.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









به‌پێ ى ڕاپۆرتێکى ئه‌نجومه‌نى ئه‌مریکى بۆ ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و به‌رگرى له‌ش، نه‌خۆشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى (الربو – Asthma) کێشه‌یه‌کى ترسناکه بۆ ئافره‌ته دووگیانه‌کان، به‌تایبه‌تى له‌کاتى چاره‌سه‌رنه‌کردنى ده‌بێته کێشه‌یه‌کى ته‌ندروستى بڵاو و نیشانه خراپه‌کانى له‌سه‌ر منداڵ کۆرپه‌له ده‌رده‌که‌وێت.
نه‌خۆشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى له‌کاتێکدا چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ترسێکى گه‌وره له‌سه‌ر ژیانى دایک و کۆرپه‌له دروست ده‌کات، ئه‌ویش به‌هۆى که‌مبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ئۆکسجین له‌خوێندا، کاریگه‌ر له‌سه‌ر کورپه‌له به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌بێت چونکه کۆرپه‌له له خوێنى دایکه‌وه ئۆکسجین وه‌رده‌گرێت، بۆیه که‌مبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ئۆکسجین ده‌بێته هۆى تێکچوونى گه‌شه‌ى کۆرپه‌له و هه‌ڕه‌شه‌ى مانه‌وه‌ى به زیندوویه‌تى له‌سه‌ر دروست ده‌کات.
له‌هه‌مان کاتدا دووگیانبوون ده‌بێته هۆى ناله‌باربوونى نه‌خۆشى ته‌نگه‌نه‌فسى و کاریگه‌رى له‌سه‌ر دروست ده‌کات به‌تایبه‌تى له کۆتایى سێ مانگى یه‌که‌م و سێ مانگى دووه‌مى ماوه‌ى دووگیانبووندا. یه‌کێک له‌توێژینه‌وه‌کان ئاشکرایکرد که نیشانه‌کانى ته‌نگه‌نه‌فسى زیاد ده‌کات به‌ڕێژه‌ى 35% له‌ئافره‌ته دووگیانه‌کاندا، و له 28% ئافره‌ته‌کاندا رووى له‌باشیکردووه، و له 33% ئافره‌ته‌کاندا هیچ ئاڵۆگۆرێک له‌نیشانه‌کانى نه‌خۆشییه‌که رووینه‌داوه، ئه‌م جیاوازه‌ییه واده‌کات ئافره‌ته دووگیانه‌کان که نه‌خۆشى ته‌نگه‌نه‌فسى هه‌یه له په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامدا بن له‌گه‌ڵ دکتۆرى پسپۆر بۆ چاودێریکردن و چاره‌سه‌رکردنیان، به‌ئامانجى چاودێکردن کۆرپه‌له و چۆنیه‌تى به‌کارهێنانى ده‌رمانه‌کان، پێویسته له‌سه‌ر ئافره‌ته دووگیانه‌کان دوورکه‌ونه‌وه له مادده هه‌ستیاره‌کان که‌ده‌بنه هۆى نۆرى دڵ وه‌ک “ته‌پۆتۆزى ناو ماڵ، خۆڵ، خۆرى ئاژه‌ڵى ماڵی، دووکه‌ڵى جگه‌ره هتد.
له توێژێنه‌وه‌کاندا ده‌رکه‌وتووه که ده‌توانرێت زۆربه‌ى ئه‌و چاره‌سه‌رانه به‌کاربهێنرێت که که‌سێکى نه‌خۆشى ته‌نگه‌نه‌فسى هه‌یه به‌کاریده‌هێنیت، وه‌ک ئه‌وه‌ى له ڕێگاى هه‌ڵمژینه‌وه به‌کاردێت، له‌ماوه‌ى دووگیانبووندا هیچ مه‌ترسێک یاخود زیانێک دروست ناکات، به‌ڵام به‌پێ ى پێویستى دکتۆر جرعه (ڕێژه‌ى به‌کارهێنانى ده‌رمانه‌که)ى گونجاو دیارده‌کات بۆ نه‌خۆشیک.
• ئەم بابەتانەت بۆ هەڵبژێراوە لە • 
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه