.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











بەبۆنەى کرانەوەى قوتابخانە پێم باشبوو چەند ئامۆژگاریەک بیر خۆم و
قوتابیە ئازیزکان
بهێنمەوە بەو هیوایەى سودى لێ ببینن ......
قوتابی خۆشەویست
بزانە تۆ دروستکراوى خودایت و خواى گەورەش لەسەر هەموو نیعمەت وبەخششەکانى لێت دەپرسێتەوە !! کاتیش یەکێکە لەو بەخششانەى خوا کەواتە وریابە و کاتەکانت بە فێڕۆمەدە ...........
مرۆڤی سەرکەوتوو ئەوەیە کە کارەکاننى ڕێکدەخات لە کاتەکانیدا ......
قوتابی بەڕێز بزانە شەو وڕۆژ کاردەکەن لە تۆدا !!! هەوڵبدە تۆش کاریان تێدا بکە!!!
بزانە شەو و ڕۆژێکى هەر یەکێکمان پێکهاتووە لە ٢٤ کاتژمێر ,,, کاتى پێویستى خەوتن بۆ گەنج ٧ بۆ ٨ کاتژمێرە ,, درێژترین کاتى مانەوەت لە قوتابخانە ٦تا ٧ کاتژمێرە ,,, بە تەواوى نوێژ و نانخواردنەکانت ٢ کاتژمێر زیاتری پێویست نیە ,, ئەگەر پێنجى تر دابنێی بۆ سەعی !! ٣ سعات دەمێنێتەوە بۆ چاڵاکیەکانى ترت وەک (دەرەوە ...نێت .... تێل) .
دە بزانە تۆ چی دەکەى کە هەرگیز کاتەکانت بەشناکات
؟؟؟؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قوتابی خۆشەویست و خوازیارى زانستم ,, چەند خاڵێکت وەک پێشنیار دەخەمەڕوو تۆش دەتوانى سودیان لێ ببینى بۆ ڕێکخستنى ژیانت!!
1 – هەوڵدە بەیانیانت دەست پێبکە بە نوێژی بەیانى لە مزگەوت ,, چونکە پێغەمبەری خوا فەرمووى( بشر المشائين في الظلم إلى المساجد بالنور التام يوم القيامة ) رواه الترمذي وا بن ماجه .واتە /(مژدە بۆ ئەو کەسانەى بە تاریکایی(نوێژی بەیانى و عیشا) دەڕۆن بۆ مزگەوت بە ڕوناکیەکى تەواو لە ڕۆژی قیامەت) . دەى ئەگەر دەتەوێ بێ بەش نەبیت لەو نورە بەتەواوى هەوڵبدە ئەم خاڵە جێ بەجێبکە!!
- خوێندنى قورئانى پێرۆز یان گوێگرتنى ئەگەر چەند ئایەتێکیش بێت خوای پەروەردگار دەفەرموێت(اِن القرأن الفجر كان مشهودا) الاسراء واتە (بیگومان قورئان خوێندنى بەیانیان شایەتى دەرە (لە قیامەتدا) )
-خوێندن یان مراجعة کردنەوەى ئەو دەرسانەى کە لەبەرکردنن (بە تایبەت ئەدەبیەکان ).
٢ – ڕۆیشتن بۆ قوتابخانە دوواى خواردنى نانى بەیانى !! تکایە بە هیچ بیانوێک نانى بەیانى تەرک مەکە چونکە تەرکیزت زیاد دەکات ,, وریابە هەموو پێداویستیەکانى قوتابخانەت پێیە.!!
٣ – زۆۆر وریابوون لەو وانانانەى مامۆستا شەرحى ئەکات لە پۆلدا ,, نوسینى بابەتەکانت و ئەرکى ماڵەوەت لە دەفتەری تایبەتدا.
٤ – قوتابی بەڕێز تکایە زۆۆۆر پێداگربە لەسەر کردنى نوێژی نیوەڕۆ لە مزگەوت ,, خۆت بێبەش مەکە لەو هەموو پاداشت و خێرەى نوێژی بەکۆمەڵ!!!
٥ – دواى خواردنى نانی نیوەڕۆ دەست بە وانەکانت بکە بەم شێوانە
- خوێندن و شیکارکردنى واجبی ماڵەوەت کە ئەمڕۆ وەرتگرتووە!!
- خوێندن و مراجعەى ئەو دەرسانەى ئەمڕۆ بۆت شەرح کراوە!!
- خوێندنى دەرسی بەیانى بەپێی توانا !!
٦ – تکایە نوێژی عصرت بیرنەچێ بە جەماعەت بیکە !! پێشەواى مرۆڤایەتى فەرمووى (من صلى البردین دخل الجنة) واتە ( ئەوەى نوێژی عصر و بەیانى بکات دەچێتە بەهەشتەوە) !!!! ئێ لەمە زیاتر چاوەڕێی چی دەکەیت؟؟؟
٧ – ئەتوانیت لە دواى ئەنجامدانى نوێژی عصر دەرس بخوێنیت یان پشوو بدەیت بە پێی جەوى ئەو کاتەت بڕیاربدە!!
٨ – نوێژی شێوان لە مزگەوت بکە !!
٩ – دواى نان خواردنى ئێوارە بە کەمى هەوڵبدە دەست بکەوە بە سەعیکردن بە تایبەت ئەو دەرسانەى لەبەرکردنى تیانیەو تەنها تێگەیشتنە وەک ( بیرکارى .......) هەوڵبدە زوو بخەویت
!!
١٠ – بە شێوەیەکى گشتى پشووى مام ناوەندى وەرگرە لە دەرس خوێندنەکانت,,, بۆ نمونە لە نیو کاتژێر یان ٤٠ دەقە ماوەى ١٠ خولەک پشوو وەرگرە,,
[١١ – لە هەوو ئەو خاڵانە و تەواوى کارەکانتا پشت بە خوا ببەستە و دوعا بکە وە منیشت بیرنەچێت!!
!
لاوە ئازیزەکەم بزانە
,, نەفسی مرۆڤ وەک مناڵی شیرەخۆر وایە !! ئەگەر ڕای بهێنى لەسەر شیرپێدان بەردەوام دەبێت
,,, بەڵام کاتێک لەشیر گرتتەوە
وازئەهێنى !!
تەنها بڕیارێکى پێویستە !! بڕیاربدە
.
تايبەت بە کوردژینەکەم 

لهسهر هێڵ نییه






دةست خؤش كاك ئةمير خوا باداشتت بداتةوه هيوادارم قوتابيان ئةم رينمايانه بةيرةو بكةن 100%سةركةوت و دةبن
لهسهر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش كاكة ئةمير بةراستى بةسودة
خوا باداشتت بداتةوة و سةركةوتو بيت

لهسهر هێڵ نییه








دةست خؤش برا بةريزةكةم زؤر جوان باست كرد
لهسهر هێڵ نییه






ده ستت خۆش بێت براگیان سه رکه وتو بیت له گه ڵ گشت قوتابیان
خودا پاداشتت بداته وه انشاءالله

✿بـاعـــالــــه م بـێــژن تــه نـیــا ئــه و بـێــکه ســه
مــه یــلـــی تــۆم تـــه نــیــــا لــه عــالـه م بــه ســه✿
لهسهر هێڵ نییه





زۆر سوپاس هاوڕێ بەڕێزەکانم بۆ پەیامەکانتان 
لهسهر هێڵ نییه