.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









بسم الله الرحمن الرحیم
ماوەیەک لەمەوپێش مامۆستایەکم چەند سیدییەکی پێشکەش کردم کە چەندین بابەت و ڤیدیۆی جوان و ئایینی لەخۆ گرتبوو، ئەم بابەتەش کە ئێستا بۆم ئامادە کردوون
بە power point ئامادە کرابوو. تەنها زانیاریش دەربارەی سەرچاوەی ئەم بابەتە ئەمە بوو: ئەم بەرهەمە {محەمەد صالح علی} کردوویەتی بە کوردی. منیش پێم خۆش بوو کە
ئێوەش بەم بابەتە ئاشنا بکەم.
لەنێوان خۆت و خوای گەورەدا با کردارێکی شاراوەت هەبێت... { والعافین عن الناس }
* پلەکانی لێبوردەیی:
الحلم: خواردنەوەی ڕق و کینە.
العفو: وازهێنان لە سزادان.
الصفح: سڕینەوەی شوێنەواری گوناه لەسەر دەروون و بەردەوامی لەسەر سەرزەنشتکردنی دەروون.
الاحسان: ئەمە پلەی پێغەمبەران و هاوڕێیانیانە لەگەڵ ئەوانەی وەک ئەوان دەکەن.
* پێغەمبەری ڕەحمەتی[ دروودی خوای لەسەر بێت ].
پێغەمبەری ئازیز[ص] دەفەرموێت: "وما زاد الله عبدا بعفو الا عزا".
واتە: خوا بە لێبووردەیی بەندەکانی ڕێز و بەرزی نەبێت زیاد ناکات.
وە نزای بۆ هۆزەکەی کرد و فەرمووی: "اللهم اغفر لقومي فانهم لا یعلمون".
واتە: خوایە گیان لە هۆزەکەم خۆش ببە چونکە نەزانن.
* عیسای کوڕی مەریەم[ سەلامی خوای لەسەر بێت ].
عیسا سەلامی خوای لەسەر بەلای کۆمەڵێک یەهوودیدا تێپەڕی، دەمیان بەخراپ بەرامبەری هەڵسوڕاند.
ئەویش بەچاکە وەڵامی دانەوە. لێیان پرسی: "بۆ ئەوان ئاوا و تۆش ئاوا؟".
فەرمووی: "هەرکەس چی لەلا دەستبکەوێت لەوە دەبەخشێت".
* یوسف[ سەلامی خوای لەسەر بێت ].
کاتێک لەگەڵ ئەوەشدا کە براکانی یوسف ستەمیان لێ کرد، لێیان خۆشبوو و فەرمووی: "{لا تثریب علیکم}".
پاشان دۆعاشی بۆکردن و فەرمووی: "{یغفر الله لکم}". لەوەش زیاتر سەرزەنشتیشی نەکردن و خستیە سەر [الشیطان]، فەرمووی:
"{من بعد نزغ الشیطان بیني و بین اخوتي}".
* خەلیفە ئەبوبەکر[ خوا لێی ڕازی بێت ].
عائشة، ڕەزای خوای لەسەر دەربارەی باوکی دەفەرمووێت: "صفوح عن الجاهلین". واتە: چاوپۆشیکەر لە نەزانان.
ئەبوبەکر[ خوا لێی ڕازی بێت ] خەرجی {مسطح بن آثاثة}ی دەکێشا، چونکە خزمی بوو و هەژاریش بوو. بەڵام کاتێک ڕووداوی ئیفک هاتە پێش، {مسطح بن آثاثة}ش بەخراپ باسی
عائیشەی کرد، ئەبوبەکریش بڕیاری بڕینی خەرجی پێدانەکەی دا. خوای گەورەش ئەم ئایەتە پیرۆزەی ناردە خوارەوە: {ولا یآتل اولوا الفضل منکم والسعة ان یؤتوا اولي القربی و
المساکین و المهاجرین في سبیل الله ولیعفوا و لیصفحوا الا تحبون ان یغفر الله لکم والله غفور رحیم}.
ئەبوبەکریش فەرمووی: "سوێند بەخوا هەرگیز لێی نابڕم و لێشی خۆش بووم".
* علي کوڕی ابي طالب[ خوا لێی ڕازی بێت ].
دەفەرمووێ: "احسن الی المسيء تسدە...". واتە: بەربگرە لە خراپەکار بە باشترین چاکە لەگەڵیدا.
دوای ئەوەی [بن ملجم] خەنجەرەکەی لێدا، بە کوڕەکانی ووت: "خواردنی باشی بدەنێ و لەجێگەی نەرمدا بیخەوێنن، ئەگەر ژیام ئەوا خۆم لەپێشترم بۆ تۆڵە یان لێبووردن لێی،
ئەگەریش نەژیام بەڕەڵای بکەن، لە ڕۆژی دواییدا داواکار دەبم لەدژی لای خوای گەورە".
* محمد بن عثیمین.
لە پێگەیشتنێکدا یەکێک لە ئامادەبووان داوا لە [محمد بن عثیمین] دەکات: "غەیبەتم کردوویت و داوای گەردن ئازادیت لێ دەکەم".
ئەویش دەفەرمووێت: "من چیم تا غەیبەت نەکرێم؟، تۆ گەردن ئازادیت".
ئێوەش بڵاوی بکەنەوە،
چونکە ئەگەر بەهۆی ئێوەوە یەکێک لە براکەی خۆش ببێت، ئێوەش پاداشتی خۆتان هەیە
والسلام علیکم و رحمة الله و برکاتە
ئامادەکردن: هولیا
تایبەت بە کوردژین
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن hulya (2012-08-16 21:00:27)

لهسهر هێڵ نییه








دهستهكانت خۆش بئ هولیا خانی كول
خوای كهوره باداشتی بهخیرت بداتهوه كولهكیان
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
