❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دوو برا و دارتاشێک

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-10-09 14:39:32

عمر محمد94
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سيدصادق
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-10-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 119
WindowsSafari

دوو برا و دارتاشێک

دوو برا له‌ كێڵگه‌یه‌كدا ده‌ژیان و هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ ماڵی خۆیان و خاوه‌ن ماڵ و حاڵی خۆیان... رۆژگار دێت و ده‌ڕوات ئه‌م دوو برایه‌ پێكه‌وه‌ ده‌ژین و ناكۆكیان نییه‌... رۆژێك ناكۆكی ده‌كه‌وێته‌ نێوانیان و دڵیان له‌ یه‌كتر عاجز ده‌بێ...

برا گه‌وره‌كه‌ی ده‌یه‌وێت هه‌رچۆنێك بووه‌، كه‌ برا بچوكه‌كه‌ی نه‌بینێ و له‌به‌رچاوی ون بێت و هه‌رچییه‌كی هه‌یه‌ له‌براكه‌ی جیای بكاته‌وه‌...

رۆژێك بیری ئه‌وه‌ دێت به‌ مێشكیا كه‌ دیوارێك به‌ دار وه‌ك سترێ دروست بكات و بۆ ئه‌وه‌ی له‌براكه‌ی دابڕێت...هه‌ڵده‌ستی كابرایه‌كی دار تاش ده‌هێنێ و كابرای دارتاش ده‌بات تاكوو پێ ی بڵی چی بكات...

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ كابرای دارتاش ده‌لێت كه‌ چی بكات ده‌ڵێت\" من ده‌چمه‌ بازار، تاكو دێمه‌وه‌ ته‌واو بكه‌.\" ئه‌ویش ده‌ڵێت\" باشه‌.\" پاش ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڕێ ده‌كه‌وێ بۆ بازار، كابرای دارتاش هه‌ڵده‌ستێ‌ به‌ ئیش كردن. پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ئێواره‌ دادێت زۆر به‌دڵخۆشی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت\" ئێستا ئیشه‌كه‌ی ته‌واو كردووه‌.\"كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئێواره‌ ده‌بینێت ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و وتوویه‌تی به‌ كابرای دارتاش وانییه‌ و سه‌ری سوڕ ده‌مێنێت.

ده‌بینێت پردێكی دروست كردووه‌، هه‌ر له‌ كێلگوكه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ تا ماڵی برا بچوكه‌كه‌ی... زوو ده‌روات بۆ ئه‌وه‌ی بچێت بۆ لای كابرای دارتاش و پێ ی بڵێت كه‌ ئه‌وه‌ چییه‌ كردوویه‌تی من چیم وتووه‌و ئه‌و چی كردووه‌. به‌سه‌ر په‌رده‌كادا ده‌ڕه‌ات، ئا له‌و كاته‌دا برا بچوكه‌كه‌ی زۆر دڵخۆش ده‌بێت و به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه‌ ده‌چێت بۆلای برا گه‌وره‌كه‌ی وا ده‌زانی ئه‌م كابرای دارتاشی بانگ كردووه‌ كه‌ پردێك له‌ نیوانیان دروست بكات.

زوو باوه‌ش به‌ برا گه‌وره‌كه‌ی ده‌كات و ئه‌م لاو ئه‌و لای ماچ ده‌كات... كابرای دارتاش زۆر دڵخۆش ده‌بێت...هه‌ڵده‌ستێ‌ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ئیشه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌ كۆی ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڕوات. ئا له‌ كاته‌دا برا گه‌وره‌كه‌ به‌ كابرای دارتاش ده‌ڵێت\" بۆ كوێی ده‌چیت.؟\" كابرای دارتاش ده‌ڵێت\" زۆر پردی تر هه‌یه‌ ده‌بێ بچم دروستیان بكه م .


--------------------------------------------------------------------------------
شوان رەواندوزی /  باخجة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-10-09 16:23:49

شالاو 5وينى
خونچەی نوێ
شوێن: بينجوين
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-26
دواترین سه‌ردان: 2014-01-28
په‌یامه‌كان: 22
WindowsSafari

Re: دوو برا و دارتاشێک

dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net