.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















سه‌ره‌تا هاورێیان ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان پێ رابگه‌ینم که‌وا لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی کورتم بۆتان ئاماده‌کردووه ده‌رباره‌ی شاعیری گه‌وره‌ی کورد (گۆران) ده‌رباره‌ی روخساری شیعری لای ئه‌م شاعیره ئه‌ویش به‌سوود وه‌رگرتن له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک که له به‌شی کۆتایی ئاماژه به سه‌رچاوه‌کانیشی ده‌که‌م هیوادارم سودی لێوه‌رگرن به‌تایبه‌تی ئه‌ده‌ب دۆستان و عاشقانی گۆرانی شاعیری ئافره‌ت و جوانی
تاقه ده‌روازه‌یه‌کى راسته‌قینه‌و له هه‌مان کاتدا فانتازى ـ واقیعى خودى مرۆڤ و ئاخاوتنه‌کانى له‌گه‌ل خۆى و ده‌ورو به‌ردا له شیعر دا به‌رجه‌سته ئهبىَ، شیعر وێنایه‌کى مانادارییه مرۆڤ تێیدا پراکتیکى حه‌زه هه‌ره شاراوه‌و هه‌ره قوڵ و روچووهکانى ناخى و یاده‌وه‌ریه‌کانى ده‌کات, ئه‌زمونى شیعر ئه‌زمونێکه ده‌قا و ده‌ق له ناو پێگه‌ى وشه‌دا و هه‌رده‌م له‌ناو وتندا دهتوانىَ پرسیاره‌کان له ده‌ره‌وه‌ى خۆى بکات ، بۆیه تاکو ئه‌مرۆ تاکه ژانرى ئه‌ده‌بیه توانیویه‌تى بوون و خودى خۆى بپارێزێت ، جگه له‌وه‌ى شیعر یه‌کێکه له‌و لایه‌نه به‌هێزانه‌ى تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌کى باو تێکه‌ڵ به زمانى سایدى رۆژانه نه‌بووه. تازه گه‌رى گه‌رانه به‌دواى هه‌قیقه‌ت و پهڵکێشانه بۆ نێو ده‌ریاى جوانى و وێناکردنى شته راستیه‌کان ، ده‌رچونه له شته ته‌قلیدیه‌کان و گه‌ڕانه به‌دواى دۆزینه‌وه‌ى تازه‌ترین بوار و کارکردن تێیدا ، ئاماده‌نه‌بوونه بچێته ژێر ڕکێفى شێوازى نوسه‌رێکى به‌ر له خۆى ، یا خود سه‌رده‌مه‌که‌ى خۆى . تێکشکاندنى سنوره کۆنه‌کان و په‌رینه‌وه بۆ نێو ناخى قۆناغى تازهکهرى و شکاندنى هه‌موو ئه‌و کۆت و مه‌رجانه‌ى که پێشتر لاى شاعیرانى کلاسیکى باو بووه ، چونکه ئه‌و رێچکه تازه‌یه بیرۆکه‌ى خاڵى تازه‌گه‌رى و جیابوونه‌وه‌یه له بیرى کۆن و ره‌تکردنه‌وه‌ى سه‌رده‌مێک بووه که سنوردار بووه و ته‌وژمێکى کۆن باڵى به سه‌ر دا کێشاوه. که تایبه‌تمه‌ندى و ره‌گه‌زى تایبه‌تى و جوانکارى و دنیا بینینێکى راسته‌قینه‌ى تێدا به دى ئهکرىَ. ((گۆران)) یش که‌سێکه ئهکرىَ بگوترىَ به دواى هێما جوانه‌کان ، ده‌سه‌لاته راسته‌قینه‌کانى سروشت ، جوانى ئافره‌ت، فرمێسک ، وێنه فۆتۆگرافیه‌کان گه‌راوه تا بتوانىَ ئه‌زمونێک دروست بکات خۆى و قۆناغى شیعرى کوردى له قۆناغى پێشتر بپه‌ڕێنێته‌وه‌و بیگوازێتهوهوه بۆ نێو نوێترین شه‌قامى داهێنه‌رانه ، ئه‌و یش ده‌رچوونه له ((کلاسیک)) و خۆ خزاندنه دنیاى تازه‌گه‌رى ((رۆمانسیه‌ت))ه. خودى گۆران رۆمانێکى جوانى یه ، سه‌رچاوه‌ى مه‌عریفى و فراوانخوازى شیعرى کوردى بووه ، تێکشکاندنى زمان و تۆکمه‌و چێژدارى له زمان و بایه‌خ دانى به بناغه نوێیه که‌ى خۆى و لابردنى کێشه کۆنه‌کان و سه‌رواو هێنانه کایه‌وه‌ى بیرى ناخه‌کى رسته‌و وشه ، دیارترین گۆرانکارییه که گۆران له دنیاى شیعردا کردوویه‌تى . گۆران یه‌که‌مین ئه‌و شاعیرانه‌یه که له هه‌رموو ره‌گه‌زه‌کانى کلاسیکى جیائه‌بێته‌وه ، له ههرسىَ ره‌گه‌زى زمان و ته‌کنیک و دنیا بینین‌دا (وێنا کردن) دا گۆرانکارى هێناوه‌ته کایه‌وه ده‌توانین هه‌موو ره‌گه‌زه‌کانى رۆمانسیه‌ت له شیعره‌کانى بدۆزینه‌وه ، به مه‌ش نهێنى تازه‌گه‌رى لاى گۆران ده‌که‌وێت روو. تازه‌گه‌رى له شه‌قامى شیعردا ڕێڕه‌وێکى تایبه‌تى خۆى هه‌بووه و هه‌ر سه‌رده‌مه‌و که‌سانێک توانیویانه ئه‌م شه‌قامه په‌ره‌پێبده‌ن و داهێنان و تازه‌گه‌رى خۆیان تیا به‌رجه‌سته بکه‌ن ، له قۆناغێک بپه‌ڕنه‌وه‌و له ناو شه‌پۆلى قۆناغێکى تر گه‌مه به بابه‌ته زمانه‌وانیه‌کانیان بکه‌ن شته گرنگه‌کان له ناخ و رۆحى خه‌لک بچه‌سپێنن . شیعره‌کانى گۆران ره‌نگ دانه‌وه‌ى سه‌رده‌مێکى گۆران خۆیه‌تى ، ئه‌و گرنگى به شیعر داوه‌و هه‌وڵى تازه‌کردنه‌وه‌ى داوه به شێوه‌یه‌کى فراوان ، له ده‌قه ناسکه‌کان ده‌رئه‌که‌ون و راستیه‌کان به‌ر جه‌سته ئه‌بن ، توانیو یه‌تى له رووى شێوه‌و ته‌کنیک شیرهکانى له به‌رهه‌مى جگه له خۆى جیابکاته‌وه فۆرم و ناوه‌رۆکێکى تایبه‌تیان بداتىَ ، که گۆران ئاگادارى ئه‌و رێباز‌و گۆڕانکاریانه بووه که ئه‌و کات باوبووه . گاریگه‌رى ئه‌ده‌بى جیهانى له سه‌ر گۆران واى کردووه له ناو به رهه‌مه‌کانى ڕه‌نگ بداته‌وه ، وه‌ک شاعیر خۆى ده‌لێت : (پاش ئه‌م ماوه‌یه‌ى ، که سه‌ر مه‌ستى ئه‌ده‌بى تورکى و فارسى بووین به‌ره‌به‌ره ئه‌ده‌بى تازه‌ى عه‌ره‌ب و ئه‌ده‌بى ئینگلیزى هاتنه کایه‌وه و بلاَوبونهوه . ئهبىَ ئه‌وه‌ش له بیر نه‌که‌ین ، که له سه‌ره‌تاوه به هۆى ئینگلیزیه‌وه به‌دواى نزهریهى هونه‌ر بۆ هونه‌ر ئه‌رۆیشتم و به‌رهه‌مى ئه‌م ته‌رزه ئهدهبهم ئه‌خوێنده‌وه ، وه‌کو هینهکانى جۆن کیتس و ئۆسکار وایلد ). به‌م ره‌نگه گۆران قوتابخانه‌ى رۆمانتیکى له ناو ئه‌ده‌بى کوردى بنیات ناو رۆژ به رۆژ په‌ره‌ى به‌م قوتابخانه‌یه دا‌و ورده ورده به‌رهه‌مى ریالیزمى ره‌خنه‌گرانه و شۆرشگێرانه و سۆشیالیزمى له به‌رهه‌مه‌کانى گه‌شه‌یان کرد، گۆران بۆیه بهتازهگهر دائهنرىَ (چونکه ئه‌ده‌بى رۆمانسى هێناوه‌ته ناو شیعرى کوردى )
ئه‌م تازهگهریهى گۆران له مه‌یدانى شیعرى کوردی‌دا و ئه‌و نهشو نوما دره‌وشاوه‌ى که ئه‌و به ئه‌ده‌بى کوردى به‌خشیووه پهرناسانه بووه ، واته ته‌نانه‌ت گۆرانکارى له شیعر دا نه‌کردووه به‌لکو قوتابخانه‌ى تر ئه‌ده‌بى جیهانى هێناوه‌ته ناو ئه‌ده‌ب و مانایه‌کى تهواوترى پىَ به‌خشیووه .(سودى له ته‌کنیکى پهرناسهکان وه‌رگرتووه ، چه‌مکى ڕه‌هاى جوانى ئافره‌ت له نا و جه‌سته‌ى ئافره‌ت به رجه‌سته ئه‌کات جوانى له بهژنێکى به‌رزا پیشان ئه‌دات که ته‌نیا جوانى جوانى و به‌س ده‌توانى َ به‌خته‌وه‌رى ببه‌خشێته مرۆڤ و دنیا ) . ئه‌م تازهگهریهش له سه‌ر ده‌ستى گۆران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند خاڵێک که توانى ئه‌م هه‌نگاوه مه‌زنه بهاوێژێت :
١ـ به‌کارهێنانى کێشى په‌نجه ـ هیجا ـ ، کێشى خۆماڵى و دوور که‌وتنه‌وه له عه‌رووزى عه‌ره‌بى . گرنگى دان و به‌کارهێنانى کێشى هه‌مه‌ڕه‌نگ .
٢ـ زمانى شیعرى گۆرى و پاکى کرده‌وه له وشه‌ى عه‌ره‌بى و فارسى و تورکى .
٣ـ یه‌کێتى بابه‌تى چه‌سپاند به سه‌ر ده‌ق و فره بابه‌تى وه‌لانا.
٤ـ ئه‌و چه‌شنه مۆسیقایه‌ى که پێشتر دارێّژرابوو به سه‌ر هه‌موو شیعره‌که که یه‌ک جۆر بوو ، توانى بیگۆڕێت و ئه‌م چه‌شنه مۆسیقایه دابه‌ش بکات به سه‌ور هه‌موو شیعره‌که ، به‌پێى ئاواز و کهیفسازى و گونجانى شیعره‌که .
٥ـ یه‌ک سه‌رواى گۆڕى به دوو سهروایى ، هه‌روه‌ها دورى و نزیکى سه‌رواى له شیعردا داهێنا به‌پێى گونجان و ئاواز‌و مۆسیقاى شیعره‌که .
٦ـ دورکه‌وتنه‌وه له دنیاى واقیع و روو کردنه دنیاى خه‌یاڵ و فه‌نتازیا .
٧ـ سادهبونى شیعره‌کان و دوور که‌وتنه‌وه له ده‌سته واژه‌ى ئاڵۆز‌و قورس ، به‌کارهێنانى زمانێکى ڕه‌وان و وه‌لا نانى شته گرانه‌کان .
٨ـ ئاوێـته کردنى ئافره‌ت و سروشت ، به‌کارهێنانى وشه‌ى ئاوازدارو ناسک له به‌رامبه‌یان دا .
٩ـ گرنگى دا به وێنه و هونه‌رمه‌ندانه تابلۆیه‌کانى ئه‌کێشاو ره‌نگه‌کانى تێکه‌ڵ یه‌کتر ئه‌کرد.
١٠ـ بنه‌ماى فه‌لسه‌فه‌ى هونه‌ر له پێناو هونه‌رى وه‌رگرت .
روخسارى شیعره‌کانى
کێش
(کێش : بریتیه له دابه‌ش کردنى چه‌ند بڕگه‌یه‌کى جیاواز ، به‌چه‌ند هه‌نگاوێکى چۆن یه‌که‌وه که له نێوانیان پشودانێک هه‌یه . )
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر کێش لاى شاعیرانى کلاسیک ئهبىَ ئه‌وه روون بکه‌ینه‌وه که ئه‌م جۆره کێشه لاى ئه‌وان چۆن بووه . شاعیرانى کلاسیک به جۆرێک شیعریان نوسیووه که هه‌ر له سه‌ر کێشى عه‌رووز بووه که ئه‌مه‌ش کارگه‌رى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى یان فارسى بووه له سه‌ریان . ئه‌م کێشه به گۆڕانکاریه‌وه له کێشى عه‌ره‌بى وه‌رگیراوه ، کێشه باوه‌کانیش که شاعیرانمان به‌کاریان هێناوه ، وه‌ک : (کێِشى هه‌زه‌ج ، کێشى ڕه‌جه‌ز ، کێشى ڕه‌مه‌ل ،......هتد ). که ڕه‌نگه باس کردنى ئه‌م کێشانه شتێکى ئاسان نهبىَ یا خود کارى ئێمه نهبىَ
( به مه‌رگى تۆ قه‌سه‌م زاهید هه‌موو عومرت عوبووریکه
مه‌کان و مهنزلت ئاخیر ، له کـن جه‌معى قوبووریــــکه )
ئه‌م دێره شیعره‌ى نالى له سه‌ر کێشى ههزهجى هه‌شتى مهکفوفه (مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیل ) ((گۆران)) له سه‌ره‌تاى شیعر نوسینى کێشى عه‌رووزى به‌کار هێناوه ، وه‌ک شاعیرانى کلاسیک ئه‌مه‌ش بهکارتێکردنى ئه‌وان بووه ، که ناوى لێناون (یادگارى کۆن) ، یا خود بڵێین سه‌ره‌تاى شیعر نووسینى بووه ، یا پێش کاریگه‌رى ئه‌ده‌بى ئینگلیزى و تورکى بووه . وه‌ک له‌م نمونه‌یه ده‌ده‌که‌وێت:
[ ئه‌ى شه‌وقى گه‌لاوێژى به‌یان نوورى نیگا هت
ئه‌ى عه‌ترى سه‌با بۆى نه‌فسى زوڵفى سیــا هت ]
بۆ ده‌ست نیشان کردنى خاڵى ئه‌م تازه‌گه‌ریه لاى گۆران و جیا کردنه‌وه‌ى له شاعیرانى کلاسیک تێکشکاندنى ئه‌و کۆت و مه‌رجانه‌یه که پێشتر لاى شاعیران هه‌بووه . خۆ رزگارکردنى گۆران له کێشى عه‌رووزى عه‌ره‌بى هه‌ست کردن بوو به هه‌بوونى ئه‌و کێشه خۆماڵیه دهولهمهندهى که له ناو شاعیرانى کورد بایه‌خێکى ئهوهاى پێنه‌درابوو. ههروههک گۆران خۆى ئه‌لێت:(شیعره تازه‌کان به وه‌زنى په‌نجه ـ هیجا ـ ههڵبهستاون ، که هه‌ر چه‌ن شیعر دۆسته‌کانى کۆن به خوێندنه‌وه‌ى ڕانه‌هاتون ، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌زنى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌ییمانه و له‌گه‌ل خهصائصى زمانه‌که‌مان چاتر ڕێک ئهکهوىَ ،به پێویستم زانى له ماوه‌ى ته‌قه‌لاى ئه‌ده‌بى خۆما رۆژ به رۆژ به‌ره‌و لایه‌نى به‌کارهێنانى ئه‌م وه‌زنه بچم ، تا له‌م چه‌ن ساڵه‌ى داییدا وه‌زنى عه‌رووزم به‌ته‌واوى و لام وایه بۆ ئێجگارى به‌ره ڵلاَکرد ، مه‌گه‌ر پێویستێکى هانده‌رى تایبه‌تى روبدا) (٧) . ئه‌مه‌ش به هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کانى ئه‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ى که شاعیر خۆى به‌ته‌واوه‌تى له کێشى عه‌رووز پاراستووه چونکه ئه‌و ئه‌نجامه و هیوایهتهى که ئه‌و هه‌یبووه ڕه‌نگه له چوار چێوه‌ى کێشى عه‌رووز به‌ر جه‌سته نه‌باو مه‌به‌سته‌کانى نه‌هاتبایه دى .
ڕه‌نگه ئه‌و کێشه لاى شاعیرانى پێش خۆى هه‌بوبێت به‌تایبه‌تى لاى شاعیرى گه‌وره (مه‌وله‌وى) و(بابه‌تاهیر) ، هه‌روه‌ها به‌یته فۆلکلۆرى و لاوک و حه‌یران و په‌نده‌کانى (پیره‌مێرد) یش به کێشى په‌نجه (٥+٥) نوسراون .به‌لام به‌و ره‌نگه‌و جوانى و تازه‌یه‌ى ناو شیعرکانى گۆران نه‌بوینه.
[ پاییز ! پاییز !
بووکى پرچ زه‌رد ،
من مات ، تۆ زیز ،
هه‌ردوو هاو ده‌رد !
من فرمێسکم ، تۆ بارانت ،
من هه‌ناسه‌م ، تۆ باى ساردت ،
من خه‌م ، تۆ هه‌ورى گریانت ،
دوایى نایه : دادم ، دادت ،
هه‌رگیز ، هه‌رگیز ،
پاییز ! پاییز !]
ئه‌م نمونه‌یه‌ى سه‌ره‌وه ئهمانگهینێته ئه‌و راستیه‌ى که شاعیر چه‌ند تامه‌زرۆى به‌کارهێنانى ئه‌م کێشه بووه . جگه له‌مه گۆران هه‌ڵساوه و تاقى کردنه‌وه‌ى له ڕاده‌به‌ده‌رى کردووه ، جگه له کێشى (٥+٥) چه‌ند بڕگه‌ى کورت و درێژترى داهێناوه و له چه‌ند شوێنێکا کێشى (٥+٦) =١١ یان (٨+٥) =١٣ به‌کارهێناوه .هه‌روه‌ها بۆ کێشى کورتیش زۆر ههنهرمهندانه ئه‌م جۆره کێِشهى به‌کارهێناوه وههڵبهستهکانى پىَ هۆنیوه‌ته‌وه و سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌ى به ده‌ست هێناوه . چه‌شنه کێشێکى تر که (موسته‌زاد)ى پىَ ده‌لێن به‌کاریهێناوه که (١١) بڕگه‌ییه ، له کۆتایى هه‌ر نیوه دێرێک دا به بڕگه‌ى (٦) ى کۆتایى پىَ هێناوه و بۆى زیاد کردووه .
وه‌ک له‌م نمونه‌یه‌ى خواره‌وه به رچاومان ئهکهوىَ :
[ ئه‌و کوڕ بوو ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ده‌ستدار بوو ،
به ده‌ستوورى گه‌ل
نا پاکیى کرده‌وه‌ى دوور له پرسیار بوو
به‌لام ، ئاخ ئه‌جه‌ل ! ]
خاڵێکى تر‌ى ئه‌م تازه‌گه‌ریه ئاوێته کردن و تێکه ڵ کردنى جۆرى کێشه جیاوازه‌کانه به ڕه‌نگ و بۆو مۆسیقا‌و ئاوازێکى ناسک ، که تێکه‌ڵ بوونى ده‌نگ و ئاوازه کورت و درێژه‌کانه ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستى ده‌رخستنى وێنایه‌کى جوانى هه‌قیقه‌ته که هونه‌رمه‌ندانه کێشاویه‌تى و ڕه‌نگ و سێبه‌ره‌کانى زۆر به جوانى ئاوێته‌ى یه‌کتر کردووه‌و تابلۆیه‌کى له سه‌ره‌وه تا خواره‌وه له جوانیه‌کى بىَ هاوتا ى نه‌خشاندووه . ئه‌م جۆره بابه‌تانه ته‌نها له چه‌ند شیعرێکى که‌م خۆى ده‌نوێنى . به‌لام له کاتى خوێندنه‌وه‌ى شیعره‌که هیچ هه‌ست به گۆڕانکارى ئه‌م کێشانه ناکه‌ى .
[ کوردستان گه‌ڕام کێشى پێنج بڕگه‌ییه
دۆلاَو دۆڵ پێوام کێشى پێنج بڕگه‌ییه
نه له شار و نه له دىَ کێشى حه‌وت بڕگه‌ییه
نه‌مدى که‌س کێشى سىَ بڕگه‌ییه
وه‌ک تۆ جوان بىَ کێشى چوار بڕگه‌ییه
تۆیت‌و به‌س کێشى سىَ بڕگه‌ییه
کچه کوردێک دڵ پێى شاد بىَ کێشى هه‌شت بڕگه‌ییه
وه‌ک فریشته و په‌ریزاد بىَ ] کێشى هه‌شت بڕگه‌ییه
چه‌ند کێشێکى تر‌ى بڕگهیى که گۆران شیعره‌کانى پىَ داناوه :
١ـ کێشى ده بڕگهیى :
ئه‌م کێشه له هه‌موو کێشه کانى تر با وتره ، که گۆرانى و به‌یتى کوردى به‌م کێشه گۆتراون ، که بریتیه له دو هه‌نگاوى پێنج بڕگهیى .
( ئه‌ى نهى ده به نهغمهیى خرۆشان
ئه‌م ناوه به جـارىَ پڕ سه‌دا کـــه ،)
٢ـ کێشى حه‌وت بڕگهیى :
ئه‌م کێشه بریتیه له دوو هه‌نگاو یه‌که‌میان چوار بڕگهیى و دووه‌م سىَ بڕگهیى .
(نازانم تۆ چیت ئه‌ى گیان ؟
یارى نازدارى ژیان )
٣ـ کێشى یانزه بڕگهیى :
ئه‌م کێشه بریتیه له (٤+٤+٣) هه‌نگاوى یه‌که‌م و دووه‌م چواره هى سىَ یه‌م سىَ بڕگه‌ییه بۆ یه‌که‌م جار گۆران به‌کاریهێناوه له شیعردا.
( به سورێکى تر ئه‌ستێره‌ى ئنسان گڕ ،
قه‌ومى کۆنى خسته‌وه جه‌ژنى ئاگر ،)
٤ـ کێشى دوانزه بڕگهیى :
(ڕه‌نگه ئه‌م کێشه ته‌نها گۆران به‌کارى هێنابىَ ، که له چوار هه‌نگاو پێک دێت (٣+٣+٣+٣) له هه‌ر هه‌نگاوێک سىَ بڕگه‌ى تێدایه .)(١٤)
( قژ کاڵى ، لێو ئـاڵى ، پرشنـگى نیگا کــاڵ ،
ئه‌ى کچه جوانه‌که‌ى سه‌ر گۆنا ، نهختىَ ئاڵ !)
٥ـ کێشى پانزه بڕگهیى :
ئه‌م کێشه سىَ هه‌نگاوه هه‌ر ههنگاوىَ له پێنج بڕگه پێک دێت.
( سه‌وزه گیا پاراوه ، گوڵ و گولاَڵه مه‌ستى ڕه‌نگ و بۆ
دره‌خت تازه شین ، سه‌ر لق رازاوهى گوڵ ، گهلاَ ، چـرۆ )
هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتو بن ....... له‌گه‌ل رێزمدا
ئاماده‌کردنی // سیروان خۆشناو
تایبه‌ت به کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه





دە س خۆش سە رکە وتوبی

له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس به‌رێزم
ده‌ستی تۆش خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه