.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






(ئەو ژنەی خۆی کردە قوربانی بۆ ھێنانە دی خەونی ھاوسەرەکەی )
ھەر لەوکاتەی ھاوسەرگیریان کرد خەونی ئەوەی ھەبوو ببێتە باوکی ٢ ، ٣ کور چونکە کورە تاقانەی خێزانەکەیان بوو ھیچ برایەکی نەبوو، بەڵام منداڵی کچیشی خۆش دەویست...٢ ھاوسەری بەختەوەر بوون لە ماوەی تەمەنی ھاوسەرگیریان دا ٣ کچی جوانیان بوو کە ھەریەک لە کاتی لە دایکبوونی کچێکیان دا بە ھیوابوون کورێک بێت...بەڵام کچەکانیان گلێنەی چاوانیان بوون لە دایکبوونی کور تەنھا خەونێکی ئەو بوو کە بە ھیوا بوو بێتە دی و خێزانەکەی بە پەرۆش بو...
و رۆژێک پزیشک ھەواڵی لەدایکبوونی کوری پێ بدات لەبەر خۆشەویستی خۆی بۆ ھاوسەرەکەی...ئەو خەونە خەریک بوو بێتە دی، کە سکی پر بوو ،ھەستەکان،خەونی شەوانەیان، پشکنینی پزیشکی درکاندیان کە منداڵەکە کورە زۆر دڵخۆش بوون بە شێوەیەک وەک بڵێی خۆشترین ھەواڵە ئەیبیستن...ھەموو شتێک بە باشی ئەرۆیشت لە ناکاو ژنەکەی نەخۆش کەوت گرفتێک ھاتە پێشەوە کە پزیشک پێی ووتن کە نابێت ئەو منداڵە لە دایک بێت مەترسی لەسەر ژیانی دایکەکەی ھەیە رەنگە گیانی لە دەست بدات...ھاوسەرەکەی تکای لێکرد کە رازی بێت بەڵام خێزانە سک پرەکەی ھەرگیز رازی نەبوو ووتی ھەر دەبێت ئەو خەونەت بێتە دی وە قەناعەتی بە ھاوسەرەکەی کرد کە ھیچ شتێک روو نادات ئەگەر بە نەشتەرگەری منداڵەکەی ببێت..رۆژی لەدایکبوونی منداڵەکەیان نزیک بووەوە ھەمووان دوو دڵ و خەمبار بوون وەک بڵێی چاوەروانی ھەواڵی ناخۆشن...منداڵەکە بە دەنگی گریان لە دایکبوونی خۆی راگەیاند بەڵام بە سپاردنی گیانی دایکی منداڵە کورەکە بەشێوەیەک دەگریا وەک بڵێی ھەست بە مردنی دایکی بکات..باوکی بە شێوەیەک دارووخا نەیدەزانی نە بە ھەواڵی لە دایکبوونی کورێک دڵخۆش بێت نە بە مردنی خێزانەکەی خەمبار بێت...پاش ٢ رۆژ خوشکەکەی نامەیەکی پێ دا ووتی خێزانەکەت وەسیەتی کرد بوو ئەگەر مرد ئەو نامەیەت پێ بدەم ئەویش خوێندیەوە نووسرا بوو (ھاوسەری خۆشەویستم خەونی تۆ لەدایکبوونی کور بوو خەونی منیش بەختەوەر کردنی تۆ بوو ئەگەر بە پێدانی گیانیشم بێت ئامادەم بەڵام داوام ئەوەیە پاش من گەر بیرت لە دووبارە ھاوسەرگیری کردەوە یەکەمجار بیر لەوە بکەوە دایکێکی باش بۆ منداڵەکانمان بکەیتە خێزانت نەک ژنێکی باش بۆتۆ...من نەمردووم دڵنیام ھەمیشە لە دڵی تۆ دا دەژیم ئازیزەکەم ژیانێکی خۆش بژی من چاوەرێتانم بەڵام لە داھاتووێکی زۆر دوور ھەرچەند بێت چاوەرێم خۆشم دەوێ وەک چۆن ھەمیشە خۆشم ویستووی) لە پاش تەواو بوونی نامەکە چاو بە فرمێسک کورەکەی لە باوەش گرت ووتی تۆ یادگاریەکی بە نرخی چونکە قوربانیت لەسەر دراوە بەڵێن بێت وا پەروەردەت بکەم کە ببێتە برایەکی نموونەیی بۆ خوشکەکانت من باوکم بەڵام دایکیشتان ئەبم ناھێڵم ھیچ ژنێک جێگای دایکتان بگرێتەوە...
بەڕێزم تکایە ئاماژە بدە بە سەرچاوەی بابەتەکە بۆ ئەوەی نەخرێتەوە ئەرشیفەوە ........ ( بەڕێوەبەرایەتی )

لهسهر هێڵ نییه








واو زۆر جوان بوو دهست خۆش
لهسهر هێڵ نییه








زۆۆۆۆۆۆر جوان و کاریگەرە
دەست خۆش کاک شوان
سەرکەوتوو بیت

لهسهر هێڵ نییه






دەست خۆش بەقوربان زۆۆۆر جوان کاریگەرە
سەرکەوتوو بیت

لهسهر هێڵ نییه





10stt xosh be barezm har bji axwazm hamw kasek wabe bo yaktr enshAla


لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش


لهسهر هێڵ نییه






لهسهر هێڵ نییه






ده ست خۆش

✿بـاعـــالــــه م بـێــژن تــه نـیــا ئــه و بـێــکه ســه
مــه یــلـــی تــۆم تـــه نــیــــا لــه عــالـه م بــه ســه✿
لهسهر هێڵ نییه