❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خواردنه‌وه‌ی مه‌ی قه‌باره‌ی مێشك بچووكده‌كاته‌وه:

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-10-16 20:59:20

عمر محمد94
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سيدصادق
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-10-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 119
WindowsSafari

خواردنه‌وه‌ی مه‌ی قه‌باره‌ی مێشك بچووكده‌كاته‌وه:

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مریكی كاریگه‌ری خراپی مه‌ی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار ئاشكرا كرد، جگه‌ له‌وه‌ش خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری مه‌ی له‌ لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی بچووك بونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی مێشك .
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-407ca8c643.jpg
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ لێكۆڵه‌رانی زانكۆی ویلزلی له‌ ویلایه‌تی مساتشوستسی ئه‌مریكی پێی هه‌ستاون، روونیان كرده‌وه‌، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌ له‌ نێوان 1839 كه‌سی ئه‌مریكی كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان
33 – 88 ساڵی بووه‌، به‌هۆی تیشكی ره‌نینی موغناتیسییه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌وه‌ی، كه‌ قه‌باره‌ی مۆخی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ درێژایی ژیانیان مادده‌ كحولییه‌كان به‌كارهێناوه‌، ده‌ناڵێنن به‌ ده‌ست بچووكبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی مۆخیانه‌وه‌، له‌و نێوه‌نده‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر سكاڵا ده‌كه‌ن به‌ ده‌ست ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌رده‌وام مادده‌ كحولییه‌كان ده‌خۆنه‌وه‌.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌م ئه‌نجامانه‌ زیاتر له‌ ئافره‌تاندا ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك له‌ پیاوان، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌ستیارییه‌ی، كه‌ ئافره‌تان هه‌یانه‌ به‌ كاریگه‌ری مادده‌ كحولییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ به‌راوردێك داوه‌ له‌ نێوان ئه‌وانه‌ی هه‌میشه‌ چێژ له‌ خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان وه‌رده‌گرن، چونكه‌ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌فتانه‌ 14 په‌رداخ مه‌ی ده‌خۆنه‌وه‌ به‌ رێژه‌ی 1% مۆخیان بۆ قه‌باره‌یه‌كی مامناوه‌ندی بچووك ده‌بێته‌وه‌.
هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی مۆخ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ رێژه‌ی له‌ 2% بچووك ده‌بێته‌وه‌ به‌ هۆی كاریگه‌ری ترسناكی مه‌یه‌وه‌‌.
كاریگه‌رییه‌ ترسناكه‌كانی مه‌ی:
پرۆفیسۆر ئه‌نده‌ر ئه‌ریكسن شاره‌زا له‌ پزیشكی شه‌رعیدا له‌ زانكۆی ئومیای سویدی روونی كرده‌وه‌ كه‌ عاره‌ق په‌رده‌یه‌ك به‌ ده‌وری عه‌قڵدا ده‌هێنێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌كار هێنه‌ر ده‌روخێنن و یاخود مامه‌ڵه‌یه‌كی دڕندانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ریدا ده‌كات. ئه‌مه‌ش به‌ هۆی كاریگه‌ری خراپی كحولییه‌وه‌یه‌، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، كه‌ گرفته‌كانی كحوول په‌یوه‌ست نیین‌ به‌ ته‌نها ڕابه‌رایه‌تی كردن و شۆفێری كردنه‌وه‌ له‌ حاڵه‌تی سه‌ر خۆشیدا یان به‌ ڕووداوی ئۆتۆمبێله‌وه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ستن‌ به‌ مردنی ژماره‌یه‌كی زۆری مردنی نائاساییه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌كارهێنه‌ری كحوولییه‌كان له‌ هه‌موولایه‌كه‌وه‌ ڕووبه‌ڕوی حاڵه‌تی ترسناك ده‌بێته‌وه‌ بێگومان هۆكاره‌كه‌ی بۆ كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی كحوول ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌واته‌ ئه‌مه‌ ئه‌و ئاماژه‌ نایاب و جوانه‌ نییه‌ كه‌ قورئان پێش چوارده‌ سه‌ده‌ له‌مه‌و به‌ر باسی له‌ كاریگه‌ری خراپی عاره‌ق كردووه‌، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێت:
(إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلَاةِ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ) [المائدة: 91]. واته‌: (شه‌یتان هه‌ر ده‌یه‌وێت به‌ شه‌راب خواردن‌و قومار كردن، دوژمنایه‌تی و ڕق‌و كینه‌ بخاته‌ ناوتان، له‌ یادی خوداو له‌ نوێژ كردن رێتان لێ بگرێت، وه‌رتانگێڕێ، ئاخۆ ئێوه‌ له‌و كارانه‌ ده‌ستبه‌ردار ده‌بن؟! واته‌ ده‌بێت له‌و شتانه‌ ده‌ست هه‌ڵگرن كه‌ خودا حه‌رامی كردوون).
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-0b88b6f4ca.jpg
خۆشه‌ویستانم ئێستا زانیتان بۆچی خوای گه‌وره‌ ئه‌و ماده‌ پیسه‌ی له‌سه‌ر حه‌رام كردووین؟ هه‌روه‌ها زانیتان بۆچی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ته‌نانه‌ت دانیشتنی له‌سه‌ر خوانێك لێ حه‌رام كردووین، كه‌ مه‌ی لێ ده‌خوورێته‌وه‌؟ زانایان دوای هه‌وڵ‌و لێكۆڵینه‌وه‌ گه‌لێكی زۆر بۆ ئاشكرا كردنی زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی، هه‌ندێكیان لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وه‌همیان كردووه‌ بۆ پاڵپشتی كردنی مادیی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ شه‌راب دروست ده‌كه‌ن تا قه‌ناعه‌ت به‌ خه‌ڵكی بكه‌ن كه‌ شه‌راب سوودی بۆ دڵ هه‌یه‌ له‌ ڕاستیشدا ئه‌م قسانه‌ پێچه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌كانن.
هیچ دوانێك جیاوازییان نییه‌ له‌وه‌ی كه‌ مه‌ی ده‌بێته‌ هۆی له‌ ده‌ستدانی ژیری مرۆڤ و تێكدانی خانه‌كانی مێشك و لاوازكردنی زاكیره‌و هاندانی مرۆڤ بۆ تووندڕه‌وی‌و ئه‌نجامدانی تاوان و كاره‌سات، هه‌روه‌ها هۆكاره‌ بۆ تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌ ترسناكه‌كان وه‌كو شێرپه‌نجه‌... ئه‌گه‌ر پرسیار له‌ هه‌ر پزیشكێك بكه‌ین ئامۆژگاریمان ده‌كات به‌ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی كحوول، ئه‌مه‌ش هه‌موو كۆمه‌ڵه‌ پزیشكیه‌كان جه‌ختی لێ ده‌كه‌نه‌وه‌...
ئێمه‌ش به‌ هه‌موو (ملحد) لاده‌رێك له‌ رێگای راستی ده‌ڵێین ئه‌و شته‌ نامۆیه‌ چییه‌ كه‌ له‌ قورئاندا باس كراوه‌ تاوازی لێ‌ بهێنرێت؟
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-963fe421ef.jpg
خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێكردوین، كه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ مه‌ی دووربكه‌وینه‌وه‌، ئه‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و لێدوان‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ بوون كه‌ گه‌وره‌ زانایانی نا موسوڵمانیش بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، كه‌واته‌ تۆی به‌ڕێز چ كێشه‌یه‌كت هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌دا، بۆچی به‌رپه‌رچی ئاكارو فه‌رمانه‌ جوانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه‌ وسلم) ده‌ده‌یته‌وه‌؟!
من هۆكارێك نابینم، جگه‌ له‌ خۆبه‌زلزانین‌و كه‌لله‌ڕه‌قی‌و هه‌ڵه‌شه‌یی‌و شپرزه‌یی، له‌به‌رئه‌وه‌ ئامۆژگاری من بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ گوماندان به‌رامبه‌ر ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێیان ده‌ڵێم: بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ رێبازی راسته‌قینه‌ی خوای گه‌وره‌، كه‌سانێك كه‌ ده‌روونیان پڕه‌ له‌ ماندووبون‌و بێزاری، بگه‌ڕێنه‌وه‌ تا به‌ نیعمه‌تی ئیسلام دڵئارام‌و به‌خته‌وه‌رو كامه‌ران ببن‌و له‌ خوای گه‌وره‌ نزیك ببنه‌وه‌، هه‌روه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌ فه‌رموێت:
(قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) [الزمر: 53]. واته‌:( ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) له‌ منه‌وه‌ بڵێ: ئه‌ی به‌نده‌كانی من، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی سته‌م‌و زیاده‌ڕۆییتان له‌ خۆتان كردووه‌، ئێوه‌ له‌ ره‌حمه‌ت و میهره‌بانی خودا بێ ئومێد مه‌بن، به‌ڕاستی خودا له‌ هه‌موو گوناهوتاوانێك خۆش ده‌بێت، ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ش بۆ ته‌واوی تاوانبارانه،‌ كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خودا، به‌ڕاستی خودا لێبورده‌و میهره‌بانه)‌.
-----------------------
نووسينى : عبدالدائم الكحيل

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-10-17 17:44:59

دلان88
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
شوێن: هةوليرةكةم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-19
دواترین سه‌ردان: 2013-12-25
په‌یامه‌كان: 1249
WindowsFirefox

Re: خواردنه‌وه‌ی مه‌ی قه‌باره‌ی مێشك بچووكده‌كاته‌وه:

دةست خؤش هاورئ ى بةريزم بؤبابةتة بةسوودةكانت

Kurdzhin



زؤر سةيرة مرؤف فرياى رق لى بوونةوة بكةوى
كةجى هةموو تةمةن بةشى خؤشةويستى ناكات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net