.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











من هەورم زۆر خۆشدەوێ دەزانن بۆ
چونکە هەوری بێ ڕەنگ و بۆ
هەناسە دەداتە خونچە و
دەری دەخا گوڵ و چرۆ
واتە گەر هەور نەمێنێ
یەک تنۆک باران نایەتە خوار لە ئاسمان
جا بێجگە لە بێ ئاوی لە غەمی نەمانی گول
هەموومان توشمان دێ بە سووتان
سەرکەوت گەردی

له‌سه‌ر هێڵ نییه





دەستخۆش براگیان 
دیارە دەستى نوسینى شعرت هەیە
سەرکەوتوو بیت 

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش به‌ڕێزه‌که‌م
به‌هیوای به‌رده‌وامیت سه‌رکه‌وتووبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەس خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نییه





زۆر سوپاستان دەکەم هاوڕێیان شعرەکانم بۆ خزمەتی جەنابتان نەبێ بە کەلک چی دی؟
له‌سه‌ر هێڵ نییه










سلاو به‌رێزم ده‌ستت خۆش بێت و به هیوای به‌رده‌وامی و خه‌رمان به‌ره‌که‌ت
حه‌زم کرد شتێک بنوسم
به‌رێزم هه‌ور بێ ره‌نگ نیه ، کاتێک که‌سی شاعیر ده‌یه‌وێت وێنایه‌کی شته‌کان بکات ئه‌بێت
ئاگاداری راستی بێت خه‌یاڵ زاڵه به‌سه‌ر خودی شیعر به‌لام راستی زاڵتر
ته‌کنیک و فۆرم گرنگترین شته
کۆپله‌ی یه‌که‌م ئه‌چێته قاڵبی ده‌ق به‌لام کۆپله‌ی دووه‌م له ده‌ق دووره ئه‌مه‌ش شیعر لاوازتر ده‌کات
به هیوای به‌رده‌وامی ده‌ستت خۆش بێت


له‌سه‌ر هێڵ نییه





بەڕێزەکەم لە ڕووی فیزیاییەوە ئاو لە سێ دۆخ دا بوونی هەیە لە هەوادا (ڕەق , شل , گاز) جا لە هەر دۆخێک بێ ئاو هەر ئاوە.. هەمووشمان دەزانین ئاو بێ ڕەنگە , بێ تامە , بێ بۆنە...
جا هەوریش ئاوە لە دۆخی گازی دا..
گەر سەیری هەور بکەین بە سپی دەیبینین کە ئەمەش واتای ئەمە نیە ڕەنگی سپیە بەڵکو دڵۆپەکانى ئاوی دڵۆپێنراو ڕێگە بە تێپەڕ بوونی هەموو ڕەنگەکانی شەبەنگی بینراو دەدەن و بۆیە هیچ ڕەنگێک وەرناگرن ...
بۆیە بیرۆکەی جەنابتان هەڵەیە دەربارەی بیرکردنەوە لە ڕەنگ داری هەور ....
جگە لەمەش بە قسەی کێ شعر بە خورافیات و ئەفسانە و ناڕاستیە لاواز دەبێ... ئەمە هەرگیز پێشبینێکی گونجاو نیە بۆ لێکدانەوەى ناوەڕۆکی شعر چەندەها داستانمان هەن لەوانە (گلگامێش و ئەلیادە و ئۆدیسا و شانامە و ڕامایانە و مەهابەهاراتا و سرودی تاریکی) کە شاکارانی بەرزی هۆنراوەن و تا ئێستا نموونەیان دووبارە نەبۆتەوە...
کەچی بەکارهێنانى خورافیەت هۆیەک بووە بۆ بەهێز بوونی داستانە شعریەکان..
ئەوەشی باوڕی بەو شتە نیە با بچێ ئاوی سارد بخواتەوە...
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن sarkawt@shand (2012-09-21 10:26:14)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh hawre barez har bzhet

