.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











وەفـــــــادار بە و ئـــــــازیـــــــــزانــــــت هــــەمیشــــە لــــە یــــاد بێــــت

رابردو دەبێتە بە مێژوو سبەینێش ئایندەیە وە ئەم ساتە وەختەی کە تیایدا دەژین ئەبێت بیسازێنین بۆ مێژوو بۆ کاری ئەمرۆ بۆ ئایندەیەکی پرشنگدارتر و دونیا بینیەکی گراو نتر.
بەو پێیەی کەمرۆڤ بونەوەرێکی کۆمەلایەتیە بۆیە نا‌توانیت بە تەنیا بژیت و ژیان و ژیان بەرێ بکات هەر چەند هەوڵبدات هەمیشە پێویستی بە هاوکاری و هەماهەنگی کەسانێک دەبێت بۆ ئەوەی لە ژیانی دا بەردەوام بێت ، لەوانە ، (دایک ، باوک ،خوشک برا ، هاورێ ، خۆشەویست، خزم و کەسەکان ، ) هتد... ئەمانە هەمویان ئەوانەن ئازیزن و مرۆڤ دەبێت پشتیان پێ دەبەستێت لە ژیانیدا ، بەلام لیرەدا ئەکرێت لەوانە هەندێک لە هەندێکیتر ئازیزتر بن‌و مرۆڤ زیاتر پشتیی پێ ببەستێت ، بەلام هەمویان هەر ئازیز و خۆشەیوستن ، ئەویش بەپیی هەست و سۆز‌و وەفادار بونی کەسەکانە بۆ یەکتری ، بۆیە هەرگیز نابێت مرۆڤ بێ وەفا بێت و ئازیزانی لە یاد بکات و پشتیان تێبکات ، 
کەواتە هیچ مرۆڤێک و کەسێک نیە کە کەسانێک لە دلیدا ئازیز و خۆشەویست نەبن بەلام گرنگتر لەوە ئەوەیە کە مرۆڤ چۆن دەتوانێت ئەو کەسانە هەر وا بە ئازیزی بهێلێتەوە لە ژیانید، چونکە ئێمە لە سەردەمیکدا دەژین کە زۆر پێویستیمان بە بەهاجوانەکان هەیە وە لەوە پێویست‌تر ئەوەیە کە ئەو بەها جوانانە لە خودی خۆمان بەدی بهێنین ، تاکو رێز گر و رێز لێ‌گیراو بین ، هەر بۆیە دەلێم ژیان جوانە ئەگەر مرۆڤەکان ژیان ویست بن و هەوڵ بۆ بەدی هێنانی بەهاجوانەکانی ژیان بدەن وەک ( دلسۆز بون ، وەفاداری ، خۆشەویستی ، هەموشتێک کە بە مانای وشە بە بەهایەکی جوان بناسرێت ،).
ئەمەنەش هەموی پەیوەستن بە وردبونەوەی زانایانە زانایانە بیر بکەینەوە ، زانایانە هاورێیەتی بکەین ، زانایانە خۆشەیوستی بکەین تاکو بتوانین بەختەوەر بین بەختەوەریش بە رێزگرتن و متمانە بەخیشن بە کەسە دلسۆز و ئازیزەکان دەبێت ،دایک چەندە پیرۆزە ئەوەندەش بە سۆزە سەرجاوەی خۆشبەختی مرۆڤەکان لە رەزابونی دایکەوەیە ، ئەوین لەم رۆژگارەدا پێویست و پیرۆزە پێویستە لە نێوان زیندو نازیندو رەش و سپی گەورە و بچوک هەبێت ، چونکە ژیان بە ئەوینەوە جوانە ، میهرەبانی گەرەیە بۆ خاوەنەکەی ، چەندە میهرەبان بین ئەوەندەش سەرکەوتوین و بەختەوەرین ، لەوجەنجالیەی ژیان لێبوردە سەرفرازە چونکە بە لێبوردەی ئێمە دەتوانین بژین .
وەفا و دڵسۆزی وشەیەک نیە مرۆڤ بتوانێت هەموو کات لەسەر زاری بیت بەڵکو ئەمە هەستە لە ناخی مرۆڤەکان سەر هەڵدەدات هەستەکانیش
لەلایەن مرۆڤەوە قابیلی گۆڕانن بۆیە وەفا و دڵسۆزی لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر جیاوازی هەیە بە پێی ئەو بار و دۆخ و زەمەنەی تێیدا دەژین
گۆڕانکاری بەسەردا هێت وە هەستکردن بە دڵسۆزی و لەلایەن هەموو تاکەکانەوە بۆ بابەتە جیاوازەکان وەک و یەک چەکەرە ناکات وە وەفا بۆ
بابەتەکان لە شتێکەوە بۆ شتێکی تر جیاوازە بۆ نمونە وەفا و خۆسەویستی بەرامبەر { دایک و باوک ، خۆشەویستی نیشتیمان ، خۆسەویستی
هاوڕێ ،،،،،، هتد } ئەمانە هەریەکەیان قابیلیەتی وەفا و ڕێز گرتنی تایبەتین وەفا و دڵسۆزی هەستێکی زۆر تایبەتە لە ناخی هەموو مرۆڤێکدا بوونی هەیە بۆیە هەمووان دەتوانین بیکەینە یەکێک لە سەرەکی ترین سیفاتەکانمان 
وە من دەڵێم :: { ئاژەڵەکان کە بە بێ ئەقڵ لە قەڵەم دەدرێن بۆ خاوەنەکانیان هێندە بە وەفان ئیتر ئێمەی مرۆڤ کە خاوەن دڵێکی گەورە و ئەقڵێکی کامڵین بۆ وەفاو دڵسۆزی و خۆشەویستی نەکەینە هێمای ژیانمان }...
ئــــــــامــــــــــادەکــــــــــردن و نــــــــــــوســـــــــینی :
چـــــــــــۆلــــــــــەکە - کـــــــورد
بـــــــــــروا بـــــــاتـــــــاســـــی

