.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












پیاوێك چووه دووكانێكى گول فڕۆشتنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌پكه گوڵێك بۆ دایكى ئاماده... بكات و به پۆست ڕه‌وانه‌ى ئه‌و شاره‌ى بكات كه دایكى لێ نیشته‌جێ یه.. له كاتى هاتنه ده‌ره‌وه‌دا كچێكى بچووكى بینى كه به چاوێكى پڕ له گریان له پێش دووكانه‌كه دانیشتبوو.. پیاوه‌كه له كچه‌كه چووه پێش و لێى پرسى: "كچم چى بووه؟ بۆ ئه‌گرێت؟ " كچه‌كه ووتى: "ئه‌مه‌وێ یه‌ك دانه گوڵ بۆ دایكم بكڕم، به‌ڵام پاره‌كه...م به‌ش ناكات.." پیاوه‌كه به پێكه‌نینه‌وه ووتى: "گیانه مه‌گرى وه‌ره من چه‌پكه گولێكى جوانت بۆ ئه‌كڕم و پێشكه‌شى دایكتى بكه.." كاتێك له دووكانى گوڵ فڕۆشه‌كه هاتنه ده‌ره‌وه كچه‌كه به‌دڵخۆشیه‌وه چه‌پكه گوڵه‌كه‌ى له باوه‌ش گرتبوو.. پیاوه‌كه پێ ى ووت: "ئه‌ته‌وێ بتگه‌یه‌نمه لاى دایكت؟" كچه‌كه ووتى: "نا سوپاس،، قه‌بره‌كه‌ى دایكم نزيكه..!!" به‌م قسه‌یه پیاوه‌كه نه‌یتوانى هیچ بڵێت،، دڵى پڕ بوو له گریان،، ماچێكى كچه بچكۆله‌كه‌ى كرد و،، هه‌ر ئه‌و كاته‌ش بڕیاریدا سه‌فه‌ر بكات بۆ لاى دایكى و به‌ده‌ستى خۆى چه‌پكه گوله‌كه‌ى پێشكه‌ش بكا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ده‌ست خۆش کاک قادر هه‌مه‌وه‌ندی :-
هه‌تابڵێ ی بابه‌تێکی جوان و به‌پێزه ....هه‌رجی بۆ دایک بکرێت هێشتا هه‌ر که‌مه ..
به‌هیوای به‌رده‌وامی و له‌ش ساغی بۆ به‌ڕێزت ، سه‌رکه‌وتوبییت .


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه