❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سلاو له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-10-02 15:54:03

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

سلاو له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

سلاو له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

ئه‌و کێشانه‌ی که‌ له‌کاتی ئێستادا رووبه‌رووی خوێندن ده‌بنه‌وه‌ .چاپ کردنی په‌رتوکه‌ یاخود به‌جۆرێکی تر بلێین بێ به‌رنامه‌یی وای کردووه‌ که‌ ساڵانه‌ پاره‌ییه‌کی زۆر بۆ چاپ کردنی په‌رتوک دابین بکرێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ بیر له‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌ که‌ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک ئه‌م په‌رتوکه‌ دووباره‌ چاپ بکه‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌ بێ به‌رنامه‌یه‌که‌ که‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ توشی بووه‌ و زۆریش سه‌یره‌ که‌سێک نایێت پێیان بلێن ئاخۆ ئێوه‌ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک هه‌ڵده‌ستن به‌ سه‌ر له‌ نوێ له‌ چاپ دانه‌وه‌ی ئه‌م په‌رتوکه‌ ، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ به‌رچاوم که‌وت زۆر سه‌یر بوو ئه‌ویش چاپ کردنه‌وه‌ی په‌رتوکی " رێزمان و ئه‌ده‌بی کوردی " پۆلی دوانزده‌می ئاماده‌یی بوو ، ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر بلێم ته‌نها له‌به‌ر دوو رسته‌یه‌ ره‌نگه‌ باوه‌ر نه‌که‌ن ، کاره‌ساته‌ کاره‌سات به‌و شێوه‌ییه‌ پاره‌ی میله‌ت به‌ هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن ،
پار سال په‌رتوکی "زمان و ئه‌ده‌بی کوردی " پۆڵی دوانزده‌می ئاماده‌یی له‌ چاپخانه‌ی " المستقبل " له‌ ولاتی لوبنان چاپ کرا که‌ نوێترین چاپی ئه‌و په‌رت
وکه‌ بوو واتا چاپی شه‌شه‌م بوو له‌گه‌ل چه‌ند گۆڕانکارییه‌ک که‌ ئه‌مه‌ جێگه‌ی ده‌ست خۆشی بوو ،، ته‌نها له‌به‌ر رسته‌یه‌ک له‌ نێو رێزمانه‌که‌دا هه‌بوو له‌ لاپه‌ره‌ 17 له‌ راهێنانی "4" له‌ شیکردنه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ رسته‌که‌یه‌

بریا کوردستان یه‌کی گرتبایه‌وه‌ ،، و نمونه‌یه‌ک له‌ نێو ره‌وانبێژی و هه‌روه‌ها رسته‌یه‌کی تر له‌ نێو رێزمانه‌کدا

هه‌لساون به‌ دووباره‌ چاپ کردنه‌وه‌ی په‌رتوکه‌که‌ کاره‌ساته‌که‌ ئه‌وه‌ییه‌ که‌ ئه‌مسالیش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ دووباره‌ چاپ کردنه‌وه‌ی هه‌مان په‌رتوک له‌ چاپخانه‌یه‌کی تر به‌ ناوی " دار " له‌ ولاتی لوبنان که‌ جیابوو له‌ چاپخانه‌ی پار ساڵ واتا 2011 ، ئه‌م چاپه‌ی ئێستا چاپی حه‌وته‌مه‌ و له‌ ساڵی 2012 دا

بریا کوردستان یه‌کی گرتبایه‌وه‌
کراوه‌ به‌
خۆزگه‌ باران باریبا

هههههه جێگه‌ی پێکه‌نینه‌ ،، هه‌ر بۆ زانیاری ئێوه‌ پارسال له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌کان ئاگاداری مامۆستاکانی ئه‌م بابه‌ته‌ کرابوو که‌ ئه‌م رسته‌یه‌ بگۆڕن به‌ ره‌سته‌ی " خۆزگه‌ باران باریبا " له‌ وێنه‌که‌دا دیاره‌ که‌ ئێمه‌ لای خۆمان له‌سه‌ر داواکاری سه‌رپه‌رشتیار ئه‌م رسته‌یه‌مان گۆڕیوه‌ له‌پار ساڵ ،
به‌لام ئه‌مساڵ له‌به‌ر ئه‌مه‌ په‌رتوکه‌که‌یان دووباره‌ چاپ کردۆته‌وه‌ ئه‌مه‌یه‌ کاره‌سات ..سلاو له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ،

