.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














مكیاژ هه‌ر چه‌ند رووخساری خانمان ده‌گۆڕێت و جوان ده‌ریده‌خات ئه‌وه‌نده زیان به‌ته‌ندروستییان ده‌گه‌یه‌نێت پسپۆرێكی نه‌خۆشییه‌كانی پێستیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر كوالیتی مكیاژه‌كه باش بێت ئه‌و كات زیانی نیه.
دكتۆر له‌یلا عه‌بدولكه‌ریم محمد,پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی پێست,له‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید حه‌مه ڕه‌ش,تایبه‌ت به تۆری هه‌واڵی سلێمانی ووتی : هه‌رله‌سه‌ره‌تای دروست بوونی مرۆڤه‌وه دیارده‌ی مایكیاژ كردنی و خۆڕازاندنه‌وه‌ی خانمان هه‌بووه,به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مایكیاژ زیانی نیه به‌مه‌رجێك كوالێتی باشبێت,به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا له‌بازاڕه‌كاندا میكیاژ وه‌كو كاڵایه‌ك ده‌فرۆشرێت ده‌بێت به‌شێوه‌ی زانستیانه به‌كاربهێنرێت,
ئه‌و دكتۆره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا, له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر ده‌گۆڕێت و جیاوازی هه‌یه, وه‌رزه‌كان پێوه‌رنین بۆمایكیاژ و ته‌مه‌نی دیاری كراوی نی‌یه.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی پێست وتیشی:ڕه‌نگی كاڵ وتۆخ گرنگ نیه به‌پێی پێست ئه‌بێت گونجاندنی بۆبكرێت ,بۆنموونه :پێستی چه‌ور ده‌بێت ئه‌ساسی وشك بكات وه‌پێستی وشك به‌پێچه‌وانه‌وه,هه‌ندێك جاریش پێست ئه‌وماددانه قبووڵناكات ده‌بێته هۆی زیبكه و حه‌ساسییه‌ت و سوربوونه‌وه‌ی پێست".
سه‌لام نوری عبدالله مامۆستای ئاینی,بۆ تۆری هه‌واڵی سلێمانی وتی: مایكیاژ له‌ڕووی زانستی و ئاینییه‌وه زیان به‌پێستی خانمان ده‌گه‌یه‌نێت, له‌به‌رئه‌وه كه‌م به‌كار هێنانی باشتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك ئه‌و مایكیاژه ده‌درێت له‌پێست ته‌نها یه‌ك جۆرنین، به‌ڵكو چه‌ند جۆرن، ئه‌وه‌ش چه‌ند ماده‌یه‌كی دژبه‌یه‌كن كه تێكه‌ڵاو ده‌بن زۆرجار ده‌قاو ده‌ق كار له‌پێست ده‌كات زۆرجار به‌پێچه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه دوای ساڵێك یان زیاتر هه‌ست پێ بكات كه‌كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر پێست جێ ده‌هێڵێت .
ئه‌و مامۆستا ئاینییه ئه‌وه‌ی خسته‌روو, له‌روی ئاینییه‌وه مایكیاژ حه‌رامه كاتێك خانمان مایكیاژ ده‌كه‌ن به‌جۆرێك كه‌سه‌ره‌نجی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بۆ لای خۆی ڕاده‌كێشێت ,خوای گه‌وره ئامۆژگاری ژنان ده‌كات كه ته‌نها بۆ هاوسه‌راكانیان خۆیان بڕازێننه‌وه.
وتیشی: ئاینی ئیسلام هێنده پیرۆزه به‌رده‌وام پارێزگاریمان لێده‌كات خوای گه‌وره هه‌ر شتێكی حه‌رامكردبێت له ڕوی زانستییشه‌وه ڕێگه پێدراونییه. بۆنموونه: درێژكردنی نینۆ حه‌رامه له‌روی زانستییه‌وه ڕێگه پێدراونییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسێكی زۆره. كه‌وایه به‌قازانجی خۆیانه لێی دوركه‌ونه‌وه,ده‌بینین له ولاتانی ده‌ره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیانی به ته‌ندروستی ئافره‌ت ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها بۆ بۆنه تایبه‌ته‌كانیان مایكیاژ ده‌كه‌ن بۆیه پێویسته خانمان هۆشیاربن".
چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ به‌كارهێنه‌رانی مكیاژ له رووی زانستیه‌وه:
1 -كاتێك ئه‌ساس ده‌كه‌یت بێگومان سه‌ركوڵم و پیش چاویش ده‌كه‌یت ئه‌م ماددانه جیاوازن و دژ به‌یه‌كن زیان به‌پێست ده‌گه‌یه‌نن.
2-پێویسته له‌هاویندا له‌جیاتی ئه‌ساس ده‌بێت دژه خۆر به‌كاربهێنن, به‌پێچه‌وانه‌وه نابێت خۆر به‌ر ده‌موچاوت بكه‌وێت كاتێك ئه‌ساس به‌كار ده‌هێنیت.
3 - پیویسته مایكیاژ له ده‌رمانخانه بكڕیت به شێوه‌ی ته‌ندروست به‌كاری بهێنیت.
4 -نابێت 24 كاتژمێر مایكیاژ به رووخساره‌وه بمێنێته‌وه.
5 -ماسكه‌ره كه وشك بووه‌وه نابێت به‌كاری بهێنیت ,هه‌ندێك [چا ,یان , ئاوی]تێده‌كات ئه‌مه مه‌ترسیداره !.
6 -له‌دوای خۆشتن مایكیاژ به‌كارمه‌هێنه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خانه‌كانی له‌ش له‌دوای چه‌ند خوله‌كێك ده‌چێته‌وه دۆخی ئاسای خۆی.
لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی له وڵاتی ئه‌مریكا ئه‌نجامدرا, له‌سه‌ر درێژكردنی نینۆك وڕه‌نگكردنی و ده‌ركه‌وت له‌ژێر نینۆكه‌كاندا به‌كتریای زیان به‌خش هه‌یه, ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یا پشكنینیان بۆكرا له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه داوایان لێكرا ژێر نینۆكه‌كانیان به‌فڵچه‌ی تایبه‌تی نینۆكه كانیان پاككرده‌وه,به‌جۆرێك كه چۆن ده‌ست به‌پاكه‌ره‌وه پاك ده‌كه‌یته‌وه ,
له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا,ده‌ركه‌وت له‌ژێر نینۆكی درێژ و ڕه‌نگكراوه كه‌دا زۆرترین به‌كتریای له‌ژێردابوو كه‌مه‌ترسی داره بۆ ژه‌هراوی بوونی گه‌ده[مه‌عیده],بیرۆكه‌ی ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌یه
له‌وه‌وه دروست بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌چنه [ته‌والێت]ده‌ستیان به‌باشی نه‌شۆردووه واتا ده‌ستیان جوان پاك ناكه‌نه‌وه,بۆیه له‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌ولاتی ئه‌مریكا, نینۆكی درێژ قه‌ده‌غه كرا له‌و كه‌سانه‌ی كه‌له چێشتخانه و شوینه‌گشتییه‌كاندا كارده‌كه‌ن داوایان لێكرا نینۆكه‌كانیان كورت بكه‌نه‌وه و به‌باشی ده‌ستیان بشۆن .
س:باخجه[/color]
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه