❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌یلا فه‌ریقی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-09-27 00:43:19

هيفى25
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هەولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-07
دواترین سه‌ردان: 2014-02-25
په‌یامه‌كان: 38
WindowsXPFirefox

له‌یلا فه‌ریقی

له‌م چاوپێكه‌وتنه‌یدا هونه‌رمه‌ند له‌یلا فه‌ریقی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، كه‌ كاری‌ هونه‌ری‌ له‌كوردستاندا له‌دواوه‌یه‌‌و به‌ هونه‌ری ‌‌وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌‌و ئه‌وروپی‌ به‌راورد ناكرێت، هاوكات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه‌ ئاساییه‌ هونه‌رمه‌ند ستایلی‌ عه‌ره‌بی‌ بۆ گۆرانییه‌كانی‌ به‌كاربهێنێت، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه‌تا ئێستا چه‌ند جارێك خۆشه‌ویستی‌ كردووه‌، به‌ڵام نه‌چۆته‌ پڕۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیرییه‌وه‌.

له‌ئێستادا  كار‌و پڕۆژه‌ی‌ نوێت چییه‌؟
له‌یلا فه‌ریقی‌: چه‌ند كارێكم به‌ده‌سته‌وه‌یه‌‌و له‌كاتی‌ خۆیدا رایده‌گه‌یه‌نم، ئێستا ناكرێت باسی‌ بكه‌م، به‌ڵام گۆرانییه‌كم به‌زمانی‌ ئینگلیزی ‌‌وتووه‌ ده‌مێكه‌. باسی‌ خۆشه‌ویستی‌ نێوان دووكه‌س ده‌كات، به‌زووترین كات كاری‌ كلیپی‌ ته‌واو ده‌كه‌م ‌و بڵاوی‌ ده‌كه‌مه‌وه‌.
هاتنه‌وه‌ت له‌ئه‌وروپاوه‌ بۆ كوردستان، به‌ چ مه‌به‌ستێك بوو؟ به‌نیازی‌ كۆنسێرت ساز بكه‌یت؟
له‌یلا فه‌ریقی‌: سه‌فه‌ره‌كه‌م زیاتر بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ردانێكی‌ ئاسایی‌ بووه‌‌و زۆرجار هاتومه‌ته‌وه‌ سلێمانی‌، به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ندێك ئاسانكاریمان بۆ بكرێت، كۆمانیای‌ شه‌خسی‌ بێت‌و پڕه‌نسیپی كاری‌ ئێمه‌ بپارێزرێت، پێمخۆشه‌ كۆنسێرتم هه‌بێت، به‌تایبه‌ت بۆ سلێمانی‌‌و شاره‌كانی‌ تر.
ره‌خنه‌ له ‌هونه‌رمه‌نده‌كانی‌ كورد ده‌گیرێت، كه‌ ستایلی‌ عه‌ره‌بی‌ به‌كارده‌هێنن، تۆ قسه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ چییه‌؟
له‌یلا فه‌ریقی‌: شێوازی‌ عه‌ره‌بیم نه‌بووه‌، به‌ڵكو كه‌ ده‌ستم پێكرد به‌مه‌قامی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ گه‌وره‌ (تاهیر تۆفیق) ده‌ستم پێكردووه‌، بۆ خۆی‌ ستایلێكی‌ شه‌رقییه‌‌و تاڕاده‌یه‌كی‌ باشیش ئه‌توانم بڵێم نزیكایه‌تی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ مه‌قاماتی‌ عه‌ره‌بی‌. پاشان من به‌ پۆپ كلاسیك ده‌ستم پێكرد، به‌ئه‌لبومی‌ (ئه‌وین‌و ئازار)، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ ئه‌و ئه‌لبومه‌م له‌ 2007 به‌ستایلێكی‌ ته‌ره‌ب بوو.‌وه‌ك هونه‌مه‌نێك خۆم بڕیار ده‌ده‌م،‌وه‌كو خۆم پێمخۆشه‌ ستایلی‌ جۆراو جۆر هه‌بێت، كاتی‌ خۆی‌ كاره‌كان زۆر سنورداربوون. به‌كارهێنانی‌ ئه‌و جۆره‌ ستایله‌ش، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر زه‌وقی‌ هونه‌رمه‌ند خۆی‌.
كۆمه‌ڵێكی‌ زۆر له‌كوڕو كچی‌ گۆرانیبێژ په‌یدا بوون، تاچه‌ند پێتوایه‌ كه‌كاره‌كانیان ئه‌كادیمییانه‌یه‌؟
له‌یلا فه‌ریقی‌: ماشه‌ڵا گۆرانی بێژ به‌كوڕ‌و كچی‌ گه‌نج زۆربوون‌و ده‌نگ خۆش، دیاره‌ ئه‌وه‌ی‌ بته‌وێت‌وه‌كو كه‌سێكی‌ ئه‌كادیمی‌ كار له‌بوارێكدا بكا‌و هه‌نگاو هه‌ڵده‌هێنێ، ئه‌وه‌ شتێكی‌ زۆر باش‌و پۆزه‌تیڤه‌، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ هه‌ستی‌ هونه‌ری‌ له‌و كه‌سه‌دا به‌هێز بێت، كه‌ هه‌بوو ئه‌و كاته‌ ده‌توانێت هان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاری‌ باش‌و باشتر ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی‌ كه‌تۆ باسیان ده‌كه‌یت من نازنم كێن؟ به‌گشتی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌وا هونه‌ری‌ باشی‌ هه‌بێت، شایانی‌ ته‌شویق‌و یارمه‌تیدانه‌، به‌ڵام به‌مه‌رجێك چوارچێوه‌ی‌ كاری‌ هونه‌رییه‌كه‌ی‌ له‌ده‌ست نه‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بوترێت ئه‌و كه‌سه‌ به‌توانایه‌‌و شتێكی‌ پێیه‌ له‌بواری‌ هونه‌رییه‌وه‌.
زۆربه‌ی‌ هونه‌رمه‌نده‌كان له‌وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ كلیپ ده‌كه‌ن، هۆكاری‌ ئه‌وه‌ چییه‌؟
له‌یلا فه‌ریقی‌: منیش له‌ده‌ره‌وه‌ كلیپه‌كانم كردووه‌، هۆی‌ سه‌ره‌كی‌ نه‌بوونی‌ ده‌زگایه‌كی‌ چاكی‌ ته‌كنیكی‌‌و   ستۆدیۆی‌ باش له‌كوردستاندا، تا ئێستا دروست نه‌كراوه‌، به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ ئه‌وه‌ش جێگای‌ خۆشحاڵییه‌.
پێتوایه‌ هونه‌ر‌و مۆزیكی‌ كوردی‌ له‌ چ ئاستێكدایه‌؟
له‌یلا فه‌ریقی‌: مۆزیك ‌و هونه‌ری‌ كوردی‌ گرنگی‌ پێنه‌دراوه‌، ئه‌ركی‌‌وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری ‌و ده‌زگا رۆشنبیرییه‌كانه‌، كه‌ به‌شی‌ كه‌لتوری ‌‌و فه‌رهه‌نگی‌ كوردی‌ په‌ره‌ پێبده‌ن، هونه‌رمه‌ند پێیخۆشه‌ شتی‌ باش‌و جوان بكرێت به‌گشتی‌، به‌ڵام با بێینه‌وه‌ سه‌ر تاكه‌ كه‌س، گرنگی‌ نادات به‌كاره‌كه‌ی‌، زه‌حمه‌ت نادات به‌خۆی‌ بۆ به‌ره‌و پێشچوونی‌ گۆڕان له‌بواره‌كه‌ی‌ خۆیدا، ئه‌مه‌ كۆسپی‌ دروستكردووه‌. ئه‌وانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت تازه‌گه‌ری‌ ئه‌نجامبده‌ن، زۆرینه‌یان به‌داخه‌وه‌ گرنگییان نه‌داوه‌ به‌كوالێتی‌‌و كاری‌ باش، ئه‌و جۆره‌ی‌ كه‌ئێستا هه‌یه‌، ده‌وترێت بابڕوات به‌و شێوازه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌س كۆببنه‌وه‌‌و رازی‌ نه‌بن‌و پێشكه‌وتنیان بوێت، چونكه‌ سه‌رده‌م‌و گه‌نجه‌كانمان ئه‌وه‌یان ده‌وێت، ئه‌وكاته‌ بیانه‌وێت‌و نه‌یانه‌وێت جموجۆڵێك تێیاندا بۆ پێشكه‌وتن له‌كاری‌ هونه‌ریدا له‌كوردستاندا، دروست ده‌بێت.
هونه‌ری‌ كوردی‌ به‌ كاری‌ هونه‌ری ‌‌وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌‌و ئه‌وروپی‌، به‌راورد ده‌كرێت ؟
له‌یلا فه‌ریقی‌: هونه‌ری‌ كوردی‌ زۆر له‌دواوه‌یه‌‌و ئه‌سڵه‌ن به‌راورد ناكرێت به‌هونه‌ری‌ عه‌ره‌بی‌‌و ئه‌وروپی‌، به‌داخه‌وه‌، به‌ڵام هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌و باشتر بوون.
چ گۆرانیبێژێكی‌ كۆن كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر كاره‌كانت هه‌بووه‌؟
له‌یلا فه‌ریقی‌: ده‌نگی‌ تاهیر تۆفیق كاریگه‌ری‌ زۆری‌ له‌سه‌رم هه‌بووه‌.
له‌یلا چووه‌ته‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیرییه‌وه‌؟ ئایا خۆشه‌ویستیت كردووه‌؟
له‌یلا فه‌ریقی‌: خۆشه‌ویستیم كردووه‌، هه‌موو كه‌سێك پێموابێت جارێك دووان خۆشه‌ویستی‌ كردووه‌ له‌ژیانیدا. ژیانی‌ هاوسه‌رێتیم پێك نه‌هێناوه‌، هۆكاره‌كه‌شی‌ ئه‌وه‌بووه‌، كه‌ كه‌سێك بێته‌ ژیانته‌وه‌، ده‌بێت بیناسیت ئه‌و كات بڕیار بده‌یت.
ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كت مابێت؟
له‌یلا فه‌ریقی‌: سڵاو رێزم هه‌یه‌ بۆ هاوڵاتییانی‌ كوردستان، ئێوه‌ش به‌دواداچونتان هه‌بێت به‌رانبه‌ر به‌كاره‌ راسته‌قینه‌كان‌و ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ له‌كۆمه‌ڵگا به‌رچاو ناخرێت، ئێوه‌ به‌رچاوی‌ بخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگای‌ ئێمه‌ش ‌وه‌ك كۆمه‌ڵگاكانی‌ تر، ئاستی‌ رۆشنبیری‌ كه‌لتوری‌ خۆی‌ بباته‌ سه‌ره‌وه‌، هیوای‌ سه‌ركه‌وتن بۆ رۆژنامه‌كه‌تان ده‌خوازم.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-5494489b1c.jpg
سه‌رچاوه‌:Dastan.se ماڵپه‌ری داستان

Kurdzhin
ئـەگــــەر کـەســێک بـەخـەنــجـەرى زمــــانـى لـــێى دایـــت
            بـەهـەمــــان خـەنــجـەر لـــێى مـەدەرەوە
مــــادەم ئـەتـــوانیــت بـە شـــمشـێرى پــێکـەنیــن بیکوژیـت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-09-29 14:45:02

دلان88
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
شوێن: هةوليرةكةم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-19
دواترین سه‌ردان: 2013-12-25
په‌یامه‌كان: 1249
WindowsFirefox

Re: له‌یلا فه‌ریقی

دةست خؤؤؤؤؤؤؤؤش

Kurdzhin



زؤر سةيرة مرؤف فرياى رق لى بوونةوة بكةوى
كةجى هةموو تةمةن بةشى خؤشةويستى ناكات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-09-30 22:15:03

هيفى25
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هەولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-07
دواترین سه‌ردان: 2014-02-25
په‌یامه‌كان: 38
WindowsXPFirefox

Re: له‌یلا فه‌ریقی

سوپاس گیانی من
1

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net