❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هەموو شتێك دەربارەی كەچەڵبوون

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-09-27 15:26:49

Karokh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 200
WindowsVistaMSIE7

هەموو شتێك دەربارەی كەچەڵبوون

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-7ea2e117b0.png
Rudaw net
زانراوە كەسێكی ئاسایی رۆژانە نزیكەی 100 تاڵەموو لە قژی دەوەرێت، هەروەها زانراویشە سەری مرۆڤێكی ئاسایی نزیكەی 100 هەزار تاڵەمووی پێوەیە، ئاساییشە چ ژن یان پیاو لەگەڵ بەسەرچوونی تەمەنیاندا ژمارەی تاڵە مووەكانی سەریان هەڵوەرێن.

بەڵام ئەو هۆكارەی وا لە پیاو دەكات بزانێ رۆژێك لە رۆژان كەچەڵ دەبێ و بێ قژ دەمێنێتەوە، ئەوەیە كە خاڵی یان باوكی كەچەڵ بێت، بۆیە گوتراوە خاڵ و نەگوتراوە دایك، چونكە رەگەزی مێ كەچەڵ بوونی تەواو تێیاندا دەگمەنە، تەنیا قژیان تەنك دەبێ، كەچەڵبوونی بۆ ماوەیی 95%ی هۆكارەكانی كەچەڵبوون پێكدەهێنێت.

ئامارەكان دەڵێن 50%ی پیاوان لە تەمەنی 30 ساڵی بەرەوژوور كەچەڵبوون تێیاندا دەردەكەوێت و لە تەمەنی 60 ساڵیدا تەواو دەبێت، ئیتر ئەگەر نیمچە كەچەڵبوون بێ یان كەچەڵی تەواو، بەڵام لە هەندێك كەسدا لە دوای تەمەنی 22 ساڵییەوە پرۆسەی كەچەڵبوون دەستپێدەكات، دەكرێ هەندێك هۆكار هەبێ بۆ خێراكردنی پرۆسەكە وەك:



كەچەڵبوونی بۆماوەیی



هۆرمۆنێك هەیە بەDHT بەنێوبانگەو دەبێتە هۆی چوونەوەیەكی كێلانەكانی موو، بەشێوەیەك كێلانەكان دەچنەوەیەك، ناهێڵن موو لە رێگەیانەوە گەشە بكات.



كاریگەری كەچەڵ بوون



زۆربەی پیاوان رقیان لە كەچەڵبوونەو هەندێكیان هەستیارن بە باسكردنیشی، زۆربەشیان ئامادەن هەرچی لە توانایاندایە بیكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی كەچەڵی، چونكە واهەستدەكەن كاریگەری لەسەر ژیانی كۆمەڵایەتیان دەبێت.



بۆچی پێشە سەر و تەوقە

سەر كەچەڵ دەبن؟



لەبەرئەوەی ئەو دوو ناوچەیە هەستیارییەكی گەورەیان هەیە بەرامبەر هۆرمۆنە سێكسییەكان، كە هۆكارێكن لە كەچەڵبوونی بۆماوەیی، بەڵام پشتی سەر لەگەڵ لاكانی كاریگەر نابن بەو هۆرمۆنانە.



چەند راستییەك دەربارەی كەچەڵبوون



لەسەركردنی كڵاو و بەستنی قژ كاریگەری نییە لەسەر رووتانەوەی قژ، بەڵام باشتر وایە ئازاری قژ و كێلانەكانی نەدرێت بە تووندبەستن و راكێشانیان. جگەرەكێشان رووتانەوەی قژ خێراتر دەكات. قژ رووتانەوە نیشانە نییە بۆ هیچ نەخۆشییەك یان تەندروستییەكی خراپ، بەڵام دەرمان زۆرن كە دەبنە هۆی قژ رووتانەوە. پاراستنی ئەو رێژەیەی قژ كە دەمێنێتەوە ئاسانترە لە هەوڵدان بۆ روواندنەوەی بەشەكانی دیكە. ناتوانرێ كەچەڵبوونی بۆماوەیی چارەسەر بكرێت، بەڵام دەتوانرێ بۆ ماوەیەك دوابخرێت، ئەویش بە بەكارهێنانی چەند دەرمانێك كە لەڕووی نێودەوڵەتییەوە متمانەیان پێكراوە.



كاتێك بینینی پزیشك پێویستە ئەگەر:



- بە شێوەیەكی نائاسایی قژت رووتایەوە

- ئەگەر لە تەمەنێكی بچووكدا قژت بە خێراییەكی زۆر رووتایەوە

- ئەگەر رووتانەوەی قژ پەڵە پەڵە بوو لەنێو پێستی سەردا

- ئەگەر ئازار و خورانت هەبوو لەگەڵ رووتانەوەی قژدا

- ئەگەر پەڵەی نائاسایی لە قژتدا بەدەركەوت وەك سووربوونەوە

- ئەگەر زیپكەت زۆربوو هاوكات لەگەڵیدا موو لە دەم و چاوت هات لەكاتی سووڕی مانگانەدا

- ئەگەر لە ئافرەتدا شێوەی رووتانەوە وەك پیاوان بوو، واتە لە پێش و تەوقی سەردابوو.



چارەسەر چییە؟



دەكرێت كەچەڵ بوون دوابخرێت بە بەكارهێنانی

- Minoxidil ، دەرمانێكی ناسراوە، لە شێوەی حەپ و شامپۆو سپرایدا هەیە، ئەگەر وەستێندرا ڕووتانەوەكە دەستپێدەكاتەوە، بە ناوی Hair gain ، Hair back، Rehair هەیە.

- Fenasteride ، حەپە و رووتانەوەی قژ دوادەخات، ئەویش لە ڕێگەی كەمكردنەوەی هۆرمۆنی DHT ، دەرمانێكی كاریگەرە هەرگیز نابێت ژنانی سكپڕ بەكاریبهێنن، لە رووی جیهانییەوە 1 مللیگرام رێگە پێدراوە.



چاندنەوەی قژ



پزیشكان كێلانەكانی قژ لەو ناوچانەدا دەردێنن، كە قژ تێیاندا چڕە و دەیانگوازنەوە بۆ ئەو ناوچانەی قژ تێیاندا نەماوە یان كەمە، پرۆسەكە لە رووی ئابوورییەوە زۆر دەكەوێت و لە دوای 6 مانگ ئەنجامەكەی دەردەكەوێت، ئەویش لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆرێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net