.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












سلاو من کۆمهلیک داوو دهرمانی خواردنم لایه ،لهوانه یهکیکیان ناوی زیرهیه ،نازانم بۆ چ خواردنیک به کاردیت وه ریژهی به کارهینانیشی نازانم ،چهند زانیاریهک سهبارهت بهوه سوپاستان ئهکهم؟
لهسهر هێڵ نییه





براکەم دەرمان بەهیج شیوەک گونجاو نیە بەبێ رای دکتۆ بەکاری بێنی.ئەبێ بزانی بۆجی بەکاری ئەهێنی.ئەودەر مانەی ئەی ڵی بەخوانازانم جیە.ببورە
لهسهر هێڵ نییه






swpas xayal to la prsyareke tenagayshtuyt bra ,te bga aw kat walam bderewe swpas
لهسهر هێڵ نییه









برای بەڕێزم :
زیرە بەکارهێنانی زۆر زۆرە و لە کوردەواریدا بە ڕوەکێکی زۆر بەسوود ناسراوە .... بەکارهێنانی زۆرە لە هەموو بوارەکاندا .
لەبواری خواردندا :
١_ بۆ زۆربەی خواردنەکان بەکاری ئەهێنن بەڕێژەی جیاواز و بە پێی ئارەزووی ئەو کەسەی خواردنەکە دروست ئەکات ..
٢_ بەتایبەتی بۆ نۆکاو بەکاری ئەهێنن و بۆنێکی خۆشی پێ ئەبەخشێ ... ڕێژەیەکی کەمی تێ ئەکرێ بۆ نموونە نیو کەوچکی چا بۆ لێنانی ٢٥٠ گرام نۆک .
٣_ لە دروست کردنی کوببەی مریشک بەکارئەهێنرێ و یەک کەوچکی چا بۆ ١ کیلۆ گۆشتی مریشک .
٤_ لە کوردەواریدا لە دروست کردنی پەنیری کوردیدا بەکارئەهێنرێ و بۆنێکی خۆش بە پەنیرەکە ئەبەخشێ .
٥_ بۆ نان بەکاری ئەهێنن .
٦_ لە زۆربەی شۆرباکاندا بەکاری ئەهێنن .
٧_ لەگەڵ برنج بەکارئەهێنرێ و بە هەمان شێوە تام و بۆنێکی خۆش ئەبەخشێ بە برنجەکە .
لە بواری پزیشکیدا بەم شێوەیە ناسراوە بۆ زانیاری بەڕێزتان :
زیرە یەكێكە لەو گژوگیایانەی كە لە زۆر وڵاتاندا وەک دەرمان بەکاری ئەهێنن .... بۆ نموونە لە دەرمانخانەكان و دوكانەكانی گژوگیای سروشتی لەئەڵمانیا دەفرۆشرێت و زۆر بەکاردێت ، تەنانەت پزیشكانی تایبەت بە چارەسەری سروشتی و گژوگیا بۆ هەندێ نەخۆشی وەك ڕیخۆڵەو ئازای گەدەو زیادەخۆری بەكاریدەهێنن بۆ نەخۆشەكان .
زیرە ڕوەكێكی گیاییە ، تۆوەكەی پێكهاتوە لەزەیتێكی سوك ناودەبرێت بە كومینول ، گیراوەی سەرەكی لەو زەیتەدا پێكهاتوە لەمادەیەكی بێ زیان لەوانە "جاماتربین و بیتا بانین وباراسمین وە ڕۆنە چەورییەكان" ، لەكتێبە پزیشكیە كۆنەكاندا باس لەوەكراوە كە زیرە دەتوانرێت لەچارەسەری 60 نەخۆشیدا بەكاربهێنرێت .
زیرە بەدوو شێوە بەكاردەهێنرێت ، بەكوتراوی و نەكوتراوی، لەپێناو پاراستنی هەموو لایەنە بەسودەكانی، دوای هەر خواردنێكی چەور یان ئەو خۆراكانی دەبنە هۆی غازات وەك قەرنابیت یان كەلەرم یەك كەوچكی بچوكی لێدەخورێت بە باشی دەجورێت ، یاخود كەوچكێكی زیرەی كوتراو لەئاوێكی شلەتێن بۆ ماوەی دە خولەك دادەنرێت پاشان دەپاڵورێت و ڕۆژانە یەكی كوپی لێدەخورێتەوە لەبەیانیان و شەوان .
هەروەها بۆ ئازاری ڕۆماتیزم ڕۆنی زیرە بەكاردەهێنرێت .
بۆ چاكبونەوەی برین و سوتانەوە گیراوەی زەیت و هەنگوین و لەگەڵ كوتراوی زیرەی چەور دەدرێت لەشوێنە بریندارەكە، هەروەك بۆ چاكبونەوەی وەرەمی گونەكان و خوێنبەربونی لوت بەكاردەهێنرێت ، كەمێك كوتراوی زیرە لەگەڵ زەیت دەخرێتە سەر لۆكەیەك بیخە ناو لوتەوە پاش چەند خولەكێك خوێن بەربونەكە ڕادەگیرێت.
بۆ لابردنی پەڵەو بەدەستهێنانی پێستێكی پاك ئاوی زیرە وەك پاككەرەوەیەكی دەم و چاو بەكاردەهێنرێت ، دوای ئەوە توێژینەوەكان سەلماندیان كە زیرە دژە میكرۆبێكی باشە لەئێستادا لەكارگەكانی ئەڵمانیا بۆ دروستكردنی دەرمان بەكاردەهێنرێت بۆ چارەسەركردنی هەندێ نەخۆشی ، كە هاوكاری لەهەرسكردنی خۆراك و دەركردنی غازات دەكات و گرژبونی ڕیخۆڵەكان هەروەها دەرمانی خەو كە هیچ زیانێكی نیە .
هیوادارم سوودبەخش بێت و بە هیوای ڕەزامەندیتان .
لەگەڵ ڕێزم .
لهسهر هێڵ نییه






Zor swpas kak hemn_Zanko gyan zor ba swwd bw zor swdm le wargrt ,supas bo katt bray azizm
لهسهر هێڵ نییه