.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







لەسەر ڕیوایەتی شێخ (طبرانی) لە حەزرەتی حوسەینەوە (ڕەزای خوای لەسەر بێت) ڕیوایەت کراوە کە لە نەخۆشی وەفاتی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) حەزرەتی جوبرائیل هات بۆ ئەحواڵپرسی بۆ خزمەت پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت) و پرسی حاڵت چۆنە ؟ پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) فەرمووی: ئەی جوبرائیل بەهۆی نەخۆشیەکەمەوە زۆر ناڕەحەتم: لەوکاتەدا ئیزرائیل گەیشتە بەر دەرگاو ئیجازەی هاتنەژوورەوەی خواست . جوبرائیل گوتی: ئەی موحەمەد ! ئەوە ئیزرائیلە داوای بەخزمەت گەیشتنت دەکا.
فەرمووی: لە پیش تۆدا تا ئێستا ئیجازەی لە کەس داوا نەکردووە و لە پاش تۆش پرس بەکەس ناکا. پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) فەرمووی :من ئیجازەی دەدەم.
جوبرائیل بە ئیزرائیلی گوت و ئیزرائیل هاتە ژوورەوە زۆر بە ئەدەب دانیشت حەزرەت ڕاوەستاو لە پاشان عەرزی کرد. خوای تەعالا منی بۆ لای تۆ ناردووە و دەستووری داوە کە لە ئەمری موبارەکت نەچمە دەر، ئەگەر ئیجازەی دەفەرمووی : تا گیانی پڕ بەرەکەتت بکێشم . ئەگەر ئیجازەش نیە نای کێشم. پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) فەرمووی ئیزرائیل ! ئایا دەتوانی ئەوەی دەیڵێی بیکەی؟
گوتی: بەڵێ ئەی ڕەسولی خوا خوای گەورە وای دەستور بەمن داوە .
ئەوکاتە جوبرائیل فەرمووی : ئەی ڕەسولی خوا، خوا زۆر موشتاقی دیداری تۆیە . جا لەسەر ئەو قسەیە پێغەمبەر ( درودی خوای لەسەر بێت) فەرمووی: ئەی ئیزرائیل !دەستوری خوا بەجێ بێنە. لەپاش وەرگرتنی ئیجازە ئیزرائیل ڕۆحی پڕفتوحی موبارەک و پڕ بەرەکەتی پێغەمبەری (درودی خوای لەسەر بێت) لە لاشەی جیا کردەوە.
سەرچاوە: دیمەنی مەرگ
تایبەت بە کوردژین
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن kashweest22 (2012-09-17 10:20:23)

لهسهر هێڵ نییه








دەست خۆش بۆ بابەتەکەت، هیوام سەرکەوتن و بەردەوامیتە...

لهسهر هێڵ نییه






ده ست خۆش سه رکه وتو بیت

✿بـاعـــالــــه م بـێــژن تــه نـیــا ئــه و بـێــکه ســه
مــه یــلـــی تــۆم تـــه نــیــــا لــه عــالـه م بــه ســه✿
لهسهر هێڵ نییه






zor supas bo payamakantan
dasty ewash xosh bet
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
