❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چەند وتەیەکی چارلی چاپلین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-10-13 20:18:13

عمر محمد94
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سيدصادق
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-10-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 119
WindowsSafari

چەند وتەیەکی چارلی چاپلین

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-52dbd98290.jpg

” ڕۆژی بێ پێکەنین ، ڕۆژی بەهەدەرچووە .”

” هەرگیز پەلکەڕەنگینە بەدی ناکەیت ، گەر بەردەوام سەرت داخەیت .”

” پێم خۆشە داییم لەبەر بارانا ڕێ کەم ، هەتا خەڵکی هەست بە گریانم نەکەن . “

” هیچ شتێک هەمیشەیی نییە لەم جیهانە بەدفەڕەدا ، تەنانەت گرفتەکانیشمان .”

” کەسێتیی ڕاستەقینەی پیاو لەکاتی سەرخۆشیدا دەردەکەوێت .”

” ئێمە زۆر بیردەکەینەوە و کەم هەست دەکەین .”

” ژیان تراژیدیایە ، گەر لە نزیکەوە لێی بڕوانی ، بەڵام لە دوورەوە ڕا کۆمیدیایەکە بۆ خۆی .”

” بۆئەوەی لە ناخەوە پێبکەنیت ، دەبێت بتوانیت ئازارەکانت بگریت و یارییان پێ بکەیت .”

” دەتەوێت چ مانایەک وەدەست بێنی؟ ژیان ئارەزووە نەک مانا .”

” گەر تەنها زەردەخەنەیەک بهێنیتە سەر لێوت ، بۆت دەرەکەوێت کە هێشتا ژیان ئەرزشی هەیە .”

” لەوانەیە ئازارەکانم ببنە مایەی پێکەنین بۆ هەندێ کەس ، وەلێ هەرگیز ڕێگە نادەم پێکەنینەکانم ببنە مایەی ئازاری کەس .”

” ژیان ناوازە دەبوو ، گەر خەڵکی لێت گەڕابان .”

” من لەگەڵ خودایا سازم. ململانێی من دەگەڵ مرۆڤە .”

” پێکەنین وزەبەخشە ، دڵئارامییە ، هێورکەرەوەی ئازارە .”

” چ بکەم بەدەست خۆم نییە ، من بۆ خەڵکم .”

” تەنها بە یەک شێوە دەمێنمەوە ، یەک شێوە و بەس .. ئەویش گاڵتەچێتییە . ئەو شێوە ژیانە من لە ئاستێکی زۆر بەرزترا دائەنێت لە هەر سیاسەتوانێک .”

” لیریکی ‘ پێبکەنە ‘ ی چارلی چاپلن ، لە فیلمی (سەردەمە مۆدێرنەکانـ ) ـەوە :

پێبکەنە ، ئەگەرچی دڵت ڕەنجاوە .

پێبکەنە ، گەر سەدان جاریش شکاوە.

مادام هەورەکان وان لەنێو ئاسمان ، با خەمەکانیش بڕۆن لەگەڵیان .

گەر ئەمڕۆ پێبکەنیت بەدەم ترس و خەمەوە ، سبەینێ خۆر دەبینی هەڵدێت لەژوور سەرتەوە.

بە شەوق و شۆر ڕوخسارت ڕۆشنکەوە.

شوێنپێ – کانی ڕەنج و ئازار بسڕەوە .

با فرمێسکیش نزیکتر بێ لێتەوە.

نەکەی ساتێ وازبێنی لە هەوڵدان .

پێبکەنە چ سوودی هەیە گریان ؟ بەها و جوانیی ئەم ژیانە دەبینیت ، ئەگەر تەنها ، ئەگەر تەنها پێبکەنیت.”
Lvin Magazen

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن عمر محمد94 (2012-10-13 20:34:05)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-10-13 21:26:45

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: چەند وتەیەکی چارلی چاپلین

دەستەکانت خۆش بێت بەرێزم چەند پەندێکی زۆر جوان بون
هەر بژیت ، بە هیوای سەرکەوتتن

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net