.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






توانای و هێزی خوێندنەوەی فیکری کەسانی تر هونەر نییە ،زانستە. کە ئەم زانستەش لە رێگای ئەزمون و گەشەسەندنی وشیاری و هاوئاهەنگی لەگەل هەستەکانمان دروست دەبێت . وەک دەزانین لە کۆمەلگادا کەسانێکی ژەهراوی هەن کە دەتوانن زیانمان پێ بگەیەنن ،ئەم کەسانە هەندێ جار رەفتاری تایبەتییان هەیەو زەبر لەسەلامەتیمان دەدەن . بۆیە زۆر سروشتییە کە نابێت هەموو کەسمان وەک دۆست و نزیکەکانمان خۆش بوێت و، سەبارەت بە هەرکەس هەستێکی باشمان هەبێت . وەکچۆن هەموو کەس مەرج نییە ئێمەی خۆش بوێت و هەستێکی باشی سەبارەت بە ئێمە هەبێت .
کەواتە یەکەم پرسیار دەبێت دوای بینینی کەسێک لە خۆمانی بپرسین ، ئەمەیە : ئەوانی تر چ هەستێک لە ناخی ئێمەدا دروست دەکەن ؟ باش یان خراپ ؟ گەر وەلامی ئەم پرسیارەی ناخی خۆمان بدەینەوە بێ دوودلی ئەوا تا رادەیەک توانیومانە گوێ بدەین بە چۆنییەتی ئەو پەرچە کردارانەی مێشک سەبارەت بە بینین و گوێگرتن لە کەسانی بەرامبەرمان پێی داوین .
بەلام گەر نازانن چۆن وەلامی ئەم پرسیارە بەدەست بێنن و نازانن چۆن بیرو دەرونی خەلک و کەسانی دەوروبەر بخوێننەوە ،ئەوا دەبێت بەوردی سەرنجی ئەم رێنمای و زانیارییانە بدەن کە پێویستە هەریەک لە ئێمە خوێندنەوەی جدیمان هەبێت بۆی و پەیرەوی بکەین بۆ ناسینی ناخی راستی خەلک ، بۆ ئەوەی زیان لە پەیوەندییەکانمان نەبینین و زلەی هەستمان بەرنەکەوێت .
مرۆڤ بە گشتی لە رێگای چوار کۆدو کەنالەوە دەخوێنرێتەوە
١- کۆدی قسەکردن / واتە شێوازی قسەکردن و دەربرین وەکاتێک گوێیان بۆ دەگرین سەرنج بدەین مەبەستی راستەقینەی خەلک لە قسەکانیان چییە ؟ ئایا پێناسەکانی ئەوان تانەو تەشەری لەگەلدایە ؟ رێزمانی قسەکانیان چۆنەو هەمیشە دەربارەی خەلک قسەدەکەن ؟
٢- کۆدی دەنگ / واتە ئاستو پلەی دەنگی و بەرزی و ئارامی و شەپۆلی دەنگ .ئایا کاتێک کەسی بەرامبەر قسەدەکات ململانێیەک بەدی دەکەیت وەک ئەوەی بلێی کێبرکێی قسەکردنی هەبێت ؟ لە دەنگی دا میهرەبانییەک هەیە یان جۆرە دوژمنییەکی تایبەت بەدی دەکەیت ؟ بە گشتی ئەو ووشانەی کەسی بەرامبەر بەکاریان دەهێنێت لە کاتی ئاخاوتن دا لەگەل جۆری دەنگی زۆر شتمان پی دەلێت سەبارەت بەناخ و دەرونی ئەو .
٣- کۆدی روخسار / هەرکەس کۆمەلێک جولەی روخساری هەیە بە تایبەت جولەی چاوەکان و ، جولەی لێوەکانی و، جولەی دەمو گۆنا و چەناگەو شێوازی روخساری . وە چاوەکان بە تایبەت پشکی شێریان بەرکەوتووە لە خویندنەوەی کەسایەتی دا ،چونکە ئەرکی چاو تەنها بینین نییە ، بەلکو زۆرجار وەک پەنجەرەیەک لێوەی دەروانیتە ناخی کەسی بەرامبەرو هەموو ئەو شتانە دەبینیت کە رەنگە هیچ کات نەی وویست بێت بیدرکێنێت .
٤- کۆدی زمانی جەستە / بریتییە لەو جولانەی لە ئەنجامی پەیامێکی تایبەتی هەستە ناوەکییەکانی ناخی مرۆڤەوە دروست دەبێت ، وە وردەکارییە تایبەتییەکانی کەسێکە لە رێگەی چۆنییەتی رۆیشتنی ، دانیشتنی ، کە پێگەی سەر بەشێکی سەرەکییە لە لێکدانەوەی زمانی جەستە داو هەروەها چۆنییەتی بەکار هێنانی دەستو قاچ .
لە %٥٥ دەربرینی مرۆڤ لە رێگای جولەی جەستەوەیە کە ریژەیەکی زۆر بەرزە نزیکی نیوەی زیاتری دەربرینەکانی ئیمەیە ، لە %٣٨ لە رێگای قسە کردن و دەنگە ، وە لە %٧ دەربرینەکان لە رێگای تەعبیر کردن و ووشەو دارشتنی ئەو شتانەی دەیبینین و تەعبیریان لی دەکەین .
گەر بمانەوێت کەسێکی بروا پێکراو خاوەن کەسایەتییەکی پتەو بین و خەلکی متمانەمان پێ بکەن ، دەبێت پەیامی دەنگ و پەیامی جەستەمان یەک مانا بگەیەنن . واتە : قسەی ناخمان بکەین و بەو جۆرەی کە هەین خۆمان دەربخەین ، نەک نمایش و مجامەلەی نا پێویست بکەین . چونکە ئەو کات زمانی جەستەمان شتێک دەلێت و خۆمان شتێکی تر . بەمەش دەبینە خاوەنی دوو کەسایەتی .
کەواتە دەگەینە ئەو ئەنجامەی گەر بە ووردی گوێ لە قسەکانی کەسانی بەرامبەر بگرین و لەهەمان کات دا جولەی روخسارو جەستەیان بخەینە ژێر چاودێرییەوە ، زۆر شت دەربارەی کەسانی تر فێردەبین ، وە تێدەگەین ئەوان درۆیان کرد یان راست ، ئێوەیان خۆش دەوێت یان نا ؟ وە هەروەها ئەو کەسانە کاریگەری پۆزەتیڤ یان نێگەتیڤیان لەسەر ئێمە هەیە ؟ وە هەروەها دلنیا دەبین لەوەی ئەو شتانەی وویستیان بیڵێن ووتیان یان نا ؟
گرنگی زمانی جەستە
١- لە زۆربەی دامودەزگاکان دا لە شوێنی ئیشوکاردا بۆ خوێندنەوەی خەلکی و هەلوێستیان و بۆچونیان بەتایبەت لە دامودەزگای پۆلیس لە کاتی لێکۆلینەوەدا ، لێکۆلەری شارەزا و بەتوانا هێندەی تەرکیز دەکاتە سەر جولەی جەستەو شێوەی دانیشتن و نیگای چاوی تۆمەتبار یان تاوانبار ، زۆر جار هێندە حساب لەسەر راستو دروستی وەلامی تاوانبارەکە ناکات ، لەبەر ئەوەی ئەو قسانەی بەزمان دەکرێت دەشێت چیرۆکێکی دروستکراوبن ،بەلام هەرگیز جولەی جەستەی کۆنترۆل ناکرێت .
٢- لەنەخۆشخانەکان دا بە تایبەت نەخۆشخانەی دەرونی زۆر جار نەخۆش ئامادە نییە هەموو نیشانەکانی نەخۆشییەکەی بە دکتۆر بلێت ،بەمەش سەرلێشێواندن دروست دەکات لای پزیشک ، ئەگەر بە ووردی قسەکانی نەخۆشەکەو نیشانەکانی نەخۆشییەکەو جولەی جەستەشی بەباشی نەخوێنێتەوە ئەوا رەنگە توشی بەهەلە دەست نیشان کردنی نەخۆشییەکە ببێت و زۆر جار بەهەلەش چارەسەری بۆ بنوسێت تەشخیصی نەخۆشییەکە بکات ،
٣- هەروەها توێژەرە دەرونییەکان زۆر گرنگە لەکاتی قسەو گفتوگۆدا لەگەل ئەوکەسانەی گرفتی کۆمەلایەتی و دەرونییان هەیە، زۆر بە ووریای شارەزای خوێندنەوەی ئەم جولانە بن ،بۆ خوێندنەوەی زیاتری ناخی بەرامبەرەکانیان .
٤- ئەو دامو دەزگاو شوێنانەی ئەرکیان خوێندنەوەی هێماو جولەی بەرپرس و کەسە سیاسییەکانە و، وەشی کردنەوەی سیاسی قسەو بۆچون و ئەفکاری کەسە سیاسییەکان دەکەن ، لەگەلی دادەبێت بتوانن ئەم بەرپرسە لەروی زمانی جەستەوە بخوێننەوە .
٥- وەهەروەها دایکو باوکان و مامۆستایان پێویستە بۆ خوێندنەوەی منال و کچ وکورە گەنجەکانیان و خوێندکارەکانیان ، وە هەستی شاراوەی ناخیان بخوێننەوە لە رێگای زمانی جەستە تاکو ئاگادار بن جگەرگۆشەکانیان چ کێشەیەکی دەرونی یان کۆمەلایەتییان هەیە ، وە ئایا لە دەرەوە ی مال روداوێک یان ناخۆشییەک یان بارێکی گرژی و ئالۆزی بەسەر منالەکانیان دا هاتووە ؟ چونکە هەمومان دەزانین بەتایبەت گەنجان نایانەوێت دان بنێن بەو کێشەو گرفتانەی لەدەرەوەی مال دا دیتە بەردەمیان ، بەلام دایباب و مامۆستای بە دیقەت و سەرنج و خاوەن تەرکیز لە خوێندنەوەی جولەی جەستەو روخساریان دا بە ئاسانی دەتوانێت ناخی ئەو منالانە یان ئەو گەنجانە بخوێنێتەوە بێ ئەوەی یەک ووشەش بدرکێنن .
چونکە بەپێی ئەو لێکۆلینەوانەی کراوە لەسەر خوێندنەوەی جولەی جەستەو کەسایەتی مرۆڤ سەلماندوویانە کە زمانی جەستە راستگۆ ترین زمانە ، چونکە مرۆڤ بە زمانی قسە کردن دەتوانێت چەندین چیرۆکی دور لە راستی دروست بکات ، وە دەتوانێت بە دەموقسە وا نیشان بدات کە لە ناخی دا هیچ رقێک یان گرفتێک یان بێزارییەک بونی نییە ،
بەلام سەرئەنجام زمانی جەستە بەرونی نیشانمان دەدات کە ئەم کەسە لە ناخی دا هەندێک شت هەیە کە نایەوێت ئاماژەیان پێ بدات ،
چونکە زمانی جەستە و جولەی ئەندامەکانی لەش ناخود ئاگایە مرۆڤ ناتوانێت رێیان لێ بگرێت و ، ناتوانێت کۆنترۆلیان بکات . ئەگەر زۆر هەول بدات ئەو هەستە بشارێتەوە ئەوا فشاری خوێنی بەرز دەبێتەوە و لێدانی دلی زیاد دەکات ، بۆ نمونە ئەو کەسەی شەرم دەکات سور دەبێتەوە و ئارەق دەکاتەوە ، گەر پێی بلێی ئەوە تۆ شەرم دەکەیت لەم شوێنە یان لای ئەم کەسانە ؟ بەزمان دەلێت نا نا من زۆر ئاسایم ، بەلام هەرچییەک بکات و هەولی زۆریش بات ناتوانێت رێ بگرێت لە سور بونەوەی روخساری و لە ئارەق کردنەوەی ، چونکە ئەمە پەیامێکە لە هەست و ناهەستەکانییەوە ئەمری کردووە بە ئارەقە رژێنەکانی لەم کاتانەدا بەوجۆرە دەر بکەوێت .
کەواتە لیرەوە دلنیا دەبین کە زمانی جەستە زمانێکی راستگۆیەو کۆنترۆلکردنی لەلایەن مرۆڤەوە زۆر ئەستەمە .
سودوەرگرتن لەم سەرچاوەیە :
How to read a person like a book
Gerard I. Nierenberg and Henry H. Calero
لهسهر هێڵ نییه