❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زانای گەورە ئیبن سینا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-08-29 19:04:55

diyar_se
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2013-10-06
په‌یامه‌كان: 12
WindowsSafari

زانای گەورە ئیبن سینا

ئیبن سینا
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-fb8d91f8b0.jpg

لە دایکبوون :    ٩٨٠ز  - ئەفشانا نزیک بوخارا - ئوزبەکستانی ئێستا
مردن :    ١٠٣٧ز  - هەمەدان ، ئێران
سەردەم :    سەردەمی زێڕینی ئیسلام
نەتەوە : فارس
بواری زانستی :    دارمان ، فەلسەفە ، لۆجیک ، زانستی کەلام (لە ئیسلامدا) ، فیزیا ، هۆنراوە ، زانست
شوێنی کار :    خۆراسانی گەورە ، خەوارزم ، جورجان ، وڵاتی فارس
ناسراو بەهۆی : باوکی دەرمان، نوێ یان مۆدێرن، The Book of Healing, The Canon of Medicine
کاریگەر بووە بە  : قورئان, موحەممەد, جەعفەر کوڕی موحەممەد سادق, هیپۆکرات, سوشروتا, چاراکا, ئەرستۆ, گالەن, ئەفلاتوون, ئەفڵاتوونیزمی نوێ, بیرکاری هیندی, واسل کوڕی عەتا, ئەلکیندی, فارابی, ئەبوبەکر ڕازی, بیرونی, جۆن فیلۆپۆنوس
کاریگەری بووە لەسەر : بیرونی, غەزالی, عومەر خەییام, فەخرەددین ڕازی, ئیبن توفەیل, ئیبن روشد, شەبابەددین سوهرەوەردی, نەسیرەددینی توسی, ئیبن نەفیس, قوتابخانەی فەلسەفە, ئەلبێرتوس ماگنوس, دونس سکۆتوس, تۆماس ئەکویناس, گیامباتیستا بەنەدیتی, ویلیام هارڤی, موسا کوڕی مەیمون, ئەبووعوبەید جوزجانی.



ئیبن سینا (بە ئینگلیزی: Ibn Sīnā ، بە لاتینی: Avicenna ، بە عەرەبی: ابن سینا ، بە فارسی: پورسینا) یان (کوڕی سینا) زانایەکی گەورەی موسوڵمانی فارس بوو[٢] ناوی تەواوی (ئەبو عەلی حسێن کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی سینا)یە، لە ڕۆژئاوادا بە (Avicenna) ناسراوە، لە ساڵی ٩٨٠ز لە شاری ئەفشانش لە نزیک شاری بوخارا (ئوزبەکستانی ئێستا) لە دایکبووە. زمانی دایکی ئبین سینا فارسی بووە. خوێندنی سەرەتایی لە بوخارادا بووە. لە ھەموو تەمەنێکیدا بلیمەتی ناو بلیمەتەکان بووە.
ھەر لە منداڵیەوە زیرەکی و لێھاتوویی خۆی پیشانداوە و لە تەمەنی دە ساڵیدا شارەزاییەکی زۆر باشی لە قورئان و زمانی عەرەبیدا پەیداکردووە لە ماوەی شەش ساڵی داھاتوی تەمەنیدا ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ (شەریعەتی ئیسلامی ، فەلسەفە ، زانستە سروشتیەکان و لێکۆڵینەوەی لۆجیکی). بەخوێندنەوەی بەرھەمی فەلسەفە یۆنانیەکان و موسوڵمانان و سەرچاوەی تری فەلسەفی دەستی بە خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی فەلسەفی کردووە. ھەروەھا بابەتی لۆجیک و چەند بابەتێکی تری جیاوازی لە لای ئەبو عەبدوڵڵا ناتیلا فەیلەسوفی بەناوبانگی ھاوسەردەمی خۆی خوێندووە. لە بابەتی لۆجیکدا بە ڕادەیەک بلیمەت بووە ، توانیویەتی ئەو بابەتە بۆ مامۆستاکەی ڕوون بکاتەوە. لە زانستی سروشتی و پزیشکیشدا مامۆستای نەبووە. لە کاتێکدا ھێشتا لاو بوو ، ئەوەندە شارەزایی لە بابەتی پزیشکیدا پەیدا کردبوو کە ناوبانگی بە ھەموو لایەکدا بڵاوبووبویەوە. کاتێک تەمەنی شازدە ساڵ بووە گەلێک لە پزیشکە بە ناوبانگەکان لە ژێر ئاڕاستەی ئەودا کارەکانیان ئەنجامداوە. لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا توانی چارەسەری نەخۆشیەکی پاشای بوخارا نوح ئیبن مەنسور بکات [٣]، نەخۆشیەک بوو کە ھەرچی پزیشکە بەناوبانگەکانی ئەو سەردەمە بوو لە چارەسەرکردنی بێ ھیوا بوون. لە دوای چارەسەرەکەی ، پاشا ویستی پاداشتی بداتەوە ، بەڵام ئەو پزیشکە لاوە ھەموو داواکارییەکی ئەوە بوو ڕێگەی پێبدات کتێبخانە تایبەتیەکەی پاشا بەکاربھێنێت کە گەلێک کتێبی زۆر دەگمەن و تایبەتی تێدا بوو.



مردنی باوکی

لە دوای مردنی باوکی ، ئەبو عەلی شاری بوخارای بەجێھێشت و ڕووی کردە شاری جورجان و لەوێ شای خەوارزم پێشوازی لێ کرد. لەوێ چاوی کەوت بە ئەبو ڕەیحانی بیرونی کە کەسایەتیەکی بەناوبانگی ھاوسەردەمی خۆی بوو. دواتر ڕۆشت بەرەو ڕەی لە ئێران و لەوێشەوە بەڕێکەوت بۆ شاری ھەمەدان ، کە لەوێ کتێبە بەناوبانگەکەی یاسا لە پزیشکیدا (القانون فی الطب) ی نووسی. لە ھەمەدان توانی چارەسەری نەخۆشیەکی پاشای ھەمەدان شەمس دەولە بکات.


کار و بەرھەمەکانی

ئیبن سینا بەناوبانگترین پزیشک و فەیلەسووف و ئینسایکلۆپیدیست و بیرکاریناس و گەردوونناسی سەردەمی خۆی بووە. بەشداری سەرەکی ئیبن سینا لە بواری زانستی پزیشکیدا بریتیە لە کتێبی قانون (القانون في الطب) کە لە ڕۆژئاوادا بە (The Canon of Medicine) ناسراوە کە ئەم کتێبەی لە ساڵی ١٠٢٥ دا تەواوکردووە ، هەروەها ئەم کتێبە پێکهاتووە لە ئینسایکڵۆپیدیایەکی دەرمان لە پێنج کتێبدا.[٤] نوسخەی عەرەبی کتێبی (القانون) لە ڕۆما دا لە ساڵی ١٥٩٣ز لە چاپدراوە و بەمەش یەکێکە لە سەرتاییترین ئەو کتێبە عەرەبیانەی کە بە چاپگەیەنراوە.[٥] ئەم کتێبە لە سەدەی دوازدەی زایینیدا وەرگێردراوەتە سەر زمانی لاتینی. تاوەکو نزیکەی نیوەی سەدەی پازدەیەمی زایینی ئەم کتێبە پازدە جار بە لاتینی و یەک جاریش بە زمانی عیبری بە چاپ گەیەنراوە. لەم ساڵانەی دواییدا بەشێکی لێ وەرگێڕدرایە سەر زمانی ئینگلیزی. لە سەدەی دوازدە تا حەڤدە کتێبی القانون وەک ڕێبەری سەرەکی پزیشکی بەکارھێنراوە ، وەک باسیش دەکرێت کاریگەری زۆری کردووەتە سەر لیۆناردۆ داڤینشی.

کتێبی یاسا لە پزیشکیدا

دکتۆر ویلیام ئۆسلەر لەبارەی ئەم کتێبەوە دەڵێت : "کتێبێکی زۆر بەنرخی پزیشکیە و ماوەی مانەوەی وەک کتێبێکی سەرەکی لە ھەموو کتیبێکی تری پزیشکی زیاتر بووە." (القانون في الطب) ئینسایکڵۆپیدیایەکی زۆر گەورەیە کە زیاد لە ملیۆنێک ووشەی لە خۆگرتووە. ئەو کتێبە زۆرینەی زانیارییە پزیشکیە کۆنەکان و سەرچاوە ئیسلامیەکانی ئەو سەردەمەی پاراستووە. بەھۆی لێکۆڵینەوەی سیستەماتیکی کتێبەکە و کامڵی و نرخ و گەورەییەوە ، القانون توانی شوێنی کتێبەکانی (ئەبوبەکر ڕازی و عەلی کوڕی عەبباس مەجوسی و تەنانەت کارەکانی گالین)یش بگرێتەوە و بۆ ماوەی شەش سەدەش بە باڵاترین کتێبی پزیشکی بمێنێتەوە.[٦] لەگەڵ ئەوەی ھەموو زانین و زانیاریە پزیشکیە بەردەسەکانی ئەو کاتەی پێکەوە کۆکردووەتەوە ، کتێبەکەی بە کردار و داھێنانە تایبەتیەکانی خۆی دەوڵەمەند کردووە. ناسینەوە و ناساندنی سروشتی ھەندێ نەخۆشی درمی وەک دەردەباریکە و سیل ، دابەشکردنی نەخۆشی بە پێی توشبونیان لە ڕێگەی ئاو و خاکەوە و ھەروەھا کاریگەری سایکۆلۆجیا و تەندروستی لەسەر یەکتری لە کردار و داھێنانە ڕەسەنەکانی ئیبن سینان.
سەڕەڕای ئەوەی کە کتێبەکەی شێوازەکانی زانستی دەرمانسازی باسکردووە ، زیاد لە (٧٦٠) جۆر دەرمانی باسکردووە و ناساندوونی و باسی شێوازی بەکارھێنانیان و کاریگەریەکانیشی کردوون. کتێبەکەش بووەتە باشترین و ڕاسترین سەرچاوەی پزیشکی ئەو سەردەمە. ھەروەھا ئیبن سینا یەکەمین کەسە کە باسی نەخۆشی ھەوکردنی پەردەی مێشکی کردووە و بەشداریەکی گەورەشی لە بابەتی توێکاریزانی (زانستی پێکھاتنی لەش) و نەخۆشی ژنان و تەندروستی منداڵاندا کردووە. ئیبن سینا پێی وابووە پەیوەندیەکی زۆر نزیک لە نێوان ھەستەکان و بارودۆخی فیزیکیماندا ھەیە و ھەستی بەوە کردووە کە مۆسیقا کاریگەریەکی بێ ئەندازەی لەسەر لایەنی دەروونی و فیزیکی مرۆڤی نەخۆش ھەیە.


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ae74042dd6.jpg
کتێبی القانون في الطب لە ساڵی ١٥٩٧ز


ئینسایکڵۆپیدیا فەلسەفیەکەی ئیبن سینا کە ناوی کتێبی شیفا (کتاب الشفا) بە ئینگلیزی (The Book of Healing) یە کارێکی عەقڵی زۆر گەورە و کاریگەرە کە ڕووبەرێکی گەورەی لە مەعریفە گرتووەتەوە ھەر لە فەلسەفەوە تا دەگات بە زانستە ئەزموونی یەکان. ئەو ئەو ڕووبەرە گەورەیەی بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش کردووە:
مەعریفەی تیۆری : فیزیا ، بیرکاری و مێتافیزیک.
مەعریفەی ئەزموونی : ئەخلاق (ئاکار) ئابووری ، سیاسەت.
ئایدیاو بۆچوونە فەلسەفیەکانی ئبین سینا لە کەلتوری ئەرستۆیی و ئایدیای نیۆ ئەفلاتوونیەکان و فەلسەفە و ئایینناسی ئیسلامی پێک ھاتووە.