له‌سه‌ر هێڵ نییه










به‌رێزم
من له رووی فیزیاییه‌وه باسی ئه‌وه ناکه‌م پێش 15 ساڵ ئه‌مه ده‌زانم که ئاو له چی پێک دێت ، ئاو چیه و دۆخه‌کانی چین
باسیش له هه‌ور ناکه‌م که چۆن دروست ده‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌زانم که چۆنه و چۆن نیه و له بارودۆخه‌کان چۆن گۆرانکاری به‌سه‌ردا دێت و
ورده ورده چ باس ده‌بێت
من باس له شیعر ده‌که‌م
وێناکردنی هه‌ر باسێک له شیعردا ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیع و خه‌یاڵه
جا هه‌ور کاتێک وێناده‌کرێت ئه‌بێت رووی راستیه‌که‌ی نیشان بدرێت خه‌یاڵ کردن
ئاساییه خه‌یال زاڵه به‌سه‌ر شیعر به‌لام ئه‌شبێت گونجانێکی وا دروست بکرێت له نێوان
راستی و خه‌یاڵدا که سه‌رنجی خوێنه‌ر رابکێشێت
دوایی من باسم له خورافیات و ئه‌فسانه و نازانم چی و چی نه‌کردوه باسم له‌وه نه‌کردوه
که ئه‌مانه ده‌ق لاواز ده‌که‌ن نازانم به‌رێزتان ئه‌م باسه‌تان چۆن گرێداوه به خه‌یاڵ ؟
دروستکردنی خه‌یاڵ له شیعردا ئه‌وه نیه تۆ باس له‌وه بکه‌یت " دوو ئه‌ژدیها له‌سه‌ر پرده‌که وه‌ستاون ئه‌وه‌ی بچێت ئه‌یانخوات "
ئه‌وه‌ییه که خهیاڵکردنێک بێت راده‌ستی مێشکی خوێنه‌ر بکه‌یت سه‌رنج بدات له‌وه‌ی که چ خه‌یالێک زاله به‌سه‌ر ده‌قدا
دوای ئه‌وه
ئێستا شیعر له هه‌موو جیهاندا له رووی فۆرم و ته‌کنیک گرنگی زیاتر پێده‌درێت
به‌رێزم فۆرم ،، ته‌کنیک لای تۆ چی ده‌گه‌ینن ؟
ئایا ئه‌وه‌ی دوو دێر بنوسێت شاعیره ؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت منه که بچم ئاوی سارد بخۆمه‌وه ئه‌مه قسه‌یه‌کی جوان نیه تۆ له نوسیندا به‌کاری بهێنیت بۆ هه‌ر که‌سێک نه‌ک من . من به قه‌د به‌ژنی به‌رێزتان شیعرم نوسیووه و
باش له ئه‌ده‌بی جیهانی شارهزام له هه‌موو بوارێک‌دا به‌رێزم کاتێک مرۆڤ شتێک ده‌نوسێت ده‌بێت چاوه‌رێی ره‌خنه بکات
چاوه‌رێی سه‌رنج و تێبینی بکات ،، ئه‌گه‌ر ئێستا به چه‌ند خالێک باس له‌م شیعره‌ی به‌رێزتان بکه‌م له رووی ره‌خنه‌وه ره‌نگه زۆر هه‌لگرێت
ئایا ئێستا چ خوێنه‌رێک خورافیات قبول ده‌کات له شیعردا ؟
سه‌باره‌ت به‌و داستانانه‌ی تۆ ناوت هێناون راسته به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی جیهانین و نکۆلیان لێناکرێت به‌لام ئایا ئه‌گه‌ر یه‌کێک بێت
داستانێکی خورافی بنوسێت له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا تا چه‌ند خوێنه‌ر قبولی ده‌کات ؟
ئه‌و کات به‌هێز بووه چونکه مرۆڤ له‌سه‌رده‌می کۆندا ئه‌وه‌نده کراوه نه‌بووه تا بزانێت خورافیات و راستی چین ؟
خه‌یال ئه‌گه‌ر لای تۆ خورافیات و ئه‌فسانه بێت ئه‌وه شتێکی تره به‌لام هه‌رگیز خه‌یاڵ ئه‌مه نیه که تۆ وای بۆچووی به‌رێزم
من ده‌لێم ئێستا شیعر به خورافیات لاواز ده‌بێت ئێستا سه‌رده‌می کۆن نیه ، به‌رێزم من نمونه‌ی شیعری کلاسیکی کوردیت بۆ دێنمه‌وه
که له رووی وێناکردنه‌وه چه‌نده هه‌ژاره به‌لام له رووی ناوه‌رۆک و وشه‌وه چه‌نده ده‌وله‌مه‌نده
ئێستا ئه‌و سه‌رده‌مه نیه قژ بچوێنیت به رهشمال گه‌رده‌ن به بلور و ،،،،،،،،،هتد ئه‌م سه‌رده‌م به‌سه‌رچوو
ئیستا سه‌رده‌مێکی تره
ره‌نگه زیاتر شتم نوسی بێت وه‌ک وهکامێک بۆ په‌یامه‌که‌ی به‌رێزتان به‌لام ئه‌مانه ته‌نها روون کردنه‌وه‌ی وردن
له هه‌ر بوارێکی شیعر و ئه‌ده‌ب چیت ویست بۆت روون ده‌که‌مه‌وه
له‌گه‌ل رێزمدا
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سەرەتا با زۆر بۆ کەم نەڵێین ....
سەیرم پێ دێ نازانم پۆلی چەندی و کۆلێژنت تەواو کردووە یان نا.... بەڵام هەر ئەوەندە دەڵێم قوربانی ئەو مامۆستایە بم کە تۆی وا فێر کردووە وا بزانی هەور ڕەنگی هەیە...!!!! ئەمە لە لایەک..
دەربارەی شعرەکە :
تۆ مێژوو بۆ من مەگێڕەوە ئازیزم کۆن وا بوو وا ڕؤیشت و باسی قژ بۆ من مەکە ئێمەش شارەزایی باشمان هەیە لە ئەدەب و مێژوو وە مێژووی ئەدەبیش........
قسەیەکی مناڵانەت نوسیوە (من بە قەد باڵای تۆ هۆنراوەم نوسیوە) ... (((ژیری بە گەورەیی و بچووکی نیە))).
باشە منیش با وەک تۆ میللی مناڵی بدەمە باسەکە:
(عبدالله پەشێو) بە قەد بەژنی جەنابتان شعری نوسیوە ...
تۆ دەڵێی لەم سەردەمە خەیاڵ شعر لاواز دەکات..
عبدالله پەشێو لە ئێستادا ئەم شعرەی نوسیوە:
چه‌قی گه‌ردوون
كێ ده‌زانێ
كوێیه چه‌قی ئه‌م گه‌ردوونه
- ئه‌م گه‌ردوونه
بێ سنوور‌و میچ و بنه؟!
ئێوه هه‌رچی ده‌ڵێن بڵێن،
به‌ڵام، بۆ من،
چه‌قی گه‌ردوون ناوكی ژنه!
وا بزانم ناو‌کی ژن چەقی گەردوون نیە بەڵام مامۆستا وا دەڵێی خویاڵات دەخاتە شعر ئەوەشی پێی ناخۆشە................
29/6/2011 رێگا - تالین
له‌سه‌ر هێڵ نییه










به‌رێزم
ره‌نگه تۆزێک خوێنده‌واریمان هه‌بێت شتێک بنوسین و بخوێنینه‌وه شوکر بۆ خوا
شانازی به‌و مامۆستایانه ده‌که‌م که شتیان فێرکردووم جا له هه‌ر قۆناغێکی خوێندن بێت
به‌رێز
من باس له فیزیک ناکه‌م باس له شیعر ده‌که‌م ،،
هه‌ور له بنه‌ڕه‌تدا بێ ره‌نگ بێت یاخود ره‌نگی هه‌بێت سه‌وز بێت یاخود شین یاخود زه‌رد هه‌ر ره‌نگێک بێت
من باس له‌وه ده‌که‌م که به چاو ئه‌یبینین نه‌ک دروست بوونه‌که‌ی ،من که هه‌ور ده‌بینم واش وێنای ده‌که‌م
دوایی
بۆ ئه‌وه بوو که وه‌لامی نمونه‌که‌ی به‌رێزتان بوو باسم له‌و راستیانه کردووه که له کۆن و نوێ‌دا هه‌ن ئاراسته‌یان چۆن گۆڕاوه
هیوادارم که وا بێت و شاره‌زاییتان له ئه‌ده‌ب و مێژووی ئه‌ده‌ب هه‌بێت
قسه‌ی منالانه ئه‌وه‌یه که به‌رێزتان نوسیوته چۆن لێکی ده‌ده‌یته‌وه لێکی بده‌وه لای من ئاساییه ،، به‌لام رێزگرتنی به‌رامبه‌ره‌که‌ت رێزگرتنی خۆته
وا دیاره به‌رێزتان زۆر خراپ له وشه‌کانم حالی بوویت
هه‌ر ناشزانی خه‌یاڵ چیه ؟
من که‌ی باسی ئه‌وه‌م کردووه که خه‌یاڵ ده‌ق لاواز ده‌کات ؟
له کوێ ئه‌مه‌م نوسیوه ؟
من ده‌لێم خه‌یاڵ زاله به‌سه‌ر ده‌ق به‌لام راستی نابێت ونبکرێت
باش په‌یامه‌کانم بخوێنه‌وه تا دڵنیابیت له‌وه‌ی که من نهم وتوه خه‌یاڵ ده‌ق لاواز ده‌که‌ن
په‌شێو لای من مه‌زنه خۆشحالم که ده‌قێکی ئه‌وت به نمونه هێناوه‌ته‌وه
منیش ئه‌لێم خه‌یالێکی جوانی کردووه
به‌لام لای ئه‌و پیرۆزی ژن وای کردووه که ناو‌کی ژن چه‌قی دنیا بێت
منیش ده‌لێم خه‌یاڵ زاله به‌سه‌ر شیعر به‌لام وا دیاره به‌رێزتان باش په‌یامه‌کانی منت نه‌خوێندۆته‌وه
برام پێم ناخۆش نیه یاخوا به قه‌د هه‌موو دنیا شیعر ده‌نوسیت به‌لام ده‌بێت بشزانیت که شیعر له چ قالبێکدا گوزه‌ر ده‌کات و
چۆن خوێنه‌ر راده‌کێشێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