وێنه‌که‌ ببینن

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d9880f71f2.jpg

سیروان

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-10-02 18:26:14

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsOpera

Re: سلاو له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

ههههههههههههههههههه دەستەکانت خۆش کاک سیروان .... دیارە وەزارەتی پەروەردە دڵنیابوون لەوەی کە کورد یەک ناگرێتەوە بۆیە گۆڕیویانە بە ( خۆزگە باران باریبا ) .....
کارەسات ئەوەیە لەبەر تەنها ڕستەیەک ئەو هەموو مەسرەفە ؟؟؟؟
هەر بژیت گیان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-10-02 19:47:13

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsFirefox

Re: سلاو له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

هههههههههه جوانه‌ كاك هێمن ده‌ست خۆش منیش له‌گه‌ڵتم

Kurdzhin
خوایه‌گیان زانست و زانیاریم زیادبكه‌

مه‌رج نیه‌ به‌ دلی هه‌موو که‌سێک بم
چونکه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ دڵی من نیه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-10-02 20:00:50

Rebeen Sarbast
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-23
دواترین سه‌ردان: 2026-03-18
په‌یامه‌كان: 2196
WindowsSafari

Re: سلاو له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

هههههههههههه دەست خۆش مامۆستا گیان بەڕاستی مایەی پێکەنینە ئەی ئافەرین وەزارەتێک بەم شێوەیە ئیش بکات،
لەوانەیە هەموان ئەوە بزانین کە حەوت تا دوازدە وانەکانی بیرکاری،فیزیا،زیندەوەرزانی،کیمیا کتێبی لوبنانن و وەرگێراونەتە سەر زمانی کوردی -سۆرانی،بادینی- لەکاتێکدا خۆیان ئەڵێن گوایە هی سویدە ئەو زەلامانەی کە لەناو نمونەکاندان بە ڕۆژی نیوەڕۆ ئەبێ ڕەماش لە کتێبەکە بەی بۆیکە دەربکەون ئیتر نازانم سوید ئەم ڕەشە قولانەی لەکوێ بو سەرەرای ئەوە هاتون بە وەرگێڕانی پیتی وەریان گێڕاوە ئەوەی من دوێنی لەکاتی سەعی ڕۆژانەمدا بەدیم کرد لە زیندەوەرزانی پۆلی ١١ لەبابەتی سوڕی کاڵڤن بەم شێوەیە وەریان گێڕاوە (مانای کۆمەڵەی دەگەیەنێت دوەمە، لەکارلێکەکانی ڕۆشنە پێکهاتنداو ڕێچکەی کیمیایی زیندەیی .......... زانای ئەمریکی بەناوی سوڕی کاڵڤنەوە ناو نراوە واتە میڵڤن کاڵڤن) لەبەشی دوەمیشدا ئاماشەی بەوەداوە هەنگاوی دوەمی ڕۆشنە کارلێک NADPH, ATP دەردەپەڕن و PGAL بەرهەم دێنن بەڵام لە قۆناغی سێیەم نوسیویەتی کە دوبارە دەتوانرێت NADPH, ATP دروست بکرێتەوە،
ئیتر نازانم ئەمە مانای چیە و چ یاسایەکە...
چاومانن سویدیان 6

Kurdzhin
کـورد ئـەبـەد نـاگـاتـە مـەقـسـەد نـۆکـەری بـێـگـانـەیـە
دودڵــن پـیـسـن لـەگـەڵ یـەک بـۆیـە وا بـێ لـانـەیـــە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2012-10-02 20:12:33

Rozaa
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-05
دواترین سه‌ردان: 2014-01-29
په‌یامه‌كان: 213
WindowsXPFirefox

Re: سلاو له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

دةست خوش

من تةنيا ئةليم وةزارةتى بةروةردة جى كردووة تا دةست خوشى ليبكريت

ئةى مشريفةكان جى ئةكةن؟
من بار كتيبيكى جوكرافياى بولى 11 بينى هةلةى زور ئاشكراى تيدابوو نة ماموستاى وانة هةستى بى ئةكات نة مشريف

Kurdzhin

Thereare many starts..but the moon is you..There are many friend
but the best is you..to  forget me!
it is up to you.
to forget you.i'll  never do

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2012-10-02 20:40:13

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: سلاو له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

خواقەزای وەزارەتی پەروەردەیش بۆ خۆیان و ئەو جدیاتەیان کە هەیانە بەخوا ئێمە تا ئێستا زۆربەی کتێبەکانمان نیە با چوار ساڵ جارێک بگۆڕێت و وەک و بەشەر دابەشی کەن وەڵای ڕێزم هەیە بەس ئیشێک ناکەن لە ئیشی بەشەر بچێت ئاواش ئەڵێن منداڵەکان نەوەی داهاتوون و نازانم هەنێ قسەی زل زل کورە بەخوا من زۆر توڕەم لە ئیشەکانیان بەس چییان لێبکەین ؟!


دەستەکانت خۆشبن مامۆستا سیروان گیان سەرکەوتووبیت و نموونەت زۆربێت

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2012-10-02 20:59:24

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: سلاو له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

ده‌ستی هه‌مووتان خۆش بێت هاورێیانم

کاکه‌ هێمن به‌ دڵنیایه‌وه‌ ساڵی 2012 له‌وه‌ ته‌واو دڵنیابوه‌وه‌ که‌ یه‌ک ناگرێت بۆیه‌ وتی با له‌ جیاتی ئه‌و بریایه‌ خۆزگه‌یه‌ک بخوازین باران ببارێت و ئه‌مساڵیش وشکه‌ ساڵی نه‌بێت چونکه‌ له‌م هه‌موو کوردستانه‌ ئه‌و هه‌موو قوتابیه‌ بلێن خۆزگه‌ باران باریبا خواش گه‌وره‌ و ره‌حیمه‌

چاوت ماچ ده‌که‌م

کاکه‌ بیلال ده‌ستی تۆش خۆش بێت

کاکه‌ رێبین
ده‌ستی تۆش خۆش بێت بۆ خستنه‌رووی ئه‌م چه‌ند خاله‌ کاکه‌ گیان کێشه‌که‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ ئه‌م مه‌نهه‌جه‌ هی کوێیه‌ ؟ کێشه‌که‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌ییه‌ که‌ چۆن جێبه‌جێی بکه‌ین میکانزمی ئه‌و کاره‌ چیه‌ ؟ خۆی ئه‌م مه‌نهه‌جه‌ شتی جوانی تیایه‌ به‌ سود بێت به‌لام راستیت ده‌وێ کۆمه‌لگا و که‌لتور و نه‌بوونی قوتابخانه‌ و پێداویسته‌کان رێگری ده‌که‌ن جا بۆیه‌ لێره‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش که‌م ته‌رخه‌می خۆی ئه‌وه‌ له‌لایه‌کی تر ،،،
ئه‌مه‌ی توش له‌ نوکته‌ ئه‌چێت وه‌ک هی من ههههههههههههه

رۆزه‌ سوپاس بۆ تۆش و ده‌ست خۆشی بۆ تۆ

من به‌ش به‌حالی خۆم کاتێک سه‌یری ئه‌م په‌رتوکه‌ی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی ده‌که‌م هه‌له‌ی زۆری تیایه‌ و زه‌قیشن به‌لام ناتوانیت بۆ قوتابیانی راست که‌یته‌وه‌ به‌تایبه‌تی پۆلی دوانزده‌می ئاماده‌یی چونکه‌ ئه‌زموونی ئه‌وان به‌ که‌لۆرییه‌یه‌ بۆیه‌ له‌ په‌رتوک چۆن بێت هه‌رواش ده‌بێت بۆیان باس بکه‌یت ،، به‌لام له‌ قۆناغه‌کانی تر هه‌له‌کانیان بۆ راست ده‌که‌ینه‌وه‌ چونکه‌ کاره‌ساته‌ قوتابی به‌ هه‌له‌ی زۆره‌وه‌ قۆناغه‌کان ببڕێت  بۆیه‌ لیژنه‌کان به‌س بۆ گیرفان پڕکردن کارده‌که‌ن


