❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رێگاکانى بەختەوەربوون ...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-08-20 09:35:55

kazhan halabjay
جوانی کوردژین
شوێن: "HALABJA"
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-21
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 582
WindowsXPSafari

رێگاکانى بەختەوەربوون ...


هەموومان دەزانین دەژین بەڵام کەم کەس هەیە بزانێ بۆچى دەژی یاخود چۆن بژێی تێگەیشتن لە فەلسەفەی ژیان واتا ژیان بردنەسەر، بەبەختەوەری مرۆڤەکان ژیان بەدەست دێنن، بێگومان ئەگەر بزانی کێ ژیانى دنیاى داهێناوە و دروستى کردووە و کار و وەزیفەی تۆی مرۆڤ چیە، ئەو کات بەرەنگاربوونەوەی ژیانت بۆ دروست دەبێت و مامەڵەی جوان لەگەڵ خۆشی و ناخۆشیەکانی دنیا پەیڕەو دەکەیت هەردەبێت بچیتە ژێر فەرمانەکانى خالقی ئەرز و ئاسمان و رێنمایی تەواوى لێ وەرگری و ئەوسا پێت دەڵێت: کەبۆچى ژیانى دنیاى بۆتۆى بەندەى فەراهەم هێناوە و وەتۆش  چۆن و بەچ جۆرێک بژی و بۆچی دەژی و لەم دنیایەدا لەجووڵەدادەبیت و ئەزیەت و ناڕەحەتى دەبینیت تاوەکو دەگەیت بەمەرام و خواستەکانت .
کەواتە تێگەیشتن تەنها بەدیهێنەری بوونەوەرو پێغەمبەری خوا درودى خواى لەسەربێت بەشێوەیەکی راست و دروست فەلسەفەی ژیانمان پێ دەبەخشن، بۆیە بەپێویست و گرنگم زانى کە ئەم چەند خاڵە بخەمە روو کە لەروانگەی قورئان و فەرموودەوە سەر چاوەیان گرتووە بۆ ژیان سازی و خۆشبەختى لەم ژیانەدا :.
1. بەپێی هەموو پێوەری ئەقڵی و نەقڵی و زانستی مرۆڤ، بەدیهێنەری پەروەردگارە و لە خۆیەوە دروست نەبووە وە لە خۆیشیەوە دروست نابێت .
2. کە مرۆڤ لەلایەن بەدیهێنەری ئەرز و ئاسمانەوە دروست بووبێ بێ گومان بۆ ئامانجێک دروست بووە وەک (( افحسبتم انما خلقناکم عبپاَ وانکم الینا لاترجعون)) واتە وا دەزانن بەبێ هۆ و بەبێ حیکمەت و بێ هودە ئێوەمان دروست نەکردووە و ناگەڕێنەوە بۆ لای ئێمە؟
3. خوای گەورە ئێمەی لە نەبوونەوە هێناوەتەبوون و بەشێوەیەکی کاتی لەم سەر زەوییە دەمان ژیێنێت و هۆکارەکانى ژیانی بۆ فەراهەم هێناوین و ئەقڵ و گیانی پێ بەخشیوین .. بۆ ئەوەی بەرێنمایەکانی ئەوە ژیان دروست بکەین و ئەوەیش پێی دەوترێت (العبادە) هەربۆیە خواى گەورە و باڵادەست دەفەرموێ (وما خلقت الجن والانس الالیعبدون) ئەمەیە فەلسەفەی ژیان و هاتنمان بۆسەر زەوی و بوونمان بە مرۆڤ (عبادەت) واتە بەقسەی خوای گەورە بکەین و بیپەرستین و فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەین، هەر وەکو خۆی دەفەرمووێت (تەنها بۆ ئەوە دروستم کردوون کە من بپەرستن) بۆیە گەر خواناس بین .. ژیان ناس بین، ئەوا تێدەگەین کەخوای گەورە فەرمانى پێ کردوین بەئەنجامدانى چاکە و پشت کردن لەخراپە.. بۆیە پێم خۆشە وشەی عبادەت واتێ بگەین و ئەنجامی بدەین تایەکسان بێت بە بەختەوەرى واتە (عبادەت = سەعادەت)
4. ئەم ژیانە شوێنی تاقی کردنەوەیە بە خۆشی و ناخۆشی، گەر ئەم تێگەیشتنەمان هەبێ بێ گومان زاڵ دەبین بەسەر کۆسپ و ناخۆشیەکان.. پەروەردگارەکەت دەفەرموێت ((الژی خلق الموت والحیاە لیبلوکم ایکم احسن عملا وهو العزیز الغفور)). خوای گەورە مردن و ژیانی دروست کردووە بۆ ئەوەی تاقیتان بکاتەوە کەکامتان باشترین کار ئەنجام دەدەن، ئەگەر واتێگەیشتین بێ گومان لە دوای تاقی کردنەوە پاداشت و سزاش هەیە.
5. کاتیی بوونی ژیان:. کێ هەیە نەزانێ ئەم ژیانە کورتەو هەرکات بارگە وبنەت پێ پێچرایەوە بە جێی دێڵیت ئیتر بۆچی خۆم بکەم بە قوربانی دنیایەک کە مێوانم تیایدا.. پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت ((کن فی الدینا کڕنک غریب او عابرسبیل)) واتە: لە دنیادا وەکو رێبوارێک وابە.. رێبوار ئەو شوێنەی کە پشوی تیادەداو بە موڵک وشوێنى هەتاهەتایى خۆی نازانێ و بەجێى دێڵێ، کەچی پێویست ناکات خەفەتی لێ بخوات و خوێنی بۆ برێژی و خۆی بۆ بسوتێنی..!!
6. خوای گەورە لە فەرموودەیەکی قودسیدا دەفەرمووێت: دنیا ببە بەخزمەتکاری کەسێ کە خزمەتی من دەکات و ئەو کەسەش بکە بە خزمەتکاری خۆت کە خزمەتی تۆ دەکات، کەوابوو یەکێ لە هۆکارە سەرەکیەکانی کە نا بەختەوەری وبێزاربوون و خەم و خەفەت دروست دەکات، ئەوەیە کە دنیا بکەى بە ئامانج و ئاوات و گەورەی خۆت و وابزانیت تەنها بۆ دنیا دروست کراویت ئائەوکاتە کەسێکى سەرگەردان و دۆڕاوو ئایندە تاریکیت، بەڵام بەپێچەوانەوە کەسێکى بەختەوەر و خۆشحاڵ و ئایندە رووناکیت و لەریزى پیاوچاکان و شەهیدان و پێغەمبەرانیت و ژیانێکى تر لەچاوەڕوانیتدایە کە نەکەسێک بینیویەتى و نەبەگویێ کەسێکیشدا هاتووە کەبێگومان ئەویش ژیانى نەبڕاوە و بێکۆتاى بەهەشتە.
wtareky m.7age karwan

Kurdzhin

خوایە گیان, هەندێ جار زۆر سەختە بۆ من لەوە تێبگەم ...!!
کە دەتەوێ چی بۆ من ڕووبدات, بەڵام متمانەم پێت هەیە ..!!
ئـەوە ئـەزانــم کـە بـاشـترینــم پــێ دەبـەخشــى .. يــالله .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net