❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دروست کردنى کاتەکانى بانگ بۆ مۆبایل بە شێوەى فلاش

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-02-08 19:20:48

salar shuany
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-01
دواترین سه‌ردان: 2012-02-21
په‌یامه‌كان: 4
WindowsSafari

دروست کردنى کاتەکانى بانگ بۆ مۆبایل بە شێوەى فلاش

به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان


خۆشه‌ویستانی یانه‌ی کورد ژین  له‌م گۆشه‌یه‌دا به‌ پێویستم زانی که‌ باس له‌ دروست کردنی کاته‌کانی بانگ بکه‌م بۆ مۆبایل له‌وانه‌یه‌ زۆرێک له‌ ئێوه‌ پرسیاری ئه‌وه‌تان لادروست ببوبێ که‌ دروست کردنی کاته‌کانی بانگ بۆ مۆبایل چۆن بێت وه‌ منیش زۆر کات له‌ یانه‌ کوردیه‌کان ئه‌و پرسیارانه‌م بینیوه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ که‌چۆن ئه‌م کاتانه‌ دروست ده‌کرێن بۆیه‌ منیش به‌  پێویستم زانی باس له‌دروست کردنی ئه‌م کاتانه‌ بکه‌م له‌گه‌ڵم بن

سه‌رتا بۆ دروستکردنی کاته‌کانی بانگ ئێمه‌ سود له‌ به‌رنامه‌ی swish max3 وه‌رده‌گرین ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ یه‌کێکه‌ له‌ به‌رنامه‌ به‌ناو بانگه‌کان له‌ دروست کردنی فایلی فلاشی وه‌  (avi-exe-png-swf) چه‌نده‌ها کاری دیکه‌ گرنگی پێده‌کرێ له‌ وانه‌ی زۆرێک له‌ ئێوه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌تانه‌ هه‌بێت ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ که‌ت نیه‌ فه‌رموو دایبه‌زه‌ێنه‌




http://www.kurdupload.com/images/Ckmny5Lw1320750239/images.jpg

http://www.kurdupload.com/images/yw881320750854/41.jpg




- دوای ئه‌وه‌ی که‌ به‌رنامه‌که‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ ده‌چینه‌ سه‌ر به‌شی blank movie بۆ دروست کردنی پرۆژه‌یه‌کی نوێ

http://www.kurdupload.com/images/fkY32hj1320751029/a2.jpg


- دوا ئه‌وه‌ ده‌چینه‌ به‌شی movie propeteris ئه‌م به‌شه‌ بریتیه‌ له‌ تادیبه‌تمه‌ندی ئه‌و په‌ریه‌ وه‌ک قه‌باره‌ و ره‌نگ .....هتد، 

http://www.kurdupload.com/images/k4MzEQhX1320751113/x3.jpg


سه‌باره‌ت به‌ قه‌باره‌ی په‌ره‌که‌ ئێمه‌ پانی 240 و درێژی 320 ئه‌م قیاسه‌ قیاسی مۆبایله‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ فلاشه‌که‌ به‌رێکی کاربکات چونکه‌ ئه‌گه‌ر قیاسه‌که‌ی له‌وه‌ زیاتر بێت ئه‌وا قه‌باره‌ی فلاشه‌که‌ زیاد ده‌کات و مۆبایلیش نایخوێنێته‌وه‌ بۆیه‌ باشترین گونجاوترین قیاس پانی 240 درێژن 320 ئه‌و قیاسه‌ کیلۆبایت که‌م ده‌وێ

http://www.kurdupload.com/images/2ZWC1320751133/w4.jpg


-    دوای ئه‌وه‌ی قیاس و ره‌نگت دیاری کرد په‌ره‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت

http://www.kurdupload.com/images/R3gMkfBT1320751324/w5.jpg


-    هه‌روه‌ها ده‌توانین سود له‌ به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ وه‌رگرین ئه‌مه‌ش بۆ دیزانکردنی وه‌ێنه‌که‌ به‌ڵام ئاگاداربه‌ قیاسی په‌ره‌ی فۆتۆشۆپه‌که‌ هه‌مان قیاسی په‌ره‌ی سویش ماکسه‌که‌ بێت چونکه‌ هه‌ر قیاسێکی زیاتر له‌و قیاسه‌ کیلۆبایتی زیاتر ده‌بێت فلاشه‌که‌ ناته‌واو ده‌بێت

http://www.kurdupload.com/images/AqQbNvT1320752312/96.jpg


به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانی به‌ ئاره‌زوی خۆت دیزاینی وێنه‌که‌ بکه‌یت دواتر وێنه‌که‌ به‌ فۆرماتی jpg خه‌زن بکه‌

http://www.kurdupload.com/images/l5Z71320751574/u7.jpg


-    پاشان ده‌چینه‌وه‌ سه‌ر به‌رنامه‌ی سویش پاشان بۆ هێنانی ئه‌و وێنه‌یه‌ی که‌ له‌ فۆتۆشۆف دیزاینمان کرد ده‌چینه‌ سه‌و به‌شی  fileپاشان import to staig پاشان image

http://www.kurdupload.com/images/pLGFvd1320751673/__________________.jpg


-    یاخود وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌ بکه‌

http://www.kurdupload.com/images/HYkV1320751769/98.jpg


-    دوای هێنانی وێنه‌که‌ ده‌چینه‌ به‌شی text tool به‌س ئاگادار به‌ پێش ئه‌وه‌ی تێکسته‌ که‌ دیاری بکه‌ی ئه‌م به‌شه‌ بگۆره‌ که‌ خۆی static تو بیکه‌ dynamic پاشان تێکسته‌که‌ دیاری بکه‌ 7 تێکست بنوسه‌ چونکه‌ ئێمه‌ 7 کات ده‌نوسین(ئیمساک-به‌یانی-خۆرهه‌ڵاتن نیوه‌رۆ-عه‌صر-مه‌غریب-عیشا) بۆ هه‌ر کاتێک له‌م کاتانه‌ تێکستێک ده‌نوسین،

http://www.kurdupload.com/images/cqj8fhRV1320751878/89.jpg


-    ده‌توانی  هه‌ر تێکستێک دیاری بکه‌یت له‌ به‌شی Edit ئه‌مه‌(00:00) بنوسیه وه‌   بۆهه‌ر 7 تێکسته‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی تێکسته‌کان دیاربن به‌ئاسانی کاری پێبکه‌ی وه‌ پاشان ناوی تێکسته‌کان ده‌یگۆرین بۆ(ئیمساک-به‌یانی-خۆرهه‌ڵاتن نیوه‌رۆ-عه‌صر-مه‌غریب-عیشا) 

http://www.kurdupload.com/images/1Udr561320751896/10.jpg


دواتر هه‌ر7 تێکسته که‌ دیاری ده‌که‌ین له‌رێگه‌ی Ctrl له‌سه‌ر کیبۆرد پاشا تێکسته‌کان یه‌ک یه‌ک دیاری بکه‌ ..............

http://www.kurdupload.com/images/5vDzCq1320751965/11.jpg


دوای ئه‌وه‌ی تێکسته‌کانت دیاری کرد پاشان له‌سه‌ر تێکسته‌کان کلیکی لای راست بکه‌ پاشآن برۆ سه‌ر به‌شی Grouping دواتر به‌شی Group as Movie Clip هه‌ڵبژێره‌

http://www.kurdupload.com/images/PMPt1320752527/12.jpg


-    ده‌بینین هه‌موو تێکسته‌کان ده‌بن به‌ Movie Clip   هه‌موو تێکسته‌کان له‌ ناو ئه‌وMovie Clip  دایه‌

http://www.kurdupload.com/images/gTkjbg1320752659/13.jpg


-    ئێستا دوباره‌ ده‌چینه‌وه‌ سه‌ر به‌شی text tool  پاشان ئه‌و به‌شه‌ ده‌گۆرین که‌ پێشتر گۆری بومان که‌ خۆی static  گۆریمان بۆ Dynamic  ئێستا دوباره‌ دیگۆرینه‌وه‌ بۆStatic چونکه‌ ئه‌گه‌ر نه‌یگۆرین نوسینه‌که‌ تێکده‌چێت

http://www.kurdupload.com/images/qkdC4qL1320752739/14.jpg


    به‌م شێوه‌یه‌ ناوی (ئیمساک-به‌یانی-خۆرهه‌ڵاتن -نیوه‌رۆ-عه‌صر-مه‌غریب-عیشا) چونکه‌ ئه‌وه‌ی پێشتر ته‌نها کاته‌کانی بوو به‌ڵام ئه‌مه‌ ناوه‌کانیه‌تی

http://www.kurdupload.com/images/gjjM21320752862/15.jpg


-    ئێستا دێینه‌ سه‌ر به‌شێکی گرینگی کاره‌که‌مان ئه‌ویش به‌شی سکریپت سکریپت واتا کۆد چونکه به‌رنامه‌ی سویش ماکس یه‌کێکه‌ له‌و به‌رنامانه‌ی که‌ به‌ کۆد ئیش ده‌کات وه‌کوبه‌رنامه‌کانی  مایکرۆفلاش-‌ ڤیژوه‌ل پیسک-ئینته‌رنێت بۆ ئه‌مه‌ش سه‌ ره‌تا Movie Clip دیار ده‌که‌ین پاشان ده‌چینه‌ سه‌ر به‌شی

http://www.kurdupload.com/images/3sOD8Cw1320752987/16.jpg

-    له‌ به‌شی سکریپت ده‌بێت ته‌واوی سکریپتی کاته‌کانی بانگ بنوسین ئه‌مه‌ش کاتێکی زۆری ده‌وێ چونکه‌ ده‌بێت کاتی بانگه‌کانی هه‌ر پێنج فه‌رزه‌که ئی ته‌واوی ساڵ بنوسی رۆژ به‌ رۆژ و مانگ به‌ مانگ بنوسی ئه‌مه‌ش کارێکی زۆر قورسه‌ بۆیه‌ من وه‌کو دیاری ئه‌م سکریپتم بۆتان به‌دیاری داناوه‌

http://www.kurdupload.com/images/3zch1320753113/18.jpg









    -سکریپته‌که‌ له‌ ناو فایلی رار ده‌ربهێنه‌ پاشان هه‌مووی کۆپی بکه‌

http://www.kurdupload.com/images/kY246eQ1320753259/19.jpg


-    له‌به‌شی Script پیستی بکه‌

http://www.kurdupload.com/images/IrzTR1320753326/20.jpg


-    به‌ڵام ئاگادار به‌ هه‌ندێک کات هێلێکی زه‌رد و سور له‌ به‌شی سکریپت دروست ده‌بێت ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌یه‌ له‌ سکریپته‌که‌

http://www.kurdupload.com/images/EUQ4z1320753532/21.jpg


-    ئێستا کارێکی دیکه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ فول سکرین ئه‌گه‌رئه‌م کاره‌ ئه‌نجام نه‌ده‌ین ئه‌وا فلاشه‌که‌ به‌بچوکی کارده‌کات بۆیه1-Scene دیاری ده‌که‌ین ده‌چینه‌ سه‌ر به‌شی Script

http://www.kurdupload.com/images/RIJS1320753563/22.jpg


-    بۆهێنانی سکریپت ده‌چینه‌ سه‌ر به‌شی add Script

http://www.kurdupload.com/images/U3kwJE1320753688/23.jpg


-    پاشان ده‌چینه‌ سه‌ر به‌شی Browser/Network دواتر به‌شیFascommnd

http://www.kurdupload.com/images/YZeg1320753718/24.jpg


-    هه‌ر له‌ به‌شی Fascommnd ده‌چینه‌ به‌شی commnd دواتر  FullScreenهه‌ڵدبژێرین

http://www.kurdupload.com/images/N4YfYK1320753833/25.jpg


-    دوای ئه‌مه‌ ده‌بینین سکریپته‌که‌ ره‌نگی سورو زه‌رد ده‌بێت ته‌نها ژماره‌ 1 زیاد بکه‌ ئه‌وا ئه‌و ره‌نگه‌ سور و زه‌رده‌ نامێنێ

http://www.kurdupload.com/images/5xlPNU71320753897/26.jpg
http://www.kurdupload.com/images/SXMT11320753952/27.jpg