سه‌نگین خان
مناله‌کان نه‌وه‌ی داهاتوون ،،، ئه‌ی گه‌وره‌کان ئه‌بن به‌ چی ؟ ئه‌مه‌ پرسیارێکه‌ که‌ که‌س خۆی ناخاته‌ چوارچێوه‌ی وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌ .. من قسه‌م زۆر هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ و کاری په‌روه‌رده‌ و چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردن و تا دوایی به‌لام ئاخ که‌ که‌سێک نیه‌ گوێمان لێ بگرێت
هه‌ر بژیت و سوپاسی تۆش ده‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2012-10-02 21:06:57

Rozaa
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-05
دواترین سه‌ردان: 2014-01-29
په‌یامه‌كان: 213
WindowsXPFirefox

Re: سلاو له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

سوباس بو توش كاك سيروان

ئةوةى لةسةر شانى من بوو كردم هةرجةند من بةيوةنديم نةبوو بة بابةتةكةوة

ماموستاى وانةكة خوشى نةى زانى ئيتر خويندكارى داماو جى بكات      لةكةل ريزما


هيوادارم هةموو شت بةرةو باشتر بروات.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2012-10-02 21:16:32

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: سلاو له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

ده‌ستی تۆش خۆش بێت
ئه‌مه‌ ئه‌رکێکی پیرۆزه‌ بۆ دیاری کردنی هه‌له‌کان جونکه‌ کێشه‌که‌ گه‌وره‌تر ده‌بێت
به‌وه‌ی که‌ قوتابی به‌ هه‌له‌ فێرده‌بێت بۆیه‌ هیوادارم که‌ به‌رده‌وام بیت و سه‌رکه‌وتوو بیت

هه‌ربژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2012-10-02 21:19:30

Rozaa
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-05
دواترین سه‌ردان: 2014-01-29
په‌یامه‌كان: 213
WindowsXPFirefox

Re: سلاو له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

سوباس ماموستا

لةكةل توش

وةك خوم من هيجى تر ناتوانم بةردةوام بم لةم ئةركةيا..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2012-10-03 08:50:36

cholaka_kurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-11-15
په‌یامه‌كان: 2150
WindowsMSIE7

Re: سلاو له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

hhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhh
kaka serwan ba daarde xot alet ne3mata
mnesh alem kurd bo pekanen ne3mata

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2012-10-03 20:05:59

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: سلاو له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

رۆزه‌ شایه‌نی نیه‌
ده‌ستی تۆش خۆش بێت و ماندوو نه‌بیت

ههههههههه چۆله‌که‌ کورد
هه‌ر نیعمه‌ته‌ ئه‌و چاپ کردنه‌وه‌ی کتێب بۆ ئه‌وان

رێزتان هه‌یه‌ و ده‌ستتان خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2012-10-04 12:07:05

rezhnay
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1431
WindowsMSIE7

Re: سلاو له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

hhhhhh dest xosh zor be eyshn

Kurdzhin
۞..´*• *•. .•*´ •*´*• *•. .۞
. لا اله الا الله محمد رسول الله
۞..•..*. ¸.• •.¸ ..`*.. • *•. ۞
http://www.kurdupload.com/images/jtMBC4r1363297220/72.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2012-10-04 15:00:34

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: سلاو له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

هههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههه
مامۆستا وه‌لا ئێمه‌ دانانی مان ته‌واو کردوه‌ ، به‌س دوێنێ کتێبه‌ تازه‌که‌ هات،، ئێستا سه‌یرم کرد هههههههه
له‌ ره‌وانبێژیشدا هه‌له‌تێك کراوه‌ که‌چی له‌م چاپه‌ تازه‌یه‌شا هه‌ر چاک نه‌کراوه‌
ده‌سته‌کانت خۆش کاکه‌ سیروان
ئیتر ئه‌مه‌ په‌روه‌رده‌که‌مانه‌ بلێین چی ههههههههههههههههههههه قه‌ینا به‌ هه‌له‌ته‌که‌ش به‌لام ئه‌وه‌ له‌که‌یه‌که‌وه‌ ده‌وام کراوه‌ته‌وه‌ هێشتا به‌ ته‌واوی کتێب نه‌هاتوه‌ بۆ مه‌کته‌به‌کان ، کتێبی ئاینن هێشتا له‌ژێر چاپدایه‌ ئه‌ی ئه‌بێ که‌ی بگاته‌ ده‌ست خوێندکار . ئه‌م ئاینه‌ قورسه‌ی ئێستاش هه‌یه‌ خۆ دو ئایه‌ت نابینی هه‌مو بوه‌ به‌ شه‌رحیات
به‌راستی که‌س له‌م په‌روه‌رده‌یه‌ تێناگات هههههههه

دووباره‌ ده‌ست خۆش و سه‌رکه‌وتوبیت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2012-10-04 16:20:48

rezhnay
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1431
WindowsMSIE7

Re: سلاو له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

منیش شتێکی سه‌یرم له‌ کتابی کوردی بینی . ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ی ئێمه‌ ته‌نانه‌ت له‌ کۆپی کردنیش باش نین له‌ کتابی زمان و ئه‌ده‌بی  پۆلی 11 دا له‌ لاپه‌ره‌ 110 له‌‌ شعرێکی گۆران نیوه‌ دێرێکیان قووت داوه‌ ئه‌وان توانای وه‌رگرتنی هۆنراوه‌یه‌کیان له‌ دیوانی شاعیرێک به‌ ڕاست و دروستی نییه‌ جا چ بگا به‌ کتابه‌که‌ گشتی . 6 6 ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌که‌یه‌

[img]http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-f465f0e96a.jpg[/img]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2012-10-07 12:25:13

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: سلاو له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ ده‌ستتان خۆش بێت

هاوناز خان ده‌ستی تۆش خۆش بێت

هههههههههههههه ئه‌مه‌ نوکته‌ییه‌ خۆی ده‌بوایه‌ له‌ پار ساڵ به‌ قوتابیه‌کانیان چاککردبایه‌وه‌ به‌لام ئیدی دیاره‌ بیریان چووه‌ که‌ کوردستان یه‌ک نه‌گرێته‌وه‌ ئه‌مساڵ به‌ ته‌واوی دڵنیابوون هههههههههه
هێشتا ماوه‌ شتی سه‌یر سه‌یرتر هه‌یه‌ ههههههههههه

رێژنه‌ی
وه‌زاره‌ت له‌ راستیه‌کان هه‌له‌ی قۆڕ قۆڕ ئه‌کات جا له‌ کۆپی کردن چۆن نایکات ههههههههههههه
ده‌ستی تۆش خۆش بیت ماندوو نه‌بیت وه‌لا به‌ دڵم بوو ئه‌م هه‌له‌ت کرد

هه‌ربژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2012-10-11 13:29:51

rezhnay
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1431
WindowsMSIE7

Re: سلاو له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

سوپاس کاک سیروان وه‌ڵا بێزار بووم هێنده‌ی مامۆستاکانم پێم بڵێن ئه‌م له‌ کتێبه‌که‌تان چاک بکه‌نه‌وه‌ ،ئه‌وه‌ ڕه‌شبکه‌نه‌وه‌
هه‌موو کتێه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی هه‌ڵه‌ دانراون
جارێک مه‌نهه‌ج ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ هه‌ر کتێبێک  400 بۆ 500 لاپه‌ڕه‌یه‌ ئینجا مامۆستاش بۆ قوتابخانه‌کان تا نیوه‌ی سال نایه‌ت و جار وایه‌ هه‌ر مامۆستا ناهێنن و ده‌ڵێن پۆلی نۆ یان هه‌رجاره‌ و به‌ که‌یفی خۆیان  ده‌لێن پۆلی ئه‌وه‌نده‌ تاقیکردنه‌وه‌ی نیشتیمانی که‌ هه‌موو کتێبه‌که‌یه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net