❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دڵسۆزی ڕێبوارێک وای کرد که‌ هه‌ڵسوکه‌وتی پادشایه‌کی سته‌م مکار بگۆڕێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » چـیـرۆک و ڕۆمـــان
  •  » دڵسۆزی ڕێبوارێک وای کرد که‌ هه‌ڵسوکه‌وتی پادشایه‌کی سته‌م مکار بگۆڕێت


#1 2012-10-21 17:31:52

Qadr Fuad Mawlood
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-02-18
دواترین سه‌ردان: 2013-12-01
په‌یامه‌كان: 401
WindowsMSIE7

دڵسۆزی ڕێبوارێک وای کرد که‌ هه‌ڵسوکه‌وتی پادشایه‌کی سته‌م مکار بگۆڕێت

دڵسۆزی ڕێبوارێک وای کرد که‌ هه‌ڵسوکه‌وتی پادشایه‌کی سته‌م مکار بگۆڕێت


له‌ سه‌رده‌می کۆندا ، پاداشایه‌ک هه‌بوو ئه‌م پادشایه‌ ناوبانگی به‌ زۆرداری و ره‌زیل ناوبانگی ده‌رکردبوو ، رۆژێک ڕێبوارێک ڕێی ده‌که‌وێته‌ ، ئه‌م لادێیه‌وه‌ ، ئه‌چێته‌ ماڵێکه‌وه‌ که‌ئه‌و ماڵه‌ کچی پادشای ئه‌و ووڵاته‌ بووه‌ ، ڕێبواره‌که‌ له‌ ده‌رگا ده‌دات و کچه‌که‌ش به‌ ڕوویه‌کی خۆشه‌وه‌ ده‌رگای لێده‌کاته‌وه‌ ، پێی ده‌ڵێت داواکارییکه‌ت چییه‌ ؟
ڕێبواره‌که‌ش ده‌ڵێت خه‌ریبم و ڕێگام لێ هه‌ڵه‌ بووه‌ ، ئێستا برسیمه‌ و زۆر هیلاکم به‌ڵکو ئه‌مڕۆ هاریکاریم بکه‌ی بۆ سبه‌ینێ هه‌وڵده‌ده‌م شوێن و خۆراک بۆ خۆم په‌یدا بکه‌م ، کچه‌که‌ش هه‌ندێ خواردنی ده‌داتێ کابراکه‌ش ده‌ڕوات ، ڕۆژی دووه‌م هه‌موو ئه‌و ئاوایه‌ ده‌گه‌ڕێت که‌س نه‌ئیش ده‌داتێ نه‌ خواردنیش بۆیه‌ به‌ ناچاری هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ،
بۆلای کچه‌که‌ش کچه‌که‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ خوارد ن و، خواردنه‌وه‌ی ده‌داتێ ،
ئه‌م کوڕه‌ش سۆز ومیهره‌بای ئه‌م کچه‌ ده‌چێت به‌ دڵییداو ده‌یه‌وێت بیکاته‌ هاوسه‌ری ژیانی ..
له‌ پیاوێکی به‌ ته‌مه‌نت ده‌پرسێت ئه‌م کچه‌ کچی کێیه‌ ؟
پیاوه‌ به‌ ته‌مه‌نه‌که‌ پاشان تێڕامان له‌ پرسیاره‌که‌ی وتی ئه‌م کچه‌ کچی پاداشایه‌ ، وتی ڕۆڵه‌که‌م بۆ ئه‌م پرساره‌ت کرد وتی ده‌مه‌وێت بیکه‌مه‌ هاورسه‌ری ژیانی خۆم لێره‌دا پێاوه‌ به‌ ته‌مه‌نه‌ به‌ پێکنیێکی گاڵته‌ ئامیز گرتی و پاشان ڕۆیشت ، بۆیه‌ پرسیاری ماڵی پادشا ده‌کات ده‌چێته‌ لای پادشا بابه‌ته‌که‌ی به‌ جوانی بۆ شیده‌کاته‌وه‌ ، پادشای ئه‌و یه‌کێک بووه‌ له‌ زۆرداره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ، که‌ قسه‌کانی ته‌واو ده‌بێت یه‌کسه‌ر ئه‌مر ده‌کات که‌ لیدانیێکی وای لێبده‌ن که‌ ئه‌و کچه‌ له‌ بیر بکات ، هێنده‌ی لێده‌ده‌ن تا له‌ هۆش خۆی ده‌چێت پادشا هه‌ربه‌وه‌شه‌وه‌ ناوه‌ستێت یه‌کسه‌ر ئه‌مری کوشتنی ده‌رده‌کات ، پادشا به‌ جنێو وته‌ی ناشرین و ئیهانه‌وه‌ پێی ده‌ڵێت ده‌وڵمه‌نترین که‌سی ئه‌م وڵاته‌ هاتووه‌ نه‌من داوه‌تێ ئێنجا بیده‌مه‌ تۆ ؟
ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ بڕیاری کوشتنی ده‌رده‌چێت ناریت وا بووه‌ که‌ دوا داواکاری هه‌رچییه‌ک بێت ڕه‌ت ناکرێته‌وه‌ ، بۆیه‌ کابراش شعرێک ئه‌نوسێت ده‌ڵێم رووخسه‌تم به‌ن بیخوێنمه‌وه‌ ، پادشاش ڕازی ده‌بێت
ده‌ڵێت ڕاسته‌ من فه‌قیر و نه‌دارم به‌ڵام شتێکم به‌ کچه‌که‌ت به‌خشی به‌ هه‌موو ده‌وڵمونده‌کانی سه‌رزه‌ه‌مین نا کڕدرا ئه‌بێت چی بێت ئه‌و شته‌ ؟
ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت خۆشه‌ویستییه‌ ،
لێره‌دا پادشا هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خۆی ده‌کات ، بڕیاری کوشتنه‌که‌که‌شی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ ، وه‌ بڕیار ده‌دات هه‌موو موڵک و سامانی خۆی بداته‌ ئه‌و کوڕه‌ و کچه‌که‌شی بداتێ
له‌به‌رئه‌وه‌ی سیفه‌ت به‌رزی مرۆڤێک پادشایه‌ک گۆڕدرا ، ئه‌م پادشایه‌ ڕۆژێکی ته‌رخان کرێبوو ته‌نها بۆ هه‌ژاران و لێقوماوان ، وه‌ خانووه‌یه‌کیشی دروست کرد بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ غه‌ریبه‌ن و ڕوویان ده‌که‌وێته‌ ئه‌و لادێیه‌ ،


وه‌رگێڕانی له‌ ئیسپانییه‌وه‌ / دیاری علی کاکه‌ ڕه‌ش

Kurdzhin
به كو ليك به هار نايه ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » چـیـرۆک و ڕۆمـــان
  •  » دڵسۆزی ڕێبوارێک وای کرد که‌ هه‌ڵسوکه‌وتی پادشایه‌کی سته‌م مکار بگۆڕێت


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net