یاخود ئه‌م سکریپته‌ حازره‌ دایبه‌زێنه‌ به‌س له‌ فایله‌ رار یه‌که‌ ده‌ریبهێنه‌ کۆپی بکه‌ له‌ به‌شی سکریپته‌که‌ په‌یستی بکه‌


8

http://www.kurdupload.com/images/8K81i1320754001/28.jpg
http://www.kurdupload.com/images/anZHlEBE1320754574/29.jpg


-    به‌م شێوه‌یه‌ کاره‌که‌مان کۆتای هات بۆئه‌وه‌ی کاره‌که‌مان ببینی له‌سه‌ر کیبۆرد ده‌ست بنێ به‌ Ctrl+t
    یاخود له‌به‌شی file پاشانTest  پاشان SWF in flash player

http://www.kurdupload.com/images/ClGkTf1320754668/30.jpg




تێبینی/ له‌ کاتی خه‌ زنکردنی کاره‌که‌مان ئاگادار به‌ ئه‌م کارانه‌ ئه‌نجام بده
برۆ file پاشان Export settings پاشان هه‌موو به‌شه‌کان وه‌ک ئه‌م وێنانه‌ بێت


http://www.kurdupload.com/images/9i9yl5s1320756208/666.jpg
http://www.kurdupload.com/images/lruHhmil1320754923/ffff.jpg
http://www.kurdupload.com/images/BgGXIUW1320755052/16.jpg
http://www.kurdupload.com/images/7UndJX1320755110/000.jpg






داواى لێبوردن دەکەم لە هەر کەمو کوریەک و هەلەیە بۆ هەر  گرفتێک دەتوانن ئاگادارم بکەنە بە و پەرى خۆشحالیەوە وەلامتان دەدەمەوە


http://www.kurdupload.com/images/fv26aEuY1320755837/Move_copy.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-02-08 19:42:32

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: دروست کردنى کاتەکانى بانگ بۆ مۆبایل بە شێوەى فلاش

دەستەکانت خۆش ىێت یاخوا کاکە سالار گیان ، هەرر بژیت ئەزیزی من
بەراستی کارێکی زۆر جوان و سەرنج راکێشە ، شتێکی زۆر شازت بە ئەنجام گەیاندوە
هیوادارم بە ردەوام بیت  و نمونەت زیاد بێت ئەزیزەکەم ،
دوبارە دەستت خۆش ىیت و سەرکەوتوو بیت
بەس کاکە سالار گیان ، ئەگەر ئەگەر بتوانیبوایە وێنەکانت لە بنکەی بار کردنی کوردژین بار بکردنایە ، زۆر باشتر دەبوو
چونکە ئەبوە هۆی ئەوەی کە وێنەکان باشتر بکرێنەوە و خیراتر دەکرێنەوە ، لەگەل ریزمدا ، بژیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-02-09 19:43:16

salar shuany
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-01
دواترین سه‌ردان: 2012-02-21
په‌یامه‌كان: 4
WindowsSafari

Re: دروست کردنى کاتەکانى بانگ بۆ مۆبایل بە شێوەى فلاش

دلولى لێبووردن دەکەم بە خودا ویستم بابەتەکە بەجوانى بلاوبکەمە بە داواى لیبوردنەوە لە هەر هەلەو کەم و کوریەک

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-02-10 07:22:09

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: دروست کردنى کاتەکانى بانگ بۆ مۆبایل بە شێوەى فلاش

ده ســــــــتــــه كــــــــانــــــــــت خــــــــــوش بــــــــى كــــــــــــــاك ســـــــــــالار بـــــــــــــــــــه بـــــــه تــــــــــــــيـــــكــــى زور بـــــــــه ســــــــــــووده

Kurdzhin
kurd i phone

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2012-02-10 15:16:23

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: دروست کردنى کاتەکانى بانگ بۆ مۆبایل بە شێوەى فلاش

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ سالار گیان ، کارێکی زۆر ناوازه‌و جوانت کردوه‌

زۆر جوانیشت ڕون کردۆته‌وه‌ ، هیوای به‌رده‌وامی و کاری جوانترت بۆ ئه‌خوازم ئه‌زیم

سه‌ربه‌رز بیت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2012-02-10 18:36:14

sherwani
خونچەی نوێ
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-12-04
په‌یامه‌كان: 41
WindowsXPOpera

Re: دروست کردنى کاتەکانى بانگ بۆ مۆبایل بە شێوەى فلاش

ده‌ست خۆش كارێكی زۆر جوانه‌ هه‌ربژی، به‌رێز ده‌كرێ ئه‌و نموونه‌ی چاكت كردووه‌ لێره‌دا بۆمان دابنێیت بۆ ئه‌وه‌ی دانلۆدی بكه‌ین بۆ مۆبایله‌كانمان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2012-03-11 10:07:48

SAMPUTER
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-03-11
دواترین سه‌ردان: 2012-04-02
په‌یامه‌كان: 3
WindowsXPFirefox

Re: دروست کردنى کاتەکانى بانگ بۆ مۆبایل بە شێوەى فلاش

ئةبلودةكان كارانين.........خو قةبارةيان كةمة بو ئةتاج ناكةيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2012-05-15 08:54:13

rawa_karkuki
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-25
دواترین سه‌ردان: 2013-04-21
په‌یامه‌كان: 1
WindowsVistaOpera

Re: دروست کردنى کاتەکانى بانگ بۆ مۆبایل بە شێوەى فلاش

ده‌سته‌کا‌نت خۆش بێت  و سه‌رکه‌وتوو بیت ... به‌ڵام راره‌که‌ی داوای پاسۆرد ئه‌کات .. به‌ ئه‌رک نه‌بێ پاسۆرده‌که‌ی چییه‌؟؟؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2012-05-30 06:41:51

imam
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-05-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-30
په‌یامه‌كان: 3
WindowsXPSafari

Re: دروست کردنى کاتەکانى بانگ بۆ مۆبایل بە شێوەى فلاش

زور سوباستان .1 دةكةم

Kurdzhin
43 produces
    44 produces
    45 produces
    46 produces

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2012-10-06 21:13:04

عمر محمد94
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سيدصادق
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-10-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 119
WindowsSafari

Re: دروست کردنى کاتەکانى بانگ بۆ مۆبایل بە شێوەى فلاش

دةس خوش بو رونكردنةوةكانت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2012-12-23 22:11:08

qalaysherwana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: که‌لار
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-28
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 8
WindowsXPFirefox

Re: دروست کردنى کاتەکانى بانگ بۆ مۆبایل بە شێوەى فلاش

ده‌ست خۆش نمونه‌ت زۆر بێت

Kurdzhin
نه‌ڵێى ته‌نيام هاوڕێى ئازيز دڵم له‌لاته‌

وه‌ك سێبه‌رێك لێت نابمه‌وه‌ ڕێگام ڕێگاته‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2013-02-05 09:04:50

niaz_net
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-02-05
دواترین سه‌ردان: 2013-04-10
په‌یامه‌كان: 1
WindowsSafari

Re: دروست کردنى کاتەکانى بانگ بۆ مۆبایل بە شێوەى فلاش

سه‌لام، ده‌ستت خۆش بێت، ئایا ده‌توانین به‌م به‌رنامه‌یه‌ كاتی بانگ بۆ سیسته‌می ios دروست بكه‌ین...؟
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2013-03-17 12:12:49

شواني
خونچەی نوێ
شوێن: كه ركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 153
WindowsFirefox

Re: دروست کردنى کاتەکانى بانگ بۆ مۆبایل بە شێوەى فلاش

دەس خۆش کاک سالار هیوای به‌رده‌وامی و کاری جوانترت بۆ ئه‌خوازم ئه‌زیم

سه‌ربه‌رز بیت
Kurdzhin

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net