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست و په‌نجه‌تان خۆش مامه بڕوا و خاتوو چۆله‌که
به‌ڕاستی بابه‌تێکی جوان و نایابه
ئه‌و کۆمه‌ڵه سیفه‌ته جوانانه‌ی باستان لێوه‌کردووه
(وه‌فاداری و دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی و له‌یادنه‌کردنی ئازیزانمان)
هۆکارگه‌لێکن بۆ خۆشبه‌ختی خۆمان
و بوونمان به‌سه‌رچاوه‌ی خۆشبه‌ختی که‌سانیتر
به‌هیوام هه‌موومان به‌وه‌فا و دڵسۆزبین
و خۆشه‌ویستی هه‌میشه میوانی دڵه‌کانمان بێت
سه‌رکه‌وتووبن هاوڕێیان و هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ئه‌خوازم
له‌سه‌ر هێڵ نییه








بەڕاستـی بەڕاستـی تابڵێــی بابـەتێـــکی جـوانە
دەستی هەردووکتان خۆش خاتوو چــۆلەکــە و کـاکــە بـڕوا گـیان
( وەفا کە هەستـــێکە، چـی ڕێگــرە لـە نــە بـــوونیــدا؟)
بەو هیوایــەم بـێ بەشمـان نـەکــەن لە بابـەت و سوودەکانتــان
هیــوای خــۆشحاڵــی و ئـاســـوودەیــی و سـەرکـەوتـن و ســەربەرزیــم بۆ
ئــێوەی ئــەزیـــــز هەیـە.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستتان خۆشبیت هاوردوو هاوریی به‌ریز و خۆشه‌ویست كاك بروا و خاتوو چۆله‌كه كورد زۆر بابهتیكهی جوانه ماندوو نه‌بن هه‌ر سه‌ركه‌وتو به‌رده‌وامبن

له‌سه‌ر هێڵ نییه








supas bo ewae gul hewadarm btwanen ba hawkary yaktr babate jwan peshkashba yana bkaen supas bo ewae gul
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش جۆلەکە گیان بەڕاستی بابەتیک جوانە
دەست خۆش کاکە بڕوا گیان سەرکەوتوو بیت یاخوا
هیوادارم هەموومان بەرامبەر هاوڕی وەفادار بین وەک ناوەکەی
ڕاستگۆ‌و بە ئەمەک بین

له‌سه‌ر هێڵ نییه








supas botosh gyam
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانتان خۆشبێ هه‌ربژین به‌رده‌وام بن له‌م بابه‌ته جوانانه
له نوسینی هه‌ردێرێک له دیره‌کانی ئه‌م بابه‌ته وشه‌ی به‌نرخ و نایاب
به‌دی ئه‌کرێ دووباره هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن و ئاسوده و کهمهران بن

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر زۆر سوپاس هاورێیانی ئزیز و خۆشەویستم ، سوپاس بۆ پەیامەجوانەکانتان ،
زۆر خۆشحالبوم لە بابەتەکە جێی رەزامەندی و سەرنجی ئێوەی خۆشەویست بوو،
هیوادارم توانی بییتان سود لە بابەتەکە وەربگرن و، کەمێک چیژتان لیی بینی بێت
دوبارە سوپاسی یەکە بە یەکەتان دەکەم و، دەستی ئێوەی ئازیزیش خۆش بێت .
هەر شاد و سەرکەوتو بن ، و بەختەوەر بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