برادەر تۆ خۆت هەلەت کردووە ناتەوێت دانی پێ دابنێی ..... و مەسەلەکە بۆ لایەکی تر ڕادەکێشی....
جەنابت وتت: هەور ڕەنگی هەیە منیش وتم نەخێر : هەور ڕەنگی نیە......
لەمە زیاتر شتێکی تر هەیە؟؟..
له‌سه‌ر هێڵ نییه










به‌رێزم
مه‌سه‌له دان پێدانان نیه خۆ سزادا ی تیا نیه تا دان به هیچ نه‌نێم
به‌لام من سه‌یرم له‌وه دێت تۆ خۆت شته‌که‌ت برد به‌لایه‌که ئه‌لێیت تۆ وتووته که خه‌یاڵ ده‌ق لاواز ده‌کات ئه‌مه‌م لا سه‌یره !!!!
له‌سه‌ر هێڵ نییه





گیانەکەم گەر شتێکت دۆڕاند شەرم نیە پاشەکشە بکەی .....
تۆ شتێکت وتوە ئەسڵەن هەر زانیاریت لەسەری نەبووە. وەکو ڕەنگی هەورەکە
له‌سه‌ر هێڵ نییه










به‌رێزم
ئه‌گه‌ر پێت وا بێت گفت‌و گۆ دۆڕانی تیایه و ئه‌مه بیرکردنه‌وه‌ی تۆ بێت که‌واتا پیرۆزت بێت ئه‌م سه‌رکه‌وتنه هیوادارم
که بتوانیت له نوسینی شیعردا زیاتر هه‌نگاو بنێیت و شتی تازه فێربیت و بزانیت که ته‌کنیک و فۆرم چین
من هیچ کات پێم شه‌رم نیه ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه ئه‌وه‌ییه که سود بگه‌ینم به که‌سانی تر نه‌وه‌ک باس له دۆڕان و بردنه‌وه بکه‌م
به‌لام من وه‌ک خوێنه‌رێک حه‌ز ده‌که‌م مه‌به‌ستی ئه‌م شیعره‌ت بزانم ؟ ئه‌گه‌ر لات ئاسایی بێت مه‌به‌سته‌که‌م پێ بلێ
له‌گه‌ل رێزمدا
له‌سه‌ر هێڵ نییه