❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پرۆسه‌ی خوێندن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-09-10 15:36:16

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

پرۆسه‌ی خوێندن

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-3901825bef.jpg

دیاره‌ له‌ هه‌موو جیهان بره‌و به‌ پرۆسه‌ی خوێندن ئه‌درێت تاکو بۆ داهاتوو مرۆڤی ته‌ندروست پێ بگه‌یه‌نن له‌ هه‌موو ئاسته‌کان که‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو دابنێنن
ئه‌مرۆ که‌ به‌رواری 10 /9 بو یه‌که‌م زه‌نگی قوتابخانه‌کان لێدرا قوتابی به‌ره‌و قوتابخانه‌کانیان به‌ڕی که‌وتن به‌ پێوئستم زانی گفتووگۆیه‌ک بکه‌ین له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن له‌ هه‌رێمی کوردستان دیاره‌ ئه‌م گفتوو گۆیه‌ ته‌نها بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه‌ نه‌ک بۆ خوێندنی باڵا واته‌ له‌ پۆلی یه‌کی بنه‌ره‌تی تاکو 12 ی ئاماده‌یی
پێش هه‌موو شتێک له‌ بابه‌تی به‌ڕێزێکدا که‌ توێژه‌ر بو بابه‌تێکی له‌ ژێر ناونیشانی ئایا قوتابخانه‌ هاوڕێی منداڵانه‌ نوسی بو بۆیه‌ پێم خۆش یه‌که‌م پرسیارم ئه‌وه‌ بێت



http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-258d598a75.jpg



ئایا قوتابخانه‌ هاوڕێی مانداڵانه‌؟؟

وه‌ک هه‌میشه‌ وتراوه‌ په‌روه‌رده‌و فێر کردن له‌م وڵاته‌ په‌روه‌رده‌ ئه‌کرێن یان ته‌نها فێر ئه‌کرێن؟؟

ئایا سیسته‌می نوێی خوێندن کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر کردوه‌ یان کێشه‌ی زیاد کردوه‌؟؟

ئایا بیناو پێداویستی قوتابخانه‌ به‌ پێی پێویست هه‌یه‌؟؟ له‌ شار شارۆچکه‌ و گونده‌کان ؟؟

چالاکیه‌کانی قوتابخانه‌ وه‌ک پێشانگاو گه‌شتی زانستی و دیده‌وانیه‌کان چ کاریگه‌رێکی هه‌یه‌ له‌سه‌ر قوتابی؟؟

سه‌ردانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ قوتابخانه‌کان به‌ پێویست ئه‌زانیت؟؟

چی وا له‌ قوتابی ئه‌کات بێزار بێت هه‌ندێ قوتابی نه‌ک به‌ گشتی چونکه‌ هه‌موو قوتابیه‌ک بێزار نیه‌؟؟

یه‌ک پۆشی به‌ پێویست ئه‌زانیت؟؟ ئه‌گه‌ر نا بۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ بۆ ؟؟

چی به‌ پێویست ئه‌زانیت بکرێت له‌ بواردی په‌روه‌رده‌و فێرکردن که‌ تا ئێستا نه‌کراوه‌؟؟

هه‌ر سه‌رنج و تێبین یه‌کت هه‌یه‌ بینوسه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ هه‌موو لایه‌ک سود به‌خش ئه‌بێت




http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-27f8e3b5a4.jpg

سوپاس بۆ به‌ژداریتان

هه‌ر شاد بن


تێبینی وێنه‌کانم له‌ هه‌ندێ سایتی کوردی وه‌رگرتوه‌ه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-09-10 15:58:41

ئاكؤ سامان
جوانی کوردژین
شوێن: شاری كه‌لار
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-26
دواترین سه‌ردان: 2011-12-21
په‌یامه‌كان: 896
WindowsXPFirefox

Re: پرۆسه‌ی خوێندن

ده‌سخۆش بۆ ئه‌م راپرسیه‌ جوانه‌ی به‌رێزتان به‌راستی بابه‌ته‌كه‌ت زۆر له‌ جێگه‌ی خۆیدایه‌...

به‌لام ببوره‌ من له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه‌ قسه‌ ناكه‌م ،له‌سه‌ر پۆلی 12ی زانستی قسه‌ ده‌كه‌م.

سیسته‌می په‌روه‌ردا له‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان زۆر خراپه‌،چونكه‌ ئێستا من له‌ پۆلی 12ی زانستیم،له‌ 20ی مانگی ئه‌مساڵ..
ده‌خوێنین خۆی له‌ خۆیدا ئه‌مه‌ كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌،له‌ كا تێكدا ده‌بینین سیسته‌می خوێندن زۆر پێشكه‌وتووه‌ له‌شاره‌كانی..
سلێمانی و هه‌ولێر و چه‌ند شارێكی تری كوردستان
بۆیه‌ پێموایه‌ سیسته‌می خوێندن له‌ گه‌رمیان زۆر له‌ بارێكی خراپ و ناره‌وادایه‌.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ئاكؤ سامان (2011-09-10 16:02:15)

Kurdzhin
نا خۆشه‌..كه‌سێكت خۆش بوێ ئه‌و تۆی خۆش نه‌وێیت
له‌وه‌ ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌..كه‌ تۆ به‌رده‌وامبی له‌سه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-09-10 16:23:31

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: پرۆسه‌ی خوێندن

سلاو به‌ڕێزم ده‌ستت خۆشبێت بۆ ته‌وه‌ره‌که‌ت که‌ قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر کراوه‌و قسه‌ی زیاتر هه‌له‌گرێت
بێگومان له‌ هه‌مو ولاتێک خوێندن گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌ به‌لام له‌ کوردوستانا برواناکه‌م به‌و جۆره‌ بێت
له‌ هه‌مو جێگایه‌ک که‌ ئه‌ڵێی خویندن ئه‌بێت فێر بیت به‌لام لای ئێمه‌ که‌ ئه‌ڵێی خوێندن واته‌ سه‌هاده‌
واته‌ پارجه‌ وه‌ره‌قه‌یه‌ک که‌ چه‌ند ده‌ره‌جه‌یه‌ک و ناوی سیانی تۆی له‌سه‌ر بیت و مۆری وه‌زاراتی په‌روه‌رده‌
لای ئێمه‌ به‌و پارجه‌ وه‌ره‌قه‌یه‌ ئه‌لێن خوێندنی 12 ساڵی خوێندکار که‌ من تێناگه‌م ئه‌بێت چ فێربونێک له‌مه‌یا هه‌بێت
وه‌ خوێندکار چ سودێکی فکری له‌مه‌ وه‌رگرێت و چ زانیاریه‌ک وه‌رگریت

سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌کانی به‌ڕیزت

ئایا قوتابخانه‌ هاوڕێی مانداڵانه‌؟؟
بێگومان نااااااااا چه‌ند ساڵ له‌مه‌و پیس که‌ عه‌سله‌ن به‌لام ئێستا له‌وانه‌یه‌ له‌ جاران ابشتر بێت به‌لام هێشتا نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی که‌ بلیین مناڵی کورد
حه‌زی به‌ خوێندنگایه‌و مامۆستاکانی هاوڕیین چونکه‌ خۆشیه‌ک له‌ ناو خوێندنگه‌ نابێنێت له‌ پاڵ فێرکردنه‌که‌یا چه‌ند شتێک که‌ بۆ ته‌فریحی ئه‌ومناله‌یه‌ دابین نابێت
من 9 ساڵی خویندنی کوردوستانم کاتێک ده‌رسی وێنه‌ یان وه‌رزش یان وه‌رسه‌و مۆسیاقاو شتمان ئه‌بو ئه‌یانوت بڕۆنه‌وه‌ ماله‌وه‌ هههههههه ده‌رستان نیه‌
ئیتر خۆشیه‌ک بۆ مناڵ نیه‌ له‌ خوێندگایا تاک و مناڵ حه‌زێکی وا زۆری هه‌بێت بۆی له‌چاو خوێندگای ولاتانی ترا


وه‌ک هه‌میشه‌ وتراوه‌ په‌روه‌رده‌و فێر کردن له‌م وڵاته‌ په‌روه‌رده‌ ئه‌کرێن یان ته‌نها فێر ئه‌کرێن؟؟
تێناگه‌م له‌ پرسیاره‌که‌ت ببوره‌


ئایا سیسته‌می نوێی خوێندن کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر کردوه‌ یان کێشه‌ی زیاد کردوه‌؟؟
ئاگام له‌ سیسته‌می تازه‌ نیه‌ چونکه‌ ده‌مێکه‌ خوێندنی کوردوستان ناکه‌م و سیسته‌م و مه‌نهه‌جی ده‌ره‌وه‌ ئه‌خوێنم به‌لام وه‌ک ئه‌وه‌ی بیوستومه‌
هیج خوێندکاێک لێی ڕازی نیه‌و ئه‌لێن هیچ سودێکی نیه


ئایا بیناو پێداویستی قوتابخانه‌ به‌ پێی پێویست هه‌یه‌؟؟ له‌ شار شارۆچکه‌ و گونده‌کان ؟؟
تا ئه‌وه‌نه‌ی بینیومه‌ به‌ڵێ پیویستی باسیان هه‌یه‌


چالاکیه‌کانی قوتابخانه‌ وه‌ک پێشانگاو گه‌شتی زانستی و دیده‌وانیه‌کان چ کاریگه‌رێکی هه‌یه‌ له‌سه‌ر قوتابی؟؟
به‌ڵێ بێگومان سودی زۆره‌


سه‌ردانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ قوتابخانه‌کان به‌ پێویست ئه‌زانیت؟؟
ئه‌و سه‌ردانانه‌ی که‌ وه‌زیره‌کانی ئێمه‌ ئه‌یکه‌ن بۆ شوێنه‌کان هه‌ر نه‌یکه‌ن باشتره‌ ههههه به‌لام گه‌ر بێت و سه‌ردانێکی ڕێک و گونجاو بکه‌ن به‌لێ
زۆر پیویسته‌


چی وا له‌ قوتابی ئه‌کات بێزار بێت هه‌ندێ قوتابی نه‌ک به‌ گشتی چونکه‌ هه‌موو قوتابیه‌ک بێزار نیه‌؟؟
مامۆستا ، مه‌نهه‌جی بێاتم
من وه‌ک خۆم کاتێک هاتمه‌وه‌ کوردوستان چومه‌ مه‌کته‌بێک بخوێنم یه‌که‌م ڕۆژ که‌ چوم مامۆستایه‌ک هات وتی ئه‌وه‌ بۆ ئاوا دانیستوی
وتم ببوره‌ بۆ به‌ هه‌ڵه‌ دانشتوم وتی به‌لێ غه‌له‌ت دانیشتوی هه‌سته‌ جوان دانیشه‌ وه‌ک به‌شه‌ر
وتم ببوره‌ ئه‌توانی که‌مێک به‌ڕێزه‌وه‌ قسه‌که‌ی مه‌گه‌ر ئه‌و جۆره‌ی دانیشتوم نابه‌شه‌ری بو
کردی به‌ فه‌رته‌نه‌ وتی هه‌سته‌ بچۆ ژوری مدیر
ههههههههههههه له‌وێ مدیر بێ ئه‌وه‌ی بزانێت وتی داوای لیبوردن بکه‌
وتم من ئه‌گه‌ر هه‌له‌ بم داوای لیبورد ئه‌که‌م به‌لام گه‌ر هه‌له‌ نه‌که‌م دنیا بلێ نایکه‌م ئه‌بێت ئه‌و داوای لیبوردن له‌من بکات چونکه‌ قسه‌ی هه‌له‌ی کردوه‌
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ خوێندنه‌که‌شم به‌رجاو که‌وت جاریکی تر نه‌چومه‌وه‌ به‌ مه‌کته‌بی کوردوستانا ئێستا مانهه‌جم له‌ ئه‌مه‌ریکاوه‌ بۆ هێت له‌ ماڵ ئه‌یخوێنم
بۆیه‌ کۆمه‌لێ شتی وا خوێندن به‌رجاو خوێندار ئه‌خات


یه‌ک پۆشی به‌ پێویست ئه‌زانیت؟؟ ئه‌گه‌ر نا بۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ بۆ ؟؟

به‌ڵێ چونکه‌ سیمای خوێندکار بونی پیوه‌یه‌

چی به‌ پێویست ئه‌زانیت بکرێت له‌ بواردی په‌روه‌رده‌و فێرکردن که‌ تا ئێستا نه‌کراوه‌؟؟

شتی زۆر هه‌یه‌ که‌ پیویست به‌ ته‌وه‌رێکی تایبه‌ت ئه‌کات و گه‌ر بیان نوسین ئه‌بێت بابه‌تێکی تایبه‌ت و چه‌ندنی خاڵی زۆری ئه‌وێت


دوباره‌ ده‌ستت خۆسبێت و هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت ه‌بڕیز

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-09-10 16:56:48

cholaka_kurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-11-15
په‌یامه‌كان: 2150
WindowsMSIE7

Re: پرۆسه‌ی خوێندن

به راستی ته وه ریکی جوانه خویندن پرۆسه‌یه‌کی گرنگه‌ له‌هه‌مو ووڵاتانی جیهان وه‌ئاستی پێشکه‌وتن له‌هه‌رووڵاتیک به‌سراوه‌ته‌وه‌ به‌ڕاده‌ی خویندن


ئایا قوتابخانه‌ هاوڕێی مانداڵانه‌؟؟

منیش ده‌ڵیم نه‌خیر چونکه خویندن له‌کوردستان هه ڵه‌یه‌ وای له‌خویندکار کردوه حه‌ز به‌ خویندن نه‌که‌ن وه نه‌گونجانی ڕفتاری مامۆستا له‌گه‌ڵ قوتابی


وه‌ک هه‌میشه‌ وتراوه‌ په‌روه‌رده‌و فێر کردن له‌م وڵاته‌ په‌روه‌رده‌ ئه‌کرێن یان ته‌نها فێر ئه‌کرێن؟؟

به‌ڕای من نه‌ فیرئه‌کرین نه‌ په‌روه‌رده‌ ئه‌کرین ته نهابوده‌رچوون هه وڵ ئه‌یه‌ن


ئایا سیسته‌می نوێی خوێندن کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر کردوه‌ یان کێشه‌ی زیاد کردوه‌؟؟

کیشه‌کان زوورتر بون ئه‌رکی خوینکار زوور بوه‌


ئایا بیناو پێداویستی قوتابخانه‌ به‌ پێی پێویست هه‌یه‌؟؟ له‌ شار شارۆچکه‌ و گونده‌کان ؟؟


نه‌خیر نیه

چالاکیه‌کانی قوتابخانه‌ وه‌ک پێشانگاو گه‌شتی زانستی و دیده‌وانیه‌کان چ کاریگه‌رێکی هه‌یه‌ له‌سه‌ر قوتابی؟؟


به‌ڵی کاریگه‌ری هه‌یه‌ واده‌کات خویندکار له‌وماوه‌یه‌ی به‌خویند ماندوه‌ به‌وگه‌شته‌ زانستیانه‌ که‌میک ماندوی ده‌ربچیت مێشکی فراوانتر بیت

سه‌ردانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ قوتابخانه‌کان به‌ پێویست ئه‌زانیت؟؟
به‌ڵێ پیوویسته‌ زووزووخوویندنگاکان به‌سه‌ر بکرینه‌وه


چی وا له‌ قوتابی ئه‌کات بێزار بێت هه‌ندێ قوتابی نه‌ک به‌ گشتی چونکه‌ هه‌موو قوتابیه‌ک بێزار نیه‌؟؟


زۆری وانه‌کان له‌سه‌ر یه‌ک قورسی مه‌نهه‌ج نه‌بوونی خزمه‌ت گووزاریوو پیداویستی خویندکار

یه‌ک پۆشی به‌ پێویست ئه‌زانیت؟؟ ئه‌گه‌ر نا بۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ بۆ ؟؟

به‌لی زوورباشه‌ خوویندکار هه‌ست به‌جیاوازی ناکات


چی به‌ پێویست ئه‌زانیت بکرێت له‌ بواردی په‌روه‌رده‌و فێرکردن که‌ تا ئێستا نه‌کراوه‌؟؟

ڕیژه‌ی خویندکار له‌ پۆله‌کان که‌م کریت پرسو ڕابه‌خویندکار بکریت

هه‌ر سه‌رنج و تێبین یه‌کت هه‌یه‌ بینوسه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ هه‌موو لایه‌ک سود به‌خش ئه‌بێت

من وه‌ک رای خوم خویندنم له‌ کوردستان به‌دڵ نیه خویندن ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ خویندکار ئاره‌زووی ئه‌ کات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-09-10 18:47:43

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

Re: پرۆسه‌ی خوێندن

به‌ڕێز ئاکۆ سامان
خۆشحاڵ بوم به‌ به‌ژداریت خۆشحاڵ ترم به‌ راشکاویت له‌ بابه‌ته‌که‌ هیوادارم هه‌موو ئه‌ندامان له‌ هه‌ر شوێنێکن به‌ژدار بن له‌ ته‌وه‌ره‌که‌
تاکو له‌ کێشه‌کان ئاگادار بین هه‌رچه‌نده‌ خۆم خوێندنم ته‌واو کردوه‌

کێشه‌ی گه‌رمیان و شارۆچکه‌کان زۆرن وه‌ک من ئاگادارم نه‌بونی مامۆستای پێویست نه‌بونی بینای پێویست نه‌بونی چاودێری ته‌واوی مامۆستاکان
ئه‌مانه‌ هه‌مووی کێشه‌ی ڕوو له‌ خوێندکار ئه‌کات

هیوادارم ئه‌م ساڵ ساڵێکی باش بێت بۆ به‌رێزت و ئه‌وانه‌ی له‌ پۆلی 12 چونکه‌ ساڵی چاره‌نوسیانه‌

هه‌ر سه‌رکه‌وتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-09-10 18:51:06

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

Re: پرۆسه‌ی خوێندن


به‌ڕێز تینا ده‌ست خۆش بۆ به‌ژداریت خۆشحاڵ بوم به‌ به‌ژداریت وه‌ک هه‌موو کات به‌ژداری ته‌وه‌ره‌کانی به‌ چری باس له‌ بابه‌ته‌کان ئه‌که‌یت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم
هیوادارم له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌ بمێنیته‌وه‌ له‌ درێژه‌ی گفتووگۆکاندا پرسیاری تر ئه‌نوسم ئه‌گه‌ر وه‌ڵامت هه‌بوو بینوسه‌

بۆ ئه‌و پرسیاره‌ت که‌ تێنه‌گه‌شتی مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌ له‌ قوتابخانه‌کان منداڵ په‌روه‌رده‌ ئه‌کرێت یان ته‌نها فێری نوسین و چه‌ند رۆتیناتێکی ئه‌که‌ن
به‌رای تۆ په‌روه‌رده‌ ته‌نها ئه‌رکی خێزانه‌ یان پێویسته‌ له‌ قوتابخانه‌ش هه‌بێت

به‌ڵام پێم خۆش بو هه‌ندێک له‌و شتانه‌ بنوسیت که‌ پێویسته‌ بکرێت و تا ئێستا نه‌کراوه‌


هه‌ر شاد بیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hanasa9 (2011-09-10 18:57:19)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-09-10 18:54:59

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

Re: پرۆسه‌ی خوێندن


به‌رێز cholaka kurd
ده‌ست خۆش بۆ به‌ژداریت خۆشحاڵ بوم به‌ بینی وه‌ڵامه‌کانت
هیوادارم به‌رێزیشت به‌رده‌وام بیت له‌ ته‌وه‌ره‌که‌ تاکو درێژه‌ به‌ بابه‌ته‌که‌ به‌ین گه‌ر پرسیاری تازه‌ نوسرا به‌رێزیست وه‌ڵامت هه‌بێت بۆی

هه‌ر شاد بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-09-10 19:59:35

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: پرۆسه‌ی خوێندن

سلاو ورێز ده‌ستت خۆش بێت به‌رێز هه‌ناسه‌ بۆ وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌  گرنگ و سه‌رده‌میانه‌ هیوادارم که‌ ئه‌ندامان به‌پێی شاره‌زایی خۆیان و زانیاری که‌ هه‌یانه‌ به‌شداری له‌ بابه‌ته‌که‌ بکه‌ن و ده‌وله‌مه‌ندی بکه‌ن بۆیه‌ له‌ کاتی ئێستادا زۆر پێویست ده‌کات که‌ باس له‌ بابه‌تی وا بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بنچ و بنه‌وانی په‌روه‌رده‌ و فێرکردن بین له‌ کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوازێکی باشتر لێی تێبگه‌ین

په‌روه‌رده‌ و فێرکردن بنه‌مای بوونی کۆمه‌لگا و بنه‌چه‌ی به‌ ده‌ست خستنی زانیاری و رۆشه‌نبیریه‌ جیاوازه‌کانه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆی بیه‌وێت ئه‌نجامی بدات و به‌ده‌ستی بهێنێت

سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌کانی به‌رێزتان :
1- ئایا قوتابخانه‌ هاوڕێی مانداڵانه‌؟؟
ئه‌گه‌ر که‌مێک هه‌لوه‌سته‌ بکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ ئه‌مه‌ شتێکی جوانه‌ به‌لام لێره‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت بنه‌ره‌تی بێت ئه‌وا جیاوازه‌ له‌گه‌ل ئاماده‌یی یاخود پۆله‌ کۆتاییه‌کانی قۆناغی بنه‌ره‌تی چونکه‌ منالانی ئێمه‌ زۆر به‌ تامه‌زرۆوه‌ به‌روه‌ قوتابخانه‌کان هه‌نگاو ده‌نێن به‌لکو ئه‌گه‌ر به‌وردیش چاودێری بکه‌ین ئه‌بینین که‌ منالان له‌ قۆناغی بنه‌ره‌تی به‌تایبه‌تی له‌ پۆلی 1 تاکو 6 ی بنه‌ره‌تی و بگره‌ به‌ره‌و سه‌روتریش زۆر دلخۆشن کاتێک قوتابخانه‌ ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه‌ به‌لێ به‌ دڵنیایه‌وه‌ من به‌ هاورێیه‌کی زۆر گونجاوی ده‌زانم چونکه‌ ئه‌گه‌ر له‌کاتی ئێستادا قوتابخانه‌ هاورێی منالان نه‌بێت ئه‌وا هه‌رگیز هه‌رگیز له‌ کوردستان ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌دی ناکرێت جونکه‌ له‌کاتی ئیستادا منالان له‌ قۆناغی بنه‌ره‌تی جیاوازیان زۆره‌ له‌گه‌ل قوتابخانه‌ ئاماده‌ییه‌کان هه‌ر بۆ نمونه‌ ئه‌مرۆ یه‌که‌م رۆژی قوتابخانه‌ بوو ئه‌گه‌ر به‌ به‌رده‌م قوتابخانه‌ بنه‌ره‌تیه‌کاندا رۆیشتباین ئه‌و کات هه‌ستمان به‌ شتێک ده‌کرد که‌ ناوی هاورێیه‌تیه‌ له‌ نیوان قوتابخانه‌ و منالان به‌لام ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌ینێت بێ که‌م و کورتی بێت هیچ شتێک له‌م ولاته‌ بێ که‌م و کورتی نیه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ وردی چاوێک به‌رابردوو بخشێنینه‌وه‌ راسته‌ وه‌ک تینا خان وتی جیاوازی هه‌یه‌ به‌لام له‌کاتی ئێستادا ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی ده‌کات وه‌ک دیارده‌یه‌کی زۆر زۆر ده‌گمه‌ن ماوه‌ به‌لکو ئێستا له‌ زۆربه‌ی قوتابخانه‌کان ژووری وێنه‌کێشان هه‌یه‌ که‌ خۆم زۆر سه‌ردانی قوتابخانه‌م کردووه‌ له‌ هه‌ولێر و شه‌قلاوه‌ و ده‌وروبه‌ری که‌ مامۆستایانی نیگار و وێنه‌ وهونه‌ر زۆر بایه‌خ به‌مه‌ ده‌ده‌ن
سه‌باره‌ت به‌ وانه‌ی وه‌رزش له‌کاتی  ئێستادا به‌لێ بایه‌خی زۆر پێ دراوه‌ مه‌گه‌ر له‌ گوند و هه‌ندێک ناحیه‌ نه‌بێت که‌ به‌ هۆی نه‌بوونی گۆڕه‌پان ره‌نگه‌ فه‌رامۆش کرابێت به‌لام به‌ بروای من بۆ قۆناغی بنه‌ره‌تی واتا له‌ 1 تاکو 8 و 9 به‌شێوه‌یه‌ک و رێژه‌یه‌کی زۆر قوتابخانه‌ هاورێی مناله‌ ئه‌گه‌ر قوتابیه‌که‌ی خۆ بیه‌وێت

به‌لام تا به‌ره‌و سه‌روو ده‌ڕۆین ئه‌م رێژه‌یه‌ که‌م ده‌بێته‌وه‌ ره‌نگه‌ قوتابی له‌ قۆناغی بنه‌ره‌تی کاتێک هه‌ست به‌ هه‌ندێک شت ده‌کات که‌ لای ئه‌و نیه‌ به‌لام له‌ سیسته‌مه‌ جیاجیاکانی ولاتان هه‌یه‌ هه‌ست به‌ نائارامی ده‌کات و خوێندن لای ئه‌و وه‌ک چیایه‌کی گه‌وره‌ دێته‌ پێش چاوی و باوه‌ری به‌ خوێندن نامێنێت ئه‌مه‌ش ئه‌بێت به‌ هاوکاری خێزانی قوتابیه‌که‌ و مامۆستایان ئه‌م دیارده‌یه‌ لای ئه‌م جۆره‌ قوتابیانه‌ بنه‌بڕ بکرێت و نه‌هێلرێت بۆیه‌ به‌ دواداچوونی ئه‌وێت

له‌ کۆتایی وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌ ئه‌لێم هه‌موو شتێک لێره‌دا رێژه‌یی ئه‌بێت وه‌ریگرین و هه‌گیز نابێت هه‌مو ولایه‌نێک فه‌رامۆش بکه‌ین بۆپه‌ ئه‌گه‌ر قوتابی بیه‌وێت ئه‌وا ده‌توانێت هاورێیه‌تی قوتابخانه‌ و خوێندن به‌ ده‌ست بهێنێت ئه‌گه‌ر خۆشی ئه‌م ئاره‌زووه‌ی نه‌بێت ئه‌وا به‌ ئاسانی له‌ ده‌ستی ده‌دات



2- وه‌ک هه‌میشه‌ وتراوه‌ په‌روه‌رده‌و فێر کردن له‌م وڵاته‌ په‌روه‌رده‌ ئه‌کرێن یان ته‌نها فێر ئه‌کرێن؟؟

ئێمه‌ زۆر جار به‌ هه‌له‌ له‌ شته‌کان ئه‌گه‌ین په‌روه‌رده‌ و فێرکردن وه‌ک ئاواتێک وایه‌ به‌لێ ئه‌بێت ئه‌وه‌ بزانین که‌ قوتابخانه‌ سه‌رچاوه‌ی په‌روه‌رده‌ و فێرکردنه‌ به‌لام به‌ داخه‌وه‌ له‌ کوردستان خه‌لکه‌که‌ خۆی قوتابخانه‌ی وا لێکردووه‌ که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی تر سه‌یر بکرێت بۆ نمونه‌ [[ قوتابیه‌ک که‌ ئاره‌زووی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی نه‌بێت ئایا چۆن ئه‌توانێت سود له‌ په‌روه‌رده‌ی مامۆستا وه‌رگرێت یاخود چۆن ئه‌توانێت سودمه‌ند بێت به‌و زانیاریانه‌ی یاخود شتانه‌ی که‌ مامۆستا فێری ئه‌کات ]] ئه‌مه‌ پرسیارێکه‌ ئه‌بێت هه‌لوه‌سته‌یه‌کی جدی له‌سه‌ر بکرێت و بخرێته‌ باری هه‌لسه‌نگاندن نه‌ک هه‌موو شته‌کان ئاوه‌ژووبکه‌ینه‌وه‌
ئه‌گه‌ر هیچ سودێکی نه‌بێت ئایا هه‌زاران پزیشک و ئه‌ندازیار و مامۆستا و یاساناس ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،هتدد بگره‌ تا دوایی له‌ کوێ فێری ئه‌وه‌ بوونه‌ که‌ بزانن په‌روه‌رده‌ و فێرکردن چیه‌ ؟

من پێچه‌وانه‌ی " چۆله‌که‌ " قسه‌ ئه‌که‌م که‌ ئه‌لێت [[به‌ڕای من نه‌ فیرئه‌کرین نه‌ په‌روه‌رده‌ ئه‌کرین ته نهابوده‌رچوون هه وڵ ئه‌یه‌ن ]]
به‌رێزم  ئه‌مه‌ی تۆ باسی ده‌که‌یت هیچ بنه‌مایه‌کی زانستی لای من نیه‌ چونکه‌ به‌راستی ئه‌گه‌ر قوتابی بیه‌وێت و ئاره‌زوو بکات هه‌موو شتێک فێره‌بێت ئه‌وه‌ی که‌ له‌ قوتابخانه‌ باس ئه‌کرێت ئایا تا ئێستا زانیوته‌ له‌ قوتابخانه‌ که‌سێک به‌ نه‌شیاوی په‌روه‌رده‌ بکرێت ؟
ئایا تاکو ئێستا قوتابخانه‌ بۆته‌ جێگه‌یه‌ک یاخود سه‌رچاوه‌ی پێگه‌یاندنی که‌سایه‌تیه‌کی نادروست بۆ کۆمه‌لگا ؟
ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین ره‌نگه‌ له‌ قوتابخانه‌ که‌سانێک ده‌رنه‌چن ببن به‌ که‌سانێک که‌ ئاستی په‌روه‌رده‌ و فێرکردنیان لاواز بێت به‌لام ئه‌مه‌ خودی خۆیان و خێزانه‌کانیان به‌رپرسه‌ له‌ گه‌یاندنی ئه‌و که‌سه‌ به‌م ئاسته‌ لاوازه‌ بۆ ؟ چونکه‌ کاتێک خێزانێک لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ل مناله‌که‌ی نه‌کات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ چی ئه‌خوێنێت ئه‌وا هه‌میشه‌ که‌سایه‌تیه‌کی بێ هێز و ئاست نزمی لێ ده‌ره‌چێت بۆیه‌ به‌ بروای من ئه‌بێت هه‌موو کات خێزان چاودێری ته‌واوی مناله‌که‌ی یاخود قوتابیه‌که‌ی بکات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت که‌سێکی ئاست به‌رز و به‌هێز و توانای ل؛ێ ده‌ربچێت به‌لام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وا ته‌نها لایه‌نی قوتابخانه‌ هیچ هیزێکی وای نیه‌ که‌ بتوانێت به‌ شێوه‌یه‌کی دروست به‌رهه‌می بێنێت چونکه‌ کاته‌کانی له‌ قوتابخانه‌یه‌ به‌ به‌روارد له‌گه‌ل ئه‌و کاتانه‌ی له‌ ماله‌وه‌یه‌ زۆر زیاتره‌ مامۆستا ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌سه‌ریه‌تی ئه‌توانێت بیگه‌ینێت به‌لام ناتوانێت بۆ قوتابیه‌ک یان چه‌ند که‌سانێک که‌م له‌ قوتابخانه‌یه‌ک هه‌موو قوتابیه‌کانی تر فه‌رامۆش بکات


3-ئایا سیسته‌می نوێی خوێندن کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر کردوه‌ یان کێشه‌ی زیاد کردوه‌؟؟
سه‌باره‌ت به‌ دروست بوونی کێشه‌ له‌ سیسته‌می نوێ به‌لێ کێشه‌ی دروست کردووه‌ ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆکارێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ له‌لایه‌کی تر کێشه‌شی زیادکردووه‌ من به‌لام هۆاکر یخۆی هه‌یه‌ بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر به‌ کورتی که‌مێک له‌ هۆکاره‌کان باس بکه‌ین :

ا- ئه‌گه‌ر چاوێکی کورت به‌ مێژووی کوردستان و عێراق دابخشێنینه‌وه‌ ئه‌وا ئه‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که‌ کوردستان به‌ هۆی باری کۆمه‌لایه‌تی و ئابوری و رۆشه‌نبیری و زانستی ،،،،هتد ناتوانێت خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ل ئه‌م سیسته‌مه‌ی که‌ ئیستا هه‌یه‌ له‌ کوردستان ره‌نگه‌ له‌ هه‌ندێک روو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی قوتابی دابێت نه‌ک مامۆستا به‌لام ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌ینێت که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی دروست په‌یره‌و بکرێت
جگه‌ له‌مه‌ش کوردستان کاتی خۆی سیسته‌مێکی هه‌بوو که‌ زۆر کۆن بوو واتا مه‌به‌ست له‌ کۆنیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ماوه‌یه‌کی زۆر درێژ په‌یره‌و کراوه‌ و خوێندنی تیا ئه‌نجام دراوه‌ که‌ ئه‌مه‌ش له‌گه‌ل کۆمه‌لگای کوردی زۆر گونجاو بوو و خۆی رێکخستبوو چونکه‌ ماوه‌یه‌کی زۆر کاری پێ ئه‌کرا بۆیه‌ گونجانه‌که‌ی له‌ ئاستێکی به‌رزتر دابوو وه‌ک سیسته‌می نوێ
ئه‌گه‌ر چی سیسته‌می نوێ له‌گه‌ل سه‌رده‌م ئه‌روات به‌لام بۆ ئێمه‌ تا خۆی ئه‌گونجێنێت زۆری ئه‌وێت و به‌ چه‌ند سالێکی که‌م ناتوانین ئه‌مه‌ له‌سه‌ر ئاستی کوردستان په‌یره‌و بکه‌ین به‌لام ئه‌کرا سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی چه‌ند سالانێک له‌ چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ک له‌ پارێزگا جیاجیاکانی کوردستان وه‌ک ماوه‌یه‌کی درێژ په‌یره‌و کرابا تا له‌ کۆتایی ئه‌نجامێک بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌رکه‌تبا که‌ ئاخۆ ئه‌گونجێت یان نا و هه‌لسانگه‌ناندێکی بنه‌ره‌تی و پڕ به‌های بۆ کرابا


ب - خالێک تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌بوونی پێداویستی گونجاو وه‌ک [[ بینایه‌ی قوتابخانه‌ی گونجا و هۆله‌کانی خوێندن و که‌رسته‌کانی تاقیگه‌ و چه‌ندانی تر ]] چونکه‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ نوێی کار له‌سه‌ر گروپ ده‌کات له‌ نێو پۆلدا ئه‌گه‌ر بێت و هۆله‌کانی قوتابخانه‌ گونجاو نه‌بن ئه‌وا ناکرێت ئێمه‌ بتوانین ئه‌م سیسته‌مه‌ نوێیه‌ به‌شێوه‌یه‌کی دروست په‌یره‌و بکه‌ین و کیشه‌ دروست ده‌بێت وه‌ک نمونه‌ :
[[ له‌ ولاتانی ئه‌روپی که‌ ئه‌م جۆره‌ سیسته‌مه‌ی تیایه‌ قوتابیانی پۆله‌کان زۆرترین ژماره‌یان 18 تا 20 قوتابی ده‌بێت به‌لام له‌ قوتابخانه‌کانی ئێمه‌ زیاتر له‌ 35 بگره‌ له‌ هه‌ندێک شوێن ده‌گاته‌ 40 قوتابی بۆیه‌ ناتوانیت گروپ گروپ دابه‌شیان بکه‌یت و ئه‌م سیسته‌مه‌ به‌ شیوه‌یه‌کی دروست په‌یره‌و بکه‌یت

له‌لایه‌کی تر قوتابخانه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ که‌ کافتریای و گۆره‌پانی یاری و کتێبخانه‌ و ...هتد تیا بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاتانه‌ی که‌ له‌م سیسته‌مه‌ هه‌یه‌ که‌ کاتی درێژبوونه‌ قوتابی بتوانێت له‌ کاته‌ پشوه‌کاندا چه‌ند ساتێک ۆخش به‌سه‌ر به‌رێت به‌لام ئه‌مه‌ش ناکرێت چونکه‌ له‌ 99% قوتابخانه‌کانی ئێمه‌ دوو ده‌وامی و سێ ده‌وامین که‌واتا ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کی تری دروست کرد و کاته‌کانی به‌فیرچوونی ئه‌م سیسته‌مه‌ زیاد ده‌کات


ج- خالێکی تر نه‌گونجانی ته‌مه‌ن و ئاستی قوتابیان له‌گه‌ل یه‌کتری بۆنمونه‌ ناگونجێت تۆ قوتابیه‌کی پۆلی 1ی بنه‌ره‌تی له‌گه‌ل قوتابیه‌کی 9 بنه‌ره‌تی له‌یه‌ک قوتابخانه‌ دابنێیت چونکه‌ ئه‌م قوتابیه‌ که‌ پۆلی 9 یه‌ کاریگه‌ری ئه‌بێت به‌سه‌ر قوتابیه‌که‌ی که‌ له‌ پۆلی 1 ه‌ بۆنمونه‌ له‌ لایه‌نی ره‌وشت و خوێندنه‌وه‌ کاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت ئه‌گه‌ر قوتابیه‌کی پۆلی 9 جگه‌ره‌له‌ به‌رده‌م قوتابیه‌کی پۆلی 1 بکێشێت ئه‌مه‌ چ کاره‌ساتێک بۆ دوا رۆژی ئه‌م مناله‌ بچوکه‌ دروست ده‌کات یاخود ئه‌گه‌ر خوره‌وشتێکی نادروست ئه‌نجام بدات به‌هه‌مان شێوه‌
له‌لایه‌کی تر تێکه‌لاوبوونی کچ و کور له‌ کۆمه‌لگای ئێمه‌ ئه‌سته‌مه‌ چونکه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ل ئه‌مه‌ رانه‌هاتووین له‌ رابردوو تا کاره‌کان ئاوا ئاسان بێت و مامۆستا بتوانێت به‌ ئاسانی کۆنترۆلی بکات

نه‌بوونی پیداویستی وه‌ک [[ تاقیگه‌ و کۆمپیوته‌ری پیویست و ،،،،هتد ]] ئه‌مانه‌ش دووباره‌ کێشه‌ دروست ده‌که‌ن بۆ خوێندن له‌م سیسته‌مه‌ نوێیه‌
زۆر شتی تر که‌ ره‌نگه‌ له‌ دوایی بێمه‌ سه‌ریان و باسیان لێوه‌ بکه‌م

بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ وردی بچینه‌ ناو ئه‌م سیسته‌مه‌ نوێیه‌ بۆ ئێمه‌ی کورد هێشتا زووبوو بۆ ئه‌وه‌ی په‌یره‌وی بکه‌ین


4- ئایا بیناو پێداویستی قوتابخانه‌ به‌ پێی پێویست هه‌یه‌؟؟ له‌ شار شارۆچکه‌ و گونده‌کان ؟؟

سه‌باره‌ت به‌ بوونی بینا ره‌نگه‌ هه‌بێت و ره‌نگه‌ نه‌شبێت واتا دوو لایه‌نه‌یه‌ چونکه‌ ئه‌وه‌ی هه‌شه‌ زۆر کۆنه‌ و ره‌نگه‌ زۆر جار ببێته‌ کێشه‌ بۆ خوێندن وه‌ک نه‌بوونی هۆله‌کانی ته‌واو بۆ خوێندن یاخود بوونی چه‌ند ه‌وامێک له‌ یه‌ک بینایه‌ بۆیه‌ ره‌نگه‌ له‌ گونده‌کان باشتر بێت وه‌ک له‌ شاره‌کان چونکه‌ له‌وێ یه‌ک ده‌وامه‌ بۆیه‌ وه‌ک پێویست بینایه‌ نیه‌ بۆ خوێندن به‌تایبه‌تی مه‌ سیسته‌مه‌ نوێیه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باسم لیوه‌کرد

5- چالاکیه‌کانی قوتابخانه‌ وه‌ک پێشانگاو گه‌شتی زانستی و دیده‌وانیه‌کان چ کاریگه‌رێکی هه‌یه‌ له‌سه‌ر قوتابی؟؟
به‌لێ زۆر کاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی قوتابی چونکه‌ چالاکی له‌ هه‌مو ورویه‌که‌وه‌ زیاتر ده‌کات و هه‌ست به‌وه‌ ده‌کات که‌ گرنگی و بایه‌خ به‌ تواناکانی ئه‌درێت له‌لایه‌نی قوتابخانه‌ و په‌روه‌رده‌وه‌ بۆیه‌ من ئه‌م شتانه‌ به‌ پێویستی گرنگ و پر بایه‌خ ده‌زانم لێره‌دا ئاستی قوتابی به‌دیار ده‌که‌وێت و هه‌ناگوی باش ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت تواناکانی خۆی بخاته‌ گه‌ڕ

6- سه‌ردانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ قوتابخانه‌کان به‌ پێویست ئه‌زانیت؟؟
ره‌نگه‌ پێویست نه‌کات به‌لام ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی بایه‌خ دان و له‌ نزیکه‌وه‌ بینینینی کێشه‌کان بێت زۆر پێویست ده‌کات  چونکه‌ ئه‌گه‌ر وه‌زیر زیاتر بایاخ بدات به‌ قوتابخانه‌کان و دابین کردنی پێداویستی له‌ هه‌موو روویه‌که‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌کان سه‌ردانکردن یان نه‌کردن چ کاردانه‌وه‌یه‌کی نیه‌ به‌لکو ته‌نها ئه‌و رۆژه‌یه‌ و ئیتر ئه‌برێته‌وه‌ به‌لام دابین کردنی پێداویستیه‌کان بایه‌خ پێدانی ئه‌و بۆ قوتابخانه‌کان ئه‌وه‌ له‌ سه‌ردانه‌که‌ی گه‌وره‌تره‌


7- چی وا له‌ قوتابی ئه‌کات بێزار بێت هه‌ندێ قوتابی نه‌ک به‌ گشتی چونکه‌ هه‌موو قوتابیه‌ک بێزار نیه‌؟؟
خودی خۆی و ئاره‌زووی خۆی چونکه‌ ئه‌گه‌ر قوتابی ئاره‌زووی له‌ خوێندن بێت له‌ هه‌موو سیسته‌مه‌کان ئه‌توانێت ئه‌وه‌ بکات که‌ خۆی ئه‌یه‌وێت به‌لام ئه‌گه‌ر نه‌یه‌وێت به‌ دڵناییه‌وه‌ بیزار ئه‌بێت
هه‌ندێک جاریش کاردانه‌وه‌ی مامۆستا و سیسته‌م وا له‌ قوتابی ده‌کات بێزار بێت له‌ خوێندن


8- یه‌ک پۆشی به‌ پێویست ئه‌زانیت؟؟ ئه‌گه‌ر نا بۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ بۆ ؟
به‌لێ زۆر به‌ پیویستی ئه‌زانم چونکه‌ ئه‌م یه‌ک پۆشیه‌ چه‌ند شتێک ده‌ره‌خات وه‌ک :
ده‌رخستنی قوتابی و جیاکردنه‌وه‌ی له‌و که‌سانه‌ی که‌ قوتابی نین
هه‌روه‌ها نیشاندانی یه‌ک ئاستی له‌ نێو قوتابخانه‌ و شاردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و ده‌وله‌مه‌ندی که‌ یه‌ک جۆر جلیان له‌به‌ره‌
بۆیه‌ ئه‌مه‌ کارێکی ۆزر پێویسته‌

9 - چی به‌ پێویست ئه‌زانیت بکرێت له‌ بواردی په‌روه‌رده‌و فێرکردن که‌ تا ئێستا نه‌کراوه‌؟؟
زۆر شت به‌لام ره‌نگه‌ لێره‌ نه‌توانین به‌وردی هه‌لوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین به‌لام ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی بێت خاله‌کانی پێشوو که‌ باسم کرد له‌ سیسته‌م ئه‌مانه‌ زۆر گرنگن که‌ ئه‌نجام بدرێن له‌ [[ دابین کردن و دروست کردنی بینایه‌ی گونجا و رێکخستنه‌وه‌ی سیسته‌م و دابین کردنی پێداویستیه‌کان که‌ زۆربه‌ی قوتابخانه‌کان لێی بێ به‌شن له‌و وانانی که‌ پێویستیان به‌ تاقیگه‌ هه‌یه‌ ]] ،هتد

ره‌نگه‌ دووباره‌ بگه‌رێمه‌وه‌ سه‌ر بابه‌ته‌که‌ بۆیه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ سه‌رنج وتێبینی زیاتر هه‌له‌گرێت ئه‌م بابه‌ته‌

دووباره‌ ده‌ستت خۆش بی تو ماندوو نه‌بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-09-10 21:37:48

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

Re: پرۆسه‌ی خوێندن

به‌ڕێز کاک سیروان ده‌سته‌کانت خۆش بێت  ماندوو نه‌بیت
زۆر به‌ جوانی ئاماژه‌ت داوه‌ به‌ باسه‌که‌ هیوادارم منیش بتوانم گفتووگۆ به‌رده‌وامی پێ بده‌م
تاکو هه‌موو لایه‌ک سود مه‌ند بێت به‌شێوه‌یه‌کی گشتی منیش جه‌ند سه‌رنجێک ئه‌نوسم

قوتابخانه‌ هاوڕێی مناڵانه‌ مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئایا منداڵ ئاره‌زوی قوتابخانه‌ ئه‌کات منداڵیش له‌ پێناسه‌که‌یدا وا هاتوه‌ که‌ تاکو ته‌مه‌نی 18 ساڵی به‌ منداڵ دا ئه‌نرێت بۆیه‌ تا ئه‌گاته‌ 12 ی ئاماده‌ی هێشتا مناڵه‌ واته‌ 18 ساڵه‌ بۆیه‌ له‌ 1ی بنه‌ره‌تی تاکو 12 ی ئاماده‌یی ئه‌گرێته‌وه‌
ئامه‌ژه‌ت به‌وه‌ داوه‌ تا به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ بڕۆین رێژه‌که‌ که‌م ئه‌بێته‌وه‌ که‌ هاورێی قوتابخانه‌ بن ئه‌مه‌ زۆر راسته‌ چونکه‌ تا فکرو بیری ئه‌و مناڵه‌ ئه‌کرێته‌وه‌ زیاتر هه‌س به‌ شته‌کان ئه‌کات گه‌ر بێت جارێک دڵی بشکێت له‌ روی ده‌رونی و جه‌سته‌یی زیاتر خولیا و ئاره‌زوی که‌متر ئه‌بێته‌وه‌ بۆ خوێندن

سه‌باره‌ت به‌ په‌روه‌رده‌ بۆ داخه‌وه‌ زۆر که‌مه‌ په‌روه‌رده‌ له‌ قوتابخانه‌کان هێشتا هه‌ندێ قوتابخانه‌ هه‌یه‌ توێژه‌ری کۆمه‌لایه‌تی نیه‌ ئیت من نازانم چۆن مامۆستا چۆن له‌ کێشه‌ی منداڵێک تێ ئه‌گات یان جۆن په‌روه‌رده‌ ئه‌کرێت بۆیه‌ توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی سودی زۆره‌ هه‌بێت له‌ قوتابخانه‌کان



سیسته‌می خوێندن له‌م وڵاته‌ هه‌تا بڵێی سه‌قه‌ته‌ چونکه‌ نه‌ بیناکانمان بینای قوتابخانه‌ن نه‌ مه‌نهه‌جمان مه‌نهه‌جه‌ له‌ شیعارێکی قوتابیانا که‌ خۆپیشاندانیان کردبوو گوێم لێ بوو  ئه‌یان وت
سیسته‌مان سویدیه‌ ژیانمان ئه‌فریقیه‌ چونکه‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ هیچ ناگونجێ له‌گه‌ڵ بیناکانی ئێره‌ تۆ باسی ژماره‌ی قوتابیانت کردله‌ پۆلێکدا من باسی کاتی وانه‌ وتنه‌وه‌  ئه‌که‌م ئایا 35 ده‌قه‌ بۆ 40 ده‌قه‌ فریای چی ئه‌که‌ویت له‌ واڵاتانی تر مناڵ له‌ 8 به‌یانی بۆ 3 یان 4 نیوه‌رۆ له‌ قوتابخانه‌یه‌ لای ئێمه‌ تا ئه‌و کاته‌ 3 ده‌وامی تیا کراوه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی کێشه‌ن 



سه‌ردانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش گرنگه‌ ئه‌گه‌ر بۆ زومی کامێراکانی راگه‌یاندن نه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بێت



با پرسیارێکی تر بێنینه‌ ناو باسه‌که‌وه‌ هیوادارم وه‌ڵامی ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ پرسیاره‌کانی تر بدرێته‌وه‌


ئه‌گه‌ر تۆ ببیت به‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ چی ئه‌که‌یت؟؟ هه‌ره‌ دیاریترین کار که‌ بیکه‌یت چی ئه‌که‌یت؟؟



کاک سیروان مانوو نه‌بیت بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان به‌راستی ئاماژه‌ت به‌ شتی زۆر گرنگ کردوه‌
هیوادارم به‌رده‌وام بیت

هه‌ر شاد بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-09-11 07:00:23

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: پرۆسه‌ی خوێندن

ده‌ستت خۆشبێت هه‌ناس گیان بۆ درێژه‌ دان به‌ ته‌وه‌رو ڕونکردنه‌وی پرسیاره‌که‌ت

به‌رای من ته‌نها له‌ یه‌کی سه‌ره‌تایی تا سێی سه‌ره‌تایی خوێنکار ئه‌و شته‌ی فێرکئه‌کرێت سودی هه‌به بۆی چونکه‌ فێری نوسین و خوێندنه‌وه‌و ژماره‌کان ئه‌کرێت
که‌ تا کۆتایی ته‌مه‌نی سودی هه‌یه‌ بۆیی و بیری ئه‌مێنێت باقی شته‌کانی تری ته‌نها مێشکی تێک ئه‌یات و ماندوی ئه‌کات و بیزاری ئه‌کات له‌ خوێندن
بروام نیه‌ خوێندکار کشتوکاڵ ماضی و مضارع و ئینشا و داڕشتنی 5 سه‌ره‌تایی بیرمابێت یاخو قۆناغه‌کانی تر چونکه‌ نه‌ ئیشی پییه‌تی نه‌ لیی فێرئه‌بێت نه‌ حه‌زی لییه‌تی
بۆیه‌ سودی نیه‌و بۆی شتێکیش که‌ سودی لیوه‌رنه‌گرێتبێت بیری نامێنێت ته‌نها کاتی ئیمتیحان بیریه‌تی تا ده‌ره‌جه‌ی پیوه‌رگرێت و پیی بچێته‌ قۆناغێکی تر

سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌که‌ی ترت که‌ له‌گه‌ڵ پرسیاری ئاخر یه‌که‌گرێته‌وه‌
گه‌ر من ببومایه‌ وه‌زیری په‌روه‌ده‌ چیم ئه‌کرد که‌ نه‌کراوه‌و پیویسته‌ بکرێت

1_ پێم باشه‌ موچه‌ی مامۆستایی سه‌ره‌تایی 1 تا 3 زۆۆۆۆۆر زیاد ببیت زایتر له‌ موچه‌ی مامۆستاکانی ئامده‌یی چونکه‌ ئه‌وانن مناڵیک که‌ هیج حه‌رفێک له‌ خویندن نازانێت
فێری ئه‌که‌ن قورسترین ئه‌رکیان له‌سه‌ر سانه‌و که‌مترین موچه‌یان هه‌یه‌

2_ڕێنماییه‌کم بۆ مامۆستاکان دائه‌نا که‌ پێش ده‌ستپێکردنیان به‌ کاری مامۆستایی و وانه‌ وتنه‌وه‌ بیخوێننه‌وه‌و خه‌زنی که‌ن له‌ بیری خۆیانا  تیایا ئه‌منوسی که‌
1_مامۆستا ئه‌بێت کاتێک چوه‌ ناو پۆل وه‌ ده‌رسی وته‌وه‌ بیرومێشکی لای ده‌رس و مناله‌کان بێت نه‌ک له‌ ماڵ یاخود بازاڕو شوێنی تر
2_هیچ کات کیشه‌ی تایبه‌تی مال و ده‌ره‌وه‌ نه‌هێنێته‌ ناو پۆل گه‌ر کێشه‌یه‌کی هه‌بو ئه‌توانێت ده‌رس نه‌لیته‌وه‌ نه‌ک به‌ کێشه‌وه‌ بێته‌وه‌ ناو پۆل
3_داخی دڵی خۆی به‌ خوێندکار نه‌ڕژێت له‌ شتێک بیزاره‌ توڕه‌یی به‌سه‌ر خوێندکارا نه‌بارێنێت
4_کاتێک خوێندکار داوای رونکردنه‌وه‌ی لیئه‌کات به‌ڕیزه‌وه‌ بۆی رونکاته‌وه‌
5_کاری به‌ تایبه‌تمه‌ندی هیج خوێندکارێکه‌وه‌ نه‌بێت
6_به‌ دلسزۆیه‌وه‌ وانه‌که‌ی بلێته‌وه‌و خوێندکاره‌کانی وه‌ک هاوری سه‌یر کات
7_منه‌ت له‌سه‌ر خوێندکار نه‌کات که‌ ده‌رسیان بۆ ئه‌ڵیته‌وه‌ چونکه‌ ئه‌وه‌ کاری خۆیه‌تی و له‌ به‌رامبه‌ر موچه‌ وه‌ره‌گرێت
8_بیڕێزی و ده‌ستبه‌رز کردنه‌وه‌و وشه‌ی نه‌شیاو له‌گه‌ڵ هیچ خوێندکارێکی به‌کانه‌هێنێت
9_مانای ئه‌و شته‌ی که‌ فێری خوێندکاره‌که‌ی ئه‌کات بیزانێت و به‌ خوێندکاره‌که‌ی بلێت
10_جیاوازای له‌ناو خوێندکاره‌کانیا نه‌کات

2_هه‌مو ه‌و خوێندناگایانه‌ی که‌ داروخاو کۆن و پیس و بێتامن و مه‌رجی ته‌ندروستی و خوێندنیان تیا نیه‌ بریارم ئه‌یا چاک بکرێت و ببێته‌ شوێنی شیاو بۆ خوێندن
3_هه‌مو پیویستیه‌کانی خوێندنگه‌ له‌ هه‌مو بوارێکدا بۆ هه‌مو خوێندکایه‌ک دابینم ئه‌کرد و بڕیارم ئه‌یا که‌ هیج خویندنگایه‌ک که‌موکوڕی نه‌بێت پاره‌ی ولاته‌که‌مان ئه‌وه‌نه‌ زۆره‌
له‌ بری ئه‌وه‌ی بدزرێت و بدرێت به‌ قه‌سرو ڤیلا له‌ ولاتانی ترا بۆ ئه‌م شتانه‌ سه‌رف بکرێت باشتره‌
4_شێوازی خوێندم ئه‌گۆڕی که‌ خوێندکار هه‌تاک و 6 بنه‌ره‌تی تاقی بکرێته‌وه‌و لیی بکۆڵدرێته‌وه‌ که‌ حه‌زی به‌ چ بوارێکه‌وه‌ له‌ چ بوارێکا به‌هره‌ی باشو توانای باشی هه‌یه‌
له‌و به‌سه‌ بخوێنێت و ئیتر ئه‌وه‌نه‌ شتی بێ که‌لک که‌سودی بۆی نیه‌و ه‌حزی لیی نیه‌ له‌ مێشکیا خه‌زن نه‌کات من 3 سال h2o م خوێند ئێشتاش نه‌مزانی باسی چی ئه‌کات
جونکه‌ نه‌ سودم لیوه‌رگرت نه‌ پیویستم بو نه‌ فێرکرام به‌لام ئه‌و شتانه‌ی توانام هه‌بو تیایا وه‌ حه‌زم لییبو ئێستاو ئێستاش فێرنه‌کام بۆیه‌ پی باشه‌ خوێندکار چی ئه‌وێت ئه‌وه‌ فێربێت نه‌ک شتی بێ سودو بێ که‌لک که‌ ئیشی پێی نیه‌
5_هه‌مو به‌ڕیوبه‌ری خوێندگاکانم ئاگادار ئه‌کرده‌وه‌ که‌ کاریان به‌ تایبه‌تمه‌ندی خوێندکاره‌وه‌ نه‌بێت ته‌نها جلی یه‌ک جۆر بپۆشن و ته‌واو نه‌ک ئیلاقه‌یان به‌ هه‌مو شتێکیه‌وه‌ هه‌بێت
وه‌ک برۆچاکردن قژ بڕین قژی درێژ بۆ کوڕ ڕه‌نگی قژ درێژی نینۆک شیوازی قژداهێنان ئه‌م جۆره‌ شتانه‌ی که‌ تایبه‌ته‌ به‌ خوێندکار
چونکه‌ ئه‌وه‌ی تایبه‌ته‌ به‌و که‌سه‌ ئینسان له‌ جه‌سته‌ی خۆیا ئازاده‌ پیویست ناکات سنور بۆ ئه‌وه‌س داندرێت له‌ جێی ئه‌وه‌ گۆرانکای تر بکرێت نه‌ک ئه‌و شتانه‌
6_هه‌مو خوێندنگایه‌ک تویاژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ ئه‌زمون و زیره‌ک و به‌ تواناو ساره‌زا له‌بواره‌که‌یا تیا بێت تا هه‌ر کات مناڵیك کیسه‌یه‌کی هه‌بو بتوانێت یارمه‌تی بات
لانیکه‌م مێشکی مناله‌که‌ بتوانیت ئارام کات
7_سه‌فره‌ی زانستی و ته‌فریحی و له‌ هه‌مو ئاسته‌کان و هه‌مو خوێندنگاکانا هه‌بێت ه‌ب شیوه‌یه‌کی ڤاش و ڕیکو پیک نه‌ک ئه‌و سه‌فرانه‌ی که‌ خوێندهاکانی ئێمه‌ ئه‌یکه‌ن
که‌ چه‌نه‌ها خێازان کاتێک مناله‌که‌ی ئه‌ێ سه‌فره‌ی مه‌کته‌ب ئه‌لیت ناااااااااااااا هه‌رگیز ئه‌وه‌ دور له‌ روی ئیوه‌ به‌ڕه‌لاییه‌ ئه‌بت سه‌فره‌ی خوێندنگه‌ ڕه‌وشتی لیهببارێت
نه‌ک ئه‌و شتانه‌
8_ئاماده‌کردنی خواردنگه‌ی گونجاو به‌ بریاری په‌روه‌رده‌ و له‌ ژیار چاودێری ته‌ندروستیا بێت هه‌مو جۆره‌ خواردنێکی باش و پاک پێویست بۆ خوێندکار اماده‌بت
9_درێژکردنه‌وه‌ی کاتی خوێندن بۆ مناڵ هه‌ڵه‌به‌ته‌ نه‌ک هه‌مو ده‌قه‌کانی ده‌رسی پیبوترێت به‌ڵک و به‌ ڕێکی 1 سه‌عات ده‌رس نیو سه‌عات ئیسراحه‌ت
10_پاراستنی ئازادی خویندکار له‌ هه‌مو راو بۆجون و ڕه‌خنه‌کانی که‌ هه‌یه‌تی سه‌باره‌ت به‌ پۆله‌که‌یی خوێندنه‌که‌ی و خوێندنگاکه‌ی

به‌ڕای من ئه‌مه‌ چه‌ند شتێکیسه‌ره‌تایی بو که‌ پیویسته‌ بکرێت وه‌ شتی تریهه‌یه‌ که‌ بکرێت به‌لام ئێستا ئه‌وه‌نه‌م له‌ خه‌یاله‌
دوباره‌ ده‌ستت خۆبێت و هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-09-11 16:01:46

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

Re: پرۆسه‌ی خوێندن


تینا گیان ده‌ست خۆش ماندوو نه‌بیت زۆر به‌ جوانی ئاماژه‌ت یاوه‌ به‌و شتانه‌ی که‌ نه‌کراوه‌
منیش ئمێده‌وارم ئه‌م خاڵانه‌ی تۆ باست کرد له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ کاری بۆ بکات
خراپه‌کان باش بکات و باشتر باشتر بکات
چاوه‌رێی وه‌ڵامی تازه‌ ئه‌که‌م له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه‌ بۆ درێژه‌ دان به‌ بابه‌ته‌که‌و پرسیاری نوێ

هه‌ر شاد بیت ئه‌زیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2011-09-11 20:15:01

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: پرۆسه‌ی خوێندن

دووباره‌ سلاو ورێز
ده‌ستی تۆش خۆش بێت زۆر سوپاس بۆ وه‌لامی به‌رێزتان

سه‌ره‌تا حه‌زه‌که‌م یه‌ک شت جیا بکه‌یه‌نوه‌ له‌ یه‌کتری بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل یه‌ک تێکه‌لی نه‌که‌ین
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌رێزتان که‌ باست له‌وه‌ کردووه‌ منال له‌ 1 ساڵی تا 18 سالی مناڵه‌ ئه‌مه‌ شتێکی هه‌له‌یه‌ ئه‌گه‌ر تا ته‌مه‌نی 18 سالی به‌ مناڵی دابنێین چونکه‌ له‌ نێوان 1 سالی بگره‌ له‌ کاتی له‌دایک بوونی تا ده‌گاته‌ 18 سالی مرۆڤ به‌ دوو قۆناغ تێده‌په‌رێت ئه‌ویش قۆناغی منالی و هه‌رزه‌کاریه‌
بۆیه‌ خوێندن له‌م دوو قۆناغه‌دا زۆر جیاوازی هه‌یه‌ و بگره‌ له‌ هه‌موو روویه‌کی جه‌سته‌یی و ده‌روونیه‌وه‌ ئه‌بێت په‌ی به‌ جیاوازی نێوان منال و هه‌رزه‌کار بنێین

منال له‌ ته‌مه‌مه‌نی سه‌ره‌تاییدا هه‌ندێک شت هه‌یه‌ هه‌ستی پێناکات ته‌نها بیر له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ چۆن وانه‌ی رۆژانه‌ی خۆی و ئه‌رکه‌که‌ی به‌ جێبهێنێت بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی دروست بخوێنێت به‌لام کاتێک ده‌گاته‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری واتا له‌ سه‌رووی 12 سالیه‌وه‌ ئه‌و کات بیری ئه‌و که‌سه‌ ئه‌چێته‌ قۆناغی هه‌رزه‌کاری و جیایه‌ له‌گه‌ل ته‌مه‌نی منالی له‌ هه‌موو رویه‌که‌وه‌ بۆیه‌ له‌ رووی خوێندنه‌وه‌ شتێکی تر وه‌ره‌گرێت که‌ ته‌نها رێره‌وه‌که‌یه‌ بۆ سه‌رکه‌وتن نه‌ک بۆ فێربوون
مه‌به‌ست له‌وه‌ ته‌نها سه‌رکه‌وتن نه‌ک فێربوون قوتابی له‌ قوتابخانه‌ هه‌موو هه‌وله‌کانی بۆ ده‌رچوونه‌ نه‌ک فێربوون ئه‌مه‌ش ئه‌که‌وێته‌ قالبێکی خوێندنێکی بازرگانی نه‌ک فێرکاری نمونه‌ [[ قوتابی له‌ پۆلی 12 که‌ ده‌خوێنێت بۆ ئه‌وه‌ ناخوێنێت که‌ فێرببێت به‌لکو بۆ ئه‌وه‌ ئه‌خوێنێت که‌ نمره‌یه‌کی باش به‌ده‌ست بهێنێت و له‌ کۆلێژێکی باش وه‌رگیرێت که‌واتا لێره‌ که‌ دوای ده‌رچوون ئه‌و شتانه‌ی که‌ له‌ قۆناغه‌کانی خوێندن خوێندوویه‌تی هیچیان سودی بۆ ئه‌و نیه‌ به‌ رێژه‌یه‌کی که‌م نه‌بێت ]]

سه‌باره‌ت به‌ سه‌قه‌تی سیسته‌مه‌که‌ من باسم کرد ئه‌مانه‌ی که‌ هه‌ن و له‌ په‌یامی یه‌کله‌م باسم کرد هۆکاره‌که‌ن بۆیه‌ ئه‌بێت به‌ وردی چاره‌سه‌ریان بکرێت

شتێک هه‌یه‌ ئه‌مه‌وێت لێره‌وه‌ باسی بکه‌م :

به‌ هۆی بوونی چه‌ند شتێکی سه‌یر له‌ سیسته‌می نوێ وا له‌ قوتابی ده‌کات که‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی قوتابخانه‌یی ته‌مبه‌لی بکات و رێگه‌ی جیاواز جیاوازی بۆ نیشان بدات وه‌ک [[ نه‌مانی که‌وتن له‌ پۆله‌کانی 1  2  3  ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا یه‌کێکه‌ له‌ بریاره‌ نابه‌جێیه‌کان چونکه‌ قوتابی له‌و کاته‌دا ئه‌گه‌ر له‌ هه‌موو وانه‌کان زۆر خراپ بێت و ته‌مبه‌ل بێت ئه‌وا بۆی نیه‌ سه‌ربه‌خۆ ساقیتی بکات ئه‌بێت پرس به‌ سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م قوتابیه‌ که‌ باوک یان دایکیه‌تی یان برا گه‌وره‌ یان خوشکیه‌تی بکات که‌ ئایا ئه‌و رازیه‌ ئه‌و مناله‌ بکه‌وێنێت یان نا ئه‌گه‌ر رازی نه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت ده‌ریبچوێنێت که‌واتا هیچ فێرنه‌بوو له‌ پۆلی 2 دێته‌وه‌ رێگای وه‌ هه‌روه‌ها تا له‌م قوتابخانه‌یه‌ ئه‌بێت ئه‌م قوتابیه‌ هه‌ر به‌ ته‌مه‌لی ئه‌بێت تا ده‌گاته‌ پۆلی4 له‌و کاته‌ش هیچ شتێک فێر نه‌بووه‌ ئیتر که‌سێکی نادروستی لێده‌ره‌چێت و ناچار رۆژێک دێت واز له‌ قوتابخانه‌ بهێنێت ]]

نه‌مانی به‌ که‌لۆریه‌ بۆ پۆلی " سێی ناوه‌ندی " کاتی خۆی و پۆلی 9 بنه‌ره‌تی ئیستا :
کاتی خۆی ئه‌م به‌که‌لۆریه‌ فلته‌رێکی زۆر باش بوو بۆ جیاکردنه‌وه‌ی قوتابیه‌کان له‌یه‌کتری به‌لام ئیستا ئه‌مه‌ نه‌ماوه‌ له‌ یه‌ک ده‌رسیش بکه‌وێت به‌ ده‌رچوو واتا په‌ڕینه‌وه‌ بۆی هه‌ژمار ده‌کرێت که‌واتا لێره‌ ئه‌مه‌ش هه‌له‌یه‌کی تره‌ که‌ رووبه‌رووی قوتابی ده‌بێته‌وه‌

ئینجا سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌که‌ی به‌رێزتان :

گه‌ر من ببومایه‌ وه‌زیری په‌روه‌ده‌ چیم ئه‌کرد که‌ نه‌کراوه‌و پیویسته‌ بکرێت ؟؟؟

ره‌نگه‌ زۆر که‌س ئه‌مه‌ له‌ خۆی بپرسێت ئایا ئه‌گه‌ر ببیت به‌ وه‌زیری چی ئه‌که‌یت ؟؟؟

بۆیه‌ ره‌نگه‌ هیچ شتێکی وام له‌ ده‌ست نه‌یێت که‌ بیکه‌م بۆ ؟
چونکه‌ ئه‌بێت ئێمه‌ سه‌ره‌تا بزانین که‌ وه‌زیر خۆی هیچ له‌م کارانه‌ ناکات که‌ باسی بکه‌ین چونکه‌ راسته‌ بریاره‌کان لای ئه‌و ده‌ره‌چن به‌لام ئه‌ویش پشت به‌ پسپۆره‌کان ئه‌به‌ستێت ئه‌گه‌ر بێت و پسپۆره‌کان له‌ ئاستی پێویست نه‌بن که‌واتا وه‌زیر له‌و کاته‌دا ته‌نها واژوو له‌سه‌ر شته‌کان ئه‌کات کاتێک بریارێک ده‌ره‌چێت راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زیره‌ وه‌ هه‌لناسه‌نگێنرێت به‌گو پسپۆره‌کان داده‌نیشن ئه‌م بریاره‌ ده‌ده‌ن و وه‌زیریش واژووی ده‌کات بۆیه‌ ئه‌بێت سه‌ره‌تا بزانین ئه‌و که‌سانه‌ کێن که‌ ئه‌بێت هه‌لیان بژێرین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئاستێک یدروستی په‌روه‌رده‌یی بۆ کۆمه‌لگا دابین بکه‌ن ؟
ئه‌بێت ئه‌و که‌سانه‌ له‌سه‌ر ئاستی زیره‌کی و توانایی خۆیان بێت یان خزم و دۆست و ناسیاو بێت ؟
ئایا ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ بریاره‌کانیان به‌ شێوه‌یه‌کی دروسته‌ یاخود هه‌لسه‌نگاندنی ته‌واو بۆ کاره‌کان ده‌که‌ن یان نا ؟

ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌سانه‌ له‌و ئاسته‌ نه‌بن ئه‌وا ببم به‌ وه‌زیر یان نه‌بم به‌ وه‌زیر هه‌ر وه‌ک خۆی ده‌بێت بۆیه‌ ره‌نگه‌ زۆر شت هه‌بێت بلێم ئه‌یکه‌م به‌لام له‌وانه‌یه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی هه‌موو شتێک هیچ شتێک وه‌ک پێویست له‌ به‌رده‌ست نه‌روات که‌واتا ئه‌مه‌ کورسیه‌ بۆ زۆربه‌ی که‌س وه‌ک خۆیه‌تی

به‌لام ئه‌گه‌ر ببم به‌ وه‌زیر " سیسته‌مه‌ کۆنه‌که‌ ده‌گه‌رێنمه‌وه‌  به‌لام به‌مه‌رجێک ئه‌گه‌ر بێت و تا سه‌ر ئه‌و که‌م و کورتیانه‌ی ئێستا هه‌ن له‌ قوتابخانه‌کان که‌ سیسته‌می نوێیان په‌ک خستووه‌ و شیواندوویانه‌ وه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌ باسم کرد به‌لام ئه‌م سیسته‌مه‌ نوێیه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ته‌واوی پیداویستیه‌کانی هه‌بێت شتێکی زۆر باشتره‌ له‌ هۆ کۆنه‌که‌ به‌لام به‌ هۆی نه‌بوونی ئه‌م شتانه‌ په‌کی که‌وتووه‌ ...

له‌سه‌ر ئیزنی تینا خان حه‌زم کرد هه‌ندێک شت بلێم له‌سه‌ر په‌یامه‌که‌ی به‌رێزیان :
که‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌یت قوتابی ته‌نها تا پۆلی 3 سه‌ره‌تایی شت فێر ئه‌بێت ئه‌مه‌ شتێکه‌ من هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌ت پێ ئه‌لێم که‌ بۆ فێری نوسین و ژماردن ئه‌بێت به‌لام فێری کشتوکال و ماضی و مضارع و انشاء نابێت ؟
خۆی ئه‌گه‌ر به‌ وردی سه‌یری بکه‌ین ئه‌بینین که‌ قوتابی که‌ دێته‌ پۆلی یه‌که‌م زۆربه‌ی وانه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی بریتین له‌ " کوردی و بیرکاری " لێره‌وه‌ ده‌بینین زۆربه‌ی کاته‌کان قوتابی تا پۆلی 3 کوردی و بیرکاری ده‌خوێنێت ئه‌وانیش بۆ فێربوونی خوێندنه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ به‌لام به‌ شێوه‌یه‌کی لاوه‌کی کشتوکال و عه‌ره‌بی و انشاء ئه‌خوێنێت ئه‌گه‌ر به‌ به‌رده‌وامی فێره‌ پیته‌کانی عه‌ره‌بی و انشاء بکرێت دلنیام هه‌موویان وه‌ک ژماره‌کان ئه‌توانن انشاء بنوسن به‌لام ئه‌مانه‌ لاوه‌کین نه‌ک سه‌ره‌کی بۆیه‌ فێری ئه‌و شتانه‌ نابێت

نمونه‌یه‌کی تر [[ قوتابیه‌ک له‌ ئاماده‌یه‌کی پیشه‌یی بێت له‌ به‌شی " وێنه‌ی ئه‌ندازه‌یی " ئه‌وه‌نده‌ی فێری وێنه‌کێشان و وێنه‌ دروست کردن ئه‌بێت ئه‌وه‌نه‌ فێری وانه‌یه‌ک وه‌ک " فیزیا ،،،هتد " نابێت چونکه‌ بابه‌تی فیزیا لاوه‌کیه‌ به‌لام بابه‌ته‌کانی وێنه‌ سه‌ره‌کین بۆ ئه‌و

تینا خان ده‌ستت خۆش بێت بۆ راوسه‌رنجه‌کانت و کاره‌کانت ئه‌گه‌ر بوویت به‌وه‌زیری انشاءالله‌ به‌لام حه‌زه‌که‌م ئه‌وه‌ بلێم که‌ زۆرێک له‌ خاله‌کانت ئێستا هه‌یه‌ و ئه‌بێت له‌لایه‌ن مامسۆتا جێ به‌جێ بکرێت وه‌ک :
2_ڕێنماییه‌کم بۆ مامۆستاکان دائه‌نا که‌ پێش ده‌ستپێکردنیان به‌ کاری مامۆستایی و وانه‌ وتنه‌وه‌ بیخوێننه‌وه‌و خه‌زنی که‌ن له‌ بیری خۆیانا  تیایا ئه‌منوسی که‌
1_مامۆستا ئه‌بێت کاتێک چوه‌ ناو پۆل وه‌ ده‌رسی وته‌وه‌ بیرومێشکی لای ده‌رس و مناله‌کان بێت نه‌ک له‌ ماڵ یاخود بازاڕو شوێنی تر
2_هیچ کات کیشه‌ی تایبه‌تی مال و ده‌ره‌وه‌ نه‌هێنێته‌ ناو پۆل گه‌ر کێشه‌یه‌کی هه‌بو ئه‌توانێت ده‌رس نه‌لیته‌وه‌ نه‌ک به‌ کێشه‌وه‌ بێته‌وه‌ ناو پۆل
3_داخی دڵی خۆی به‌ خوێندکار نه‌ڕژێت له‌ شتێک بیزاره‌ توڕه‌یی به‌سه‌ر خوێندکارا نه‌بارێنێت
4_کاتێک خوێندکار داوای رونکردنه‌وه‌ی لیئه‌کات به‌ڕیزه‌وه‌ بۆی رونکاته‌وه‌
5_کاری به‌ تایبه‌تمه‌ندی هیج خوێندکارێکه‌وه‌ نه‌بێت
6_به‌ دلسزۆیه‌وه‌ وانه‌که‌ی بلێته‌وه‌و خوێندکاره‌کانی وه‌ک هاوری سه‌یر کات
7_منه‌ت له‌سه‌ر خوێندکار نه‌کات که‌ ده‌رسیان بۆ ئه‌ڵیته‌وه‌ چونکه‌ ئه‌وه‌ کاری خۆیه‌تی و له‌ به‌رامبه‌ر موچه‌ وه‌ره‌گرێت
8_بیڕێزی و ده‌ستبه‌رز کردنه‌وه‌و وشه‌ی نه‌شیاو له‌گه‌ڵ هیچ خوێندکارێکی به‌کانه‌هێنێت
9_مانای ئه‌و شته‌ی که‌ فێری خوێندکاره‌که‌ی ئه‌کات بیزانێت و به‌ خوێندکاره‌که‌ی بلێت
10_جیاوازای له‌ناو خوێندکاره‌کانیا نه‌کات

ئه‌م ده‌خاله‌ی باست کردووه‌ هه‌مووی هه‌یه‌ و ئه‌بێت مامۆستا جێ به‌جێیان بکات به‌لام که‌ جێ به‌جێیان نه‌کات ئه‌وا ئه‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر خودی خۆی


سه‌باره‌ت به‌شتێک که‌ باست کردووه‌ مه‌سه‌له‌ی به‌هره‌ و حه‌ز و ئاره‌زووی قوتابی زۆر راسته‌ من له‌گه‌ل ئه‌وه‌ دام به‌لام له‌م ولاته‌یه‌ ئه‌مه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌ په‌یره‌و بکرێت راسته‌ قوتابی له‌سه‌ر ئاره‌زووی خۆی بێت نه‌ک به‌ ئیجباری که‌ حه‌ز به‌ چ بوارێک ده‌کات ئه‌و هه‌لبژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ی خۆی به‌ باشی جێ به‌جێ بکات

نمونه‌ له‌ ولاتی ئه‌لمانیا قوتابی ئه‌گه‌ر حه‌ز بکات ببێت به‌ پزیشک ئه‌بێت پێش خوێندنی پزیشکی 6 مانگ له‌م بواره‌یه‌ مه‌شق بکات لای پزیشکی تایبه‌ت به‌و بواره‌ی که‌ ده‌یه‌وێت جا " ددانساز بێت یان ده‌رمانخانه‌ بێت یان هه‌ر بوارێکی تری پزیشکی " به‌لام ئه‌مه‌ ئه‌سته‌مه‌ لێره‌ ئه‌مه‌ په‌یره‌و بکرێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و سیسته‌مه‌ی که‌ هه‌یه‌ و قوتابی به‌ ئاره‌زووی خۆی نیه‌

ههههههههههه من پێت ئه‌لێم h2o واتای چیه‌ :

واتا دوو هایدرۆجین له‌گه‌ل یه‌ک ئۆکسجین ئه‌گه‌ر یه‌کبگرن ئه‌وا ئاو دروست ده‌بێت واتا [[ ئاو له‌ دوو هایدرۆجین و یه‌ک ئۆکسجین پێکهاتووه‌ ]] هههههه


تینا خان باست له‌ به‌رێوه‌به‌ر کردووه‌ که‌ په‌یوه‌ندی نه‌بێت به‌ تایبه‌تمه‌ندی قوتابی :
به‌لام ئه‌مه‌ شتێکه‌ ئه‌بێت به‌رێوه‌به‌ر ئه‌رکی خۆی له‌م قوتابخانه‌یه‌ به‌جێبهێنێت من ئه‌گه‌ر بێت و کاره‌که‌م به‌باشی نه‌که‌م که‌واتا سه‌رکه‌وتنی من له‌ کوێی ئیشه‌کانمه‌وه‌یه‌ راسته‌ هه‌ندێک شت ئه‌کرێت به‌لام هه‌ندێک شت ناکرێت تۆ فه‌رامۆشی بکه‌یت و قوتابی به‌ ئاره‌زووی خۆی هه‌لس و که‌وت بکات ئه‌گه‌ر له‌ رووی قژ و نینۆک و شتی واش بێت چونکه‌ ئه‌مه‌ قوتابخانه‌یه‌

خاله‌کانی تر زۆر له‌ جێگای خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر بێت و جێ به‌جێ بکرێن به‌لام ئه‌گه‌ر وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه‌ که‌واتا هیچ نه‌کرا

دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت تینا خان

ئه‌گه‌ر پێویست بوو ده‌گه‌رێمه‌وه‌ لاتان

کاتتان شاد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2011-09-11 21:03:56

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

Re: پرۆسه‌ی خوێندن



به‌ڕێز کاک سیروان ده‌ست خۆش ماندوو نه‌بیت خۆشحاڵم به‌ به‌رده‌وامیت له‌ ته‌وه‌ره‌که‌

سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامی به‌ڕیزت
بۆ پێناسه‌ی من ئه‌وه‌ پێناسه‌ی من نیه‌ بۆ مناڵ به‌ڵکو پيناسه‌ی ره‌سمیه‌ که‌ مناڵی تاکو 18 ساڵ داناوه‌
هه‌رزه‌کاریش به‌شێکه‌ له‌ ته‌مه‌نی مناڵی هه‌رزه‌کاریش هێشتا مێشکی کامڵی نیه‌

بۆ سه‌قه‌تی سیسته‌می نوێش وه‌ک به‌ڕێزت باست کرد ژینگه‌ی له‌ بار نیه‌ بۆ په‌یره‌وکردنی ئه‌م سیسته‌مه‌
به‌ پۆڵێکی پر له‌ قوتابی 30 بۆ 35 که‌سی په‌یره‌وی گروپی جێبه‌جی ناکرێت به‌رای منیش هێستا زوه‌ بۆ ئه‌م سیسته‌مه‌

بۆ بون به‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بروا بکه‌ کاک سیروان زۆر شت ئه‌توانی بکات وه‌ک به‌رێزت نوسیوته‌ ته‌نها کورسیه‌ و ئیمزای له‌سه‌ره‌ من به‌ پێچه‌وانه‌ی
رای به‌ڕێزتم چونکه‌ زۆرترین ده‌سه‌ڵاتی به‌ ده‌سته‌ ئه‌توانێت زۆرترین شت بکات که‌ نه‌یکردوه‌ نه‌ک ته‌نها وه‌زیری په‌روه‌رده‌ هه‌موو وه‌زیره‌کان
به‌ مه‌رجێ سه‌ربه‌ست بن له‌ بڕیارداندا لێره‌ باسێک یه‌ته‌ پێشه‌وه‌ ئه‌ویش سه‌ربه‌ستی کار کردن و بریاردان له‌ لایه‌ن وه‌زیره‌کانه‌وه‌ وه‌لاوه‌ نانی به‌رژه‌وه‌ندی
تایبه‌ت وا ئه‌کات باشترین بڕیار ده‌ربکات که‌ له‌ سودی قوتابیاندا بێت

دوباره‌ ده‌ستی تۆش خۆس بێت هیوادارم تیناش گه‌ر وه‌ڵامێکی هه‌بێت سه‌رنج و وه‌ڵامه‌کانی بنوسێت

شادی و ئارامی بۆ ئێوه‌


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2011-09-12 05:30:04

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: پرۆسه‌ی خوێندن

دوباره‌ سلاو ده‌ستان خۆشبێت
کاکه‌ سیروان زۆر سوپاس بۆ روبکردنه‌وه‌که‌ت سه‌باره‌ت به‌ ه2ۆ  هههههههه مامۆستاش دایم ئه‌م ڕسته‌یه‌ی ئه‌وت منیش وه‌ک ئه‌و ده‌رخم ئه‌کردو ئه‌مکرده‌ سه‌ر قه‌ره‌قه‌
سه‌باره‌ت به‌و تێبینیه‌کانت له‌سه‌ر په‌یامه‌که‌م حه‌زم کرد دوباره‌ به‌شدار بمه‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌و تێبینی یه‌که‌مت راسته‌ ئه‌و ده‌رسانه‌ی تر لاوه‌کین به‌لام ئایا که‌ لاوه‌کین بۆ هه‌بن ؟ بۆ ئه‌وه‌ی میسکی خوێندکار تێک به‌ن ؟ بۆ ئه‌وه‌ی خوێندکار ماندو که‌ن
؟ ئاخر خوێندکار چ سودێک له‌ له‌به‌رکردنی ژیاننامه‌یه‌کی عه‌ره‌بی شاعیرێکی به‌غدادی یان ولاتێکی تر ئه‌کات ؟ یاخود چ سودی تیایه‌ بڵێ وه‌ره‌ باسی ئه‌م سته‌م بۆ بکه‌ به‌ عه‌ره‌بی ئه‌ویش هه‌ر چوه‌ ماله‌وه‌ ملی دراوسێ و خوشک و براکانی بگرێت که‌ عه‌ره‌بی ئه‌زان بڵێ وه‌ره‌ ئینسام بۆ بنوسه‌ دوایش شێت بێت تا له‌به‌ر ئه‌کات ده‌ماخی بسوتێت
ئه‌گه‌ریش بۆی له‌به‌ر نه‌کرا بیکاته‌ قۆپی و له‌ مه‌کته‌ب پیی بگیرێت مامۆستا بلی ئه‌ی ته‌له‌به‌ی بێ ته‌رىیت و ته‌مه‌ڵ ! ئاخر ئه‌مانه‌ سوده‌که‌ی چی بوو
یاخود له‌ ئئینگلیزیا مسته‌ر جاک و مسته‌ر نازانم کێ هه‌رچی ئه‌که‌ن خوێندکارێک که‌ حه‌ز به‌ ئینگلیزی نه‌کات و نه‌یه‌وێت فێ بێت بۆ به‌زۆر بسه‌پێنرێت به‌سه‌ریا بلی نا تۆ ئه‌بێت هه‌ر فێر بیت و هه‌ر بیخوێنیت و هه‌ر بیزانیت ته‌له‌به‌ش بۆ ده‌ره‌جه‌ بیخوێنێت و نه‌ک تا دوای ساڵێک هه‌ر له‌ پسوی هاوینا هه‌موی بیرچێته‌وه‌
ئاخر ئه‌مه‌ چ فێرکردن و زانیاری وه‌رگترنێکه‌ گه‌ر وه‌ک به‌ڕیزت ئه‌ڵێی لاوه‌کیه‌ با نه‌خوێنرێت نه‌ک مێشکی ته‌له‌به‌ تێک بات

سه‌باره‌ت به‌و خالانه‌ی که‌ ئه‌ڵی ئێستا هه‌ن و به‌لام مامۆستا خۆی جێبه‌جێی ئه‌کات یان نا ئه‌که‌وێته‌وه‌ سه‌ر خۆی
به‌لام من نه‌مبینیوه‌ هه‌بێت هیچیان باوکم خمه‌کانم هاوریاکنم زۆۆۆۆۆر که‌سم مامۆستایه‌ نه‌مبینیوه‌ پیس ئه‌وه‌ی ده‌ست که‌ن به‌ ده‌وام ئه‌مانه‌یان پی بڵێن
به‌ڵکو هه‌مو ئه‌چن له‌ ژوری مامۆستاکان کۆ ئه‌بنه‌وه‌و به‌ دیار جا خواردنه‌وه‌ باسی مۆدێلات و سه‌یاره‌و عه‌رزه‌و خانو ئه‌که‌ن و له‌ پسوی هاویا چیان کردوه‌ بۆ یه‌کی باس ئه‌که‌ن

سه‌باره‌ت به‌و سیسته‌مه‌ش که‌ بۆ ئێره‌ ده‌ست نایه‌ت نازانم بۆ ئه‌م کوردوستانه‌ی ئێمه‌ چی ده‌ست ئه‌یات هه‌رچی باش بێت ده‌ست نایه‌ت ئاخر بۆ مناڵی وه‌زیرو مه‌سوله‌کانمان بۆیان ده‌ست ئه‌یات به‌ڵام مناڵی میله‌ت که‌یفی خۆیه‌تی بۆ ئه‌و بڤه‌یه‌ عه‌له‌ن زۆر نه‌شیاوه‌ ئاخر بۆ له‌ هه‌مو ڕویه‌که‌وه‌ هه‌تا خوێند ئه‌بێت هه‌ر نه‌شیاو بێت  نه‌شیاو نیه‌ زۆۆۆۆۆۆریش گونجاوه‌ به‌ڵام له‌به‌ر دزی و گه‌نده‌ڵی ناکرێت

سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕیوبه‌ریش ئاخر بۆ ئیلاقه‌ی هه‌بێت به‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌وه‌ منیش ئه‌لیم ته‌نها له‌ جلا یان هه‌لسوکه‌وتی ناشرینا نه‌ک بێت بلیت ئه‌وه‌ تۆ ئه‌م قژه‌و بۆ ئاوایه‌ یه‌ڵله‌ چاکی که‌ ئه‌وه‌ هه‌تیو تۆ بۆ قژت درێژ کردوه‌ خۆ کچ نیت به‌یانی هه‌ڵی ئه‌پاچی ئه‌رێ کچی تۆ ئه‌م برۆیه‌و بۆ وایه‌ حه‌فته‌یه‌کی تر ئه‌بێت پڕ بوبێته‌وه‌ ئه‌رێ نازانم فلان تۆ ئه‌م نینۆکانه‌ چیه‌ ئه‌رێ تۆ بۆ وا ئه‌ڕۆی به‌ڕێگایا ئه‌رێ تۆ بۆ ئاوا ئه‌رێ ئه‌رێ ئه‌رێ ئه‌رێ ........ هه‌زار ئه‌رێ هه‌ر ئه‌وه‌ ماوه‌ بڵێن ڕه‌نگی جاوت بۆ وایه‌ ئاخر ئه‌مه‌ ئیشی به‌ڕیوبه‌رو مامۆستا نیه‌ ئه‌مه‌ کاری ئه‌وان نیه‌ خوێندکار قژو برۆو جه‌سته‌و ناخی خۆیه‌تی تۆ چ په‌یوه‌ندیت هه‌یه‌ پێوه‌ی گه‌ر هه‌لسوکه‌وتێکی ه‌هله‌ی کرد وه‌ره‌ محاسه‌به‌ی که‌ گه‌ر خراۆه‌ی کرد نه‌ک تۆ بییت تالی له‌ برۆی لیبۆوه‌ له‌ ناو ڕه‌فیقه‌کانی حه‌یای به‌ریت و بیشکێنی نه‌ک تۆزێ قژی درێژ بوو ڕسوای که‌یت ئاخر تاکه‌ی فێر نابن ئه‌وه‌نه‌ ته‌داخولی تایبه‌تمه‌ندی خوێندکار نه‌که‌ن


زۆۆۆر سوپاس کاکه‌ سیروان ده‌سته‌کانت خۆشبێت و هه‌ر بژیت خۆشحال بوم قسه‌کانم هیچی ئاراسته‌ی تۆنیه‌ هه‌له‌ وه‌ری نه‌گریت هههههههههههههه مه‌به‌ستم ئه‌و مامۆستاو به‌ڕیوبه‌ره‌ سه‌قه‌تانه‌یه‌ که‌ نایانه‌وێت بگۆرن و خوێندکار شێت ئه‌که‌ن


سه‌باره‌ت به‌ وته‌کانی هه‌ناسه‌ گیانیش که‌ ئه‌ڵیت وه‌زیر زۆر شتی پیئه‌کرێت به‌لام نایکات
به‌ڵێ بێگومان زۆۆۆر ستی پیئه‌کرێت به‌لام وه‌زیره‌کانی ئێمه‌ به‌س ئه‌زانن به‌ مقه‌ست قردێله‌ ببڕن و له‌دوای مێزه‌که‌یانه‌وه‌ قه‌له‌مه‌که‌ی ده‌ستیان بایه‌ن
جا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ وه‌زیره‌کانمان دور له‌ ڕوی ئیوه‌ ده‌ماخیان هه‌بوایه‌ حالمان ئێستا ئاوا ئه‌بو ئێمه‌ ئه‌گه‌ر وه‌زیره‌کانمان ئه‌وه‌نه‌ دز و خراپ نه‌بونایه‌ ئێستا کێشه‌مان ئه‌بو
چ وه‌زیرێک هاتوه‌ بلی ئه‌رێ میله‌ت چی لیهاو تا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بێت قوڕی بسه‌ر وه‌زیری په‌روه‌رده‌ خۆی له‌وانه‌یه‌ سه‌هاده‌که‌ی ته‌زویر بێت عه‌سله‌ن هیچ ده‌رباره‌ی
خوێندن و سیسته‌می خوێندن نه‌زانێت تا بیت له‌ کیسه‌کانی بکۆلێته‌وه‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ پیره‌ پیوێکی به‌ته‌مه‌ن وه‌ختی خۆی ئه‌گه‌ریش خوێندبێتی له‌ ژورێکی گلا بوه‌
ئێستا که‌ خوێندکا ئه‌بینێت ئاوا ئه‌خوینن ئه‌ڵێ ئیتر چیان ئه‌وێت نازانێت ئێستا سه‌رده‌مه‌که‌ی ئه‌و نیه‌ دنیا گۆراوه‌ به‌لام ئه‌م پیره‌ وه‌زیرانه‌ی ئیمه‌ ده‌سه‌لات چۆڵ ناکه‌ن تا
چه‌ند گه‌نجێک بچێته‌ جێگایان و له‌ ژیانی ئێستای کوردوستان و ئه‌مڕۆی گه‌نج تێبگات و کیسه‌کان چاره‌سه‌ر کات هه‌تا جه‌ڵده‌یه‌ک یان تیرۆرێکیان بۆ به‌ڕێنه‌بێت کورسی چۆڵ ناکه‌ن خوا هه‌مویان له‌ناوبه‌رێت وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ پیس هه‌مویانا ههههههههههه

دوباره‌ ده‌ستت خۆشبیت هه‌ناسه‌ گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2011-09-14 19:12:58

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: پرۆسه‌ی خوێندن

دووباره‌ سلاو ورێز

به‌رێز هه‌ناسه‌ ده‌ستی به‌رێزتانیش خۆش بێت بۆ تێبینی و راکانت

به‌لام سه‌باره‌ت به‌ پێناسه‌ی منال ئه‌گه‌ر به‌ وردی سه‌یری بکه‌ین له‌ رووی ده‌رووناسیه‌وه‌ هه‌ردوو قۆناغ جیاوازن و هه‌ر یه‌که‌و تایبه‌ت مه‌ندی و جیاوازی خۆی هه‌یه‌ بۆیه‌ من له‌ رووی ده‌رووناسیه‌وه‌ قسه‌ ئه‌که‌م وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ خوێندوومه‌و خوێندوومه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ به‌ قۆناغی جیا داده‌نرێت
به‌ هه‌ر حال با له‌ ته‌وه‌ره‌ی بابه‌ته‌که‌ ده‌رنه‌چین چونکه‌ باس باسی پرۆسه‌ی خوێندنه‌

به‌لێ ئه‌گه‌ر بێت و ژینگه‌یه‌کی له‌بار بۆ قوتابی دابین بکرێت به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئه‌گونجێت و له‌بار ئه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی ئێمه‌ سود مه‌ند بێت به‌م سیسته‌مه‌ نوێیه‌وه‌ به‌لام ره‌نگه‌ له‌ هه‌ندێک روو بۆ قوتابی سودی هه‌بێت به‌لام بۆ هه‌ندێکیان نا

نمونه‌ ئه‌و قوتابیانه‌ی که‌ له‌ ئیستاوه‌ ئه‌خرێنه‌ به‌ر خوێندن و له‌گه‌ل ئه‌م سیسته‌مه‌ نوێیه‌ ئه‌رۆن ئه‌وا به‌ دڵنیایه‌وه‌ کارئگه‌ری خۆی ئه‌بێت به‌لام به‌ شێوه‌یه‌کی 100% نا به‌لام بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی که‌ له‌ هه‌ردوو سیسته‌م دان واتا له‌ کۆن و نوێ خوێندوویانه‌ ره‌نگه‌ ئه‌سته‌م بێت چونکه‌ له‌ کاتێک دا پێش ئێستا له‌ ژینگه‌یه‌ک دان و ئێستاکه‌ له‌ ژینگه‌یه‌کی تر که‌واتا به‌پێی بیربۆپۆچوونی زۆرێک له‌ پسپۆرانی بواری په‌روه‌رده‌یی ئه‌گه‌ر ژینگه‌ له‌بار نه‌بێت هیچ ئاکامێکی ئه‌وتۆی نابێت به‌ شێوه‌یه‌کی رێژه‌یی زۆر

به‌رێزم من یه‌ک پرسیار ده‌که‌م :
ئایا ئێوه‌ پێتان وایه‌ که‌ وه‌زیر تا چه‌ند بریاره‌کان به‌ خۆی واتا خودی خۆی ده‌ره‌کات ؟
من لێره‌وه‌ ئه‌لێم به‌ رێژه‌یه‌کی زۆر که‌م چونکه‌ هه‌موو وه‌زیرێک راوێژکاری خۆی هه‌یه‌ جگه‌ له‌مه‌ش هه‌موو وه‌زاره‌تێک که‌سانێک هه‌ن که‌ پێی ئه‌وترێت خه‌بیر له‌ بواره‌کانی خۆیان بۆیه‌ ئه‌وان ده‌ست ده‌که‌ن به‌ دارشتنی بریاره‌کان و گفتوگۆکردن دوای ئه‌وه‌ له‌گه‌ل وه‌زیر داده‌نیشن و بریاره‌که‌ په‌سند  ده‌که‌ن به‌لکو وه‌زیر نایه‌ت شه‌و دابنیشێت بریار دابنێت له‌وه‌ دڵنیابن چونکه‌ نازانم به‌رێزتان تا چه‌ند شاره‌زایتان هه‌یه‌ له‌م بواره‌وه‌ به‌لام من به‌ حوکمه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ نێو ئاسته‌که‌دام ئه‌زانم که‌ کاره‌کان چۆن ئه‌روات چونکه‌ خۆم شتم زۆر دیوه‌

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌ستی وه‌زیر من نامه‌وێت زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بدوێم به‌لام شتێک هه‌یه‌ له‌ کوردستان حه‌زه‌که‌م بیزانن ئه‌ویش ده‌سه‌لاته‌

دووباره‌ ده‌ستی به‌رێزتان خۆش بیت و سه‌رکه‌وتوو بن


ئینجا سه‌باره‌ت به‌ تێبینیه‌کانی تینا خان
تینا خان زۆر چاکه‌ که‌ ئه‌مه‌ ئه‌زانیت هههههههههههههههه

به‌رێزم ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ کوردستان وا نه‌بێت ره‌نگه‌ تۆ باس له‌ وانه‌ی لاوه‌کی بکه‌یت یاخود سه‌ره‌کی به‌لام ئه‌مه‌ له‌ قوتابخانه‌کان زۆر ئه‌سته‌مه‌ که‌ جیابکرێته‌وه‌ چونکه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ کوردستان نیه‌ به‌لکو له‌ زۆرێک له‌ ولاته‌کاندا هه‌یه‌ که‌ قوتابی وانه‌ی لاوه‌کی ئه‌خوێنێت له‌ پاڵ وانه‌ی سه‌ره‌کی باشه‌ چونکه‌ شاره‌زا بوونه‌ له‌ شتی تر ئه‌مه‌ به‌لام به‌ بروای من زمانه‌کانی تر جیا له‌ کوردی ئه‌گه‌ر بایه‌خیان پێ بدرێت ئه‌وا زۆر سود مه‌ند ئه‌بێت بۆ قوتابی له‌ کاتی ئێستا دا که‌ زمانێک یوه‌ک ئینگلیزی له‌ هه‌موو جیهان باوه‌ و خه‌لکانێک زۆر ئیستا سه‌رقالی خۆ فێرکردنی ئه‌م زمانه‌نه‌ به‌لام وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ قوتابی ئێمه‌ به‌رێژه‌یه‌کی که‌م تا خوێندن ته‌واو ده‌کات فێری ئه‌وه‌ نابیت ئه‌مه‌ هۆکاری زۆره‌ بگره‌ هه‌ر له‌ پرۆگرامی خوێندن و مامۆستا و قوتابی خۆی و .....هتد

نمونه‌یه‌کت بۆ بهێنمه‌وه‌ له‌ ولاتی ئه‌لمانیا [[ خوێندنی جیا له‌م زمانه‌ ئه‌خوێندرێت واتا وانه‌کان ته‌نها پسپۆری نین به‌لکو لاوه‌کیشن وه‌ک زمانی ئینگلیزی و بابه‌تی جیا جیا له‌گه‌ل خوێندنی خۆیان ]]


به‌لام ئه‌گه‌ر قوتابی بۆ فێربوون بێت ئه‌وا هه‌رگیز له‌ بیری ناکات به‌لام ئه‌گه‌ر نمونه‌یه‌کی بچوک بهێنینه‌وه‌ [[ ئه‌و قوتابیانه‌ی که‌ له‌ کۆن  a b c له‌به‌ر کردووه‌ ئێستاش پاش جه‌ند سالانێک هه‌ر له‌به‌ریانه‌وه‌له‌ بیریان نه‌کردووه‌ ]] ئه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ که‌ ئه‌و کات له‌ سالێکدا فێری ئه‌م پیتانه‌ ئه‌کران به‌لام ئێستا نا ئێستا په‌رتوکێک هه‌یه‌ که‌ به‌راستی بۆ فێربوونی ئینگلیزی زۆر باشه‌ ره‌نگه‌ من زۆرێک له‌ په‌رتوکی قۆناغه‌ جیاجیاکانم بینیوه‌

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ به‌رێزتان نه‌ت بینیوه‌ وابزانم له‌ په‌یامی پێشووتر ئاماژه‌م به‌ شتێک دا که‌ ئه‌ویش خودی مامۆستا خۆیه‌تی [[ ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ک بیه‌وێت کاره‌کانی خۆی به‌باشی ئه‌نجام بدات ئه‌وا به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئه‌م کارانه‌ ده‌کات و به‌ شێوه‌یه‌کی دروستیش ئه‌یکات به‌لام چی بکه‌ین که‌ وه‌ک خۆت ئه‌لێیت مامۆستا هه‌یه‌ ئه‌چێت باس له‌ مه‌عره‌ز و نازانم چی و چی ده‌کات ؟ به‌لێ ئه‌م جۆره‌ مامۆستایه‌نش هه‌ن له‌گه‌ل رێزمدا په‌نجه‌ی ده‌ست هه‌موویان وه‌ک یه‌ک نین به‌لام ئه‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌ چاک بزانێت که‌ ئه‌مه‌ ئه‌رکه‌ و ئه‌بێت به‌جێی بهێنێت ]]

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ست نه‌دانی سیسته‌مه‌که‌ تیناخان هیچ شتێک بێ هۆکار نیه‌ که‌ بۆ ده‌ست ده‌دات یاخود ده‌ست نادات من ئه‌گه‌ر شتێک بهێنم که‌ له‌گه‌ل خودی خۆم نه‌گونجێت ره‌نگه‌ له‌گه‌ل که‌سێکی تر بگونجێت به‌لام ئه‌مه‌ سیسته‌مه‌ بۆ رۆژێک و دوان نیه‌ تاکو به‌لکو پێویستی به‌ کات و ساتێکی زۆر هه‌لسه‌نگاندنێک جدی هه‌یه‌ بۆیه‌ که‌ ناگونجێت ژینگه‌که‌ی ئێمه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌م سیسته‌مه‌یه‌ باش و خراپ بێت ئه‌وا واقیعیه‌ته‌که‌یه‌ و نابێت نکۆلی له‌وه‌ بکه‌ین بۆیه‌ من نمونه‌یه‌کت بۆ ده‌هێنمه‌وه‌ [[ ئایا لێدان قه‌ده‌غه‌کردن تا جه‌ند سودی گه‌یاند به‌ قوتابی ؟؟ له‌ ولاتێکی وه‌ک سوید تا لێدان قه‌ده‌غه‌کرا به‌ شێوه‌یه‌کی یه‌کجاره‌که‌ی له‌سه‌رتاپای ولات نزیکه‌ی 50 سالێکی خایاند به‌لام له‌ کوردستانی ئێمه‌ به‌ 50 سه‌عات که‌متر ئه‌م بریاره‌  جێ به‌جێ کرا ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی قوتابی زیاتر بکاته‌وه‌له‌ رووی چه‌ند شتێکه‌وه‌ ]] بۆ نمونه‌ [[ کاتێک بیستی لێدان نه‌ماوه‌ زۆرێک له‌ قوتابیه‌کان به‌ ئاره‌زووی خۆیان هه‌لس و که‌وتیان ده‌کرد به‌لام من بیرمه‌ کاتێک له‌ قوتابخانه‌ بووم ئه‌وه‌ی لێی ئه‌ترساین لێدان بوو ئیتر که‌ لیدان نه‌بێت قوتابی له‌ شتێکی تر نیه‌ لێی بترسێت

شتێکی تر هه‌یه‌ ئه‌و رێز و خۆشه‌ویستیه‌ی که‌ له‌ کۆنا هه‌بوو له‌ کاتی ئیستادا له‌ نیوان قوتابی و مامۆستا نه‌ماوه‌ بۆ نمونه‌ ئه‌وه‌ی له‌ کۆن قوتابی بێت ئه‌زانێت ئه‌گه‌ر مامۆستا له‌ یه‌کێک له‌ شه‌قامه‌کان رۆیشتبا ئه‌گه‌ر قوتابیه‌که‌ مامۆستاکه‌ی دیبا له‌ شه‌قامێکی تر ئه‌رۆیشت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی که‌ مامۆستاکه‌ نه‌یبینێت به‌لام ئه‌مه‌ ئیستا زۆر زۆر کاڵ بۆته‌وه‌ بگره‌ هه‌ر نه‌ماوه‌ ]]

ئه‌بێت بزانین که‌ قوتابی له‌ قوتابخانه‌ بۆ خوێندن دێت ئه‌بێت ئه‌و کات زۆر شت هه‌یه‌ که‌ رێگری لێ بکرێت به‌لام به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئه‌گه‌ر رێگر نه‌بیت له‌ هه‌ندێک شت ئه‌وا ئه‌بێت هه‌موو رۆژ له‌ گه‌ل کێشه‌کان بژیت خۆم له‌ ناو قوتابیانم ئه‌زانم که‌ چی ئه‌بێت و چی رووئه‌دات بۆیه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ناوی تایبه‌تمه‌ندیه‌ ئه‌بێت چاودێری بکرێت

نا زۆر ئاسایه‌ تینا خان کاتێک ئێمه‌ گفتوگۆیه‌کی ئاوا ده‌که‌ین به‌ دڵنیایه‌وه‌ سود به‌ یه‌ک ده‌گه‌ینین بۆیه‌ حه‌زم کرد به‌ درێژ یباس له‌ شته‌کان بکه‌م که‌ ئه‌مه‌ واقیعیه‌ بۆ خۆمان لێ لابده‌ین سه‌باره‌ت به‌ ئاراسته‌ی قسه‌کانت بۆ من نا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ من وا هه‌ست ناکه‌م چونکه‌ راگۆڕینه‌وه‌ و سه‌رنج و تێبینی ئه‌بێته‌ هۆی ده‌وله‌مدن بوونی که‌سایه‌تیه‌کان له‌ رووی توانا و بیه‌وه‌ که‌واتا بۆ وا هه‌ست بکه‌ین هههههههههه من زیاتر خۆشحالم که‌ بابه‌تێکی وا ئه‌که‌وێته‌ به‌ر راو سه‌رنجی که‌سانی جیا جیا و بیر و باوه‌ر جیا چونکه‌ ده‌وله‌مه‌ندی بابه‌ته‌که‌ زیاتر ده‌بێت

دووباره‌ ده‌ستتان خۆش ىی تو ماندوو نه‌بن و به‌خته‌وه‌ر بن له‌ ژیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2011-09-14 20:40:33

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: پرۆسه‌ی خوێندن

دوباره‌ سلاو
سوپاس کاکه‌ سیروان بۆ رونکردنه‌وه‌و تێبینیه‌کانت ده‌ستت خۆشبێت

راسته‌ کاکه‌ سیروان وانه‌ی لاوه‌کی هه‌بێت باشه‌ به‌لام که‌ی ؟ کاتێک که‌ خوێندکار بیه‌وێت فێری بێت  جونکه‌ به‌دلنیایه‌وه‌ گه‌ر نه‌یه‌وێت فێری بێت و حه‌زی به‌فێربونه‌که‌ی نه‌بێت
هیچ کات له‌ ته‌مه‌نیا سودی لیوه‌رناگرێت ته‌نها ئه‌و زه‌ره‌ره‌ی هه‌یه‌ که‌ مێشکی ئاڵۆز ئه‌کات و بیزاری ئه‌کات گه‌ر هات و ئه‌و خوێندکاره‌ حه‌زی کرد ئه‌و شته‌ بزانێت و فێر بێت
ئه‌و کات گه‌ر بیت و لاوه‌کیش بیت گرنگه‌ که‌ بیخوێنێت به‌لام گه‌ر هات و نه‌یویست و حه‌زی پیی نه‌بو به‌ڕای من هیج سودێکی لێنابینێت

سه‌باره‌ت به‌ رینمایش بۆ مامۆستا ئاخر کاتێک ئه‌لێی بونی هه‌یه‌ که‌ به‌ گه‌وره‌یی له‌ هوری مامۆستاکانا هه‌لواسراو وه‌ک نامه‌یه‌ک بۆ هه‌مو مامۆستایه‌ک نێردرا وه‌ ئه‌وه‌ی کاری پینه‌کرد به‌رپرسیار ئه‌بێت به‌مه‌ ئه‌لێن بڕیار نه‌ک ئه‌وه‌ی بنێردرێت بۆ به‌ڕیوبه‌ر و ئه‌ویش به‌ده‌م قسه‌ی خۆسه‌وه‌ بۆ مامۆستاکانی بخوێنێته‌وه‌ هێشتا له‌ قسه‌که‌ی ته‌واو نه‌بوه‌ هه‌مویان بیرچۆته‌وه‌ به‌م جۆره‌ نابێت ئه‌بێت به‌ شیوه‌یه‌کی ڕه‌سمی بێت و کاری پێبکرێت گه‌ر نه‌شکرا لێپرسینه‌وه‌ی هه‌بێت

زۆر راسته‌ هه‌مو شتێک ده‌ستنادات به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئه‌لیین چیه‌ که‌ ده‌ستنه‌دات نه‌ کارێکه‌ که‌ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاو دین و میله‌ت و نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ نه‌گونجێت نه‌ شتێکی خراپه‌ بۆیه‌ به‌ بڕوای من زۆریس گونجاوه‌ به‌لام نایکه‌ن
سه‌باره‌ت به‌ لیدانی خوێندکار که‌ نه‌ما ج سودی هه‌بو سودی زۆر بوو ئه‌وه‌ شتێکی زۆر نائینسانیه‌ مامۆستایه‌ک یان هه‌ر کسه‌ێکی تر له‌ که‌سێک بات خۆ دور له‌ ڕوی جه‌نابت و هاوڕێیان خوێندکار حه‌یوان نیه‌ لێیبه‌یت تا هه‌ستی بۆ په‌یا که‌یت گوێی هه‌یه‌و قسه‌ ئه‌بیستێت پیویست ناکات به‌ لیدان حاڵی که‌یت ئه‌توانی به‌ قسه‌ حاڵی که‌یت
وه‌ له‌م سالانه‌ی پێشوسا که‌ هێشتا لییان مابو مامۆستاکانیش زۆر جار روباروی لییان ئه‌بونه‌وه‌ چونکه‌ هه‌مو خوێندکارێک غروری خۆی ناکاته‌ ژیر پیی مامۆستا تا لییبات ئه‌ویس کاردانه‌وه‌ی ئه‌بێت که‌ ئه‌مه‌ کێشه‌ی زیاتر دروست ئه‌کات من وه‌ک خۆم جارێک مامۆستا له‌ هه‌مو ته‌مه‌نی خوێندکاریما زله‌ی لییام له‌به‌رجاویا کتیبه‌که‌یم یا به‌ عه‌رزاو له‌ پۆل چومه‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌ کاردانه‌وه‌ی خراپمیشم ه‌هبو مامۆستاکه‌ بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ فه‌سل کرا بۆیه‌ لێیان شتێکی جوان نیه‌ که‌ هه‌بو بۆیه‌ نه‌ما وه‌ سودیشی زۆۆۆر هه‌بو که‌ نه‌ما
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش که‌ ئه‌لێی خوێندکار له‌ مامۆستا ناترسێت بۆ لیی بترسێت ئنسانێکه‌ وه‌ک ئه‌و گرنگه‌ خوێندکار فێرکرێت ڕیز بگڕیت نه‌ک بترسێت پیویسته‌ مامۆستا ئه‌وه‌نه‌ ڕیزی خۆی راگرێت ئه‌وه‌نه‌ مسته‌وای خۆی راگرێت له‌ انو خوێندکارا که‌ خوێندکار خۆی شه‌رمه‌زار بێت له‌ ئاستیا ئه‌مه‌ ش به‌ لیدان و ترس ناکرێت ه‌بلک و به‌ قسه‌ ئه‌کرێت

دوباره‌ سوپاس بۆ به‌شداریکردنت دوباره‌ ههههههههه خۆشحاڵبوم زۆرر هه‌ر له‌ خۆشیا بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2011-09-14 21:14:43

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: پرۆسه‌ی خوێندن

سوپاس دووباره‌ ده‌ستی تۆش خۆش بێت

سه‌باره‌ت به‌ وانه‌ی لاوه‌کی ئێمه‌ ئه‌بێت جیاکاریه‌ک بکه‌ین له‌ نێوان وانه‌کانا ئه‌گه‌ر لاوه‌ی بن یاخود سه‌ره‌کی هه‌رچه‌نده‌ له‌ خوێندنی ئه‌کادیمی وانه‌ی لاوه‌کی ئه‌وه‌نده‌ نیه‌ به‌ به‌روارد له‌گه‌ل خوێندێکی پیشه‌یی بۆیه‌ کاتێک قوتابی ئه‌گه‌ر 12 وانه‌ی له‌یه‌ک بوار بێت ئه‌بێت ئه‌م قوتابیه‌ هه‌ست به‌ چی بکات ؟ خۆی له‌ خۆیدا هه‌موو شتێک ئه‌بێت سنوری هه‌بێت برای من له‌ رووی گونجانی وانه‌کانه‌ ئێستا وانه‌کان زۆر باشن هه‌ر یه‌که‌و به‌پێی سنور و ئه‌و بابه‌ته‌ی که‌ دانراوه‌ زانیاری سود به‌خشی خۆی تیایه‌ ئه‌گه‌ر قوتابی هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدات که‌ بیه‌وێت شته‌کان ئه‌زبه‌ر بکات و فێریان ببێت به‌لام کاتێک قوتابیه‌ک حه‌ز به‌ وانه‌یه‌ک نه‌کات ئه‌مه‌ نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م وانه‌یه‌ نه‌خوێنرێت یاخود نه‌مێنێت ئه‌گه‌ر بێین له‌ هه‌موو قوتابخانه‌کان راپرسیه‌ک بکه‌ین ئه‌وا ده‌بینین ئه‌و قوتابیانه‌ی که‌ ئاستیان لاوازه‌ ئه‌وان ره‌تی هه‌موو وانه‌کان ده‌که‌نه‌وه‌ نه‌ک وانه‌یه‌ک و دوان به‌لام ئه‌وانه‌ی ئاست به‌رز بن و زیره‌ک بن ره‌نگه‌ به‌م شیوه‌یه‌ نه‌بێت بولکو بگره‌ زیاتر وانه‌کانیان لاشیرینتره‌ که‌واتا ئه‌وه‌ رێژه‌ییه‌ نه‌ک لایه‌نێکی زۆری قوتابی

به‌رێز تینا خان سه‌باره‌ت به‌ رێنمایه‌کان :
کاتێک ده‌گاته‌ قوتابخانه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌رکه‌ ئه‌بێت جێ به‌جێ بکرێت و په‌یره‌و بکرێت چ به‌رێوه‌به‌ر بێت یاخود مامۆستا یاخود فه‌رمانبه‌ر یاخود به‌رده‌ستی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ ئه‌ی باشه‌ هیچ رێنمایه‌ک هه‌یه‌ ره‌سمی نه‌بێت ؟
من له‌وه‌ تێناگه‌م تۆ هه‌ر ئه‌لێیت مامۆستا ئایا به‌رای تۆ هه‌موو مامۆستایه‌ک وایه‌ ؟
من نالێم هه‌مو ومامۆستایه‌ک ئه‌رکی خۆی به‌جێده‌هێنێت به‌لام ئه‌و مامۆستایه‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تی بکات به‌ دڵنیایه‌وه‌ په‌یره‌وی هه‌موو رێنمایه‌کانی په‌روه‌رده‌یی ده‌کات و به‌ دلێکی زۆر فراوانه‌وه‌ وه‌ریده‌گرێت به‌لام مامۆستاش هه‌یه‌ که‌ زۆر گوێ به‌مه‌ نادات به‌لام ئه‌مه‌ خۆ هه‌مووی نیه‌ بگره‌ زۆر جار له‌ قوتابخانه‌یه‌ک ره‌نگه‌ یه‌ک مامۆستا هه‌بێت یان دوان یان ره‌نگه‌ هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌لام خۆ ئه‌گه‌ر هه‌مووی وابێت که‌واتا ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ ئه‌بێت چ بوونێکی هه‌بێت ؟؟

ده‌ست نه‌دان ره‌نگه‌ هیچ په‌یوه‌ست نه‌بێت به‌ ئاین یاخود میله‌ت و کۆمه‌لگا نه‌گونجێت هه‌موو شتێک کاری بۆ بکرێت ئه‌توانین بیگونجێنین به‌لام که‌ تۆ میکانیزمی کارکردنێکی باشت نه‌بێت ئه‌وا ناتوانی به‌باشی مامه‌له‌ی له‌گه‌ل بکه‌یت و هه‌لسه‌نگاندێکی دروستی بۆ بکه‌یت و به‌رێژه‌یه‌کی زۆر بیگونجێنیت ئێمه‌ له‌ نێو کۆمه‌لگایه‌کین که‌ هه‌موو ئاسته‌کانمان جیاوازه‌ له‌گه‌ل ولاتانی دراوسێ یاخود رۆژئاوا به‌لام ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ نه‌بێته‌ رێگر له‌ به‌رده‌م ئه‌وه‌ی که‌ ناتوانین ئه‌م سیسته‌مه‌ په‌یره‌و بکه‌ین جونکه‌ ئه‌توانین وای دابرێژینه‌وه‌ که‌ له‌گه‌ل واقیعیه‌تی ئێمه‌یا بگونجێت به‌لام ئه‌بێت له‌ پێشا میکانزمێکی باشی کارکردن هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ ئاستێکی به‌رز بگه‌ین به‌وه‌ی که‌ ده‌مانه‌وێت و بگه‌ین به‌وه‌ی که‌ چی ده‌که‌ین و چی ناکه‌ین ئیتر ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی که‌ هه‌یه‌ ئایا تا جه‌ند له‌گه‌ل ئه‌وه‌یه‌ میکانزمێکی باش و گونجاو په‌یره‌و بکات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بدات

سه‌باره‌ت به‌ لێدان :
من نالێم قوتابی دوور له‌ رووی ئێوه‌ گیانله‌به‌ر بێت یان مرۆڤێکی جیاواز به‌لام ئه‌بێت ئه‌وه‌ بزانین که‌ شتێک ماوه‌یه‌کی زۆر په‌یره‌ بکرێت به‌ ماوه‌یه‌کی زۆر کورت ناتوانیت به‌سه‌ریا زال بیت و بتوانیت له‌ هه‌موو رویه‌که‌وه‌ به‌باشی هه‌لیسه‌نگێنیت منیش له‌گه‌ل ئه‌وه‌ نیم که‌ وا له‌ قوتابی بدرێت که‌ بریندار بکرێت به‌لام  رێگه‌یه‌ک بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کاری ناشرین به‌لاوه‌ی بنێیت
تینا خان ئه‌گه‌ر له‌ نێو دنیای قوتابخانه‌ بیت ئه‌وسا ئه‌زانیت که‌ قسه‌ی خۆش لای هه‌ندێک قوتابی باوی هه‌یه‌ ئه‌مه‌ راستیه‌ قوتابی هه‌یه‌ به‌ یه‌ک قسه‌ وا هه‌ست ده‌کات که‌ گه‌وره‌ترین شتی کردووه‌ له‌ ژیان زۆر په‌شیمان ئه‌بێته‌وه‌ به‌لام قوتابیش هه‌یه‌ کاتێک قسه‌ی خۆشی له‌گه‌ل ده‌که‌یت وا ئه‌زانێت گوێزی بۆ ئه‌ژمێریت ئه‌بێت ئه‌م قوتابیه‌ جاوه‌رێی چی لێ بکرێت له‌گه‌ل رێزم بۆ هه‌موو قوتابی و خوێندکارێک به‌لام ئه‌مه‌ش به‌رێژه‌ییه‌ و ئه‌بێت جیاوازیان له‌ نێوان دا بکه‌ین

مه‌سه‌له‌ی ترس :
که‌ باس له‌ ترس ئه‌که‌ین ئه‌وه‌ ترسه‌ نیه‌ که‌ لای ئێمه‌ باوه‌ ترسێک که‌ رێگری له‌ قوتابی بکات بۆ ئه‌وه‌ی توشی کاری نابه‌جێ و ناشرین بێت ره‌نگه‌ ئێستا زه‌مه‌نێک بێت ئه‌وه‌ باوی به‌سه‌رچووه‌ که‌ شتێک هه‌بێت پێی بوترێت ترس به‌لام ئه‌گه‌ر قوتابیه‌ک رێزی مامۆستایه‌ک یاخود قوتابیه‌کی تری نه‌گرت ئه‌و کات ئه‌بێت چ شتێک هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت وای لێبکرێت که‌ که‌مێک رێز پێشکه‌ش بکات
به‌لام به‌ قسه‌کانته‌وه‌ دیاره‌ که‌ تۆ جیاکاری هیچ له‌ نێوان مامۆستایان ناکه‌یت رێزگرتن یان نه‌گرتن له‌که‌سێکه‌وه‌ بۆ که‌سێکی تر جیاوازه‌ هه‌یه‌ رێزێکی تایبه‌ت له‌ قوتابی ئه‌گرێت هه‌شه‌ که‌متر هه‌شه‌ ره‌نگه‌ رێزێک بۆ قوتابی دانه‌نێت به‌لام ئه‌وه‌ی که‌ رێز دانانێت ئه‌مه‌ که‌مه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ تۆ بێیت هه‌مووی بخه‌یته‌ ئه‌م قالبه‌وه‌ به‌لام کاتێک قوتابیه‌ک رێز له‌ مامۆستاکه‌ی نه‌گرێت یان رێز له‌ قوتابیه‌کی تر نه‌گرێت ئایا پێت وایه‌ ئه‌وانیش رێزی لێ بگرن ؟
چونکه‌ رێز گرتن له‌ که‌سی به‌رامبه‌ر واتا رێزگرتن له‌ خۆت
ئێستاش ئه‌و سه‌رده‌مه‌ نه‌ماوه‌ که‌ مامۆستا خۆی شه‌رمه‌زار بکات به‌رێژه‌یه‌کی زۆر پلانیان هه‌یه‌ که‌واتا ئه‌بێت ئه‌م پلانه‌ی که‌ دای ئه‌نێن له‌سه‌ری برۆن که‌واتا ئاماده‌یی خۆیان ته‌واو وه‌رده‌گرن ئینجا ده‌ست ده‌که‌ن به‌وه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت بیلێن



سوپاست ده‌که‌م ده‌ستی تۆش خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2011-12-29 16:15:01

Kurdish_Girl
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-07-29
په‌یامه‌كان: 1333
WindowsVistaSafari

Re: پرۆسه‌ی خوێندن

Ba kurti wallami prsyarakanet

Qutabxanakani Kurdistaan bas la qutabxana nachn

chunka

qutabiiii ba dll isra7ati lei nyaa
hazar keshayan haya
am keshanash zor asann charasaryan ballam  hanek taqatyan nya charasari bkan

Fer krdnish  0 a


--------
Dast Xosh

Kurdzhin
.You never know what is enough unless you know what is more than enough

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#19 2012-09-14 19:03:23

Rebeen Sarbast
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-23
دواترین سه‌ردان: 2026-03-18
په‌یامه‌كان: 2196
WindowsSafari

Re: پرۆسه‌ی خوێندن

دەستت خۆش هاورێ گیان بۆ وروژاندنی ئەو بابەتە ئەمەش ڕای منە


ئایا قوتابخانه‌ هاوڕێی مانداڵانه‌؟؟

نەخێر لە کوردستاندا بە دڵنیاییەوە هاوڕێی منداڵان نیە، تەماشای ئەوە بکە لە پۆلێکی ٣٠ کەسی دا تەنها ١٠ منداڵ بە ڕێک و پێکی ئەچن بۆ قوتابخانە و ئەوانی تر بە شین و گریانەوە ئەڕۆن و ساڵەکە بەسەر ئەبەن، پۆلی خۆڵاوی و ساحەیەک و کۆمەڵێک مامۆستای ناڕۆشنبیر لەگەڵ ڕێزم بۆ مامۆستا باشەکان لە کوێ هاوڕێی منداڵن ئەوەی من بیرم بێت لە پۆلی یەکدا یەکەم دەقە لێیانم خوارد لەبەر ئەوەی لە ڕیزدا جوان نەوەستاوم ئیتر چ خۆشەویستیەکم هەبێت بۆ خوێندن و خوێندنگا...

وه‌ک هه‌میشه‌ وتراوه‌ په‌روه‌رده‌و فێر کردن له‌م وڵاته‌ په‌روه‌رده‌ ئه‌کرێن یان ته‌نها فێر ئه‌کرێن؟؟

تەنها فێرکردنێکی ناتەواو و بێ بنەما ئەکرێن ئەگینا پەروەردە نیە مەگەر لە وانەی ئایندا نەبێت پەروەردەکە تێکەڵ بونی منداڵەکەیە لەگەڵ کۆمەڵێک منداڵی هاوتەمەنی باش و خراپ ئیتر مەگەر خوا بزانێت ئەو منداڵە چی لێ دەر ئەچێت

ئایا سیسته‌می نوێی خوێندن کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر کردوه‌ یان کێشه‌ی زیاد کردوه‌؟؟

کێشەیەکی زۆری دروست کردوە سەربارەت بە من کەلە پۆلی ١١ی زانستیم نمرەی ١٠ و ١١ هەژمار ئەکرێت بۆ ١٢ هەموو ساڵەکان ٩٠ کەمترم نەبوە ئەمساڵ لەبەر ئەوەی نەخۆش کەوتم لە کۆتایی ساڵدا ٧.٥ م هێنا لە وانەکاندا چونکە هیچ سەعیەکم نەکرد ئیتر ئەمە کەی چارەسەری کێشەیە، سەبارەت بە قوتابخانەکانیش ئەوەی من بزانم هەر دوگۆڵی ئەکەن و هیچی تر...

ئایا بیناو پێداویستی قوتابخانه‌ به‌ پێی پێویست هه‌یه‌؟؟ له‌ شار شارۆچکه‌ و گونده‌کان ؟؟

ئەگەر بەراوردێک بکەین لەگەڵ جاران لەشارەکاندا دایک و باوک ڕێگەیان نەداوە بە منداڵ کە بخوێنن بەڵام ئێستا لە گوندەکان دایک و باوکان داوای قوتابخانە ئەکەن بۆ منداڵەکانیان بەڵام سەبارەت بە ئەرکی وەزارەتی پەروەردە لەمڕۆژانەدا کوردسات چوە گوندێکی لای خۆمان تانکی تەقیبو مەکتەبەکەی بردبو جەمەلۆنیان یابو بە سەقفەکەیا و مامۆستاکە بە شەڕواڵەوە هاتبو بە معنای کەلیمە ڕابواردن بو بە پڕۆسەکە...

چالاکیه‌کانی قوتابخانه‌ وه‌ک پێشانگاو گه‌شتی زانستی و دیده‌وانیه‌کان چ کاریگه‌رێکی هه‌یه‌ له‌سه‌ر قوتابی؟؟

کاری گەریەکی زۆری هەیە لەسەر خوێندکار چونکە زانستی دەرونیش ئاماژە بە کرانەوەی مێشک ئەکات بۆ ئەو پڕۆسەیەی تیایەتی من لە خوێندنگەیەکی نمونەیدام و مامۆستای میوزیک نیە و من چالاکیەکانی خوێندنگا ئەنجام ئەدەم و خوا هەڵناگرێ پار گەشتی زانستیان بۆ کردین بردیانین بۆ قەراغ مار و دوپشک خەریک بو بمان خوات...

سه‌ردانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ قوتابخانه‌کان به‌ پێویست ئه‌زانیت؟؟

وەزیری پەروەردە چ سودێکی هەیە سەردانی خوێندنگا بکات چەند جارێک هاتوەتە خوێندنگەکەی ئێمە بەڵام نە کەس دی و نە ئەو سەردانی کەسی کرد خۆ نایەنە ناو خوێندکارەکانەوە بزانن چیان ئەوێت و چیان ناوێت...

چی وا له‌ قوتابی ئه‌کات بێزار بێت هه‌ندێ قوتابی نه‌ک به‌ گشتی چونکه‌ هه‌موو قوتابیه‌ک بێزار نیه‌؟؟

خراپی سیستمەکە وا لە قوتابی ئەکات چونکە ئەو سیستمە بەجۆرێک داڕێژراوە کە یەکێک هیوایەتێکی هەبێت ناتوانێت لەگەڵ خوێندنەکەیدا پەرەی پێ بدات و ئیشی لەسەر بکات...

یه‌ک پۆشی به‌ پێویست ئه‌زانیت؟؟ ئه‌گه‌ر نا بۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ بۆ ؟؟

بەڵێ بەتایبەت لە تێکەڵ و نمونەیەکاندا بۆ ئەوەی کە خوێندکاران لە سنور دەرنەچن...

چی به‌ پێویست ئه‌زانیت بکرێت له‌ بواردی په‌روه‌رده‌و فێرکردن که‌ تا ئێستا نه‌کراوه‌؟؟

شتی زۆر زۆر ماوە بکرێت ئەگەر بواری پەروەردە بکرێت بە ڕێژە ئەوا %١٠ ئیش کراوەو %٩٠ کار و چالاکی ماوە...

هه‌ر سه‌رنج و تێبین یه‌کت هه‌یه‌ بینوسه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ هه‌موو لایه‌ک سود به‌خش ئه‌بێت

بەڵام سەرەرای ئەوە تەمەنی خوێندن تەمەنێکی کورتە لەچاو تەمەنی هەر کەسێکدا ئەگەر خوای گەورە تەمەن بات ئەوا پڕۆژەکان کاتێکی زۆریان بۆ دەمێنێتەوە بۆیە پێویستە سەرەرای ئەو بێزاریە هەوڵ بدرێت تاکو دواڕۆژ نەفەوتێت...


سوپاس

Kurdzhin
کـورد ئـەبـەد نـاگـاتـە مـەقـسـەد نـۆکـەری بـێـگـانـەیـە
دودڵــن پـیـسـن لـەگـەڵ یـەک بـۆیـە وا بـێ لـانـەیـــە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net