.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













کوانووی ساردی یادگاریه‌کان
ساڵانێکه پاراستومه ، گشت په‌یام و نامه‌کانت
یادی یه‌که‌مین ژووان و گه‌رمی و سۆزی وشه‌کانت
پیتی پچڕپچڕی لێو ، ساتی نیگای دیه‌کانت
ماڵئاوایی و لێزمه‌ئه‌شکی ، دواژوانگه و دابڕنت
ساڵانێکه بیرم ناچێ ، که جۆن قه‌ده‌ر گورزی وه‌شان
جوانترین خونچه‌ی ته‌مه‌نی به ته‌رزه‌ی گومان هه‌ڵوه‌ران
له بیریشمه که پێم وتی ، با نه‌خشه‌ی ته‌مه‌ن بکێشین
ده‌سپێکی هه‌نگاوی ژیان ، به ڕه‌نگی عه‌شق بڕێژین
به‌ڵام هه‌ڵچون و سه‌رشێتی دونیای بیری تۆی گرتبوو
له‌چاوتروکانێ هه‌موو ، نه‌خشه و پلانێکمان تێکچوو
تا ئێستاش بۆ جارێک نه‌بوو ، ئاو‌ڕیک له ڕابردوو بده‌ی
بۆ ساتێکیش کوانووی ساردی یادگاریه‌کان گه‌رم بکه‌ی
به‌کرحه‌بیب
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن habib (2012-10-23 13:26:49)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه