❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#141 2012-08-08 22:09:07

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٩) خۆپه‌نادان و نابێ مرۆڤ به‌ڕووتی ببینرێت


١٥٨ـ عن جَابِرَ بْنَ عَبْدِ اللَّهِ (رضي الله عنه): أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) كَانَ يَنْقُلُ مَعَهُمُ الْحِجَارَةَ لِلْكَعْبَةِ وَعَلَيْهِ إِزَارُهُ، فَقَالَ لَهُ الْعَبَّاسُ عَمُّهُ: يَا ابْنَ أَخِي، لَوْ حَلَلْتَ إِزَارَكَ فَجَعَلْتَهُ عَلَى مَنْكِبِكَ دُونَ الْحِجَارَةِ. قَالَ: فَحَلَّهُ فَجَعَلَهُ عَلَى مَنْكِبِهِ، فَسَقَطَ مَغْشِيًّا عَلَيْهِ، قَالَ: فَمَا رُئِيَ بَعْدَ ذَلِكَ الْيَوْمِ عُرْيَانًا. [بخاري الصلاة في ثياب٣٥٧]

واته

(جابر) كوڕی(عبدالله) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) به‌ردی ده‌گواسته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیدا بۆ كه‌عبه‌ كراسێكی له‌به‌ردابوو، (عباس)ی مامی پێی وت: ئه‌ی برازا با كراسه‌كه‌ت بكردایه‌ته‌وه‌ بتخستایه‌ته‌ سه‌رشتانت له‌ژێر به‌رده‌كاندا، وتی: كردیه‌وه‌ خستیه‌ سه‌رشانی، به‌ڵام بوورایه‌وه‌و كه‌وت، ده‌ڵێ: له‌و ڕۆژه‌ به‌دواوه‌ به‌ڕووتی نه‌بینراوه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#142 2012-08-08 22:10:46

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(١٠) خۆشۆردنی ژن و پیاو له‌یه‌ك ده‌فردا


١٥٩ـ عَنْ مُعَاذَةَ، عَنْ عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) قَالَتْ: كُنْتُ أَغْتَسِلُ أَنَا وَرَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) مِنْ إِنَاءٍ واحد بَيْنِي وَبَيْنَهُ، فَيُبَادِرُنِي، حَتَّى أَقُولَ: دَعْ لِي دَعْ لِي، قَالَتْ: وَهُمَا جُنُبَانِ. [بخاري الغسل هل يدخل الجنب يده في الاناء٢٦٠]

واته

(معاذ) له‌ (عائشه‌)ه‌وه‌ (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: من و پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) له‌یه‌ك ده‌فردا خۆمان ده‌شۆرد، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كرد، منیش ده‌موت: داینێ بۆ من، داینێ بۆ من ده‌ڵێ: هه‌ردووكمان له‌شمان گرانبوو.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#143 2012-08-08 22:12:08

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(١١) ده‌ستنوێژی له‌شگران ئه‌گه‌ر بیه‌وێ بخه‌وێ یان نان بخوات


١٦٠ـ عَنْ عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) إِذَا كَانَ جُنُبًا، فَأَرَادَ أَنْ يَأْكُلَ أَوْ يَنَامَ، تَوَضَّأَ وُضُوءَهُ [لِلصَّلَاةِ]. [بخاري الغسلالجنب يتوضأ ثم ينام٢٨٤]

واته

(عائشه‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: كاتێ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) له‌شگران بوایه‌و بیویستایه‌ نان بخوات یان بخه‌وێت، ده‌ستنوێژی ده‌گرت وه‌كو (بۆ نوێژ) ده‌ستنوێژ بگرێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#144 2012-08-08 22:13:35

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(١٢) خه‌وتنی له‌شگران پێش خۆشۆردن


١٦١ـ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي قَيْسٍ قَالَ: سَأَلْتُ عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) عَنْ وِتْرِ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) -فَذَكَرَ الْحَدِيثَ- قُلْتُ: كَيْفَ كَانَ يَصْنَعُ فِي الْجَنَابَةِ، أَكَانَ يَغْتَسِلُ قَبْلَ أَنْ يَنَامَ أَمْ يَنَامُ قَبْلَ أَنْ يَغْتَسِلَ؟ قَالَتْ: كُلُّ ذَلِكَ قَدْ كَانَ يَفْعَلُ، رُبَّمَا اغْتَسَلَ فَنَامَ، وَرُبَّمَا تَوَضَّأَ فَنَامَ. قُلْتُ: الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي جَعَلَ فِي الْأَمْرِ سَعَةً.

