.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














کورتە باسێک دەربارەی لوقمانی حەکيم
سەرەتا دەبێت ئەوە بزانين ڕای جياواز هەيە دەربارەی ئەوەی کە ئايا لوقمانی حکيم پێخەمبەر بوە ياخود نا بەڵام بۆچونی زۆرينە لەگەڵ ئەوەدايە کە پێخەمبەر نەبوەو لەسەردەمی داوود ( خوای لێ رازی بێت ) ژياوە .
ناوی لوقمانی کوڕی باعور بوەو هەندێک ڕاش هەيە کەناوی باوکی عنقاء بن سعدون بوه پياويکی ڕەش پێستی حەبەشی کۆيلەو دارتاش بوە خواى گەورە شێوەيەکی ناشرينی پێبەخشيوە بە جۆرێک رەش پێست و باڵای زۆر کورت بوەو دوو لچ و لێوی گەورەو قڵشاوی بوەو پێيەکانی قڵشاو بون هەندێ جار گاڵتەيان پێکردوە بەڵام ئەم پياوە مەزنە دڵێکی پاک و بێگەردو باوەڕێکی بتەوو لەرادە بەدەری بوە بە خوای گەورەو هيچ کات دڵی لە خوا بێئاگا نەبوەو بەردەوام خەريکی ئامۆژگاری کردن بوە بۆ گشت مرۆڤەکان بەتايبەت بۆ خۆشەوەست ترين کەسی کە کورەکەی بوە بە جۆرێک ئامۆژگاريەکانی کەريگەر بوە کە خوای گەورە سورەتێکی قورئانی پيرۆزی بەناوی ئەوەوە دابەزاندوەو هەندێک لە ئامۆژگاريەکانيشی لە قورئاندا ئاماژەيان پێکراوە . ((ولقد آتينا لقمان الحكمة))
وتەی شيرين و خۆ بەکەم زانی و خۆشەويستی لەرادەبەدەری بۆ خوا ديارترين نيشانەکانی کەسايەتی ئەم پياوە مەزنە بوە يەکەم ئامۆژگاری بۆ کورەکەی کە هەردەم بيری دەهێنايەوە وپێی دەگوت : - کوڕی شيرينم نەکەی کەسێک يان شتێک بکەيت بە هاوبەشی خوا چونکە بەڕاستی هاوبەش و هاوتا پەيدا کردن بۆ خوا گەورەترين ستەمە کە مرۆڤ لە خۆی دەکات .
هەروەها پێخەمبەری خۆشەويستمان ( د خ ) دەربارەی دەفەرموێت : بەراستی لوقمان بەندەيەک بو کە زۆر بيری دەکردەوەو بەردەوام گومانی باشی بە خوا دەبرد ، لەکاتی قسەکردندا زۆر بێدەنگ دەبو ، خۆشەويستی بۆخوا لە رادە بەدەربو وەخوای گەورەش خۆشی ويست و حيکمەت و دانای پێبەخشی .
هەرچەند ئامۆژگاريەکانی يەکجار زۆرو بەپێزون بەڵام بە کورتی ئەمانە هەندێکن لە ئامۆژگاريەکانی لوقمانی حکيم بۆ کورەکەی :.
1- ئەی کوڕی خۆم ؟تۆبە کردن دوا مەخە چونکە مردن لە پڕ يەخەت پێدەگرێت ؛؛؛؛؛
٢-کوڕی شيرينم / هەرکات گوناهبارێکت بينی قسەی پێمەڵی ، لەوکات گوناهەکانی خۆتت بێنەوە يادت چونکە تۆ تەنها پرسياری کردەوەکانی خۆتت لێدەکرێتت ؛؛؛؛؛؛
٣- ئەی کوری ئازيزم / ئەنجام دانی نوێژە فەرزەکان لە هەموو کارێک چاکترە .
٤- کوڕی شيرينم / هەميشە بڵی خوايە لێم خۆشبە چونکە هەندێک کات هەيە پاڕانەوە تيايدا گيرا دەبێت .......
٥- کوڕی خۆم بينايی چاوەکانم/ نەکەی درۆ بکەيت زمانت لە درۆکردن بپارێزە م چونکە ئەوەی درۆ بکات شەرم و ئابڕۆی ئەتەکێت و سەنگی نامێنێت و خەڵکی متمانەی پێناکەن .
٦- کوری خۆم / مەبە بە شيرينيەک کە خێرا قوت بدرێيت و مەشبە بە تاڵيەک کە تف بکرێيتەوە ......
٧- کوڕە خۆشەويستەکەم/ سەربەرزی بۆ ئەوکەسەيە دنيا سەری لێناشێوێنێت و لە خۆبای نابێت و ڕۆژی لێپرسينەوە پەشيمان نابێتەوە .
٨- کوڕی شيرينم / من هەرگيز لە بێدەنگيم پەشيمان نەبوم چونکە گەر قسەکردن زيو بێت بێدەنگی زيڕە .
٩-کوڕی شيرينم / تۆ لەبەر خوا خەڵکت خۆشبوێت و لەبەرخواش رقت لە خەڵکی بێت و مەهێڵە گوناهباران چەورت بکەن ........
١٠ کوڕی شيرينم /بەراستی خودی دنيا کەمە م تەمەنی تۆش يەکجار کەمە ، بەراستی کەميک لەکەمی کەمە کە ماوە .
١١-کوڕی خۆشەويستم /خۆت لە خۆش گوزەرانی زۆر بپارێزە ، چونکە لێپرسەنەوەی سبەينێت زۆر قورس دەبێت .
١٢ کوڕی خۆشەويستم /لەورۆژەوە کە تۆ هاتيتە دنياوە پشت لەم دنيايە دەکەيت و لە قيامەت نزيک دەبيتەوە و بەرەو لای دەرۆيت
١٣ کوڕی شيرينم /ئەوەی بەدرەوشت و خراپە کار بێت تەنگ و چەڵەمەو خەفەتی زۆر دەبێت و هەميشە دڵی خەمبار دەبێت ٠
١٤ کوڕی شيرينم /ئاوات بەکەسێک مەخوازە کە خوێنی باوەڕداران ئەڕێژێت ئەوکەسە لای خوا بکوژێکی بۆ هەيە کە نامرێت ....
١٥ ئەی کوڕی شيرينم / هەميشە دوو شت لە بير بکە
١ چاکەی خۆت بەرامبەر خاڵکی . ٢ خراپەی خەڵکی بەرامبەرت
هەميشە دوو شتيشت لە ياد بێت :-
١- يادی خوا ٢ مردن
ئامادەکردنی /جليل عطاء

لهسهر هێڵ نییه








دەستەکانت خۆش بێت بەڕێز کوڕە هەژار
چەندە جوانن ئامۆژگارییەکانی...
سەرکەوتوو بیت

لهسهر هێڵ نییه








zor supas xatu hulya hewdarm sudi habet
لهسهر هێڵ نییه






دەست خۆس کورە هەژار زانیاریەکی زۆرت پێیانین دەربارەی لوقمانی حەکیم
سەرکەوتوو بیت لە ژیان و ئیمان دا...من وام ئەزانی لە لوقمانی حەکیم پێغەمبەرە
سوپاس بۆ زانیاریەکەت

لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس خاتوو kashweest خۆشحاڵم کە زانیاریەکم گەیاندووە منیش وەکو بەرێزت پێشتر هەر وا تێگەیشتبووم بەڵام کە زانیم ئەمە یان راستیەکەیەتی هەوڵمیا کە ئێوەش سودمەند بن لێی انشااللە
لهسهر هێڵ نییه