❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شیرى مانگا مرۆڤ له‌ ئایدز ده‌پارێزێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-10-24 07:07:12

عمر محمد94
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سيدصادق
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-10-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 119
WindowsSafari

شیرى مانگا مرۆڤ له‌ ئایدز ده‌پارێزێت

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-61adf7bf2a.jpg


توێژه‌رانى ئوسترالیا ده‌لێن" شیرى مانگا به‌هۆى بوونى سه‌رچاوه‌یه‌كى سروشتى تێیدا ، توانایه‌كى باشى هه‌یه‌ له‌ به‌رگرى كردن و پاراستنى مرۆڤ له‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ ئایدز .
ئاژانسی هه‌والى ئوسترالیا "ئاى ئاى بی" بلاویكرده‌وه‌ ، كه‌ دكتۆر ماریت كرامسكى له‌ زانكۆى ملبۆرن ده‌لێت" ئه‌و ئه‌نتى ئۆكسیده‌ى له‌ناو شیرى مانگادا هه‌یه‌ ، ده‌كرێت رێگه‌ له‌ تووشبوون و گه‌شه‌سه‌ندنى ئایدز بگرێت .

به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه‌ ئه‌و مانگانه‌ى به‌ ده‌رزى پروتیناتى ئایدز دووگیان ده‌بن ، ئه‌نتى ئۆكسیده‌كان به‌رهه‌مده‌هێنن ، كه‌ ده‌توانێت برێكى كه‌مى شیر پاش له‌ دایكبوونى بێچووه‌كه‌ى به‌رهه‌م بێنێت. وه‌ كرامسكى و تیمى توێژه‌ران ئاشكرایانكرد ، كه‌ ئه‌و ئه‌نتى ئۆكسیده‌ رێگه‌ى له‌ ڤایرۆسی ئایدز ده‌گرێت بۆ چوونه‌ ناو خانه‌كانى جه‌سته‌ى مرۆڤ .

كرامسكى وتی، له‌ هه‌نگاوه‌كانى داهاتووماندا ده‌توانین ئه‌و ئه‌نتى ئۆكسیده‌ بگۆرین بۆ كرێم یان جێلی كه‌ رێگه‌ له‌ گۆرینى ڤایرۆسی ئایدز ده‌گرێت . هه‌روه‌ها ئه‌م كرێمه‌ ده‌توانرێت تایبه‌ت بۆ پیاوان دروست بكرێت .

جێی باسه‌ له‌ ئێستادا نزیكه‌ى 3,4 ملیۆن كه‌س له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا به‌ده‌ست كێشه‌ى ئایدزه‌وه‌ ده‌نالێنن ، كه‌ زۆربه‌شیان له‌ ولاتانى هه‌ژاردان و چاره‌سه‌ركردنى ده‌گمه‌نه‌ .


س/ زانيارى به سود‎

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن عمر محمد94 (2012-10-24 07:09:56)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net