واته

(عبدالله‌) كوڕی (ابی قیس) ده‌ڵێ: پرسیارم كرد له‌(عائشه‌)(خوای لێ ڕازی بێت) له‌باره‌ی وه‌تری پێغه‌مبه‌ره‌وه‌، فه‌رمووده‌كه‌ی گێڕایه‌وه‌و وتم: ئه‌ی له‌كاتی له‌شگرانیدا چۆنی ده‌كرد؟ ئایا پێش خه‌وتن خۆی ده‌شۆرد، یان ده‌نوست پێش خۆشۆردن؟ وتی: ئه‌مانه‌ی هه‌موو ده‌كرد، جاربووه‌ خۆی شۆردووه‌و نووستووه‌، جاریش بووه‌ ده‌ستنوێژی گرتووه‌و نووستووه‌، وتم: سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی فراوانی داوه‌ به‌م كاره‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#145 2012-08-08 22:14:43

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(١٣) هه‌ركه‌س چووه‌ لای خێزانی و ویستی دووباره‌ی بكاته‌وه‌ با ده‌ستنوێژێك بگرێت


١٦٢ـ عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (إِذَا أَتَى أَحَدُكُمْ أَهْلَهُ، ثُمَّ أَرَادَ أَنْ يَعُودَ، فلْيَتَوضَّأ).

واته

(ابوسعید الخدری)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان چووه‌ لای خێزانی، ئینجا ویستی دووباره‌ی بكاته‌وه‌، با ده‌ستنوێژ بگرێت).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#146 2012-08-08 22:16:05

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(١٤) ته‌یه‌موم


١٦٣ـ عَنْ عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) أَنَّهَا قَالَتْ: خَرَجْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) فِي بَعْضِ أَسْفَارِهِ حَتَّى إِذَا كُنَّا بِالْبَيْدَاءِ أَوْ بِذَاتِ الْجَيْشِ انْقَطَعَ عِقْدٌ لِي، فَأَقَامَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) عَلَى الْتِمَاسِهِ، وَأَقَامَ النَّاسُ مَعَهُ، وَلَيْسُوا عَلَى مَاءٍ وَلَيْسَ مَعَهُمْ مَاءٌ، فَأَتَى النَّاسُ إِلَى أَبِي بَكْرٍ (رضي الله عنه) فَقَالُوا: أَلَا تَرَى إِلَى مَا صَنَعَتْ عَائِشَةُ؟ أَقَامَتْ بِرَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) وَبِالنَّاسِ مَعَهُ، وَلَيْسُوا عَلَى مَاءٍ وَلَيْسَ مَعَهُمْ مَاءٌ؟ فَجَاءَ أَبُو بَكْرٍ (رضي الله عنه) وَرَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) وَاضِعٌ رَأْسَهُ عَلَى فَخِذِي قَدْ نَامَ، فَقَالَ: حَبَسْتِ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) وَالنَّاسَ. وَلَيْسُوا عَلَى مَاءٍ وَلَيْسَ مَعَهُمْ مَاءٌ؟ قَالَتْ: فَعَاتَبَنِي أَبُو بَكْرٍ وَقَالَ مَا شَاءَ اللَّهُ أَنْ يَقُولَ، وَجَعَلَ يَطْعُنُ بِيَدِهِ فِي خَاصِرَتِي، فَلَا يَمْنَعُنِي مِنَ التَّحَرُّكِ إِلَّا مَكَانُ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) عَلَى فَخِذِي، فَنَامَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) حَتَّى أَصْبَحَ عَلَى غَيْرِ مَاءٍ، فَأَنْزَلَ اللَّهُ عز آيَةَ التَّيَمُّمِ، فَتَيَمَّمُوا، فَقَالَ أُسَيْدُ بْنُ الْحُضَيْرِ وَهُوَ أَحَدُ النُّقَبَاءِ: مَا هِيَ بِأَوَّلِ بَرَكَتِكُمْ يَا آلَ أَبِي بَكْرٍ. فَقَالَتْ عَائِشَةُ رض: فَبَعَثْنَا الْبَعِيرَ الَّذِي كُنْتُ عَلَيْهِ فَوَجَدْنَا الْعِقْدَ تَحْتَهُ. [بخاري اول كتاب التيمم ٣٢٧]

واته

(عائشه‌)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا(صلی الله عليه وسلم) له‌سه‌فه‌رێكدا ده‌رچووین ڕۆیشتین هه‌تا گه‌یشتینه‌ به‌یدا یا (ذات الجیش)له‌وێ گه‌ردانه‌كه‌م بچڕایه‌وه‌، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) وه‌ستا بۆئه‌وه‌ی بیدۆزینه‌وه‌، خه‌ڵكه‌كه‌ش وه‌ستان، له‌وجێگه‌یه‌شدا نه‌ ئاو هه‌بوو نه‌خۆیشیان ئاویان پێبوو[هه‌ر بۆیه‌]خه‌ڵكه‌كه‌ چوون بۆ لای (ابوبكر) (خوای لێ ڕازی بێت) وتیان: نابینی عائشه‌ی كچت چیكرد؟ پێغه‌مبه‌ری خواو(صلی الله عليه وسلم) ئه‌م خه‌ڵكه‌شی لێره‌دا وه‌ستاندووه‌، نه‌له‌سه‌ر ئاوێكیشین و نه‌ ئاویشمان پێیه‌؟ ابوبكر هات و له‌وكاته‌شدا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) سه‌ری خستبوویه‌ سه‌ر ڕانم و خه‌وی لێكه‌وتبوو، وتی: پێغه‌مبه‌رو(صلی الله عليه وسلم) ئه‌م خه‌ڵكه‌ت بۆ ئالێره‌دا گیرداوه‌، نه‌شوێنه‌كه‌ ئاوی لێیه‌ نه‌ئاویان پێیه‌؟ (عائشه‌)(خوای لێ ڕازی بێت) وتی: (ابوبكر) زۆر سه‌زه‌نشتی كردم ـ چه‌نده‌ خوا حه‌زبكات ـ خێراخێرا سیخورمه‌ی ده‌دا له‌كه‌له‌كه‌م منیش له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ری پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) له‌سه‌ر ڕانم بوو نه‌ده‌جوڵام، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) ئه‌وشه‌وه‌ تابه‌یانی له‌وێ خه‌وت كاتێ هه‌ستا ئاو نه‌بوو بۆ ده‌ستنوێژ، هه‌ر بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ ئایه‌تی ته‌یه‌مومی نارده‌ خواره‌وه‌و، هه‌موو ته‌یه‌مومیان كرد (اسید) كوڕی (خضیر)كه‌یه‌كێك بوو له‌نه‌قیبه‌كان وتی: ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ابوبكر: ئه‌مه‌ یه‌كه‌م به‌ره‌كه‌ت نییه‌ كه‌ خوا به‌هۆی ئێوه‌وه‌ پێی داوین. (عائشه‌)(خوای لێ ڕازی بێت) وتی: كاتێ وشتره‌كه‌مان هه‌ستا گه‌ردانه‌كه‌م له‌ژێریابوو دۆزیمانه‌وه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#147 2012-08-08 22:18:30

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(١٥) ته‌یه‌مومی له‌شگران


١٦٤ـ عَنْ شَقِيقٍ قَالَ: كُنْتُ جَالِسًا مَعَ عَبْدِ اللَّهِ وَأَبِي مُوسَى (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ)، فَقَالَ أَبُو مُوسَى: يَا أَبَا عَبْدِ الرَّحْمَنِ، أَرَأَيْتَ لَوْ أَنَّ رَجُلًا أَجْنَبَ فَلَمْ يَجِدِ الْمَاءَ شَهْرًا، كَيْفَ يَصْنَعُ بِالصَّلَاةِ؟ فَقَالَ عَبْدُ اللَّهِ: لَا يَتَيَمَّمُ وَإِنْ لَمْ يَجِدِ الْمَاءَ شَهْرًا، فَقَالَ أَبُو مُوسَى: فَكَيْفَ بِهَذِهِ الْآيَةِ فِي سُورَةِ الْمَائِدَةِ: [فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا]. فَقَالَ عَبْدُ اللَّهِ: لَوْ رُخِّصَ لَهُمْ فِي هَذِهِ الْآيَةِ لَأَوْشَكَ إِذَا بَرَدَ عَلَيْهِمُ الْمَاءُ أَنْ يَتَيَمَّمُوا بِالصَّعِيدِ فَقَالَ أَبُو مُوسَى لِعَبْدِ اللَّهِ: أَلَمْ تَسْمَعْ قَوْلَ عَمَّارٍ: بَعَثَنِي رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) فِي حَاجَةٍ، فَأَجْنَبْتُ، فَلَمْ أَجِدِ الْمَاءَ، فَتَمَرَّغْتُ فِي الصَّعِيدِ كَمَا تَمَرَّغُ الدَّابَّةُ، ثُمَّ أَتَيْتُ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم) فَذَكَرْتُ ذَلِكَ لَهُ، فَقَالَ: (إِنَّمَا يَكْفِيكَ أَنْ تَقُولَ بِيَدَيْكَ هَكَذَا). ثُمَّ ضَرَبَ بِيَدَيْهِ الْأَرْضَ ضَرْبَةً وَاحِدَةً، ثُمَّ مَسَحَ الشِّمَالَ عَلَى الْيَمِينِ، وَظَاهِرَ كَفَّيْهِ وَوَجْهَهُ؟ فَقَالَ عَبْدُ اللَّهِ: أَوَلَمْ تَرَ عُمَرَ لَمْ يَقْنَعْ بِقَوْلِ عَمَّارٍ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ)؟ [بخاري التيمم ضربة /٣٤٠]

واته

(شقیق) ده‌ڵێ: من له‌گه‌ڵ (عبدالله‌) و (ابوموسی)(خوای لێ ڕازی بێت) دانیشتبووین، (ابوموسی) وتی: ئه‌ی باوكی (عبدالرحمن): ئایا ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌شی گرانبوو و تا مانگێ ئاوی ده‌ست نه‌كه‌وت، چۆن نوێژ بكات؟ (عبدالله‌) وتی: ته‌یه‌موم ناكات بامانگێ ئاوی ده‌ست نه‌كه‌وێ، (ابوموسی) وتی: ئه‌ی چی ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌م ئایه‌ته‌ی سووره‌تی(المائده‌) :[ ئه‌گه‌ر ئاویان ده‌ست نه‌كه‌وت با به‌خۆڵێكی پاك ته‌یه‌موم بكه‌ن] (عبدالله‌) وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و مۆڵه‌ته‌یان بدرێتێ كه ‌له‌م ئایه‌ته‌دا هاتووه‌، له‌وانه‌یه‌ كاتێ ئاویش ساردبێت به‌خۆڵ ته‌یه‌موم بكه‌ن، (ابوموسی) به‌(عبدالله‌)ی وت: ئایا ئه‌م قسه‌ی عه‌ممارت نه‌بیستووه‌ كه‌ ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) بۆ كارێك ناردمی، تووشی له‌شگرانی بووم، ئاوم ده‌ست نه‌كه‌وت، منیش خۆمم له‌خۆڵدا گه‌وزان وه‌كو وڵاغ، ئینجا هاتم بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) بۆم گێڕایه‌وه‌، فه‌رمووی: (به‌ڵكو ئه‌وه‌نده‌ت به‌س بوو كه‌ به‌ده‌سته‌كانت ئاوا بكه‌یت) ده‌ستی دا به‌زه‌ویدا یه‌ك جار [هێنای به‌ده‌موچاویدا ]پاشان ده‌ستی چه‌پی هێنا به‌ده‌ست و قۆڵی ڕاستیا (عبدالله) ئایا نه‌تدی عومه‌ر متمانه‌ی به‌قسه‌كه‌ی عه‌ممار نه‌بوو؟.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#148 2012-08-08 22:20:20

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(١٦) ته‌یه‌موم بۆ وه‌ڵامی سه‌لام


١٦٥ـ عَنْ عُمَيْرٍ مَوْلَى ابْنِ عَبَّاسٍ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ) أَنَّهُ سَمِعَهُ يَقُولُ: أَقْبَلْتُ أَنَا وَعَبْدُ اللهِ بْنُ يَسَارٍ، مَوْلَى مَيْمُونَةَ زَوْجِ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم)، حَتَّى دَخَلْنَا عَلَى أَبِي الْجَهْمِ بْنِ الْحَارِثِ بْنِ الصِّمَّةِ الْأَنْصَارِيِّ، فَقَالَ أَبُو الْجَهْمِ: أَقْبَلَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) مِنْ نَحْوِ بِئْرِ جَمَلٍ، فَلَقِيَهُ رَجُلٌ فَسَلَّمَ عَلَيْهِ، فَلَمْ يَرُدَّ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) عَلَيْهِ حَتَّى أَقْبَلَ عَلَى الْجِدَارِ، فَمَسَحَ وَجْهَهُ وَيَدَيْهِ، ثُمَّ رَدَّ عَلَيْهِ السَّلَامَ. [بخاري التيممالتيمم في الحضر اذا لم يجد الماء/٣٣٠]

واته

(عمیر) كارگوزاری (ابن عباس)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: گوێی له‌(ابن عباس) بووه‌ وتوویه‌تی: من و (عبدالله‌) كوڕی (یسار) كارگوزاری مه‌یمونه‌ی هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) هاتین هه‌تا چووینه‌ لای (ابولجهم) كوری (الحارث)كوڕی (الصمد الانصاری)، (ابو الجهم)وتی: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) ته‌شریفی له‌لای بیری جه‌مه‌له‌وه‌ هات پیاوێكی پێگه‌یشت سه‌لامی لێكرد، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) وه‌ڵامی سه‌لامه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه‌، هه‌تا گه‌یشته‌ دیواره‌كه‌و مه‌سحی ده‌موچاوی و ده‌ستیكرد، ئینجا وه‌ڵامی سه‌لامه‌كه‌ی دایه‌وه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#149 2012-08-08 22:21:40

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(١٧) ئیماندار پیس نابێت


١٦٦ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه): أَنَّهُ لَقِيَهُ النَّبِيُّ (صلی الله عليه وسلم) فِي طَرِيقٍ مِنْ طُرُقِ الْمَدِينَةِ وَهُوَ جُنُبٌ، فَانْسَلَّ فَذَهَبَ فَاغْتَسَلَ، فَتَفَقَّدَهُ النَّبِيُّ (صلی الله عليه وسلم)، فَلَمَّا جَاءَهُ قَالَ: (أَيْنَ كُنْتَ يَا أَبَا هُرَيْرَةَ). قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، لَقِيتَنِي وَأَنَا جُنُبٌ، فَكَرِهْتُ أَنْ أُجَالِسَكَ حَتَّى أَغْتَسِلَ. فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (سُبْحَانَ اللَّهِ، إِنَّ الْمُؤْمِنَ لَا يَنْجُسُ). [بخاري الغسل ٣٧٩]

واته

(ابوهریره‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: له‌یه‌كێ له‌ ڕێگاكانی مه‌دینه‌دا گه‌یشتم به‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) له‌شگران بووم، به‌په‌نهانی ڕۆیشتم خۆمم شۆرد، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) بۆم ده‌گه‌ڕا، كاتێ كه ‌هاتمه‌وه‌ فه‌رمووی: (له‌كوێ بوویت ئه‌ی ابوهریره‌) وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) كاتێ گه‌یشتی به‌ من له‌شم گران بوو، پێم خۆش نه‌بوو له‌خزمه‌تتا دانیشم هه‌تا خۆم ده‌شۆم، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (سبحان الله، ئیماندار پیس نابێت).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#150 2012-08-08 22:22:47

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(١٨) یادی خوا له‌هه‌موو كاتێكدا


١٦٧ـ عَنْ عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) قَالَتْ: كَانَ النَّبِيُّ (صلی الله عليه وسلم) يَذْكُرُ اللَّهَ عَلَى كُلِّ أَحْيَانِهِ.

واته

(عائشه‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) له‌هه‌موو كاتێكدا یادی خوای ده‌كرد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#151 2012-08-08 22:24:11

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(١٩) خواردن به‌بێ ده‌ستنوێژ


١٦٨ـ عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ): أَنَّ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم) خَرَجَ مِنَ الْخَلَاءِ فَأُتِيَ بِطَعَامٍ، فَذَكَرُوا لَهُ الْوُضُوءَ، فَقَالَ: (أُرِيدُ أَنْ أُصَلِّيَ فَأَتَوَضَّأَ؟!).

واته

(ابن عباس) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) له‌سه‌ر ئاو هاته‌ ده‌ره‌وه‌ خواردنێكیان بۆ هێنا ده‌ستنوێژیان بیرخسته‌وه‌، ئه‌ویش فه‌رمووی: (بۆچی خۆ نوێژ ناكه‌م تا ده‌ستنوێژی بۆ بگرم؟!).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#152 2012-08-08 22:31:21

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

چوارم: به‌شی  حه‌یز (كۆمه‌ڵێك فه‌رمووده‌ ده‌رباره‌ی حه‌یز )



(١) ـ فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌ : [ پرسیارت لێده‌كه‌ن له‌باره‌ی كاتی بێنوێژیی ئافره‌ته‌وه‌]


١٦٩ـ عَنْ أَنَسٍ (رضي الله عنه): أَنَّ الْيَهُودَ كَانُوا إِذَا حَاضَتِ الْمَرْأَةُ فِيهِمْ لَمْ يُؤَاكِلُوهَا، وَلَمْ يُجَامِعُوهُنَّ فِي الْبُيُوتِ، فَسَأَلَ أَصْحَابُ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم) النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم)، فَأَنْزَلَ اللَّهُ تَعَالَى: [وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ ] إِلَى آخِرِ الْآيَةِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (اصْنَعُوا كُلَّ شَيْءٍ إِلَّا النِّكَاحَ). فَبَلَغَ ذَلِكَ الْيَهُودَ فَقَالُوا: مَا يُرِيدُ هَذَا الرَّجُلُ أَنْ يَدَعَ مِنْ أَمْرِنَا شَيْئًا إِلَّا خَالَفَنَا فِيهِ. فَجَاءَ أُسَيْدُ بْنُ حُضَيْرٍ وَعَبَّادُ بْنُ بِشْرٍ فَقَالَا: يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّ الْيَهُودَ تَقُولُ كَذَا وَكَذَا، فَلَا نُجَامِعُهُنَّ؟ فَتَغَيَّرَ وَجْهُ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) حَتَّى ظَنَنَّا أَنْ قَدْ وَجَدَ عَلَيْهِمَا، فَخَرَجَا، فَاسْتَقْبَلَهُمَا هَدِيَّةٌ مِنْ لَبَنٍ إِلَى النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم)، فَأَرْسَلَ فِي آثَارِهِمَا فَسَقَاهُمَا، فَعَرَفَا أَنْ لَمْ يَجِدْ عَلَيْهِمَا.

واته

(انس) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: جوله‌كه‌كان ئه‌گه‌ر ئافره‌تیان بكه‌وتایه‌ته‌ بێنوێژیی، نانیان له‌گه‌ڵ نه‌ده‌خوارد، له‌ماڵدا له‌گه‌ڵیا دانه‌ده‌نیشتن، هاوه‌ڵان له‌ پێغه‌مبه‌ریان(صلی الله عليه وسلم) پرسی له‌وباره‌یه‌وه‌، ئه‌م ئایه‌ته‌ هاته‌ خواره‌وه‌ له‌سه‌ری [پرسیارت لێده‌كه‌ن له‌باره‌ی بێنوێژیه‌وه‌ بڵێ ئه‌وه‌ ئازاره‌ له‌وكاته‌دا له‌ئافره‌ته‌كان نزیك مه‌كه‌ون] تا كۆتایی ئایه‌ته‌كه‌.
پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (هه‌موو شتێكی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن جگه‌ له‌ سه‌رجێیی، ئه‌و هه‌واڵه‌ گه‌یشت به‌ جوله‌كه‌كان، وتیان: ئه‌م پیاوه‌ ده‌یه‌وێ هه‌رچی كاری ئێمه‌ هه‌یه‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی بكات، (اسید) كوری(حضير)و (عباد) كوڕی (بشر) هاتن وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا جوله‌كه‌كان ئاواو ئاوا ده‌ڵێن: ئایا سه‌ر جێییان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ین؟ ڕه‌نگی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) ئه‌وه‌نده‌ گۆڕا هه‌تا واگومانمان برد كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) لێیان تووڕه‌ بووبێت، ڕۆیشتنه‌ ده‌ره‌وه‌، گه‌یشتن به‌قاپێ شیر كه‌به‌دیاری بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) هاتبوو، ئه‌ویش ناردی به‌دوایاندا، له‌وشیره‌ به‌شیدان خواردیانه‌وه‌، به‌وه‌دا زانیان كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) تووڕه‌ نییه‌ لێیان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#153 2012-08-08 22:35:29

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٢) چۆنێتی خۆشۆردنی ئافره‌ت له‌حه‌یزو له‌شگرانیی


١٧٠ـ عَنْ عَائِشَةَ: أَنَّ أَسْمَاءَ سَأَلَتِ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم) عَنْ غُسْلِ الْمَحِيضِ؟ فَقَالَ: تَأْخُذُ إِحْدَاكُنَّ مَاءَهَا وَسِدْرَتَهَا فَتَطَهَّرُ فَتُحْسِنُ الطُّهُورَ، ثُمَّ تَصُبُّ عَلَى رَأْسِهَا فَتَدْلُكُهُ دَلْكًا شَدِيدًا حَتَّى تَبْلُغَ شُؤُونَ رَأْسِهَا، ثُمَّ تَصُبُّ عَلَيْهَا الْمَاءَ، ثُمَّ تَأْخُذُ فِرْصَةً مُمَسَّكَةً فَتَطَهَّرُ بِهَا). فَقَالَتْ أَسْمَاءُ: وَكَيْفَ أتَطَهَّرُ بِهَا؟ فَقَالَ: سُبْحَانَ اللَّهِ، تَطَهَّرِينَ بِهَا). فَقَالَتْ عَائِشَةُ -كَأَنَّهَا تُخْفِي ذَلِكَ- تَتَبَّعِينَ أَثَرَ الدَّمِ. وَسَأَلَتْهُ عَنْ غُسْلِ الْجَنَابَةِ؟ فَقَالَ: (تَأْخُذُ مَاءً فَتَطَهَّرُ فَتُحْسِنُ الطُّهُورَ -أَوْ: تُبْلِغُ الطُّهُورَ -ثُمَّ تَصُبُّ عَلَى رَأْسِهَا فَتَدْلُكُهُ حَتَّى تَبْلُغَ شُؤُونَ رَأْسِهَا، ثُمَّ تُفِيضُ عَلَيْهَا الْمَاءَ). فَقَالَتْ عَائِشَةُ: نِعْمَ النِّسَاءُ نِسَاءُ الْأَنْصَارِ، لَمْ يَكُنْ يَمْنَعُهُنَّ الْحَيَاءُ أَنْ يَتَفَقَّهْنَ فِي الدِّينِ. [بخاري الحيض٣٠٨].

واته

(عائشه‌)(ده‌ڵێ: (أسماء)(خوای لێ ڕازی بێت) پرسیاری كرد له‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) له‌باره‌ی خۆشۆردنی حه‌یزه‌وه‌؟ فه‌رمووی: یه‌كێكتان ئاو هه‌ڵده‌گرێت له‌گه‌ڵ سیدرا [گه‌ڵای دارێكه‌ له‌باتی صابون به‌كاریان هێناوه‌] به‌باشی خۆی پاك ده‌كاته‌وه‌، ئینجا ئاو ده‌كات به‌ سه‌ریا به‌توندی ده‌ستی لێده‌خات هه‌تا ئاو ده‌گاته‌ پێستی سه‌ری، پاشان ئاوی تر ده‌كا به‌سه‌ریا، ئینجا پارچه‌ لۆكه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت و خۆی پێ پاك ده‌كاته‌وه‌. (أسماء)وتی: چۆن خۆمی پێ پاك بكه‌مه‌وه‌؟ فه‌رمووی(سبحان الله) خۆتی پێپاك بكه‌ره‌وه‌) عائشه‌ وتی: وه‌كو بیه‌وێ به‌نهێنی پێیی بڵێ ـ شوێن و شوێنه‌واری خوێنه‌كه‌ی پێپاك بكه‌ره‌وه‌، ئینجا پرسیاری لێكرد له‌باره‌ی خۆشۆردنی له‌شگرانییه‌وه‌؟ فه‌رمووی: (ئاو هه‌ڵده‌گریت به‌باشی خۆت ده‌شۆریت، ئینجا ئاو ده‌كه‌یت به‌سه‌رتاو ده‌ست ده‌خه‌یت له‌سه‌رت تا پێستی سه‌رت ته‌ڕ ده‌بێت، ئینجا ئاویتر ده‌كه‌یت به‌سه‌رتا) عائشه‌ وتی: باشترین ئافره‌ت ئافره‌تی ئه‌نساره‌كانن، شه‌رم ڕێگای لێنه‌گرتن كه‌شاره‌زابن له‌ئایینه‌كه‌یان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#154 2012-08-08 22:40:29

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٣) پۆشاك وه‌رگرتن له‌حه‌یزدار


١٧١ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: بَيْنَمَا رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) فِي الْمَسْجِدِ، فَقَالَ: (يَا عَائِشَةُ نَاوِلِينِي الثَّوْبَ). فَقَالَتْ: إِنِّي حَائِضٌ، فَقَالَ: (إِنَّ حَيْضَتَكِ لَيْسَتْ فِي يَدِكِ). فَنَاوَلَتْهُ.

واته

(ابوهریره‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: له‌كاتێكا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) له‌مزگه‌وتا بوو، فه‌رمووی: (ئه‌ی عائشه‌ ئه‌و جلانه‌م بده‌رێ) وتی: من له‌حه‌زیدام، فه‌رمووی: (خۆ حه‌یزه‌كه‌ت له‌ده‌ستتا نییه‌) ئینجا جله‌كانی دایه ‌ده‌ستی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#155 2012-08-08 22:42:11

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٤) ئافره‌تی حه‌یزدارو شۆردنی سه‌ری پیاو


١٧٢ـ عن عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) قَالَتْ: إِنْ كُنْتُ لَأَدْخُلُ الْبَيْتَ لِلْحَاجَةِ، وَالْمَرِيضُ فِيهِ، فَمَا أَسْأَلُ عَنْهُ إِلَّا وَأَنَا مَارَّةٌ. وَإِنْ كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) لَيُدْخِلُ عَلَيَّ رَأْسَهُ وَهُوَ فِي الْمَسْجِدِ، فَأُرَجِّلُهُ. وَكَانَ لَا يَدْخُلُ الْبَيْتَ إِلَّا لِحَاجَةٍ، إِذَا كَانَ مُعْتَكِفًا. [بخاري الاعتكاف الحائض ترجل المعتكف١٩٢٤]

واته

(عائشه‌)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: هه‌ر كاتێ بۆ پێویستیه‌ك ده‌چومه‌ ژووره‌وه‌ نه‌خۆشێكی لێبوایه‌، (هه‌واڵم نه‌ده‌پرسی مه‌گه‌ر به‌ده‌م ڕێگه‌وه‌ كه‌تێده‌په‌ڕیم، جاری واهه‌بووه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) سه‌ری ده‌هێنا ژووره‌وه‌ بۆم خۆی له‌مزگه‌وته‌كه‌دابوو، منیش سه‌ریم شانه‌ ده‌كرد، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) له‌كاتی (إعتكاف)دا مه‌گه‌ر بۆ پێویستیه‌ك ئه‌گینا نه‌ده‌هاته‌ ماڵه‌وه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#156 2012-08-08 22:43:48

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٥) پاڵدانه‌وه‌ له‌كۆشی حه‌یزدارو خوێندنه‌وه‌


١٧٣ـ عَنْ عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) أَنَّهَا قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) يَتَّكِئُ فِي حِجْرِي وَأَنَا حَائِضٌ، فَيَقْرَأُ الْقُرْآنَ. [بخاري قراءة الرجل في حجر امرأته وهي حائض /٢٩٣]

واته

عائشه‌ (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) سه‌ری ده‌كرده‌ سه‌ر كۆشم و منیش له‌حه‌یزدا بووم، قورئانی ده‌خوێند.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#157 2012-08-08 22:44:57

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٦) خه‌وتن له‌یه‌ك لێفه‌دا له‌گه‌ڵ حه‌یزدار


١٧٤ـ عن أُمَّ سَلَمَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) قَالَتْ: بَيْنَمَا أَنَا مُضْطَجِعَةٌ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) فِي الْخَمِيلَةِ إِذْ حِضْتُ، فَانْسَلَلْتُ فَأَخَذْتُ ثِيَابَ حِيضَتِي، فَقَالَ لِي رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (أَنَفِسْتِ). قُلْتُ: نَعَمْ، فَدَعَانِي فَاضْطَجَعْتُ مَعَهُ فِي الْخَمِيلَةِ. قَالَتْ: وَكَانَتْ هِيَ وَرَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) يَغْتَسِلَانِ فِي الْإِنَاءِ الْوَاحِدِ مِنَ الْجَنَابَةِ. [بخاري من سمى النفاس حيضاً٢٩٤]

واته

(ام سلمه‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: له‌كاتێكا من له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا(صلی الله عليه وسلم) ڕاكشابووم سه‌رچه‌فێكم به‌سه‌روه‌بوو كه‌وتمه‌ حه‌یزه‌وه‌، به‌دزی ڕۆیشتم جلی حه‌یزم له‌به‌ركرد، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (كه‌وتیته‌ حه‌یزه‌وه‌) وتم: به‌ڵێ: بانگی كردم له‌ژێر سه‌رچه‌فه‌كه‌دا له‌گه‌ڵیا ڕاكشام (ام سه‌له‌مه‌) ده‌ڵێ: خۆی و پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) له‌یه‌ك ده‌فردا پێكه‌وه‌ خۆیان ده‌شۆرد له‌ له‌شگرانیی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#158 2012-08-08 22:46:23

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٧) گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ت له‌حه‌یزا


١٧٥ـ عَنْ عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) قَالَتْ: كَانَ إِحْدَانَا إِذَا كَانَتْ حَائِضًا، أَمَرَهَا رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) أَنْ تَأْتَزِرَ فِي فَوْرِ حَيْضَتِهَا، ثُمَّ يُبَاشِرُهَا، قَالَتْ: وَأَيُّكُمْ يَمْلِكُ إِرْبَهُ كَمَا كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) يَمْلِكُ إِرْبَهُ. [بخاري /الحيضمباشرة الحائض٢٩٦]

واته

(عائشه‌)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر یه‌كێكمان [ له‌هاوسه‌ره‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم)] له‌حه‌یزا بوایا، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمانی پێده‌كرد كه‌ نێوان ناوك و ئه‌ژنۆی به‌باش داپۆشێت، ئینجا گه‌مه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد، ده‌ڵێ: ئایا كامتان ده‌توانن خۆتان بگرن، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) ده‌یتوانی خۆی بگرێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#159 2012-08-08 22:47:58

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٨) خواردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حه‌یزدار له‌یه‌ك ده‌فرا


١٧٦ـ عَنْ عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) قَالَتْ: كُنْتُ أَشْرَبُ وَأَنَا حَائِضٌ، أُنَاوِلُهُ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم) فَيَضَعُ فَاهُ عَلَى مَوْضِعِ فِيَّ، فَيَشْرَبُ، وَأَتَعَرَّقُ الْعَرْقَ وَأَنَا حَائِضٌ، ثُمَّ أُنَاوِلُهُ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم)، فَيَضَعُ فَاهُ عَلَى مَوْضِعِ فِيَّ.

واته

(عائشه‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: من له‌حه‌یزا بووم ئاوم ده‌خواده‌وه‌، پاشان ده‌مدایه‌ ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) ده‌می ده‌خسته‌ سه‌ر شوێن ده‌مه‌كه‌ی من و ده‌یخوارده‌وه‌ هه‌روه‌ها قه‌پم ده‌گرت له‌ پله‌ گۆشت و من له‌حه‌یزدا بووم، ئینجا ده‌مدایه‌ ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) ئه‌ویش ده‌می ده‌خسته‌ شوێن ده‌مه‌كه‌ی من [و ده‌یخوارد].

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#160 2012-08-08 22:50:50

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٩) خۆشتن و نوێژی كاتی خوێنی نه‌خۆشی


١٧٧ـ عَنْ عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) قَالَتِ: اسْتَفْتَتْ أُمُّ حَبِيبَةَ بِنْتُ جَحْشٍ (رضي الله عنه) رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) فَقَالَتْ: إِنِّي أُسْتَحَاضُ؟ فَقَالَ: (إِنَّمَا ذَلِكِ عِرْقٌ، فَاغْتَسِلِي ثُمَّ صَلِّي). فَكَانَتْ تَغْتَسِلُ عِنْدَ كُلِّ صَلَاةٍ قَالَ اللَّيْثُ بْنُ سَعْدٍ: لَمْ يَذْكُرِ ابْنُ شِهَابٍ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم)، أَمَرَ أُمَّ حَبِيبَةَ بِنْتَ جَحْشٍ أَنْ تَغْتَسِلَ عِنْدَ كُلِّ صَلَاةٍ، وَلَكِنَّهُ شَيْءٌ فَعَلَتْهُ هِيَ. [بخاري الحيضعرق المستحاضة٣٢١]

واته

(عائشه‌)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: (ام حبیبه‌) كچی (جحش) پرسی له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) وتی: من خوێنی نه‌خۆشیم پیادێت؟ فه‌رمووی: (ئه‌وه‌ ده‌مارێكه‌، خۆت بشۆره‌، ئینجا نوێژ بكه‌) ئه‌ویش بۆ هه‌موو نوێژێك خۆی ده‌شۆرد.(ليث)كوڕی (سعد) وتی: (ابن شهاب)ئه‌وه‌ی نه‌وت كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمانی كرد به‌ ((ام حبیبه‌) (خوای لێ ڕازی بێت) كه‌ بۆ هه‌موو نوێژێك خۆی بشوات، به‌ڵكو شتێك بووه‌ خۆی كردوویه‌تی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net