.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







ئاری قەرەداخیك :
تەنیا چەند ئەڵقەیەك ماوە بەشی یەكەمی زنجیرە درامای “ئەفسانەی جومونگ” كۆتایی بێت، بەڵام كەسایەتی جومونگ ئەوەندە كاریگەری بەسەر بینەری كورد هەبووە، بە تامەزرۆوە چاوەڕێی بەشی دووەم دەكەن، تەنانەت زۆربەی گەنجەكان لەماڵپەری یوتوب بەدوای رووداوەكانی بەشی دووەم و سێیەم دەگەڕێن.
“ئەفسانەی جومونگ” درامایەكی كۆریای باشوورە، باس لەرووداوە مێژووییەكانی كۆریا و ململانێ لەسەر دەسەڵات و پاشایەتی دەكات، ئەم درامایە شەش ساڵ پێش ئێستا بەرهەمهاتووە، ئەم ساڵ كوردستان تیڤی لەگەڵ كۆمپانیای رەنگار دۆبلاژیان كرد بۆ سەر زمانی كوردی و پەخشی كرد، یەكێك لەپڕبینەرترین دراما دەرچووە لەكوردستان.
زۆر لەبینەری كوردی بەكچ و كوڕەكانیشەوە لەبەر كەسایەتی جومونگ سەیری دراماكە دەكەن، ئەكتەرێكی خۆشەویستە لای بینەر، كچان لەبەر جوانی و كوڕەكانیش لەبەر ئازایەتی جومونگیان خۆشدەوێت، بۆیە بەشێكی زۆر ئەوانەی سەیری دراماكە دەكەن، وێنەی جومونگیان لەسەر لاپەڕەی سەرەكی خۆیان لەفەیسبووك داناوەو رۆژانە وێنەی نوێی جومونگ بڵاودەكەنەوە، تەنانەت دوو گەنج لەشاری سلێمانی جلوبەرگێكی تایبەت وەكو جومونگیان دروستكردووەو شێوەی قژیان لەستایلی جومونگ درێژكردووە، وێنەیان لەفەیسبووك بڵاوكردۆتەوە.
ناوی راستەقینەی جومونگ “سۆنگ ئیل گوك”ـە، لە 1-10-1971 لەباشوری كۆریا لەدایكبووە، درێژی باڵای 185 سم و كێشی 80 كگم، زانكۆی چیونگ جوی تەواوكردووە، لەبنەماڵەیەكی ناوداری باشوری كۆریایەو دایكی ئەكتەرێكی ناودارە بەناوی “كیم ئویڵ دۆنگ”، هەروەها خوشكەكەشی ئەكتەرە ناوی “سۆنگ یی”ـە، جومونگ حەز بەیاری “گۆلف، خلیسكانی سەر بەفر، مەلەوانی، سەركەوتنە شاخ، شمشێربازی” دەكات و وەرزشوانێكی لێهاتووەو جگە لەكاری ئەكتەری و نمایشكاری، دەستی وێنەكێشانی هەیە.
گەنجێكی قژدرێژ، تەمەن 21 ساڵ، كە لای هاوڕێكانی بە(رەوەند جومونگ) ناسراوە، پەڕۆكێكی لەنێوچەوانی بەستبوو، گوتی “دەمەوێت تەواو لەجومونگ بچم، داوام لەبەرگدرووێك كردووە جلی جومونگم بۆ بدورێت بەهەر نرخێك بێت”. هەروەها گوتی “داوا لەبەرپرسان دەكەم كە چۆن سلێمانی دكتۆر هۆرجۆنیان هێنا، دەبێت هەولێریش (جومونگ) بێنن، چونكە گەنجێكی زۆر حەزدەكەن لەنزیكەوە بیبینن، ئەوە شتێكە دڵی گەنجەكان خۆش دەكات، جومونگیش جوانی كوردستان دەببینێ”.
حەمە كۆری 19 ساڵ، لەقوتابخانەی ئامادەیی كوردایەتی دەڵێ “رۆژانە میلۆن دۆلار لەم كوردستانە خەرج دەكرێ بۆ میوانانی بێگانە، پێویستە میوانێك بانگهێشت بكەن كە كەسایەتییەكی هونەری بێت، بۆچی هەر سیاسی بێت، جومونگ لەناو خەڵكدایە”. حەمە كۆری دەشڵێت “حكومەت ئەگەر ئەوە بكات گەنجان لێیان رازی دەبێ و حكومەت و وڵاتەكەیان خۆش دەوێت”.
ئەحمەد عوسمان، تەمەن 19 ساڵ، قوتابی پەیمانگای وەرزشی هەولێرە، دەڵێ جومونگ لەگەڵ خوێنم تێكەڵبووە، من پەیوەندیم لەگەڵ كچێك هەیە، زۆرجار دوای تەواوبوونی جومونگ تەلەفۆنی بۆ دەكەم، باسی جومونگی بۆ دەكەم “چونكە ماڵەوەیان سەیری درامایەكی دیكە دەكەن، ئەویش ناچار رۆژانە لەمن دەپرسێت كەچی روویداوە و چی رووی نەداوە”.
هەر كە جومونگ دێت هەموو لایەك بێدەنگ دەبن، وەڵامی تەلەفۆنیش نادرێتەوە، كە ریكلام دەست پێدەكات، تەلەفۆن دەكەینەوەو كەمێك قسە دەكەین، ئەحمەد عوسمان دەڵێ ماڵی ئێمە ئاوایە، گوتیشی “زۆر رقم لەخاوەن شكۆ دەبێتەوە، چونكە بێوەفا بوو”.
ئاشنا عەبدولهادی، تەمەن 23 ساڵ، قوتابی زانكۆیە، ئەو بینەرێكی دیكەی درامای جومونگە، سەرەتا حەزی نەدەكرد قسە بكات، بەڵام كە لەبارەی درامای جومونگەوە پرسیاری لێكرا یەكسەر باسی كەسایەتی جومونگی كردو گوتی “سەیری درامای جومونگ دەكەم، هەست دەكەم جومونگ جۆرە كەسایەتیەكی دەگمەنی هەیەو دڵنیام لەئەزەلیشدا خۆیشی هەروایە، كەسایەتیە ئەفسوناویەكەی سەرنجی منی راكێشاوە”. بەزەردەخەنەوە ئاشنا گوتی “كچ حەز لەم جۆرە كوڕانەیە، كە كەسایەتیان وەكو كەسایەتی جومونگە”.
مەهتاب جاسم 25 ساڵ، حەزدەكات جومونگ بێتە هەولێر، تەنیا بۆ گرتنی یەك وێنەی یادگاری یان لەنزیكەوە بیبینێ، گوتیشی “ئەگەر جومونگ بێتە هەولێر دەبێتە هاندەرێك كە دەرهێنەرەكانی ئێمە بیر لەدرامای بەهێز بكەنەوە و كەسایەتی وەكو جومونگ لەكورد دروست بكەن”.
زۆر لەگەنجان هەوڵدەدەن لەماڵپەرە هونەرییەكان یاخود یوتویوب سەیری ئەڵقەی كۆتایی بكەن و بزانن چەند ئەڵقەیە، جومونگ چی بەسەر دێت.
كامل فەخرەدین، بەڕێوەبەری بەرهەمی زنجیرە درامای ئەفسانەی جومونگ و جێگری بەڕێوەبەری سەتەلایتی كوردستان تیڤی رایگەیاند، ئەوان بەشێوەیەكی یاسایی دراماكەیان كڕیوەتەوەو لەگەڵ كۆمپانیای رەنگار بۆ بەرهەمی تەلەفزیۆنی، رێككەوتن لەكۆمپانیایەكی رێگەپێدراو لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەناوی layan بەشێوەیەكی فەرمی و رێگەپێدراو درامای جومونگمان كڕیووە”. كامل فەخرەدین گوتیشی “تاكۆتایی مانگی رەمەزان بەردەوام دەبێت، ئێستا سەرقاڵی بەشی دووەمی جومونگین”.
كوردستان تیڤی یەكەم تەلەفزیۆنی كوردییە كە درامای كۆری پەخش كرد، یەكەمین زنجیرە درامای كۆری بەناوی “سۆناتای زستان” بوو. كامل فەخرەدین جێگری بەرێوەبەری كوردستان تیڤی لەبارەی هۆكاری پەخشكردنی دراما كۆرییەكان گوتی “زۆربەی فەرهەنگ و كلتور و دابونەریتی كۆرییەكان نزیكە لەكۆمەڵگەی ئێمە، بەمانایەكی دیكە درامای كۆری بۆتە درامای خێزانی، خێزان دەتوانن لەدەوری شاشەیەك كۆبنەوە بۆ تەماشاكردن، بێئەوەی ترسیان هەبێت لەهەندێك دیمەنی ناو خێزانی"
وه رم گرتووه له سایتی سڤیل
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن Ahmad hawlery (2012-09-02 17:43:14)

✿بـاعـــالــــه م بـێــژن تــه نـیــا ئــه و بـێــکه ســه
مــه یــلـــی تــۆم تـــه نــیــــا لــه عــالـه م بــه ســه✿
لهسهر هێڵ نییه






دەست خۆش بەڵام هێنانی ئەو هونەرمەندە پارەیەکی زۆۆری تێ ئەچێت
پێم باشە ئەو پارەیە بیەن بە هەژارەکانی وڵاتی خۆمان نەک لە کەسێکدا سەرفی کەن کە بڕوا ناکەم هەرکوردیش بناسێت

لهسهر هێڵ نییه








دەس خۆش

لهسهر هێڵ نییه






kashweest22 نووسی:
دەست خۆش بەڵام هێنانی ئەو هونەرمەندە پارەیەکی زۆۆری تێ ئەچێت
پێم باشە ئەو پارەیە بیەن بە هەژارەکانی وڵاتی خۆمان نەک لە کەسێکدا سەرفی کەن کە بڕوا ناکەم هەرکوردیش بناسێت
ده ستت خۆش بێت زۆر راسته پاره یه کی زۆر زۆری ئه وێت
به ڵام ئێمه چی مان له ده ست دیت بۆ هه ژاران..
سوپاس بۆ تۆش ledsen گیان
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