بوارەکانی تری زانست

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-424bfceb39.jpg
ھەروەھا ئیبن سینا لە بوارەکانی بیرکاری ، فیزیا ، مۆسیقا و چەند بوارێکی تردا بەشداریەکی بەرچاو و کاریگەری ھەبووە. ژمارەیەک لێکۆڵینەوەی گەردوونناسی ئەنجام داوە و ئامێرێکی وردکاری داھێنا بۆ ئەوەی وردکاری و دەقیقی ئامێری خوێندنەوەکان زیاد بکات.

بواری فیزیا

لە بواری فیزیاشدا بەشداری و داھێنانەکانی لە لێکۆڵینەوە لە جۆر و شکڵە جیاوازەکانی وزە ، گەرمی ، ڕووناکی و میکانیک ، و ھەندێ چەمکی وەک ھێز ، بۆشایی و بێ سنوری پێکھاتووە. ھەروەھا پەیوەندی نێوان جوڵە و کاتی ڕونکردووەتەوە و لێکۆڵینەوەشی لە سەر ھێزی کێشکردن کردووە.

بواری مۆسیقا

لە بواری مۆسیقاشدا بەشداریەکانی بریتی بوو لە بەرەو پێش بردنی کارەکانی فارابی ، لەگەڵ ئەوەشدا زانیاریەکانی زۆر لە پێشتریش بووە لەو زانیاریانەی لەو کاتەدا لە شوێنەکانی تر لەسەر ئەو بابەتە ھەبووە.

بواری کیمیا

لە بواری کیمیاشدا باوەڕی بە گونجاوی (شیان)ی گۆڕانە کیمیاییەکان نییە چونکە باوەڕی وابوو ماددەکان لە کرۆک و بنەڕەتیان دا جیاوازن. ئەم بۆ چوونەشی بە تەواوی پێچەوانەی بۆچوونە باوەکانی ئەو کاتەی خۆی بووە. لێکۆڵینەوە نوسراوەکانی لەسەر کانزاکان سەرچاوەیەکی زۆر سەرەکی بوون بۆ ئینسایکڵۆپیدیای زەویناسی مەسیحییەکانی سەدەی سیازدەیەم.


بەرهەمەکانی

القیفتی ووتویەتی ئیبن سینا (٢١) کتێبی سەرەکی و ( ٢٤) کتێبی لاوەکی لەسەر بوارەکانی فەلسەفە ، پزیشکی ، ئایینناسی ، ئەندازەزانی و گەردوونناسی و سەرجەم بوارەکانی تر نوسیوە. بەڵام لە سەرچاوەیەکی تردا برۆکل مان پێی وایە ئیبن سینا (٩٩) کتێبی ھەیە، (١٦) کتێبیان لەسەر پزیشکی ، (٦٨) یان لەسەر ئایینناسی و مێتافیزیک ، (١١) یان لەسەر گەردوونناسی و چواری دیکەیان لەسەر شیعرن. زۆرترینی کتێبەکانی بە زمانی عەرەبی نووسیوە.



بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ویکیپیدیای کوردی سۆرانی بکەن...

سەرچاوە :

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-09-02 22:14:33

HemN_94
جوانی کوردژین
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-06
دواترین سه‌ردان: 2025-10-30
په‌یامه‌كان: 680
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: زانای گەورە ئیبن سینا

ده‌ستت خۆش بێت ،زۆر خۆشحاڵ بووم ژیانی ئه‌م پیاوه‌ مه‌زنه‌م خوێنده‌وه‌ ، هه‌ر سه‌ركه‌وتو بیت .

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/RUm8gz1350399533/wazhw.jpg

ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكی هێنانه‌دی ئامانجه‌كه‌مه‌ ، به‌یانی  ...... !

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-09-07 20:47:23

mizgeen
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-02-21
دواترین سه‌ردان: 2012-11-04
په‌یامه‌كان: 5
WindowsXPSafari

Re: زانای گەورە ئیبن سینا

dest xosh

Kurdzhin

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net