.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













نامۆیه‌ک له شاردا
ئه‌م شاره بۆ وا گۆڕاوه هیچ شتێ وه‌ک خۆی نه‌ماوه
به‌س یادگاری خه‌یاڵمه نیگار‌ی کۆنی کێشاوه
ڕه‌نگ و سیمای سلێمانی جارانم نابینمه‌وه
ناچار به پرسیار ، یان ده‌بێ ، تابلۆکان بخوێنمه‌وه
ئه‌م شه‌قامه وه‌کو جاران ، نایه‌ته‌وه پێش چاوانم
ڕه‌وتی ڕۆیینم سڕبووه ، بێ هێزن هه‌نگاوه‌کانم
کۆڵانه‌که‌ی ماڵی خۆمان هه‌رچه‌ند ده‌که‌م نادۆزمه‌وه
گه‌ڕه‌ک شێوه‌ی وا گۆڕاوه هیچ شوێنێکی ناناسمه‌وه
ته‌نها ژاڵه‌که‌مان ماوه ، که وه‌ک عینوانی ماڵمانه
ئه‌ویش پشتی کووڕ ، چه‌میوه ، له ژێر جه‌وری ئه‌م زه‌مانه
وه‌ک نامۆیه‌ک خۆم ده‌بینم ، له شوێنی له دایک بونم
له ناو شاردا که‌س ناناسم ، له ڕۆح و گیانی خۆم ، وونم
سلێمانی بۆیه ناچار ئه‌مجاره‌ش غوربه‌ت ده‌چێژم
به‌یادی جاران ، فرمێسکی ، دوو جار نامۆییم ده‌ڕێژم
بۆیه لێره‌ش دوای بینینت هه‌ست ده‌که‌م به نامۆیی خۆم
به‌ره‌و غوربه‌ت بۆ دواین جار ، سه‌رم هه‌ڵده‌گرم و ده‌رۆم
چونکه نه‌ک تۆ شاری ئازیز ، ته‌نانه‌ت خه‌ڵکیش ، گۆڕڕاوه
ماڵئاوا شاره‌که‌م به‌رگی ، غوربه‌ت به باڵام ، بڕڕاوه
به‌کرحه‌بیب
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه