.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سه‌باره‌ت به پاسه‌وان و به‌ڕێوه‌به‌رانی دۆزه‌خ ده‌قێکی ئاشكرا و دروستی له‌باره‌وه نه‌هاتووه، ئه‌وه‌ی له قورئاندا هاتووه ژماره‌ی(١٩) له هه‌ندێ ته‌فیسر و وته‌ی زانایان وا لێکدراوه‌ته‌وه که پاسه‌وانانی دۆزه‌خ ئه‌وه‌نده‌ن، بۆ نمونه له فه‌رمووده‌ی" روى عكرمة عن ابن عباس قال : مر أبو جهل على النبي - صلى الله عليه وسلم - وهو يصلي عند المقام ، فقال : ألم أنهك عن هذا يا محمد فأغلظ له رسول الله - صلى الله عليه وسلم - ; فقال أبو جهل : بأي شي‌ء تهددني يا محمد ، والله إني لأكثر أهل الوادي هذا ناديا ; فأنزل الله - عز وجلفليدع ناديه سندع الزبانية . قال ابن عباس : والله لو دعا ناديه لأخذته زبانية العذاب من ساعته." أخرجه الترمذي بمعناه ، وقال حسن غريب صحيح.
واته: ئیبن عه‌باس-خوا لێی ڕازی بێت- فه‌رمووی: ئه‌بوجه‌هل تێپه‌ڕی به‌لای پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم) و ئه‌ویش نوێژی ده‌کرد، پێی وت: ئایا ڕێگریم لێت نه‌کرد له نوێژکردن له‌لای که‌عبه؟! پێغه‌مبه‌ریش تووڕه‌یی نیشاندا له ڕووی ئه‌بوجه‌هل، ئه‌ویش وتی: به‌چی هه‌ره‌شه‌م لێ ده‌که‌یت؟! سوێند به خوا من له ئه‌م(مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ر بوو) زیاتر هانا و پشتیوانم هه‌یه له‌م دۆڵه‌دا(مه‌به‌ستی له خزم و که‌س و هاوڕێیانی بوو)، خوای گه‌وره‌ش ئه‌و ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند فليدع ناديه سندع الزبانية واته: ده‌ی با ئه‌و هاوه‌ڵ و هاوڕێیانی خۆی بانگ بکات، ئێمه‌ش زه‌بانییه بانگ ده‌که‌ین. ئیبن عه‌باس ده‌فه‌رموێ: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر هاوبیرانی خۆی بانگ بکردایه، هه‌ر له‌و ساته‌دا زه‌بانییه‌کان ده‌یانبرد به‌ره‌و دۆزه‌خ.
ئه‌م فریشتانه‌ش له سووره‌تی(المدثر)دا ژماره‌یان نۆزده‌یه، به‌ڵام ته‌فسیری ڕاستر و په‌سه‌ندتر پێده‌چێت وا بێت که ئه‌و نۆزده‌یه ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌رانی دۆزه‌خن، ئه‌گینا ژماره‌ی مه‌لائیکه‌ی دۆزه‌خ دیاری نه‌کراوه هه‌روه‌کو له ئایه‌تیوَمَا جَعَلْنَا أَصْحَابَ النَّارِ إِلَّا مَلَائِكَةً ۙ وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلَّا فِتْنَةً لِلَّذِينَ كَفَرُوا لِيَسْتَيْقِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَيَزْدَادَ الَّذِينَ آمَنُوا إِيمَانًا ۙ وَلَا يَرْتَابَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْمُؤْمِنُونَ ۙ وَلِيَقُولَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ وَالْكَافِرُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًا ۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ۚ وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ ۚ وَمَا هِيَ إِلَّا ذِكْرَىٰ لِلْبَشَرِ[المدثر:٣١]دا هاتووه، واته: هه‌ر فریشته‌مان کردووه به کار به‌ده‌ستی دۆزه‌خ وه ژماره‌ی ئه‌و فریشتانه‌مان نه‌گێڕاوه مه‌گه‌ر بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕان تا ئه‌وانه‌ی کتێبیان پێدراوه دڵنیا بن وه بڕواداره‌کان بڕواکه‌یان زیاد بکات وه هیچیان دوو دڵ نه‌بن ئه‌وانه‌ی کتێبیان پێدراوه ئیماندارانیش وه تا بڵێن ئه‌وانه‌ی که نه‌خۆشی (ناپاکیی) یان له دڵایه وه بێ بڕواکان خوا چی مه‌به‌سته به‌م ژماره‌یه که له غه‌ریبیدا وه‌ك مه‌سه‌ل وایه ئا به‌وجۆره خوا ئه‌و که‌سه‌ی که بیه‌وێ گومڕای ده‌کات وه ئه‌و که‌سه‌ی که بیه‌وێ ڕێنموونیی ده‌کات وه که‌س ژماره‌ی له‌شکرانی په‌روه‌ردگاری تۆ نازانێ مه‌گه‌ر هه‌رخۆی وه ئه‌م ئایه‌تانه هه‌ر ئامۆژگاری و په‌ندن بۆ ئاده‌می.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان) .
به‌ڵام سه‌باره‌ت به ده‌رگه‌وانانی به‌هه‌شت، دیسان ده‌قێکی ڕوون نی‌یه، وادیاره حیکمه‌تێکی پێویست نه‌بووه له زانینی ئه‌م باسانه ئه‌گه‌رنا ڕوون ده‌کرایه‌وه، له فه‌رمووده‌یه‌ک هاتووه تێیدا که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) باسی له‌وه ده‌کات کاتێکدا ده‌گاته به‌رده‌می ده‌رگای به‌هه‌شت و له ده‌رگای ده‌دات و داوای کردنه‌وه‌ی ده‌کات، ده‌رگه‌وانی به‌هه‌شت ده‌فه‌رموێ: کێیه له ده‌رگا ده‌دات، ئه‌ویش ده‌فه‌رموێ: موحه‌مه‌دم، ده‌رگه‌وانیش ده‌فه‌رموێ: به‌ڵێ هه‌روایه، چونکه فه‌رمانم پێکراوه یه‌که‌م جار بۆ تۆی بکه‌مه‌وه! به‌ڵام ده‌رباره‌ی ژماره‌یان باسێکی دروست نه‌هاتووه، ناوی ده‌رگه‌وانی به‌هه‌شت به(ڕیضوان) هاتووه له هه‌ندێ کتێب و وته‌ی هه‌ندێ زانایان، وه‌کو ئیبنولقه‌ییم و مه‌ناوی و زانایانی تریش، هه‌روه‌ها خاوه‌نی کتێبی(الوجيز في عقيدة السلف الصالح أهل السنة والجماعة (١/٥٣) ده‌فه‌رموێ: فأَهل السُنّة والجماعة : يؤمنون به‌م إِجمالا ، وأَما تفصيلا فما صح به الدليل ، ومَن سمّاه الله ورسوله- صلى الله عليه وعلى آله وسلم- منهم كجبريل الموكل بالوحي ، وميكائيل الموكل بالمطر ، وإسرافيل الموكل بالنفخ في الصور ، وملك الموت الموكل بقبض الأَرواح ، ومالك خازن النَّار ، ورضوان خازن الجنة ، وملكي القبر منكر ونكير .... به‌ڵام وه‌کو به‌ڵگه فه‌رمووده‌کانی ناوی ریضوان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕاده‌ی دروستیی. شایه‌نی باسه به‌ڕێوه‌به‌ر دۆزه‌خیش له مه‌لائیکه ناوی مالیکه ئه‌وه‌ش به ده‌قی قورئانی. وَنَادَوْا يَا مَالِكُ لِيَقْضِ عَلَيْنَا رَبُّكَ ۖ قَالَ إِنَّكُمْ مَاكِثُونَ* لَقَدْ جِئْنَاكُمْ بِالْحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَكُمْ لِلْحَقِّ كَارِهُونَ[الزخرف:٧٧ و ٨٨] واته: هاوار ده‌که‌ن ئه‌ی مالیك(سه‌رپه‌رشتیاری دۆزه‌خ) با په‌روه‌ردگارت بمانمرێنێت (تا ڕزگار بین) ئه‌ویش ده‌ڵێ بێگومان ئێوه ده‌مێننه‌وه* سوێند به‌خوا به‌ڕاستی (ئایینی) هه‌قمان بۆ هێناون به‌ڵام زۆربه‌یان ڕاستیان پێ ناخۆشه.
(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
خوای گه‌وره‌ش زاناترة
س:دةنكى ئيسلام
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن دلان88 (2012-09-15 18:35:42)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





دەستەکانت خۆش دڵان گیان سەرکەوتوبی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










دەستەکانت خۆش بێت دلان خان خوا پاداشتت بداتەوە بەرێزم
بابەتێکی بەسودە . دوبارە دەستت خۆش بێت و هیوام بەردەوامی و سەرکەوتنی بەرێزتانە

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










دەستەکانت خۆش بێت دلان خان خوا پاداشتت بداتەوە بەرێزم
بابەتێکی بەسودە . دوبارە دەستت خۆش بێت و هیوام بەردەوامی و سەرکەوتنی بەرێزتانە
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه