.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











هه‌ندێ له ته‌فسیره سه‌یره‌كانی سۆفیزم له‌باره‌ی (البقر) له‌سه‌رچاوه گه‌وره‌كانیان.
نازانم ئه‌م خه‌ڵك گومرا كردنه تاكه‌ی، شاردنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌قه‌ی كه هاتووه تاكه‌ی...
دواتریش ده‌ڵێن حه‌ق ئاوینهیهكی شكاوه!
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبي بعده وآله وصحبه.. وبعد:
عبد الوهاب الشعرانی له کتێبی الأجوبة المرضية لاپه‌ڕه 387 دا نوسیویه‌تی :
جارێکیان له سیدي علی الخواصم پرسی ، چی ده‌ڵێیت ده‌رباره‌ی ووته‌ی شێخ تاج ا‌لدین بن عطاء الله ده‌رباره‌ی ئایه‌تی : إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تَذْبَحُوا بَقَرَة ؟ بزانن وه‌ڵامه‌که‌ی چی بووه !؟
مانگاکه مه‌خسه‌دی له نه‌فسی هه‌موو مرۆڤێكه . که خودا فه‌رمانی پێ کردووه سه‌ری ببڕێت به شمشێری سه‌رپێچیه‌کان و کۆششه‌کان .
پێم گووت : مه‌به‌ستیان له فتح چییه ؟ ئه‌ویش وتی : کردنه‌وه‌ی چاوی تێگه‌یشتنه ( البصیرة ) بۆ ئه‌و شتانه‌ی رسول الله صلی الله علیه و سلم هێناوێتی له ئایه‌ته‌کان و ئه‌حکامه‌کان و هه‌واڵه‌کان . که پێویست ناکات بۆ شه‌رحه‌کانی سه‌یری کتێبه‌کانی اهلی سوننه بکه‌ین . چونکه وه‌لی قه‌ت شه‌رعێکی تازه ناهێنێت به‌ڵکو تێگه‌یشتنێکی تازه دێنێت له کتاب و سوننه که له‌مه‌وبه‌ر لای ئوممه‌ته‌که نه ناسرا بوو !؟
که‌واته شێخانی ته‌ریقه‌ت و اولیا به هه‌میشه‌یی تێگه‌یشتنی تازه‌مان بۆ ده‌هێنن به گوێره‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ی خۆیان کاتێك ده‌چنه خه‌ڵوه‌ته‌وه و به ئاره‌زووی خۆیان تفسیرات ده‌که‌ن بۆ قورئان و سوننه‌ت وه‌ك ده‌بێنن له باسی مانگادا پێمان ده‌ڵێن نه‌فسی مرۆڤه !؟ ئه‌گه‌ر به ده‌روێشێکیش بڵێین هێی مانگا له‌وانه‌یه بمان کوژێت ! ئه‌گه‌ر پێشی بڵێین براکه‌م ئه‌وه به‌ڵگه له گه‌وره‌ترین کتێبی خۆتانه‌وه وا ده‌ڵێت ! کێشه‌که له‌وه‌دایه لێت تێ ناگات چونکه هزر و ئه‌قڵی مۆڵه‌تی هه‌میشه‌یی وه‌رگرتووه له لایه‌ن شێخه‌که‌یه‌وه !؟ هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی به خاکی ده‌سپێرن ئه‌و کات بۆی ده‌رده‌که‌وێت شێخه‌که‌ی ناتوانێت هیچی بۆ بکات لای خودای باڵا ده‌ست وه شێخهکهشی ده‌ست خهڕۆی جنێك له جنۆکه‌کان بوو گاڵته‌ی پێ ده‌کرد چۆنی بویستایه ! فه‌رمون ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ته‌فسیری مانگا له کتێبی الاجوبة المرضیة ی الشعرانی :
ئێستا با بچینه لای سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی تریان که فه‌رهه‌نگی ووشه‌کانی سوفیزمه . ئه‌ویش زانای گه‌وره‌یان القاشانی له کتێبی معجم اصطلاحات الصوفیة ( فه‌رهه‌نگی زاراوه سۆفیه‌کان ) لاپه‌ڕه 64 دا ده‌ڵێت :
مانگا : ناوێکی تری نه‌فسه ئه‌گه‌ر ئاماده بوو بۆ وه‌رزش و ئه‌وه‌ی تێدا ده‌رکه‌وت که ده‌توانێت هه‌وا و ئاره‌زوه‌کانی سه‌رکوت بکات . که پێك هاتووه له ژیانی ؟ هه‌روه‌ها له‌مه‌وبه‌ر به به‌رانیش ناسراوه ! وه ده‌بێت به که‌ڵه کێوی پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵس و که‌وته‌کان وه‌رده‌گرێت
( مه‌به‌ستی له‌وه‌یه ووشه‌ی مانگا له بری نه‌فسی مرۆڤ باس کراوه واته مانگا = نه‌فسی مرۆڤ !!؟ ئه‌گه‌ر بتوانێت وه‌رزشی ڕۆحی بکات وه ئه‌و نه‌فسه بکوژێت ... ئه‌و کاته ئه‌و ئایه‌ته‌ی تطبیق کردووه که خودا به موسای فه‌رموو : خودا فه‌رمانتان پێده‌کات مانگایه‌ك سه‌ر ببڕن !؟
هه‌ر که مانگا که‌ت سه‌ربڕی ئه‌و کاته ده‌توانییت زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌وا و ئارهزوهکانتدا که پێش ناونانی مانگاکه پێیان ده‌گووت : به‌ران ( واته نه‌فسی مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ی مانگا بێت به‌ران بووه !؟ هههه ) پاش سه‌ربڕینی مانگاکه ئه‌و ده‌روێشه ده‌بێت به که‌ڵه کێوی ( به‌ڕێزان ئه‌م قسانه ئه‌گه‌ر شێتێکیش بیکات که‌س تاقه‌تی نییه گوێیان لێ بگرێت ) کێ ئازایه ئامۆژگاریی ده‌روێشێك بکات وه پێێ بڵێ هه‌ی مانگا تۆ له‌مه‌وبه‌ر به‌ران بوویت ئێستاش خۆت چاك بکه وه ببه به که‌ڵه کێوی )
هه‌ر تۆزێك له خوار ئه‌وه‌وه له مانای بیت المقد‌س وه بیت الحرامدا له‌م فه‌رهه‌نگه گه‌وره‌یه‌دا نووسراوه
البیت المقد‌س = دڵێکی پاك که په‌یوه‌ست نه‌بێت به که‌سانی تره‌وه ؟ هههههههه
بیت المحرم = دڵی مرۆڤی کامڵه که غیری حه‌ق حه‌رام کراوه لێی ! هههههه
فه‌رموون ئه‌مه‌ش لاپه‌ڕه‌که‌ی القاشانییه بیبینن :
ئێستا با بچینه لای سه‌ری گه‌وره‌یان ابن العربي له کتێبه‌که‌یدا که ناوی تفسیر ابن العربیه لاپه‌ڕه 59 دا له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ إِنَّ اللّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تَذْبَحُواْ بَقَرَة ... ده‌ڵێت : مانگاکه نه‌فسی حهیوانیییه ! وه سه‌ربڕینی سه‌رکوت کردنی ئارهزوهکانێتی . که پێك هاتوه له ژیانی ( مه‌خسه‌دی له‌وه‌یه ژیانی مرۆڤ پێك هاتووه له حه‌ز و ئاره‌زوو )وه ده‌بێت ڕێگری له کرداره‌کانی بکات وه سه‌ری ببڕێت به چه‌قۆی وه‌رزش !!؟؟
هه‌روه‌ها له ته‌فسیری ( انها بقرة لا فارض – واته مانگایه‌کی به ته‌مه‌ن نییه ) دا ده‌ڵێت : ته‌مه‌نی زۆر نییه !؟ پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌فسه ده‌چێته ته‌مه‌نه‌وه و پیر ده‌بێت ئاماده‌کاریه‌کانی و بیر و باوه‌ڕه‌کانی که‌م ده‌بنه‌وه وه مهسهلێك ده‌هێنێته‌وه که ده‌ڵێن : سۆفی دوای 40 ساڵی سارد و سڕه ؟
نه‌فسی ده‌روێشیش وه‌ك ئه‌و مانگایه وایه کاتێك پیر ده‌بێت ناتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌وا و نه‌فسیدا وه بیکوژێت که‌واته ئه‌گه‌ر له دوای 40 ساڵیه‌وه ده‌روێشه‌که به گوڕ بوو وه سارد نه بو بوه‌وه ئه‌وکاته مانگایه‌کی گه‌نجه و پیر نییه . ئای بۆ که‌سێکی چاو نه‌ترس له ڕۆژی هه‌ینیدا له دوای نوێژ له حه‌وشه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره‌دا به ده‌روێشێکی پیر بڵێت : ماشه‌ڵڵات لێبێت هێشتا گه‌نجیت و توانات زۆره مانگایه‌کی پیر نییت !؟
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌نامه‌که‌ی ابن العربیه :
سةرچاوه: صوفیه حضرموت

له‌سه‌ر هێڵ نییه