.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





دنیا تەنها خانەى تاقیکردنەوەیە، واتە جێى ئەنجامدانى کردەوە و پێشکەشکردنى عیبادەتە، نەک جێى خۆشگوزەرانى و حەسانەوە و پاداشت وەرگرتن..
لەبەر ئەوە، هەموو نەخۆشى و گیروگرفت و موسیبەتێک، بە مەرجى ئارامگرتن و شـــوکرانەبژێرى – جـــگـە لەو گیروگـرفتـانەى ڕوو دەکەنە ئایین – زۆر لەگەڵ ئەو کــردەوە و عیبادەتانەدا گونجاوە، چونکە یارمەتیى ئەوکردەوە و پەرستشە دەدات و پشتى دەگرێت. هەر لەبەر ئەوەشە کە سکاڵا کردن لە دەست ئەو نەخۆشى و گیروگرفتانە بە کارێکى هەڵە و نابەجێ دادەنرێت، بەڵکو دەبێ شوکرانەیان لەسەر بکرێت، چونکە ئەو نەخۆشى و گیروگرفتانە هەموو سەعاتێکى ژیانى خاوەنەکانیان دەکەن بە پەرستشى ڕۆژێکى تەواوەتى.
بەڵێ، پەرستش دوو جۆرە: جۆرێکى بە ئەندامەکانى لەش ئەنجام دەدرێت و جۆرەکەى تریشى بە “دڵ“. جۆرى یەکەمیان لاى هەموان ئاشکرا و زانراوە. جۆرى دووهەمیش ئەوەیە کە: نەخۆشى و گیروگرفتەکان وا لە مرۆڤ دەکەن هەست بە دەستەوسانى و لاوازیى خۆى بکات، خۆ کە هەستیشى پێ کرد، ئەوا پەنا دەباتە بەر خواوەندى بەسۆز و میهرەبانى خۆى و ڕووى تێدەکات و پشتى پێ دەبەستێت. بەمەش پەرستشێکى پاک و بێگەردى پێشکەش دەکات. ئەم جۆرە پەرستشە گەلێ خاوێنە و هەرگیز ڕیاى تێکەڵ نابێت.
جـا ئەگــەر ئەو مرۆڤەى کە دووچـارى گیروگـرفت و نەخـۆشــى دەبێت، ئارام بگـرێت و بیر لە پاداشتە زۆرەکەى لاى خواى گەورە بکاتەوە و شوکرانەبژێر بێت، ئەوا هەموو ســەعاتێکى ژیانى بۆ دەبێت بە عیبادەتى ڕۆژێکى تەواوەتى. بەم جۆرە، تەمەنە کـەم و کورتەکەى بۆ دەبێت بە تەمەنێکى دوور و درێژ. بەڵکو هەندێکیان هەموو خولەکێکى ژیانیان بۆ دەبێت بە پەرستشى ڕۆژێکى تەواوەتى.
کاتى خۆى زۆر بەزەییم بە “حافز ئەحمەدى موهاجیر”دا دەهاتەوە، کە یەکێک بوو لە برایانى ئاخیرەتم. چونکە بە نەخۆشىیەکى سەختەوە دەتلایەوە. پاشان ئەم ختوورەیەم بە دڵدا هات کە: (مزگێنیى بدەرێ و پیرۆزبایى لێ بکە، چونکە هەموو خولەکێکى ژیانى، کە بەو جۆرە لێى دەگوزەرێت، بە پەرستشى ڕۆژێک بۆى دەژمێررێت)!
لە ڕاستیشدا هەمیشە ئارامگر و شوکرانەبژێر بوو.
بەدیعوززەمان سەعیدى نوورسى
لهسهر هێڵ نییه





سەرکەوتوبی ئەیزم
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
