12)

Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2012-08-15 18:56:08

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsSafari

Re: هاوڕێ

دەستەکانت خۆش کاکە ئوسامەگیان بۆ پەیامەکەت
بە وشەکانی پەیامەکەت خۆشحاڵ بووم
وەک خۆت ئەیڵێی هەر نەبێت با لە خۆمانەوە دەست پی بکەین
بێگومان هەموو شتێک پێویستی بە دەست پێکە ئەگەر دەسپێکی کارێکی باش خۆمان بین کەواتە گەورەییەکی ترە بۆمان
وە بۆ تێبینیەکانی تر فەرموو براکەم لەم لینکە بابەتێکم داناوە


بە پەیامە جوانەکەت خۆشحا بووم
بەهیوای سەرکەوتن و بەختەوەری و ئاسوودەیی بۆتۆی گوڵ 1
~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~

خاتوو دلان خوشکی ئەزیزم دەستی تۆ خۆش بۆ پەیامەکەت
سوپاس بۆ وشەکانت خوشکێ گیان
بێگومان ڕەشبینی لەوەی بڵێین کە شتی وانیە هۆکارێکی دیکەیە بۆ نەبوونی وەها هاوڕێیەک
إن شآءالله تەمەنت پڕ بەرەکەت و ژیانت پڕ باشی و خۆشی ئەبێت.
بەهیوای سەرکەوتن و سەربەرزی ئاسوودەیی بۆتۆی بەڕیز و ئەزیز.
~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~


زۆر سوپاس هاوڕێی ئەزیز و خۆشەویستم sir1_sh9
بەهیوای خۆشبەختی و سەرکەوتن بۆتۆی ئەزیز.
~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~


خوشکە ئەزیزەکەم خاتوو هولیا سوپاس بۆ پەیامەکەی تۆش وە دەستی تۆش خۆش بن
سوپاس بۆ زیادکردنی وشە لە پەیامەکەتدا، سوپاس بۆ هیواکەت وە آمین.
بەهیوام سەرکەوتوو و شاد و بەختەوەر بیت.
~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~


خوشکی زۆر زۆر ئەزیز و هاوڕێی زۆر بەڕیزم خاتوو ئەستێرە زۆر سوپاس بۆ پەیامەکەت
سوپاس بۆ هەستی پاک و بەرزت خوشکێ گیان، ئەوەیشم قەت لەبیر ناچێتەوە إن شآءالله
سوپاس بۆ تێبینیەکانت و هیواکەت، بەهیوام هەمیشە سەربەرز و سەرفراز بیت
ئاسوودەیی و سەرکەوتن و بەختەوەریشت هیوامە.
~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~. ~

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net