❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خانه‌ مێشکییه‌ برسییه‌کان خۆیان ده‌خۆن.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-10-16 20:21:31

عمر محمد94
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سيدصادق
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-10-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 119
WindowsSafari

خانه‌ مێشکییه‌ برسییه‌کان خۆیان ده‌خۆن.

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bb8ebb0214.jpg

ڕێجیم کارێکی زۆر گرانه. توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی پێیانوایه، که ئه‌وان ئێستا هۆکاری ئه‌م کارگرانییانه دۆزیبێته‌وه: برسێتی چه‌ند خانه‌یه‌کی دیاریکراوی مێشك ناچار ده‌کات، پێکهاته‌ی خۆیان دابڕمێنن - به‌مجۆ
ره‌ش نیشانه‌ی برسێتی دروست ده‌بێت. توێژه‌ران توانیویانه ئه‌م پڕۆسه‌یه له‌ناو ئاژه‌ڵدا سڕ بکه‌ن.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی به‌هۆی ڕێجیمکردنه‌وه خۆیان له خۆڕاك به‌دوورده‌گرن، به‌شێك له خانه‌ دیاریکراوه‌کانی مێشك ده‌ست به خواردنی خۆیان ده‌که‌ن. به‌پێی په‌یڤی توێژه‌ران، ئه‌م کرداره‌ش ده‌بێته هۆکاری گه‌یاندنی نیشانه‌ی برسێتی. به‌هۆیه‌وه مرۆڤ ناچار ده‌کرێت، خۆراك بخوات، هه‌روه‌ك توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Cell Metabolism"دا نووسیویانه.
بۆ ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان توێژه‌ران خوێندنیان له‌سه‌ر خانه‌یه‌ك‌ کرد و ڕێچکه‌کان ناو مێشکی مشکیان پشکنی، پاش ئه‌وه‌ی دوانزه کاژمێر ناچاری برسێتیان کردن. هه‌ندێك له خانه‌کانی "Hypothalamus" - ناوه‌ندی کۆنترۆڵکردنی پڕۆسه‌ جه‌ستییه‌ نه‌ویستراوه‌کان - به خۆخواردن کاردانه‌وه‌یان بۆ برسێتی ده‌کرد.
ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش به "Autophagozytose" ده‌ناسرێت و تا ڕاده‌یه‌ك به‌به‌رده‌وام له جه‌سته‌یه‌دا ڕوو ده‌دات: خانه‌کان به‌مجۆره به‌شه‌ کۆنه‌کان دادڕمێنن. هه‌روه‌ها جه‌سته ده‌توانێت میکانیزمییه‌ی باری برسێتی توڕ بدات. خانه‌کان پێکهاته‌ی خۆیان ده‌گۆڕن، تا سوود له وزه‌ وه‌ربگرن. ئه‌مانه‌ش له خانه ماسوولکییه‌‌كاندا ناسراون. هه‌روه‌ها ئه‌م پرۆسه‌یه له‌لای هه‌ندێك له خانه دیاریکراوه‌کان ده‌مارگیرییدا "Hypothalamus" له‌نێو مشكدا سه‌لمێنراوه.

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-67231772f7.jpg

"Susmita Kaushik" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Albert Einstein College of Medicine" له "New York City" پێیانوایه، که ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌هه‌مان شێواز له‌ مرۆڤدا ڕووده‌دات. به‌تێڕوانینی توێژه‌ران ئه‌م تێگه‌یشتنه ده‌رگایه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زۆرکێشی واڵا ده‌کات. له‌و مشکانه‌ی "Autophagozytose"یان بلۆكکرابوو، که‌متر برسیان ببوو و زۆرتر کێشان دابه‌زیبوو. توێژه‌ران باوه‌ڕیان هه‌یه، که نیشانه‌ی برسێتی له‌نێو مرۆڤدا به‌هه‌مان شێوه کاریگه‌ری هه‌یه.
به‌پێی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه، هۆکاری خۆخواردنی خانه‌مێشکییه‌کان بۆ ترشه چه‌ورییه سه‌ربه‌سته‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌مانه‌ش ده‌ڕۆنه ناو سووڕی خوێنه‌وه، ئه‌گه‌ر جه‌سته په‌لاماری چه‌ورییه پاشکه‌وتکراوه‌کان بدات. هه‌روه‌ها دوای خواردنی خۆراکی چه‌ور ده‌ڕۆنه ناو خوێنه‌وه.
له یه‌كێك له لێکۆڵینه‌وه‌کانی خانه‌کاندا توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که خانه ده‌مارگیرییه‌کانی "Hypothalamus" ترشه سه‌ربه‌سته‌کان له‌ناوه‌وه وه‌رده‌گرن. به‌گه‌یشتنیان به‌وه‌ی، ترشه چه‌ورییه‌کان ده‌ست به دڕاماندنی هه‌ندێك له پێکهاته‌ی خانه‌کان ده‌که‌ن - هه‌روه‌ها "Autophagozytose". به‌مشێوه‌یه‌ش خانه‌ ده‌مارگیرییه‌کان بڕێکی زۆر له مادده وه‌به‌رهه‌مده‌هێنن، که هه‌ستی برسێتی هان ده‌ده‌ن.
توێژه‌ران ده‌نووسن، که ئه‌و مرۆڤانه‌ی به‌به‌رده‌وام خۆراکی چه‌ور ده‌خۆن، ئه‌م میکانیزمه تێیاندا به‌ره‌وو زۆرخۆراکی و گۆڕانکاری وزه ببات.
له هه‌وڵێکی دیکه‌دا توێژه‌ران خانه‌ی "Hypothalamus"ی خۆخۆراکانیان سستکرد. ئه‌مه‌ش مادده‌ی برسێتی به‌رهه‌مهاتووی سڕکرد. ئه‌مه‌ش بووه هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی خه‌ستی یه‌كێك له هۆرمۆنه‌کان. ئه‌م گۆڕانکارییه‌ش له میتابۆلیزمی مشکه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ته‌واو ده‌رکه‌وت.

کورد كليك _بۆ زا نست وته كنه لۆژيا )kurd click

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-10-17 17:45:50

دلان88
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
شوێن: هةوليرةكةم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-19
دواترین سه‌ردان: 2013-12-25
په‌یامه‌كان: 1249
WindowsFirefox

Re: خانه‌ مێشکییه‌ برسییه‌کان خۆیان ده‌خۆن.

دةست هاورئ بةسوودة

Kurdzhin



زؤر سةيرة مرؤف فرياى رق لى بوونةوة بكةوى
كةجى هةموو تةمةن بةشى خؤشةويستى ناكات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net